دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی زوبێر وێنه‌ی یه‌كه‌م: عطاء بن أبي رباح بسم الله‌الرحمن الرحیم پێشه‌کی :_ سوپاس وستایش بۆخوای په‌روه‌رده‌گار سه‌لات وسه‌لام برژێ له سه‌رگیانی موحه‌مه‌د درودی خوای لێ بێ برایان وخوشکانم ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌به‌رده‌ستانه هه‌رجارێک وێنه‌ێک له‌ژیانی ئه‌و(تابیعیه)به‌رێزانه دا باس ئه‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی په‌ندو عیبره‌ت وه‌ربگرین وه‌که‌مێ پشوو بده‌ین له چه‌رمه‌سه‌ریی ئه‌م ژیانه تاویک یادی خوای په‌روه‌ردگارمان بهێنێته‌وه وه‌به‌راستی زانینی ژیانی ئه‌م به ریزانه زیاتر له‌خواترسان وبه‌که‌م زانینی ئه‌م دونیایه‌مان پێ ئه‌گات ئه‌مانه چۆن ژیانی دونیایان خسته ناوده‌ستیان نه‌وک بیخه‌نه ناو دلیان بۆیه دونیا زۆرلایان بێ نرخ بوو وه‌خوا په‌رستی ئه‌م (تابیعیه) به‌رێزانه هاوه‌له‌به‌رێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ریان سه‌رسام کردبوو که‌چۆن ئه‌مانه پێغه‌مبه‌ریان نه‌بینوه وه ئه‌م هه‌موو خواپه‌ررستیه ئه‌که‌ن ،جابه‌رێزان فه‌رمون هه‌رجارێ وئه‌لقه‌یه‌ک له‌ژیانی ئه‌م که‌له‌پیاونه‌ی ئیسلام بخه‌ینه روو له کتێبی (صور من حياة التابعين)واتا (چه‌ند وێنه‌یێک له ژیانی تابیعیه) به‌رێزه‌کان به‌رێز (عبد الرحمن ر‌أفت پاشا) یه هیوادارم خوای گه‌وره بیکاته مایه‌ی لێ خۆشبونی تاوانه‌کانمان ئامین وێنه‌ی یه‌که‌م :_ (عطاء بن أبي رباح ) (هیچ که‌سێکم نه‌بینوه زیاتر زانیاری له‌به‌رخواوه‌ربگرن جگه له‌م سێ که‌سانه عطاء _وه تاوس _موجاهید) (سه‌له‌مه‌ی کوری کوهه‌یل) ئێمه ئێستا له ده‌ی کۆتایی مانگی زوالحیجه‌ین سالی نه‌وه‌دو حه‌فتی کۆچین وه‌مالی خوا زمه‌ی دێت به حاجیانی مالی خوا له‌هه‌موو شوێنێکه‌وه به‌سواری ئه‌سپه‌وه وه‌به‌پێوه گه‌نج وپیاوی پیروژن وپیاو ره‌ش وسپی و عه‌ره‌ب وعه‌جه‌م و سه‌رۆک وخه‌لک و هه‌موی بونه‌ته میوانی مالی خوا میوانی خوای هه‌موو جیهانیان به دلێکی جۆش وخرۆشه‌وه وه ئه‌وتا خه‌لیفه (سلیمان کوری عبد الملک) گه‌وره پادشای سه‌رزه‌وی هاتوه وه‌ک ئه‌م خه‌لکه سه‌ر کۆت وپێ خاوس وه‌ک ئه‌م خه‌لکه ئه‌سورێته‌وه وه‌له‌دوای ئه‌وه‌وه دوو کوره‌که‌ی بوون زۆر جوان وقه‌شه‌نگ بوون وه‌کاتیک خه‌لیفه له سوران به‌چوارده‌وری ( که‌عبه) سورایه‌وه ته‌واو بوو ئاماژه‌ی به یه‌کیک له‌دارده‌سته‌کانی دا وتی ئه‌مه براده‌ره‌که‌تان له کویه ؟ وتیان گه‌وره‌م ئه‌وتا وانوێژ ئه‌کات له‌لای رۆژئاوای (مزگه وتی حه‌رام ) وه‌خه‌لیفه چوه لای ئه‌م شوێنه‌ی که‌ئاماژه‌ی بۆکرا وه‌له‌پشتیه‌وه دوو کوره‌که‌یه‌تی وه دارده‌سته‌کانی ویستیان رێگای بۆخۆش بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی به خۆشی بچێته پێشه‌وه به‌لام ئه‌م گوتی( واز بهێنن منیش وه‌ک ئه‌م خه‌لکه وام که‌س گه‌وره‌تر نیه له که‌س ته‌نها به له‌خواترسان نه‌بێت) وه له‌وانیه که‌سێکی هه‌ژار کورته‌ک له‌ره‌نگێ وشه‌روال له‌ره‌نگێ به‌لام له‌خوا ترس خوای گه‌وره لێی وه‌ربگرێت له ئێمه وه‌رنه‌گرێت ،دوایی چوو بۆلای کابراکه هێشتا له‌ناو نوێژدا بووخه‌ریکی کرنۆش بردن بوو وه‌خه‌لکیش له‌دوایه‌وه دانیشتبوون وله‌م لاولای خه‌لیفه چوه شوێنێک دانیشت له گه‌ل دوو کوره‌که‌ی دووکوره‌که‌ی زۆربه‌وردی ته‌ماشایان ئه‌کرد که کابراکه نوێژه‌که‌ی ته واوکرد ته‌ماشایان کرد پیاوێکی (ره‌ش پێست) ی لوت گه‌وره ئه‌گه‌ر دانیشتبا وه‌ک قه‌ل وا بوو دوایی کابرا به‌لای چاوی ته‌ماشای لای خه‌لیفه‌ی کرد خه‌لیفه سه‌لامی کرد ئه‌ویش ولامی دایه‌وه دوایی خه‌لیفه پرسیار گه‌لی لێ کرد له‌باره‌ی حه‌جه‌وه ئه‌ویش هه‌موی ولام دایه‌وه هه‌رولامێکی به‌ئایه‌تێک یان فه‌رموده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر بوو وابه‌تێروته‌سه‌لی ولامی ئه‌دایه‌وه خه‌لیفه‌ی سه‌رسام کردبوو دوایی خه‌لیفه‌گوتی خواپاداشتی خیرت بداته‌وه وه‌به‌خۆی ودوو کوره‌که‌ی رۆیشتن بۆلای سه‌فا ومه‌روا گه‌نجێک هاواری کرد ئه‌م سال که‌س فتوا نه‌دات له‌حه‌ج جگه له (عه‌تایی کوری ره‌باح) نه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م لێره نه‌بوو (عبدالله کوری نه‌جیح) دووکوره‌که‌ی خه‌لیفه ووتیان باوکه گیان چۆن که‌سێک که‌له‌ژێرده‌ستی خه‌لیفه دابێت وه‌بلێت نابێت که‌س فتوا بدات جگه له‌م دووانه نه‌بێت ؟وه‌کاتێک تۆپرسیارت له (عه‌تا)کرد ئه‌وها به‌م شێوه ولامی دایه‌وه تۆ گه‌وره‌ی هه‌موو موسلمانانی خه‌لیفه‌ش ووتی کوره‌کانم ئه‌وه‌ی که‌بینیتان وه‌چۆن زه‌لیل وزه‌بون بوین له‌ژێر ده‌ستیا ئه‌وا (عه‌تایی کوری ره‌باحه) ئه‌وکه‌سه‌ی که زانستی له (عبدالله‌کوری عه‌باس) هاوه‌لی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر وه‌رگرتبوو دوایی گوتی( کوره‌کانم فێره زانست بن چونکه به‌زانست خه‌لکی بێ قیمه‌ت به‌قیمه‌ت ئه‌بێت وه‌به‌نده‌ئه‌بن به‌پادشا ) سوله‌یمانی کوری عبد الملک هه‌له‌ی نه‌کرد له‌م قسانه‌ی چونکه عه‌تا خواه‌ن ئه‌م زانسته گه‌وره‌یه بوو وعه‌تا به‌نده‌ی یه‌کێک له ئافره‌ته‌کان بوو له (مه‌که) بۆیه هه‌رله‌مندالیه‌وه ده‌ستی کرد به گه‌ران به‌دوای زانست بۆیه‌ژیانی خۆی کردبووه سێ به‌ش به‌شی یه‌که‌م_بۆگه‌وره‌که‌ی خزمه‌تی ئه‌کرد وبه‌شی دووه‌م_ بۆخوای په‌روه‌ردگار جوانترین عیباده‌تی ئه‌کرد به‌شی سێیه‌م_ فێربوونی زانست بوو له‌سه‌ر ده‌ستی هاوه‌له‌برێزه‌کانی پێگه‌مبه‌ر بوو له‌وانه وه‌ک (_عبدالله کوری عومه‌ر_عبد الله کوری عه‌باس _عبد الله کوری زوبێر) وچه‌ند هاوله ێکی به‌رێزی تربۆیه دڵی پرببوله‌زانستی شه‌رعی بۆیه گه‌وره‌که‌ی کاتێک بینی ئه‌م گه‌نجه خۆی فرۆشتوه به‌خوای په‌روه‌ردگار ئازادی کرد له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره بۆیه له‌م کاته‌وه (عه‌تا) هه‌لسا مالی خوای کرده جێگای خۆی تێیدا فێره زانست ئه‌بوو زانستی فێره خالک ئه‌کرد خواپه‌رستی تێدا ئه‌کرد تاوه‌کو مزگه‌وت ببوه مال(عه‌تا)بۆماوه‌ی چڵ سال ئه‌ونده فێره زانست ببو تاوه‌کو سالێکیان له کاتی حه‌ج خه‌لک پرسیاریان له هاوه‌لی برێزی پێغه‌مبه‌ر ئه‌کرد (عبدالله کوری عومه‌ر) ئه‌م هاوه‌له به‌رێزه‌ی پێغه‌مبه‌رفه‌رموی(من سه‌رم سورماوه له‌خه‌لکی مه‌که ئه‌م هه‌موو پرسیاره له‌من ئه‌که‌ن وه‌له‌ناو ئێوه _عه‌تای کوری ره‌باح_هه‌یه ؟؟؟) وه(عه‌تا) ئه‌م هه‌مووزانسته‌ی که‌هه‌ی بوو وا ده‌ستی نه‌که‌وتبوو ته‌نها به دوو شت نه‌بێت :_ یه‌که‌م :_ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر نه‌فسی خۆی داگرتبوو هیچ رێگایه‌کی نه‌هێشتبۆوه بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌وه‌سی خۆی بله‌وه‌رێ له‌وه‌ی که هیچ سودی نیه . دووه‌م :_ ده‌سه‌لاتی گرتبوو به‌سه‌ر کاتی خۆی له شتی بێ سوود به‌فیرۆی نه‌ئه‌دا چونکه کات زۆر گرنگه . ئه‌وا (محمد کوری سوقه)ئه‌فه‌رموێ جارێکیان دانیشتبووم له‌لای (عه‌تا) پێ ووتم گوێ بگره به ئامۆژگاریه‌کت بکه‌م فه‌رموی(کوری برام ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه زۆررقیان له‌قسه‌ی زیادوبێ سوود بوو ،ئه‌لێ منیش وتم قسه‌ی زیاد چیه ؟؟ وتی جگه‌له‌قورئان وسونه‌تی پێغه‌مبه‌رئه‌یان ووت ئه‌مه قسه‌ی زیاده به‌لام تێگه‌یشتنی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رچۆن گێرداروته‌وه چۆن راڤه‌ئه‌کرێت یاخوت فه‌رمان کردن به چاکه ونه‌هی کردن له خراپه یاخوت فێربونی زانستێک که‌له‌خوا نزیکت بکاته‌وه یان ئیش وکارێک که‌سودی هه‌بێت بۆ دونیا،دوای روی تێ کردم وتی ئایا ئه‌توانی باوه‌رنه‌که‌ی که خوا ئه‌فه‌رموێت (دوو فریشته‌تان له‌گه‌له هه‌موو شتێک ئه‌نوسن) وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت (دوو فریشته له‌ده‌سته‌راست وده‌سته چه‌پ دانیشتونه هه‌رقسیه‌ک به‌که‌یت ئه‌وا ئه‌ی نوسن) دوای وتی توخوا یه‌کێک له‌ئێمه شه‌رم نا‌کات په‌رتوکی کرده‌وه‌کانی پیشان بدرێت هیچ شتێکی له ئیش وکاری دونیای تێدا نیه ونه‌کرده‌وه‌یه‌کی به سودی رۆژی دوای تێدا نیه. وه‌دوونیا به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ک روی تێ کربوو به‌لام ئه‌م پشتی له‌دونیا کردبوو هه‌مووژیانی یه‌ک کراسی هه‌بوو بایی پێنچ درهه‌م بوو ،وه‌خه‌لیفه‌کان بانگیان کرد بۆ براده‌رایه‌تی به‌لام ئه‌م ره‌تی کرده‌وه ئه‌ترسا له‌وه‌ی که ژیانی دونیا هه‌لی بخه‌له‌تێنێ ئه‌وه‌تا (عوسمانی کوری عه‌تای خوراسانی )ئه‌گێرێته‌وه ئه‌فه‌رموێ له‌گه‌ل باوکم بوم به‌ره‌و شاری (دیمه‌شق)به‌رێ ئه‌که‌وتین بۆلای خه‌لیفه (عبد الملک کوری مه‌روان) که‌نزیک که‌وتینه‌وه له شار کابرایه‌کمان بینی له سه‌رپشتی گوێ درێژێک بوو کراسێکی له‌به‌ربوو ئه‌لێ منیش پێکه‌نیم وتم باوکه ئه‌مه کێ یه ئه‌م کابرایه ؟ باوکم فه‌رموی بێ ده‌نگ به ئه‌مه گه‌وره‌ی زانایانی (حیجازه_عه‌تای کوری ره‌باح)ه هاتنه خواره‌وه له‌گه‌ل باوکم ئه‌م لاولای یه‌کتریان ماچ کرد دوای سواری پشتی گوێ درێژه‌که بونه‌وه دوای چونه پێش ده‌رگای خه‌لیفه باوکی وتی ئه‌گه‌ر له‌به‌ر (عه‌تا) نه‌بوایه نه‌یان ئه‌هێشت من بچمه‌ژوره‌وه ئه‌لێت کاتیک جوینه‌ژوره خه‌لیفه وتیه (عه‌تا) فه‌رموو فه‌رموو تاوه‌کو له سه‌ر کورسیه‌که‌ی خۆی دای نا وه‌خه‌لکی زۆر نه‌جیب دانیشتبوون بێ ده‌نگ بوون ئینجا خه‌لیفه وتی فه‌رموو ئه‌ی باوکی موحه‌مه‌د چیت پێویسته با بۆت جێ به‌جێ بکه‌ین ؟ ئه‌ویش فه‌رموی ئه‌ی گه‌وره‌ی باوه‌رداران:_ خه‌لکی مه‌که مالی خوا دراوسی پێغه‌مبه‌رپاره‌و مال وسه‌روه‌تیان بده‌رێ ویارمه‌تیان بده‌رێ خه‌لیفه وتی : بنوسه بۆیان مال وسه‌روه‌ت وپاره دوای وتی هیچی ترت ناوێت ئه‌ی باوکی موحه‌مه‌د ؟ وتی به‌لێ ئه‌ی گه‌وره‌ی باوه‌رداران :_ خه‌لکی (حیجاز_ویه‌مه‌ن) ئه‌وان ئه‌سلی عه‌ره‌بن . خه‌لیفه وتی بنوسه پاره‌و مال بۆیان دوای هیچی ترت ناوێت ئه‌ی باوکی موحه‌مه‌د ؟ فه‌رموی به‌لی یارمه‌تی موجاهیدان بده ئه وان ئه‌م ئاینه‌یان پاراستوه خه‌لیفه وتی بنوسه پاره‌و مال بۆیان دوای هیچی ترت ناوێت ئه‌ی باوکی موحه‌مه‌د ؟ وتی داوا کارم له ئه‌هلی زیمه جوله‌که وگاوره‌کان ئه‌ونده کاری گرانیان پێ نه‌کرێت خه‌لیفه وتی بنوسه هیچی تر کاری گرانیان پێ نه‌کرێت . خه‌لیفه وتی هیچی ترت ناوێت ئه‌ی باوکی موحه‌مه‌د ؟ وتی به‌لێ ئه خه‌لیفه له‌خوای گه‌وره بترسه له‌خۆت وه‌تۆ به‌ته‌نها دروست کرای و به‌ته‌نها ئه‌مریت وه به‌ته‌نها زیندو ئه‌کرێته‌وه وه‌به‌ته‌نها حیسابت له‌گه‌ل ئه‌کرێت خه‌لیفه (هشام) که‌وته سه‌ر چۆک وگریا دوایی (عه‌تا) هه‌لسا ئه‌لێت منیش له گه‌لی هه‌لسام کاتێک گه‌یشتینه لای ده‌رگا کابرایه‌ک هات ویه‌ک کیسه پاره‌ی هێنا و وتی خه‌لیفه ئه‌مه‌ی داوه به‌من (عه‌تا) وتی (زۆر دوره من وه‌ری بگرم ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمویت (هیچ داوای مال وسامانتان لێ ناکه‌م به‌لکو داوی پاداشت له خوای گه‌وره ئه‌که‌م ) ئینجا سوێند به‌خوا لای خه‌لیفه‌ی به‌جێ هێشت یه‌ک قوم ئاوی نه‌خوارده‌وه . وه‌دوای (عه‌تا) ته‌مه‌نی گه‌یشته نزیکه‌ی سه‌د ساڵ هه‌موی به‌سه‌ر برد به په‌رستنی خوا وفێربونی زانست وبلاوکردنه‌وه‌ی زانست نزیکه‌ی (حه‌فتا) حه‌جی کرد حه‌فتا جارله‌کێوی عه‌ره‌فات داوی له‌خوای گه‌وره کرد که له‌گوناهه‌کانی خۆش بێت .وئێمه‌ش داوا له‌خوای گه‌وره‌ئه‌که‌ین لێمان خۆش بێت وه به‌دوایی رێگای ئه‌م که‌له پیاوانه بکه‌وین ئامین باوکی زوبێر /به‌ریتانیا / [email protected] 27/جمادی یه‌که‌م 1430 کۆچی 21/5/ 2009 / زاینی چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی دووه‌م ...... ان شا‌ء الله