دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی زوبێر وێنه‌ی دووه‌م: (عامر بن عبد الله التميمي) خوا په‌رستی دونیا نه‌ویست بسم الله الرحمن الرحيم وێنه‌ی دووه‌م :_ (عامر بن عبد الله التميمي) خوا په‌رستی دونیا نه‌ویست (هه‌شت که‌س دونیایان نه ئه‌ویست یه‌کێکیان له‌وانه( عامر بن عبد الله التميمي ) (عه‌لقه‌مه‌ی کوری مه‌رسه‌د) ئێمه ئێستا له‌ساڵی چواره‌می کۆچین وه‌هاوه‌له‌به‌رێزه‌کان وتابعیه پیاوچاکه کان به‌فه‌رمانی پێشه‌وا(عومه‌ری کوری خه‌تاب) خوالی رازی بێت(شاری به‌سه‌ره) بنیات ئه‌نێن بۆئه‌وه‌ی بیکه‌نه بنکه‌ی سه‌ربازی وپێگه‌ی موجاهیدان بۆ هێرش کردنه سه‌ر (فارسه‌کان) وه‌بیکه‌نه لوته‌کی بانگه‌واز بۆئاینی خوا وه‌خه‌لک له‌هه‌موو شوێنێکه‌وه رووی تێ ئه‌کات خه‌لکانێک له (مه‌که‌وه) هه‌ندێکی تر له( یه‌مه‌ن) له‌م کۆچکه‌رانه که‌له (حیجازه)وه رویان تێکرد گه‌نجێکی زۆرجوان و قه‌شه‌نگ که‌ناوی(عامری کوری عبدالله ته‌میمی) یه عامر ئه‌م گه‌نجه‌ی که ده‌موچاویێکی روناکی هه‌بوو زۆر دڵ ساف له‌خوا ترس ئه‌میش هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ئاینی خوادا بکات بۆیه کۆچی کرده ئه‌م شاره وه(به‌سره) له‌وکاته‌دا ده‌وله‌مه‌ندترین شار بوو چونکه ئه‌م هه‌موو (ده‌سکه‌وت)ی شه‌ری پێ ئه‌گه‌یشت له کاتێک موسلمانان هێرشیان ئه‌کرده سه‌ر (فارسه‌که‌ن) به‌لام (عامر) هه‌رگیز وهه‌رگیز روی له دونیا نه‌ئه‌کرد وه‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا هاوه‌لی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر(ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ری) له (به‌سره)دا سه‌رکرده‌ی ئه‌م شاره‌بوو وه‌پێشه‌وای شه‌ربوو وپێش نوێژیان بووفێرکه‌ری ئاینه‌که‌یان بوو ئه‌م گه‌نجه به‌رێزه شه‌ورۆژ گه‌رماوسه‌رما شان به‌شانی هاولی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر(ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ری)بوو لێ جیاواز نه‌ئه‌بۆوه بۆیه ئه‌م گه‌نجه‌به‌رێزه له‌ده‌می ئه‌م هاوه‌له به‌رێزه هه‌موو (قورئانی پیرۆزی) له‌به‌رکرد وچه‌ندین فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری لێ وه‌رگرت که ئه‌م هه‌موزانیاریه‌ی لێ وه‌رگرت ئه‌م گه‌نجه به‌رێزه ژیانی خۆی