باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌م بابه‌ته له موحازه‌ره‌یه‌كی مامۆستای به‌ڕێز د. سفر عبدالرحمن الحوالی وه‌رگیراوه. باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر. (پێشه‌كی). به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار، درودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(صلى الله عليه وسلم) و ئال و به‌یت و یاوه‌رانی و شوێنه‌كه‌وتوان به گشتی. به ڕاستی باوه‌ڕ بوون به قه‌ده‌ر كارێكی ئێجگار گه‌وره‌یه، شه‌شه‌مین پایه‌كانی ئیمانه، كه له فه‌رمووده به ناو بانگه‌كه‌ی جوبره‌ئیلدا هاتووه كاتێك پرسیار له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌كات سه‌باره‌ت به ئیسلام و ئیمان و ئیحسان، كه ئه‌م فه‌رمووده‌یه بنه‌مای ئاینی ئیسلامی له سه‌ر ڕاگیر بووه. له وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) بۆ جوبره‌ئیل له به‌شی ئیماندا ده‌فه‌رموێت: { الایمان ان تومن بالله و ملائكته و كتبه و رسله و بالیوم الاخر و بالقدر خیره و شره } { باوه‌ڕ ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕت ببێ به خوا‌و به فریشته‌كانی و كتێبه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی و قه‌ده‌ر به خێر و شه‌ڕیه‌وه }. بێ باوه‌ڕ بوون به قه‌ده‌ر به خێر‌و شه‌ڕیه‌وه ئیمانی مرۆڤ دانامه‌زرێت و ناچێته ڕیزیباوه‌ڕدارانه‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه له به‌ر گرنگی قه‌ده‌ر له به‌شی پایه‌كانی ئیماندا هاتووه. بۆ تێگه‌یشتن له قه‌ده‌ر و نهێنی قه‌ده‌ر پێویسته سه‌ره‌تا مرۆڤ به ته‌واوی باوه‌ڕی به پایه‌كانی دیكه‌ی پێش قه‌ده‌ر دابمه‌زرێ ئه‌و كات ده‌توانێ به دڵناییه‌وه له قه‌ده‌ر تێ بگات، هه‌ر بۆیه‌شه له فه‌رمووده‌كه‌دا باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر كه‌وتۆته پاش هه‌موو پایه‌كانی دیكه‌ی ئیمان، مانای ئه‌گه‌ر مرۆڤ به ته‌واوی باوه‌ڕی به خوا‌و فریشته‌كان و كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژی دوایی ده‌نه‌مه‌زرا، ئه‌وه بێ هوده‌یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به باشی له قه‌ده‌ر تێ بگات و باوه‌ڕی پێی دامه‌زرێ. له به‌ر گرنگی ئه‌م پایه له ئیمان، هه‌روه‌ها كه زۆرێكیش له موسڵمانان به شێوه‌یه‌كی ناڕاست له قه‌ده‌ر تێ گه‌شتوون، جا یان باوه‌ڕیان پێی لاواز بووه، یان هه‌چ شتێكی ناجۆرو نادروست توشیان دێ له ژیانیادا یه‌كسه‌ر ده‌یخه‌نه پاڵی قه‌ده‌رو خۆیانی لێ به‌ری ده‌كه‌ن، به پشتیوانی خوا هه‌ڵساین به باسێك له سه‌ر قه‌ده‌رو شیكردنه‌وه‌ی پایه‌كانی قه‌ده‌رو ئه‌و گومانانه‌ی له‌م ڕووه‌وه دێنه پێش، هیوادارین باسێكی به سوود بێ و بتوانین له ڕوانگه‌یه‌وه له‌م پایه گه‌وره‌یه‌ی ئیمان به باشی تێ بگه‌ین و زیاده ڕه‌وی و كه‌مڕه‌وی تیا نه‌كه‌ین. ئه‌م بابه‌ته له بنچینه‌دا له بابه‌تێكی به سوودی مامۆستای پایه‌به‌زر دكتۆر: شێخ سفرعبدالرحمن الحوالی به ناونیشانی (الایمان بالقدر) وه‌رگیراوه‌و له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه پێك هاتووه: 1. گرنگی باوه‌ڕ بوون به قه‌ده‌ر. 2. مانای باوه‌ڕ بوون به قه‌ده‌رو پله‌كانی: - پله‌ی یه‌كه‌م: زانیاری. - پله‌ی دووه‌م: نووسین. - جۆره‌كانی نووسین. - پله‌ی سێیه‌م: ویست و ئیراده. - پله‌ی چواره‌م: دروستكردن. 3. ئه‌و گومانانه‌ی له پله‌ی دروستكردندا دێنه پێش. - له ده‌ره‌نجامه‌كانی باوه‌ڕ بوون به قه‌ده‌ر. - گومانی قه‌ده‌ریه‌كان و په‌رچ دانه‌وه‌یان. - جۆره‌كانی ویست (الاراده). - گومانی قه‌ده‌ری هاوه‌ڵگیری. - گومانی قه‌ده‌ری ئیبلیسی. - گومانی قه‌ده‌ری مه‌جوسی. 4. له ده‌ره‌نجامه‌كانی لادان له قه‌ده‌ر. 5. پرسیاره‌كان. - مرۆڤ (مخیر)ه یان (مسیر). - فه‌رمووده‌ی "فحج آدم موسى" و كردن به به‌ڵگه‌ی له سه‌ر تاوانكردن. - سڕینه‌وه‌ی خوا بۆ قه‌ده‌رو په‌رچدانه‌وه‌ی دوعا بۆ قه‌ده‌ر. - به دروستگرتنی پاڕانه‌وه بۆ به ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری. - دروستكردنی قه‌ڵه‌م و نووسینی قه‌ده‌ره‌كان پێش په‌نجا هه‌زار ساڵ. - حوكمی به كار هێنانی وشه‌ی (لو) له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا قه‌ده‌ر. - جۆه‌كانی نووسین. - هه‌ڵنان له سه‌ر فێربون و شاره‌زایی له قه‌ده‌ر. - هۆی لێ تێكه‌ڵاو بونی خه‌ڵكی بۆ مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌ر. - خه‌وی مژده‌ده‌ر. - جیابونه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ ڕێگه‌ی چاكه‌و خراپه. - قه‌ده‌ری ئیبلیسی. - بیر‌و بۆچونی شه‌یتانی. - قه‌ده‌ری پێست ڕ‌ه‌شێتی. - فه‌رمووده‌ی حه‌فتا هه‌زاره‌كه. - كۆمه‌ڵه‌كه‌ی قه‌ده‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن. - [مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ] 6. كورته‌ی ئه‌و سوودانه‌ی له‌م بابه‌ته وه‌رده‌گیرێن. هیوادارین به پشتیوانی خوای باڵاده‌ست بتوانین بڕگه بڕگه بیانخه‌ینه خزمه‌ت ئێوه‌ی خۆشه‌ویست.