سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ٢- سووربوونی پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) له‌سه‌ر پاراستی گه‌وره‌ییی ته‌وحید.!
گۆڕینی فۆنت



دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د 

٢- سووربوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر پاراستی گه‌وره‌ییی ته‌وحید و گرتنی هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی شیرك.!

شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الثالثة) 

حرص النبي صلى الله عليه وسلم على حماية جناب التوحيد وسده الذرائع الموصلة إلى الشرك .

الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي 

من درس: التوحيد (الحلقة الثالثة) 

دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: [وقد ثبت في صحيح مسلم عن أبي الهيّاج الأسدي قَالَ: قال لي على بن أبي طالب رضي الله عنه: ألا أبعثك عَلَى ما بعثني رَسُول الله صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟: {أمرني أن لا أدع قبراً مشرفاً إلا سويته، ولا تمثالاً إلا طمسته} (١). 
وفي الصحيحين عن النبي صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أنه قال في مرض موته: { لعن الله اليهود والنَّصارَى اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد يحذر ما فعلوا قالت عَائِِِشَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْها: ولولا ذلك لأبرز قبره، ولكن كره أن يتخذ مسجداً} (٢)، وفي الصحيحين أنه ذكر له في مرض موته كنيسة بأرض الحبشة ، وذكر له من حسنها وتصاوير فيها، فقَالَ: {إن أُولَئِكَ إذا مات فيهم الرجل الصالح بنوا عَلَى قبره مسجداً وصوروا فيه تلك التصاوير،أولئك شرار الخلق عند الله يَوْم القِيَامَةِ} . (٣) 
وفي صحيح مسلم عنه صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أنه قال قبل أن يموت بخمس: (إن من كَانَ قبلكم كانوا يتخذون قبور أنبيائهم وصالحيهم مساجد، ألا فلا تتخذوا القبور مساجد، فإني أنهاكم عن ذلك] (٤) إهـ. 
[له‌ سه‌حیحی موسلیم دا‌ له‌ ئه‌بی هه‌ییاجی ئه‌سه‌دییه‌وه‌ كه‌ وتویه‌تی: عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب خوا لێی ڕازی بێت پێی وتم: ئایا بتنێرم به‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) منی پێ ناردووه‌؟: {فه‌رمانی پێ داوم كه‌ هیچ گۆڕێك نه‌هێڵمه‌وه‌ ته‌ختی نه‌كه‌م (له‌گه‌ڵ گڵدا رێكی نه‌كه‌مه‌وه‌)، وه‌ هیچ په‌یكه‌رێك نه‌هێڵمه‌وه‌ نه‌یڕوخێنم و نه‌یگۆڕم} 
وه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌حیحدا له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ نه‌خۆشی وه‌فاتیدا فه‌رموویه‌تی: {نه‌فره‌تی خوا له‌ جووله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كان گۆڕی پێغه‌مبه‌رانیان كردبووه‌ مزگه‌وت، (پێغه‌مبه‌ر) هۆشداری دا به‌و كاره‌ی ئه‌وان كردبوویان، عائیشه‌ خوا لێی ڕازی بێت ئه‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ گۆڕه‌كه‌ی به‌رز ده‌كرایه‌وه‌، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بووه‌ كه‌ بكرێته‌ مزگه‌وت}، وه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌حیحدا هاتووه‌ (كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) له‌ نه‌خۆشی سه‌ره‌مه‌رگیدا باسی كه‌نیسه‌یه‌كی بۆ كرا له‌ وڵاتی حه‌به‌شه‌، وه‌ باسی جوانی و ڕازاوه‌یی و وێنه‌كانی ناو كه‌نیسه‌كه‌ی بۆ كرا، ئه‌وجا فه‌رمووی: {به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر پێاوێكی چاك تیایاندا مرد له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی مزگه‌وتێك دروست ده‌كه‌ن وه‌ ئه‌و وێنانه‌ی له‌ ناودا ده‌كێشن، ئائه‌وانه‌ خراپترینی خه‌ڵكن لای خوا له‌ ڕ‌ۆژی قیامه‌تدا} 

وه‌ له‌ سه‌حیحی موسلیم دا كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ‌ پێنج ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی بمرێت فه‌رمووی: (به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له‌ پێش ئێوه‌دا بوون گۆڕی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكانیان ده‌كرده‌ مزگه‌وت، ئاگادر بن گۆڕه‌كان مه‌كه‌نه‌ مزگه‌وت (به‌ندایه‌تی تێدا بكه‌ن و مزگه‌وتی له‌سه‌ر دروست بكه‌ن) چونكه‌ من جڵه‌وگیریتان ده‌كه‌م له‌وه‌)]اهـ. 

