دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی زوبێر وێنه‌ی چواره‌م: (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) بسم الله الرحمن الرحيم (ئه‌ی باوکی یه‌زید ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خواتۆی ببینایه خۆشی ئه‌ویستی) (عبدالله کوری مه‌سعود ) (هیلالی کوری ئوساف) فه‌رمووی: (به‌مونزیری سه‌وری) ئه‌ته‌ویت که‌مێ بچین باوه‌ری خۆمان زیاد بکه‌ین لای ئه‌م شێخه؟ (مونزیری سه‌وری) فه‌رموی به‌لێ منیش حه‌ز ئه‌که‌م بچین به‌خوا من ته‌نها هاتومه بۆ شاری (کوفه) بۆ بینینی ئه‌م مامۆستایه‌ت (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) به‌ڵام ئایا ئیزنت لێ وه‌رگرتوه که ئێمه دێین بۆ لای ؟ چونکه من پێم گه‌یشتوه که له‌وه‌ته‌ی تووشی نه‌خۆشی (ئفلیج) بون بووه له‌ماڵه‌وه ناتوانێ بچێته ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره زیاتر نزیک بۆته‌وه . (هیلالی کوری ئوساف) فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌م هه‌ر وایه له‌وه‌ته‌ی (شاری کوفه) ناسیویه‌تی نه‌خۆشییه‌که‌شی هیچی لێ نه‌گۆریوه . (مونزیری سه‌وری) فه‌رمووی: مه‌گه‌ر تۆ نازانی ئه‌م پیاوه به‌رێزانه چه‌ند سیفه‌تێکی تایبه‌تیان هه‌یه تۆزێک ناسکن بۆ ئه‌م شتانه؟! ئایا ئه‌گه‌ر چوین بۆلای پێی بلێین بۆچی هاتووین؟ یان ئه‌م بۆخۆی قسه ئه‌کات ؟ (هیلالی کوری ئوساف) فه‌رمووی: تۆ نازانی به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) یه‌کساڵ دابنیشی ئه‌گه‌ر تۆ پرسیاری لێ نه‌که‌ی ئه‌م ده‌می ناکاته‌وه قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکات ئه‌گه‌ر تۆ پێشه‌كی قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌که‌یت! چونکه ئه‌م قسه‌کانی هه‌موو کردۆته زیکرویادی خوای گه‌وره وه‌بێ ده‌نگی خۆی کردۆته بیرکردنه‌وه . (مونزیری سه‌وری) فه‌رمووی: ده‌باشه باهه‌لسین ناوی خوای لێبینین بچین بۆلای . هه‌ردووکیان چوون بۆلای سڵاویان لێ کرد وتیان : چۆن بویت ئه‌م به‌یانییه ئه‌ی مامۆستا؟ (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) وتی: ئه‌م به‌یانییه‌م کرده‌وه بێ هێز وگوناه بار وچاوه‌روانی ئه‌جه‌لم ئه‌که‌م . (هیلال) فه‌رمووی: ئه‌زانی دکتۆرێکی زۆرچاک هاتووه بۆ شاری (کوفه) بۆ بانگی نه‌که‌م تاوه‌کوو بزانێت چیته ؟ (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) فه‌رمووی: ئه‌ی هیلال من ئه‌زانم ده‌رمان خواردن وچارسه‌رکردن راسته، به‌ڵام من بیرم کرده‌وه له‌خه‌لکه‌کانی پێشتر وه‌ک گه‌لی (عاد) و(سه‌مود) و (ئه‌سحاب الرس) وه‌چه‌ند سه‌دێک له‌نێوانیان که چه‌ند به‌رده‌وام غه‌می دڵیان دونیا‌و خۆشییه‌کانی بوو زۆر له ئێمه به‌هێزتر بوون وزۆ ربه‌ده‌سه‌لاتتر بوون ئه‌مان دکتۆرو نه‌خۆشیان تێدابوو، به‌لام نه‌نه‌خۆشه‌کان ماون و نه‌دکتۆره‌کان ، دوایی که‌مێ بێ ده‌نگ بوو وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌خۆشیه‌که‌مانه ئه‌وا ده‌رمان هه‌یه . به‌لام ئه‌مه نه‌خۆشییه‌که‌مان نییه . (مونزیر) فه‌رمووی به یارمه‌تیت مامۆستا! ئه‌ی باشه ده‌ردی کوشنده‌ی ئێمه چییه ؟؟؟ (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی: ده‌ردی ئێمه گوناه وتاوانه . (مونزیر) فه‌رموی ئه‌ی ده‌رمان ؟ (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رمووی ده‌رمان ته‌وبه‌کردن وپه‌شیمان بوونه‌وه‌یه . (مونزیر) فه‌رمووی: باشه چۆن چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت ؟ (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) فه‌رمووی: ته‌وبه‌یه‌کی وابکه‌یت که هه‌رگیز نه‌گه‌رێیته‌وه بۆ سه‌رگوناه و تاوان ، دوایی سه‌ری بادا وتی: ئاگاتان له خۆبێت له‌گوناه کردنی شاراوه، چونکه له‌لای خوای گه‌وره ئاشکرایه ده‌ست بگرن به ده‌رمانه‌که‌ی . (مونزیر) فه‌رموی ده‌رمانی چییه؟ (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) فه‌رمووی: ده‌رمانه‌که‌ی ته‌وبه‌کردنێکی وا که‌هه‌رگیز نه‌گه‌رێیته‌وه سه‌ری، دوای ئه‌وه‌نده گریا تاوه‌کوو ریشی پیرۆزی ته‌ربوو . (مونزیر) فه‌رمووی ئایا تۆ ئه‌گریت که پیاوێکی ئاوا به‌ناوبانگی له چاکه ؟ (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) فه‌رمووی: زۆر دووره له‌وه‌ی که ئه‌یبینی له‌چاکه‌ی من، به‌خوا گه‌یشتین به‌پیاونێک مه‌به‌ستی هاوڵه به‌رێزه‌کانی(پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بیت) بوو، ئێمه له چاو ئه‌وان دز بووین ، دوایی کوره‌که‌ی هاته ژوره‌وه وتی: باوکه‌گیان دایکم (شیرینی) بۆدروست کردویت وه زۆر حه‌زئه‌کات تۆلێی بخوێت، وتی: باشه بیهێنه که‌چو بیهێنێت کابرایه‌کی (سواڵ که‌ر) له‌ده‌رگای دا وتی: بابێته ژوره‌وه که‌فه‌رموویان لێ کرد بینیان کابرایه‌کی جل شر ولیکی به‌ده‌م دا ئه‌هاته خواره‌وه شرووێل! (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی دابنێن له‌به‌رده‌می ئینجا کابرا ده‌ستی کرد به‌خواردنی وای ئه‌لوشییه‌وه لیکی ده‌می به‌سه‌ر خواردنه‌که‌دا ئه‌کرد تاوه‌کو هه‌مووی ته‌واو کرد، ئینجا کوره‌که‌ی وتی: ئه! باوکه‌گیان دایکم ئه‌وه‌نده خۆی ماندوو کرد بۆئه‌وه‌ی بۆتی دروست کرد، ئێستاش تۆداتنا له‌به‌رده‌م ئه‌م کابرایه ک‌نه‌ی زانی چۆنی خوارد؟!! (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) فه‌رموی کوره‌شیرینه‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌ی زانی خۆ خوای گه‌وره ئه‌زانێ دوایی ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆزی خوێنده‌وه (واتا هه‌رگیزناگه‌ن به‌چاکه‌ی ته‌واو تاوه‌کو ئه‌مه‌ی که‌پێتان خۆشه نه‌ی به‌خشن وه‌هه‌رشتیکیش ببه‌خشن له پێناوی خوا ئه‌وا خوای گه‌وره پێی ئاگاداره) (سوره‌تی ال عمران_ئایه‌تی 92) . ئینجا له‌م قسانه‌دا بوو کابرایه‌کی خزمی خۆی هات ه‌ژوره‌وه وتی: ئه‌ی باوکی یه‌زید ئه‌زانی (حسین ی کوری فاتیمه) کوژرا!! ره‌زای خوا له‌خۆی ودایکی بێت، (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی (انالله وانا اله را‌جعون)، دوایی ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: ( بلێ الله دروست که‌ری ئاسمانه‌کان وزه‌وییه، زانیاری شاراوه‌کانی پێیه، خوایه تۆ خۆت له‌نێوان به‌نده‌کان حوکم ئه‌دیت ) (سوره‌تی زومه‌ر ئایه‌تی _46) ، به‌لام کابرا تێ نه‌گه‌یشت مه‌به‌ستی چی بوو له‌م ئایه‌ته گوتی له‌مه‌به‌ستت تێ نه‌گه‌یشتم چی ئه‌لێیت له‌باره‌ی کوشتنی؟ ئینجا (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رمووی: ئه‌لێم (ئه‌گه‌رێنه‌وه لای خوای گه‌وره وه هه‌رخۆی لێ کۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌کات) . (هیلال) فه‌رموی بینیم کاتی نیوه‌رۆ نزیک بۆته‌وه گوتم ئه‌ی مامۆستا ئامۆژگاریم بکه . (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) فه‌رموی ئه‌ی هیلال (هه‌لنه‌خه‌له‌تێی به‌مه‌دح و سه‌نای خه‌لک، چونکه خه‌ڵک ته‌نها له‌رواله‌ت ئه‌زانن ، وه‌بزانه تۆ له‌لای خوای گه‌وره به‌کرده‌وه‌کانت ئه‌ناسرێیته‌وه، وه‌هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک له‌پێناو خوای گه‌وره نه‌بێت ئه‌وا نامێنێت). ئینجا (مونزیر) فه‌رمووی منیش ئامۆژگاری بکه ره‌حمه‌تی خوات لێبێت . (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) فه‌رمووی: (ئه‌ی مونزیر له‌خوای گه‌وره بترسه که ئه‌زانیت، وه‌ئاگاداربه ئه‌گه‌ر شتێکت نه‌زانی بیگه‌رێنه‌وه لای ئه‌و که‌سه‌ی که‌ئه‌زانێ ،ئه‌ی مونزیر نه‌که‌ی بلێی خوایه ته‌وبه ئه‌که‌م دوای نه‌یکه‌ی ئه‌بیت به‌درۆ به‌لام با به‌شێوه‌ی دوعا‌و پارانه‌وه بێت بلێ خوایه لێم خۆش به، وه‌بزانه مونزیر قسه هیچ خێری تێدانییه ته‌نها وشه‌ی (لااله‌الاالله ) نه‌بێت، وه‌وشه‌ی (الحمدلله)وه‌وشه‌ی (الله اکبر) وه وشه‌ی (سبحان الله) وه داوای (خێروچاکه)بکه‌یت وخۆت بپارێزیت له(خراپه )وه(فه‌رمان بکه‌یت به‌چاکه‌و نه‌هی بکه‌یت له‌خراپه) وه(خوێندنی قورئانی پیرۆز) . ئینجا (مونزیر) فه‌رموی ئێمه‌له‌گه‌ڵ تۆدانیشتوین گوێمان له (شیعر) خوێندنه‌وه نه‌بوو که‌چی براده‌راکانی تۆ ئه‌یان خوێنده‌وه ؟ (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) فه‌رموی: هه‌رشتێک بلێیت له‌دونیا له رۆژی قیامه‌ت بۆت ئه‌نوسرێت و ئه‌خوێندرێته‌وه وه‌من پێم ناخۆشه که یه‌ک دێر شیعر له‌په‌رتوکی کرده‌وه‌کانم بنوسرێت، دوایی بۆم بخوێندرێته‌وه له‌رۆژی دوایی، دوایی روو‌ی له‌هه‌مومان کرد‌و وتی: (زۆر یادی مردن بکه‌نه‌وه چونکه مردن ئه‌م شته بزره‌یه که چاوه‌رێتان ئه‌کات چونکه شتی بزرو دور که نزیک بوو واده‌ی هاتنی ئه‌وا خاوه‌نه‌که‌ی چاوه‌رێ ئه‌کات) دوایی ده‌ستی به‌گریان کرد وتی: چی ئه‌که‌یت کاتیک که خوای گه‌وره ئه‌فرموێت ( کاتیک ئه‌رز ده‌ستی به‌له‌رزین کرد وخوای گه‌وره‌هات له‌گه‌ڵ فریشته‌کان ریزبه‌ریز و ئه‌م رۆژه دۆزه‌خ رائه‌کێشن) (سوره‌تی الفجر ئایه‌تی 21-23) ئینجا هیلال فه‌رموی خه‌ریک بوو له‌قسه‌کانی ته‌واوبێت بانگی نوێژی نیوه‌رۆی دا ئینجا (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) روی