کردبووه سێ به‌ش :_ به‌شی یه‌که‌م :_ فێرکردن وتێگه‌یاندنی خه‌لک له قورئانی پیرۆزله‌مزگه‌وتی شاری (به‌سره) . به‌شی دووه‌م :_له‌خواپه‌رستی وشه‌ونوێژ وبه‌رۆژو بونی تاوه‌کو ماندوو ئه‌بوو. به‌شی سێیه‌م:_جه‌نگ وکوشتار له‌پێناوی خوادا تاوه‌کو یه‌ک جه‌نگ نه‌ما ئه‌م گه‌نجه به‌ژداری تێدا نه‌کات. بۆیه له‌شاری به‌سره ناسرابوو به (خوا په‌رستی دونیا نه‌ویست) بۆچی نا ئه‌وتا یه‌کێک له‌پیاوانی شاری به‌سره ئه‌گێرێته‌وه که جارێکیان له‌گه‌ل (عامر)داله‌یه‌کێک له‌جه‌نگه‌کان بووین کاتێک شه‌و داهات (عامر) م بینی چوه‌ناو چه‌ند دارێکه‌وه له‌لێوار ئاوێکه‌وه بوو خۆی حه‌شار دا ئه‌لێ منیش چووم به‌دوای دا بزانم ئه‌م کابرایه چی ئه‌کات ئه‌م خه‌لکه پێ ئه‌لێن (خواپه‌رسته‌دونیانه‌ویسته‌که) ئینجا (عامر)که‌وته‌نوێژکردن وپارانه‌وه نه‌م بینوه له‌که‌سێکی تر وه‌ک ئه‌م باشتر نوێژ بکات ئه‌وه‌نده به‌جوانی نوێژی ئه‌کرد ئنجاکه‌له‌نوێژه‌که‌ته‌واوبوو ده‌ستی به‌پارانه‌وه‌کرد یه‌کێک له‌پارانه‌وکانی ئه‌وه بو (ئه‌ی وه‌ت خوایه تۆمنت دروستکردبه‌فه‌رمانی خۆت ئینجا منت هاوێشته ناو ئه‌م هه‌موو وتاقی کردنه‌وه دوای فه‌رمانم پێ ئه‌که‌ی که‌خۆم بگرم خوایه‌چۆن خۆم پێ ئه‌گیرێ؟ ئه‌گه‌ر تۆیارمه‌تیم نه‌ده‌یت ئه‌ی خوای به‌ده‌سه‌لات؟ خوایه تۆئه‌زانی ئه‌گه‌رئه‌م دونیایه‌هه‌موی مولکی من بێت دوای داوام لێ بکرێت له‌پێناوی تۆببه‌خشم ئه‌وا ئه‌ی به‌خشم ،خوایه من ئه‌وهاتۆم خۆش ویستوه که‌هه‌رچی ناخۆشی وتاقیکردنه‌وه‌م به‌سه‌ردێت لای من ئاسانی کردوه ووای لێکردوه‌مه که‌رازی بم به‌هه‌مووقه‌زاوقه‌ده‌رێک هه‌رکاتێک به‌سه‌رم دێت ) ئینجا کابرای خه‌لکی به‌سرا وتی من خه‌وم لێ که‌وت دوای هه‌لسام بینیم هه‌رئه‌پارێته‌وه ئینجا نوێژی به‌یانی کرد و ده‌ستی به‌پارانه‌وه کرد وتی: (خوایه وابه‌یان هات وخه‌لک داوی خێروبێری تۆئه‌که‌ن وه‌پێویستی من ئه‌وه‌یه‌لێم خۆشبیت خوایه‌پێویستی من وئه‌ون جێ به‌جێ بکه ،خوایه‌من سێ شتم داواکرد له‌تۆ دوانیانت داوه‌به‌من به‌لام یه‌کیان ماوه خوایه‌سێ یه‌میانم پێ بده‌بۆئه‌وه‌ی جوانتر بتپه‌رستم) ئه‌لێت ئینجا هه‌لسا له‌شوێنی خۆی وچاوی هه‌ڵبری منی بینی وتی برای به‌سرایه‌که‌م دیاره‌ئه‌م شه‌وبه‌دوای منه‌وه‌بویت ؟ ئه‌لێ منیش وتم به‌لێ (عامر) وتی برام هه‌رچیه‌کت له‌من بینیوه با‌ئه‌مانه‌ت بیت وه‌بیشاره‌وه خوای گه‌وره بتپارێزت ئه‌لێت منیش وتم به‌خوائه‌گه‌ر پێم نه‌لێت ئه‌م سێ شته چیه؟که‌داوت له‌خوای گه‌وره کردوه به‌هه‌موو خه‌لک ئه‌لێم (عامر)وتی توخوابه‌که‌س مه‌لێ ،به‌لام که‌زانی من پێ دائه‌گرم وتی باشه به‌لام به‌مه‌رجێک به‌که‌س نه‌لێ کابرای به‌سرای وتی باشه په‌یمان بێت به‌که‌س نه‌لێم تاماوم له‌ژیان . یه‌که‌م:_ (عامر) وتی من زۆرئه‌ترسام له‌ئافره‌ت که‌تۆشی تاقی کردنه‌وه‌ببم داوم کردخوای گه‌وره خۆشه‌ویستی ئافره‌ت بباته‌ده‌ره‌وه له‌دلم کردی ئێستا چ ئافره‌تێک ببینم چ دیوارێک. دووه‌م :_ داوام کردله‌خوای گه‌وره که‌جگه‌له الله نه‌بێ له‌که‌سی تر نه‌ترسێم ئه‌مه‌شی بۆ جێ به‌جێ کرد ئێستا جگه‌له خوا نه‌بێت له‌که‌سی ترناترسم نه‌له‌ئاسمان ونه‌له‌زه‌وی . سێیه‌م :_ داوام کردله‌خوای گه‌وره خه‌وله‌چاوانم نه‌هێلی بۆئه‌وه‌ی به‌شه‌وبه‌رۆژ بی پيرستم به‌لام خوای گه‌وره ئه‌مه‌یانی جێ به‌جێ نه‌کرد . کابرای به‌سرای ئه‌لێ منیش وتم که‌مێ به‌زه‌ییت به‌خۆتابێته‌وه تۆبه‌شه‌و خوائه‌په‌رستی به‌رۆژبه‌رۆژی باش نیه بۆ خۆت وبه‌هه‌شت زۆربه‌کمی به‌ده‌ست دێت به‌وه‌ی که‌تۆئه‌ی که‌یت وئاگری دۆزه‌خ زۆر به‌که‌می ئه‌توانی خۆتی لێ بپارێزرێت به‌وه‌ی که تۆ ئه‌نجامی ئه‌ده‌یت. (عامر) وتی به‌خوا من له‌رۆژی په‌شیمان بونه‌وه ئه‌ترسم ئه‌وکات په‌شیمان بونه‌وه داد نادات سوێند به‌خوا هه‌ول ئه‌ده‌م بۆ‌خوا په‌رستی تا یه‌ک نه‌فه‌سم له‌ژیان مابێت ئه‌گه‌ر قورتارم بوو له‌ئاگر ئه‌وا به به‌زیی خوای دلۆڤانه وئه‌گه‌ر قورتارم نه‌بوو ئه‌وا به‌که‌م ته‌رخه‌می خۆمی ئه‌زانم . وه ئه‌م که‌له پیاوه ته‌نها خواپه‌رستی شه‌و نه‌بوو به‌لکوو سوارچاکی رۆژ بوو له‌جه‌نگ وجیهادا هه‌رجه‌نگ وجیهادێک روی بدایا ئه‌واپێشه‌نگی ئه‌و جیهاده بوو ئه‌گه‌ر به‌رێ بکه‌وتبایه بۆهه‌رجیهادێک ئه‌ی وت من سێ مه‌رجم هه‌یه‌بۆ براده‌رایه‌تی ئێوه :_ یه‌که‌م :_ من ئه‌بم به‌خزمه‌تکاری ئێوه نابێت که‌س خزمه‌تی ئێوه‌بکات جگه‌له‌من. دووه‌م :_ نابێت جگه‌له‌من که‌سی تر بانگ ببێژی ئه‌بێت ته‌نها خۆم بانگ بده‌م . سێیه‌م :_ من به‌گوێره‌ی توانا مه‌سروفی ئێوه ئه‌که‌م . ئه‌گه‌ر رازی ببوان ئه‌وا ئه‌رویشت له‌گه‌لیان ئه‌گینا نه‌ئه‌رویشت ،وه‌ئه‌م