شه‌رح و ڕاڤه‌كردن: 
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌یه‌ له‌ گه‌وره‌ترینی ئه‌و فه‌رموودانه‌ن كه‌ به‌ڵگه‌ن له ‌سه‌ر سووربوون و چه‌ختكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رن (صلی الله علیه وسلم) بۆ پاراستنی ته‌وحیدو گه‌وره‌یی و هه‌یبه‌تی ته‌وحید، گرتن و به‌ربه‌ستكردنی هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك كه به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان‌ سه‌رئه‌كێشێت بۆ شیرك و هاوه‌ڵگیری به‌ خوای گه‌وره‌- سبحانه‌وتعالی-، ئه‌وه‌ته‌ عه‌لی خوا لێی ڕازی بێت به‌ ئه‌بو هه‌ییاج ده‌فه‌رموێت: {ألا أبعثك عَلَى ما بعثني عليه النبي صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: أمرني أن لا أدع قبراً مشرفاً إلا سويته ولا تمثالاً إلا طمسته} (١) ئه‌مه‌ش په‌یره‌وی هه‌موو كه‌سێكی ئیمانداری یه‌كخواپه‌رسته‌، كه نه‌هێڵێت گۆڕه‌كان به‌رز بكرێنه‌وه‌و ‌ هیچ گۆڕێكی به‌رزكراوه‌ نه‌هێڵێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ڕێكی نه‌خات،‌ په‌یكه‌رێك نه‌هێلێته‌وه‌ تێكی نه‌دات و لاینه‌بات، كه‌سێك له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڕوات، ده‌بێت كاتێك بینی وا كه‌سانێك ئه‌وانه‌ به‌ گه‌وره‌ ده‌زانن و ئه‌وكارانه‌ ده‌كه‌ن، ئینكارییان لێ بكات و بۆیان ڕوون بكاته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر توانی به‌ ده‌ست بیگۆڕێت وه‌ك ئه‌بو هه‌ییاج و‌ وه‌ك عه‌لی خوا لێیان ڕازی بێت كردیان، ئه‌وه‌ له‌سه‌ری پێویسته‌ به‌ ده‌ست بیگۆرێت، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر دانێت، به‌ به‌ڵگه‌ی ڕۆشن پاساوی ئه‌و گۆڕپه‌رستانه‌وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه‌ وێنه‌و په‌یكه‌ره‌كان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یانچه‌قێنن و جگه‌ له‌ خوا ده‌یانپه‌رستن ‌ نه‌هێڵێت و فه‌رمانی خوایان بۆ ڕوون بكاته‌وه‌، چونكه‌ له‌ ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوا به‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ئوممه‌تێكن یه‌یكه‌ر مۆمیا ناكه‌ین، به‌ گه‌وره‌ی ناگرین، پیرۆز نییه‌ لامان، له‌ ئایینی ئێمه‌دا حه‌رامبوونی ئه‌م كارانه‌ شتێكی به‌ڵگه‌ نه‌ویست و به‌دیهییه‌، به‌ڵام جێی داخه‌ كه‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهانی ئیسلام مه‌گه‌ر به‌ ده‌گمه‌ن، ئه‌نا نییه‌ په‌یكه‌ری لێ دانه‌نرابێت، ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌ زانایانی ڕۆژئاواش باسیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ كردوه‌ له‌ وڵاته‌كانی خۆیانداو به‌ كارێكی ناجۆریان له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌، وه‌ له‌ ناو ئه‌وروپادا چه‌ند بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئایینی هه‌بوون به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌‌ی سڕینه‌وه‌و لابردنی په‌یكه‌ره‌كان یان روخاندن و له‌ناوبردنی په‌یكه‌ره‌كان (حركة طمس التماثيل)، وه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ بێڕێزی و ئیهانه‌یه‌ به‌ زیندووه‌كان و به‌خواگرتنی مردووه‌كانیشه‌، وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێك بڵێت: ئێوه‌ ئه‌ی زیندووه‌كان، كه‌سێكتان تێدا نییه‌ وه‌ك ئه‌و مردووه‌وی په‌یكه‌ره‌مان بۆ تاشیوه‌ شێتك پێشكه‌ش به‌ ئوممه‌ته‌كه‌ی بكات، ئه‌مه‌ش بێڕێزی و كه‌م نرخ دانانه‌ بۆ زیندووه‌كان. 

پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {لتتبعن سنن من كَانَ قبلكم، حذو القذة بالقذة، حتى لو دخلوا جحر ضب لدخلتموه، وحتى لو أن أحدهم أتى امرأته عَلَى قارعة الطريق لفعلتموه!} (٥) [بێگومان ئێوه‌ شوێن ڕێوڕه‌وشی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان ده‌كه‌ون، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان چونه‌ كونی بزنه‌ مژه‌شه‌‌وه‌ ئێوه‌ شوێنیان ده‌كه‌ون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان له‌سه‌ره‌ ڕێگه‌ چووه‌ لای خێزانه‌كه‌ی ئێوه‌ش ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن!] جا ئه‌ركی ئیمانداری یه‌كخواپه‌رست ئه‌وه‌یه‌ كه‌: به‌ توندترین شێواز ئینكاری و نكوولی ئه‌م كارانه‌ بكات و خه‌ڵكیان لێ وریا بكاته‌وه‌، بێئاگاو نه‌زانه‌كان هۆش بێنێته‌وه‌ تاكو گۆڕه‌كانیان به‌رز نه‌كه‌نه‌وه‌ و په‌یكه‌ر دانه‌نێن، وه‌ ئه‌مه‌ش له‌و كارانه‌یه‌ كه‌ هه‌موو زانایان بێ جیاوازی –سوپاس بۆ خوا- كۆران له‌سه‌ری و هیچ زانایه‌ك له‌مه‌دا ڕای پێچه‌وانه‌ی نه‌بووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌م جۆره‌ كاره‌ دزێوانه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌بێت له‌ هیچ وڵاتێك له‌ وڵاتانی ئیسلامیدا –له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌فامی و سه‌رلێشێواوی- نه‌كراوه‌، هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاریگه‌ربوون به‌ ئه‌وروپای نه‌سرانی مولحیدو بێباوه‌ڕ‌ كه‌ له‌ هه‌موو جێگاو گۆڕه‌پانێك په‌یكه‌ریان بۆ عیسا سه‌لامی لێ بێ و دایكی داناوه‌و به‌رزیان كردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها په‌یكه‌ری كه‌سانی دیكه‌شیان به‌و شێوه‌ به‌رز ڕاگرتووه‌، وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌ی ترداكه‌ هه‌ردوو شه‌یخه‌ین كۆكن له‌سه‌ری كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {لعن الله اليهود والنَّصارَى اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد} (٢) [نه‌فره‌تی خوا له‌ جووله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كان گۆڕی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان ده‌كرده‌ مزگه‌وت]، كاتێك باسی كه‌نسه‌یه‌كیان بۆ كرد له‌ خاكی حه‌به‌شه‌ كه‌ چۆن وێنه‌و په‌یكه‌ریان تێدا داناوه‌و ڕازاندویانه‌ته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی فه‌رموو، كه‌ ئه‌مه‌ نه‌ریت و باوی هه‌موو كه‌نیسه‌كانه‌و له‌ هه‌موو كه‌نیسه‌و شوێنێكدا په‌یكه‌ری مه‌سیح و مه‌ریه‌میان داناوه و جگه‌ له‌ خوا ده‌یپه‌رستن، ته‌نها مه‌سیحیش ناپه‌رستن به‌ ته‌نها، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت ئه‌و قه‌دیسانه‌ی به‌ پیرۆزیان ده‌زانن ئه‌وانیش ده‌په‌رستن، به‌ڵكوو تا ئێسته‌ش له‌ جیهانی ڕۆژئاوادا خۆشه‌ویستی ئه‌و قه‌دیسانه‌ له‌ دڵ و ده‌روونیاندا هه‌ر هه‌یه‌، وه‌ تا ئێسته‌ش ناوی شارو جاده‌كانیان به‌ ناوی قه‌شه‌كانانیانه‌وه‌یه‌ وه‌ك سان مون، یان قه‌دیس یوحه‌ننا، یان قه‌دیس جۆرج یان قه‌شه‌ فلان و فیسار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌فره‌تی لێ كردن چونكه‌ هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێك یان پیاوچاكێكیان بمردایه‌، یان په‌یكه‌رێكیان بۆ دروست ده‌كردو بۆیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌،‌ یان شوێنی گۆڕه‌كه‌یان ده‌كرده‌ مزگه‌وت (شوێنی په‌رستش)و گومه‌زێكیان له‌سه‌ر دروست ده‌كرد، كاتێكیش ئینكارییان لێ بكرێت ده‌ڵێن: ئێمه‌ خاوه‌نی گۆڕه‌كه‌ ناپه‌رستین و ته‌نها هه‌ر خوا ده‌په‌رستین وه‌ك ڕابوردووه‌كانیان ده‌یانگوت: مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى [الزمر:٣] جا ئه‌گه‌ر پێیان وترا: باشه‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر خوا ده‌په‌رستن، بۆچی ته‌نها لای ئه‌م گۆڕه‌نه‌بێت په‌رستشی بۆ ناكه‌ن؟ 