له‌کوره‌که‌ی کرد گوتی: رۆله وه‌ره باوه‌ڵامی خوای گه‌وره بدینه‌وه ، کوره‌که‌ی وتی: به ئێمه وه‌رن با یارمه‌تیم بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌ین بۆمزگه‌وت. ئینجا (مونزیر) فه‌رموی ئه‌ی باوکی یه‌زید خوای گه‌وره رێگای داوه بۆئه‌وه‌ی تۆ له‌ماڵه‌وه نوێژ بکه‌یت !! (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) فه‌رموی: راست ئه‌که‌یت به‌لام کاتێک ئه‌فه‌رمویت (وه‌رن بۆبردنه‌وه‌ی چاکه) ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان گوێ له یه‌کێک بیت بفه‌رموێت (وه‌رن بۆبردنه‌وه‌ی چاکه) ئه‌بێت وه‌ڵامی بده‌یته‌وه بچیت، به‌ره‌و‌روی ئه‌گه‌رله‌سه‌ر ده‌ست وسكت دارۆیشتیت. ئینجا خۆشه‌ویستان بابزانین ئه‌م که‌ڵه پیاوه (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) کێیه ؟ (ره‌بیع) یه‌کێکه له‌گه‌وره پیاوانی تابیعی وپێشینه چاکه‌کان به‌بنه‌چه (عه‌ره‌به) ئه‌گه‌رێته‌وه نه‌سه‌بی پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت له باپیره‌ی ( ئیاس_ ومه‌زه‌ر)، ئه‌م پیاوچاکه هه‌رله‌منداڵییه‌وه له‌سه‌رخواپه‌رستی و نوێژوعیباده‌ت په‌روه‌رده‌بوو، دایکی ئه‌خه‌وت و هه‌ڵئه‌سا ئه‌یبینی (ره‌بیع) هه‌ر شه‌ونوێژ ئه‌کات، ئه‌یفه‌رموو: ئه‌ی کوره‌که‌م (ره‌بیع) تۆ بۆناخه‌ویت ؟ (ره‌بیع) ئه‌یفه‌رموو (ئه‌ی دایه‌گیان چۆن ئه‌توانیت بخه‌ویت که‌بزانیت یه‌کێک به‌یانی هێرشت بۆئه‌کات) ؟ ئینجا دایکه پیره‌که‌ی فرمێسکی به‌چاواندا ئه‌هاته خواره‌وه ودوعای خێری بۆ ئه‌کرد، وه کاتێک بووه گه‌نجێکی دیار‌و جوان خۆی رازاندبۆه به‌ته‌قوا دایکه پیره‌که‌ی ئه‌گریا و ئه‌ی فه‌رموو: (رۆڵه‌کام تۆبۆ ئه‌وه‌نده ئه‌گریت ئه‌لێی یه‌کێكت کوشتووه) ؟؟؟ (ره‌بیع) گوتی به‌لێ: دایه گیان یه‌کێکم کوشتوه !! دایکی به‌هاواره‌وه ئه‌ی رۆله‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌زانی کێیه با ئێمه‌وخه‌لک بچین سولحت بۆبکه‌ین ! به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌زانن که‌س وکاری خه‌ڵکه کوژراوه‌که ئه‌وا تۆ به‌کوڵ ئه‌گریت لێت خۆش ئه‌بوون !!!! (ره‌بیع)ئه‌ی فه‌رموو دایه‌گیان لای که‌س وامه‌لێ کوژراوه‌که خۆمم به‌گوناه وتاوان کوشتومه !!!!! (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم) له سه‌رده‌ستی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت به‌رێز (عبدالله‌ی کوری مه‌سعود) په‌روه‌رده‌بوو ئه‌وه‌نده خۆشی ئه‌ویست به‌رده‌وام پێیوه لکابوو، وه(عبدالله‌ی کوری مه‌سعود) به‌بێ ئیزن وه‌رگرتن رێگای ئه‌دابه (ره‌بیع) بێته ژوره‌وه وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌میش له‌ژوره‌وه بوو، ئه‌وا نابوایه که‌س بێته ژوره‌وه تاوه‌کو ئه‌م ئه‌رۆیشته ده‌روه (عبدالله کوری مه‌سعود) دڵ پاکی وخواپه‌رستی ودونیا نه‌ویستی (ره‌بیع) ی ئه‌بینی بۆیه زۆری خۆش ئه‌ویست وه‌ئه‌ی فه‌رموو (( ئه‌ی باوکی یه‌زید ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خواتۆی