که‌له‌پیاوه له‌هه‌رشوێنێ ناخۆش بوایه جه‌نگ گران بوایه (عامر) ت ئه‌بینی ،به‌لام له‌گه‌ل ئه‌مه‌دا خۆی ئه‌پاراست له (ده‌سکه‌وت) کاتێک له‌جه‌نگ دائه‌گیرا ئه‌وه‌تا پاش جه‌نگی (قادسیه) کاتێک هاوه‌لی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر(سه‌عدی کوری وه‌قاس) فه‌رمانی کرد به (عه‌مری کوری موقره‌ن)که‌ده‌سکه‌وتی جه‌نگ کۆبکاته‌وه ده‌سکه‌وتێکی زۆریان هێنا له کاتی جه‌نگ ده‌ست موسلمانان که‌وتبو له ده‌سکه‌وته‌کانی پادشای فارسه‌کان (کیسرا) ئینجا موسلمانان خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی بون ئینجا دابه‌ش کردنی دیتیان کابرایه‌ک له‌م لاوه هات یه‌ک (مه‌نجه‌ل)ی زێری پر له‌دورو گه‌وهه‌رهێنا وه‌دای نا له‌به‌رده‌م برپرسه‌که کابرا لێ پرسی ئه‌مه چیه وتی له‌فلانه‌جه‌نگدا گروتومه فه‌رموو من نامه‌وێت بیخه‌ره ناو مالی موسلمانان دوایی پێیان وت ئه‌ی هیچت بۆخۆت نه‌بردوه؟(عامر)فه‌رموی ئه‌م مه‌نجه‌له‌که‌ئه‌یبینن لای من زۆربێ نرخه‌به‌خواهه‌رچی ماڵ ومولکی فارسه‌کان لای من هیچ نرخێکی نیه ،وه‌سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر مالی موسلمانان نه‌بوایه ئه‌واله‌شوێنی خۆی به‌رزم نه‌ده‌کرده‌وه،دوای وتیان باشه تۆ کێ ؟ وتی نابه‌خوانه‌به‌ئێوه ئه‌لێم سوپاسم بکه‌ن ونه‌به‌خه‌لکی تریش ئه‌لێم بۆئه‌وه‌ی باسم بکه‌ن دوای رۆیشت ،ئه‌وانیش کابرایاکیان به‌دوای دا نارد دوای کابرا که پرسی پێیان وت نای ناسی؟ ئه‌مه (دوونیا نه‌ویستی شاری به‌سرایه (عامری کوری عبدالله ته‌میمه‌یه) . به‌لام ژیانی (عامر) هه‌رونه‌بوو که‌زانیتان به‌لکوو له‌سه‌روتنی وشه‌ی (حه‌ق) چه‌ندین جارتووشیناخۆشی بووه وه‌ده‌ربه‌ده‌ر بووه به‌لام ئه‌م هه‌ربه‌رده‌وام بووه له‌سه‌روتنی وشه‌ی حه‌ق ئه‌وتاجارێکیان له‌شاری به‌سرا(پۆلیس)یێکی بینی ملی کابرایه‌کی ئه‌هه‌لی(ذیمه)(1) گرتبوو رای ئه‌کێشا وکابرا هاواری ئه‌کرد ئه‌ی کۆمه‌لی موسلمانان فریام که‌ون بگه‌نه ئه‌وکه‌سه‌ی که‌له‌ژێر په‌یمانی‌خواوپێغه‌مبه‌ری خوایه ئه‌ی هاوار فریام که‌ون (عامر) هات وتی پاره‌ت داوه؟وتی به‌لێ ئینجا روی له‌کابرای پۆلیس کرد وتی چیت لێ ئه‌وێت؟ وتی ئه‌مه‌وێت بێت باغ وباغات خاوێن بکاته‌وه (عامر)وتی ئه‌م ئیشه‌ت پێ ئه‌کرێت ؟ وتی نه‌خێر چونکه توانام نامێنێت بۆئه‌وه‌ی بژێوی مال ومنالم په‌یدابکه‌م ،ئینجا عامر) وتی به‌ری بده کابرای پۆلیس وتی به‌ری ناده‌م ئینجا (عامر) هاواری کرد ئه‌ی خه‌لکینه وه‌رن فریام بکه‌ون خه‌لک لێیان کۆبونه‌وه کابرای (ذیمه)یان له‌ژێر ده‌ستی ده‌رهێنا ،ئینجا ئه‌فسه‌ری پۆلیسکه شکایه‌تی کرد لای سه‌رکرده‌ی شاری به‌سره وتی (عامر)کابرایه‌که ده‌رچوه له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌میری باوه‌رداران وه‌کابرایه‌که (ژن) ناهێنێت وگۆشت ناخوات له‌گه‌ل په‌نیر ونایه‌ته مه‌جلیسی گه‌وره‌پیاوان له‌م تۆماتانه دایانه پال (عامر) ئه‌ویش گه‌یاندی به خه‌لیفه‌ی ئیمانداران(عوسمانی کوری عه‌فان)خوا لێ رازی بێت فه‌رمانی کرد به سه‌رکرده‌ی شاری به‌سره که بانگی (عامر) بکات وه‌لێکولینه‌وه‌ی له‌گه‌ل بکات ئایا رسته یان نا ؟ سه‌رکرده‌ی شاری به‌سره بانگی کرد وتی ئه‌میری ئیمان داران پێ راگه‌یاندوم که‌ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ تۆ ئایا راسته یان نا؟ ئه‌ویش وتی فه‌رموو وتی (سه‌رکرده‌ی موسلمان) :_ ئایا راسته تۆ ژن ناهێنیت وئه‌ته‌وێت لابده‌یت له‌سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) ؟ (عامر):_ نه‌خێر شایه‌تی ئه‌ده‌م ره‌به‌نیه‌تی نیه له‌ئاینی ئیسلام به‌لام وه‌من لام نه‌داوه له‌سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) به‌لام من یه‌ک نه‌فسم هه‌یه له‌ژیان ئه‌ویش ئه‌موێت بیکه‌مه قوربانی خوای گه‌وره ،وه‌من له وه ئه‌ترسم که ژن هێنان رێگام لێ بگرێت له جه‌نگ وتێکۆشان . (سه‌رکرده‌ی موسلمان) :_ ئه‌ی باشه بۆچی گۆشت ناخویت ؟ (عامر) :_ وتی نه‌خێر ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستم که‌وت ودلم چوبۆی ئه‌وا ئه‌ی خۆم ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا نای خۆم . (سه‌رکرده‌ی موسلمان) :_باشه ئه‌ی بۆ په‌نیر ناخۆیت ؟ (عامر) :_ ئێمه له‌گه‌ل خه‌لکی (مه‌جوس) ئاگر په‌رسته‌کان زۆر نزیکین وه ئه‌وان جیاوازی ناکه‌ن له نێوان (هێون) ی ئاژه‌لی مرداروه‌بو وئاژه‌لی زیندو بۆیه ئه‌ترسم هی ئه‌م ئاژلانه بێت که مردوه ئه‌گه‌ر دوو شایه‌تی موسلمان وتیان ئه‌وا هی ئاژه‌لی زیندوه ئه‌وا ئه‌ی خۆم . (سه‌رکرده‌ی موسلمان) :_ ئه‌ی باشه بۆ نایه‌ته مه‌جلسی گه‌وره‌پیاوان ؟ (عامر) :_ وتی خه‌لک زۆره که ئیش وکاری به ده‌سه‌لادارو گه‌وره‌پیاوان هه‌یه با بۆئه‌وان بێت واز بهێنن له‌وانه که نایانه‌وێت . قسه‌کانی (عامر) یان به‌رز کرده‌وه بۆ لای (عوسمانی کوری عه‌فان) ئه‌ویش هیچی تێدا نه‌بینی که پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی سونه جه‌ماعه‌ت بێت ،به‌لام ئاگری شه‌ری نه‌کوژانده‌وه بۆیه (عوسمانی کوری عه‌فان) فه‌رمانی پێ کرد که‌واشاری به‌سرا به‌جێ بهێلێت به‌ره‌و(شام) بکه‌وێته رێ وفه‌رمانی کرد به(موعاویه‌ی کوری ئه‌بوسوفیان) که رێزی لێ بگرێت وجێگایه‌کی بداتێ ،ئینجا (عامر) رۆژی به‌جێ هێشتنی خه‌لکێکی زۆر هه‌رله‌قوتابیه‌کان وبراده‌رکان هاتن بۆ مال ئاوای وبه‌رێ کردنی ئه‌ویش وتی خه‌لکینه من دوعایه‌ک ئه‌که‌م ئێوه‌ش بلێن ئامین خه‌لکه‌که هه‌موی چاوی ئه‌بله‌ق بوو بێ ده‌نگ بوو ئاخۆ چ دوعایه‌ک ئه‌کات چونکه دوعاکانی گیرا ئه‌بوووتی( خوایه ئه‌وه‌ی ئه‌م بوختان ودرۆیانه‌ی بۆ هه‌لبه‌ستاوم وبۆته هۆی ئه‌وه‌ی من وبراده‌ران لێک بکات وبۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ولاتی خۆم ده‌ربه‌ده‌ربم خوایه من لێ خۆش بوم تۆش لێ خۆش به وخوایه بی پارێزه له‌دونیاو قیامه‌ت وخوایه من هه‌موو موسلمانان بخه ژێر ره‌حمه‌تی خۆت ولێمان خۆش به ئه‌ی خوای به‌زه‌یی) چه‌ند جوانه ئه‌م وشانه ده‌بائێمه‌ش ئه‌وا گه‌رده‌نی یه‌کتری ئازاد بکه‌ین له که‌م وکوری یه‌کتری ببه‌خشین ،ئینجا به‌رێ که‌وت به‌ره‌و ولاتی (شام) جا له‌ویێش به‌ره‌وولاتی فه‌له‌ستین به‌رێ که‌وت (مزگه‌وتی ئه‌قسای) کرده شوێنی خۆی وکاتێک نه‌خۆشی مردنی بوو زۆر گریا وتیان بۆ ئه‌گریت ئه‌ی ئه‌ونیه تۆ وات کر تۆ وات کرد ئه‌ویش وتی ( به‌خوا بۆ ژیانی دونیا ناگریێم وله‌مردنیش ناترسم به‌لام ئه‌ترسم له سه‌فه‌ری دوروو درێژ وکه‌می زادو زه‌خیره ،ئێوه نازانن من پێش ئێستا باوه‌ره‌که‌م که‌م وزیادی کردوه نازانم بۆ ئاگری دۆزه‌خه یان بۆ به‌هه‌شتی پان وبه‌رینه ) ئینجا چاوکانی به‌رز کرده‌وه بۆ ئاسمان ودوایین کۆتایی هه‌ناسه‌ی دا وروحی ته‌سلیم کرد ره‌زای خوات لێ بێت ئه‌ی (عامر) ئامین . باوکی زوبێر / [email protected] 10/ شه‌عبان /1430 کۆچی 1/8/ 2009 زاینی چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی سێ یه‌م ….ان شا‌ء الله