دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ماهییه‌ت (كلام حول الماهیة) (عه‌قیده‌ی ته‌حاوی) موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الثانية) تـوحـيـد الـربـوبـيـة كلام حول الماهية كلام حول الماهية الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي من درس: تـوحـيـد الـربـوبـيـة لێره‌دا دانه‌ر باسێكی له‌سه‌ر ماهییه‌ت هێناوه و ڕوونی ده‌كاته‌وه: زانایانی ژیربێژی (لۆژیك –منطق-) ده‌ڵێن: پرسیاركردن له ماهییه‌ت (الماهیة) دوو ئامرازی هه‌یه: "ما" و "أي". "ما" پرسیاری پێ له‌شتێك ده‌كه‌یت تاكوو حه‌قیقه‌ت و ماهییه‌ته‌كه‌ی بزانیت و "أي" پرسیاری پێ ده‌كه‌یت له شتێك تاكوو له خۆی جیای بكه‌یته‌وه و تایبه‌تمه‌ندی بكه‌یت به خۆیه‌وه. وه كاتێك كه فیرعه‌ون وتی: وَمَا رَبُّ الْعَالَمِينَ [الشعرا‌ء: ٢٣]، پرسیاری ماهییه‌ت و چییه‌تی خوای له مووسا كرد، چونكه "ما" ئامرازی ماهییه‌ت و پرسیار له چییه‌تییه. ئیتر مووسا لێره‌دا بێ‌توانا بوو له شه‌رح و لێكدانه‌وه‌ی ماهییه‌تی خوا، بۆیه له وه‌ڵامه‌كه لایدا و وتی: رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا[الشعرا‌ء: ٢٤]. بێ گومان ئه‌م قسه‌یه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی دژوار و پێچه‌وانه‌به‌یه‌كه. چونكه فیرعه‌ون نه زانستی مه‌نتیق و نه ماهییه‌تیشی ده‌زانی چییه تاكوو بیر له پرسیارێكی وا بكاته‌وه له مووسای بكات. به‌ڵكوو ته‌نها ده‌یویست نكوولی له‌وه بكات كه خوایه‌ك هه‌یه، وتی: وَمَا رَبُّ الْعَالَمِينَ [الشعرا‌ء: ٢٣] واته: ئه‌و خوایه بوونی نییه كه تۆ باسی ده‌كه‌یت ئه‌ی مووسا. بۆیه كاتێك مووسا -سه‌لامی لێ بێت- به به‌ڵگه‌وه گرتی پێی وت: رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ [الشعرا‌ء: ٢٦]. فیرعه‌ن وتی: إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ [الشعرا‌ء:٢٧]. هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه نه‌ما، بۆیه به مووسای گوت شێته و قسه‌ی شێتانه ده‌كات. مه‌به‌ستیشی پرسیاركردن نه‌بوو له ماهییه‌ت و چییه‌تی خوا، بۆیه كاتێك زۆری بۆ هات و له ئاوه‌كه‌دا نوقم بوو هاواری كرد و وتی:آمَنْتُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرائيلَ [يونس: ٩٠]. شایه‌ت و مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه فیرعه‌ون ئه‌یزانی خوا هه‌یه و شاره‌زا بوو پێی، به‌ڵام ئینكاری ئه‌كرد و كوفی جحوودی هه‌بوو و ئه‌و قسه‌یه‌شی: وَمَا رَبُّ الْعَالَمِينَ [الشعرا‌ء: ٢٣] ئینكاریكردن و جحوودی بووه. ئیتر زاراوه‌ی مه‌نیقی بۆ ماهییه‌ت، به‌وه‌ی كه داده‌بڕێت به‌سه‌ر زاتێكی ڕووتكراوه له سیفه‌ته‌كانیدا –واته حه‌قیقه‌تی ته‌واویی بوون- هیچ پێویست ناكات خۆمانی پێوه ماندوو بكه‌ین؛ قسه‌یه‌كی به‌تاڵ و بێبنه‌مایه.