بۆچی ئه‌م گۆڕه‌ هه‌ڵده‌به‌ستن و توندوتۆڵی ده‌كه‌ن و به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه‌؟ 

ده‌ڵێن: خاوه‌نی ئه‌م گۆڕه‌ له‌ خوامان نزیك ده‌كاته‌وه‌ -هه‌مان قسه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌می نه‌فامی ده‌یانگوت: ئه‌وانه‌ تكاكارمانن لای خوا-، ئه‌و مردووه‌ی له‌ ناو گۆڕه‌كه‌دایه‌ تكامان بۆ ئه‌كات لای خواو بۆمان ده‌پارێته‌وه‌. ئا ئه‌مه‌یه‌ لافی بۆ لێ ده‌ده‌ن و گومانیان وایه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌گه‌نه‌ لای خوا، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ خودو چاوگی شیركه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێ بێت بۆ به‌ گژاچوونه‌وه‌و بنبڕكردنی هاتوون. 

خوای گه‌وره‌ نیگای كرده‌ لای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانیش كه‌ له‌ پێش ئه‌ودا هاتبوون كه‌: لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ [الزمر:٦٥] [ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار بده‌یت، ئه‌وه‌ بێگومان كارو كرده‌وه‌كانت پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌و ده‌چیته‌ ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه‌] وه‌ خوای گه‌وره‌ -سبحانه‌وتعالی- هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ هیچ هاوه‌ڵگیرێك به‌ هیچ شێوه‌یه‌ ناخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، به‌ڕاستی خوا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ كردوون و شوێن و جێگه‌یان ئاگره‌و سته‌مكارانیش هیچ پاڵپشتێكیان نییه‌. 

ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ كه‌ ئه‌م ڕاستییانه‌ بۆ هه‌موو كه‌س ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ موسڵمانان و ئوممه‌تی ته‌وحید، تاكو وازی لێ بێنن و بترسن و لێی دوور بكه‌ونه‌وه‌، نابێت نوێژ له‌ مزگه‌وتێكدا بكرێت كه‌ گۆڕی تێدایه‌، بێگومان كه‌ ئه‌وه‌ كارێكی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام بكه‌ره‌كه‌ی نابێته‌ موشریك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی: 

یه‌كه‌م: دروست نییه‌ نوێژكردن له‌ شوێنی گۆڕستانه‌كان. 