ببینایه خۆشی ئه‌ویستی) ئه‌ی فه‌رموو ( هه‌رچه‌ند جار تۆ ئه‌بینم ئه‌م که‌سانه‌م دێته‌وه یاد، که زۆر زوو ئه‌گه‌رێنه‌وه لای خوای گه‌وره) . بۆیه هاوه‌ڵی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر به به‌لاش وای نه‌فه‌رمووه! چونکه له‌گه‌ڵ (ره‌بیع) ئه‌ژیا ئه‌ی زانی چه‌ند پیاوێکی دڵساف و له‌خواترس و دونیانه‌ویست بوو ، بۆیه گه‌یشته ئه‌م ئاسته که یه‌کێک له‌براده‌ره‌کانی فه‌رمووی (بروا بکه‌ن بیست ساڵ له‌گه‌ڵ ره‌بیع به‌یانیم کرده‌وه ته‌نها ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێنده‌وه _قسه‌ی باش وکردوه‌ی چاک به‌رز ئه‌بێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره) (سوره‌تی فاتر ئایه‌تی 10) . ئه‌وه‌تا (عبدالرحمن کوری عه‌جلان ) ئه‌فه‌رموێ شه‌وێک له‌لای (ره‌بیع) بووم که‌دڵنیا بوو من چاوم چوته‌خه‌وه‌وه هه‌لسا ده‌ستی به‌نوێژ کردن کرد تابه‌یانی ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێنده‌وه ودووباره‌ی ئه‌کرده‌وه که‌خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمویت ( ئایا واچاوه‌رێ ئه‌که‌ن ئه‌وانه‌ی که‌کرده‌وه‌ی خراپیان کردوه وه ئه‌وان ته‌ماشا ئه‌کرێن که باوه‌ریان هێناوه وکرده‌وه‌ی چاکیان کردوه؟ ئه‌وانه‌ی مردون وزیندوون وه‌ک یه‌ک وانه؟) (الجاثیه ئایه‌تی 21) ئینجا ئه‌ی خوێنده‌وه وئه‌گریا تاوکوبه‌یانی). وه له‌چیرۆکه‌کانی له‌خواترسی وگریانی ئه‌گێرنه‌وه که‌جارێکیان کۆمه‌لێک له‌براده‌ره‌کان وهاوه‌لی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت ئه‌رویشتن له‌لێواری روباری (فورات) بینیان(کووره)یه‌ک گه‌رم ئه‌کرا وگری گرتبوو بۆده‌رهێنانی (کلس)، که ئه‌م شێوه‌یه‌ی بینی راوه‌ستا و توشی له‌رزینیک بوو و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ی خوێنده‌وه، که ئه‌فه‌رموێ: ( واتا: کاتیک رۆژی دوایی که ئاگر هه‌رله‌شوێنێکی دوره‌وه ئه‌یان بینێ هێشتا نه‌چونه‌ته ناویه‌وه ئاگری دۆزه‌خ ئه‌کولێت وده‌نگێکی زۆر به‌هێزی هه‌یه وکاتێک بێ باوه‌ره‌کان فرێ ئه‌درێنه ناوه‌وه به‌ده‌ست به‌ستراوییه‌وه له‌جێگایه‌کی ته‌سک له‌ناو دۆزه‌خ) (سوره‌تی الفرقان ئایه‌تی 12-13) ئینجا ئه‌لێت: له‌هۆش خۆی چوو له‌گه‌لی ماینه‌وه تاوه‌کوو به‌هۆش خۆی هاته‌وه، دوایی بردمانه‌وه بۆماله‌وه ، ئینجا هه‌موو ژیانی وا به‌خوا په‌رستی و دونیا نه‌ویستی برده سه‌ر تاوه‌کوو مردن، وه کاتێک له‌سه‌ره‌مه‌رگ بوو کچه‌که‌ی ده‌ستی به‌گریان کرد (ره‌بیع) فه‌رموی: کچه‌که‌م بۆچی ئه‌گریت به‌خوا ئێستا خێروچاکه روو‌ی له باوکت کرد) دوایی گیانی ده‌رچوو!! ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ت لێبێت (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) له‌دونیا و رۆژی دواییی ئامین باوکی زوبێر / [email protected] 21 /شه‌عبان /1430 کۆچی 12 / 9/ 2009 زاینی چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی......پێنجه‌م ...... ان شاءالله