دووه‌م: چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م شوێنێك جگه‌ له‌ خوای تێدا ده‌په‌رسترا، پاشان یه‌كێك هات و خوای تێدا په‌رست، به‌م كاره‌ی ژماره‌ی هاوه‌ڵگیران زیاتر ده‌كات، وه‌ دروست نییه‌ بۆ كه‌سێك قوربانی و سه‌ربڕین بكات له‌ شوێنێكدا كه‌ بۆ جگه‌ له‌ خوای تێدا سه‌ربڕدرابێت، وه‌ نوێژ بكات له‌ شوێنێكدا كه‌ نوێژی بۆ جگه‌ له‌ خوا تێدا بكرێت، با مه‌به‌ستیشی شیرك و هاوه‌ڵگیریی نه‌بێت، چونكه‌ به‌و كاره‌ی ژماره‌و ڕه‌شایی هاوه‌ڵگیران زیاد ده‌كات و ڕه‌نگه‌ ببێته‌ پاساوێك بۆ یه‌كێكی تری دوای خۆی و بێت و چاو له‌م بكات، هه‌روه‌ك شیرك و هاوه‌ڵگیری‌ له‌ گه‌لی نوح دا كه‌ ڕووی دا به‌م شێوه‌یه‌ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ عومه‌ر خوا لێی ڕازی بێت ئه‌و داره‌ی بڕییه‌وه‌ كه‌ له‌ ژێریدا په‌یمانی حوده‌یبییه‌ گرێ درابوو، ئێسته‌‌ هیچ كه‌س نازانێت شوێنكه‌ی كامه‌یه‌و ئاسه‌واری نه‌ما. 

"هه‌ر كارێكی شیركی ئه‌گه‌ر زوو بنه‌بڕ نه‌كرێت و له‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ ده‌رنه‌هێنرێت، ورده‌ ورده‌ ته‌شه‌نه‌ ده‌كات و پاشان ده‌بێته‌ شیرك و جگه‌ له‌ خوا ده‌په‌رسترێت، به‌ نموونه‌ ئه‌و داره‌ی كه‌ عومه‌ر خوا لێی ڕازی بێت بڕی، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ بمایه‌ته‌وه‌و نه‌بڕدرایه‌ چی ڕووی ده‌دا:" 

له‌ جاری یه‌كه‌مدا: وه‌ك پاشماوه‌و ئاسارێكی پیرۆز سه‌ردان ده‌كرێت، مرۆڤ بیر له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كان ده‌كاته‌وه‌ خوا لێیان ڕازی بێت كه‌ چۆن له‌ ژێر ئه‌و داره‌دا په‌یمانیان داوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم). 

‌ جاری دووه‌م: سه‌رسام بوونه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت و بیر ده‌كاته‌وه‌و قوڵتر سه‌یری گه‌ڵاو لق و پۆپی داره‌كه‌ ده‌كات، مه‌سه‌له‌ی په‌یمانه‌كه‌ی له‌ بیر ده‌چێته‌وه‌. 

جاری سێیه‌م: ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پێویستی و داواكارییه‌كم‌ هه‌بێت ئه‌وا له‌ ژێر ئه‌م داره‌دا داوا له‌ خوا ئه‌كه‌م و خواش له‌ به‌ر پیرۆزی ئه‌م شوێنه‌ دێت به‌ هانامه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م شوێنه‌ زۆر پیرۆزه‌و هاوه‌ڵه‌كان هه‌موو به‌ یه‌كه‌وه‌ كۆ بونه‌وه‌و په‌یمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا دا. 

جاری چواره‌م: ئیتر خۆی ئه‌به‌ستێت به‌ داره‌كه‌وه‌و خۆی تێ هه‌ڵده‌سوێت و وه‌ك قسه‌و وته‌ی هاوه‌ڵگیران هاوار له‌ جگه‌ له‌ خوا ده‌كات و لێره‌وه‌ ده‌رگای شیرك و هاوه‌ڵگیریی ده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ك پێش بانگه‌وازی شێخ موحه‌ممه‌دی كوڕی عبدالوهاب ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، كاتێك خه‌ڵكی نه‌جد ده‌هاتنه‌ لای دارێكی گه‌وره‌ی قه‌د ئه‌ستووری –نێره‌ی دارخورما- ده‌یانوت: (يا فحل الفحول أبغي ولد قبل الحول) واته‌: له‌ داره‌كه‌ی ئه‌ویست كه‌ پێش كۆتایی هاتنی ساڵ منداڵێكی بداتێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی منداڵ و نه‌وه‌ ده‌به‌خشێت ئه‌و دارو به‌ردانه‌ بن!. 

هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كان كاتێك ته‌وحید شوختێكی تێ بكرایه‌، یان به‌ كه‌م بگیرایه‌، به‌ توندترین شێوه‌ به‌ره‌نگاری ده‌بونه‌وه‌و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵگیراندا ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاسارو پاشماوه‌ی پێغه‌مبه‌ریشه‌وه‌ بووایه‌ نه‌خوازه‌ڵا جگه‌ له‌و، له‌به‌ رئه‌وه‌ ئه‌و داره‌ بڕدرایه‌وه‌‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بێت هه‌موو دارێك ببڕدرێته‌وه‌ كه‌ گومانی وای لێ بكرێت، وه‌ پێویسته‌ هه‌موو گۆڕێك له‌گه‌ڵ خاكدا ڕێك بخرێت كه‌ ئه‌و گومانه‌ی لێ بكرێت، تاكو هه‌یبه‌ت و گه‌وره‌یی ته‌وحید بپارێزین و چاودێری بكه‌ین. 

به‌ڵام گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ هه‌موو ده‌زانین كه‌ گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مزگه‌وت نییه‌، وه‌ له‌ مزگه‌وته‌كه‌دا نه‌نێژراوه‌‌، وه‌ك هه‌ندێك له‌ نه‌فامه‌كان گومان ده‌به‌ن، هۆی بوونی گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایا لێ بێت ده‌بێت له‌و شوێنه‌دا‌ بنێژرێن كه‌ تێایدا گیانیان ده‌كێشرێت، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه‌: {ما قبض الله نبياً إلا في الموضع الذي يحب أن يدفن فيه}(٦) [خوا گیانی هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نه‌كێشاوه‌ ته‌نها له‌و شوێنه‌دا نه‌بێت كه‌ ده‌بێت تیایدا بخرێته‌ ژێر خاك]، جا هه‌چ پێغه‌مبه‌رێك ده‌بێت له‌و شوێنه‌دا بشاردرێته‌وه‌ كه‌ تیایدا وه‌فاتی كردووه‌، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له‌ ماڵی عائشه‌دا وه‌فاتی كردووه‌و له‌وێشدا نێژراوه‌، له‌ملاولاشیه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ دوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كری سدیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب نێژراوون خوا لێیان ڕازی بێت. 

ئینجا له‌سه‌رده‌می وه‌لیدی كوڕی عبدالملك پاش ئه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ له‌ هه‌موو ڕووه‌كانیه‌وه‌ فراوانكرا، حوجره‌و ماڵی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌موو وایان لێ هات وه‌ك ئه‌وه‌ی هاتبنه‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌وه‌، پاشان سه‌رده‌می مه‌مالیكه‌كان هات و زیاتر چوونه‌ ناوه‌وه‌، ئیتر به‌و شێوه‌یه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی كات وای لێ هات وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مزگه‌وته‌كه‌دا بێت وایه‌، ئیتر وای لێ هاتووه‌ كه‌سێكی بێ ئاگا وا ده‌زانێت كه‌ مزگه‌وته‌كه‌ له‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ دروست كراوه‌، هه‌روه‌ك هه‌ندێ له‌ نه‌فامه‌كان وا ده‌زانن كه‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز له‌ سه‌ر گۆڕی ئیبراهیم دروست كراوه‌ سه‌لامی لێ بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر به‌ زه‌ین و بیرۆهۆشی موسڵماناندا چۆته‌ خوارێ ته‌قلیكردن و لاساییكردنه‌وه‌ی جووله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كانه، ئه‌وانه‌ گۆڕی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكانیان ده‌كه‌نه‌ جێ نزرگه‌و شوێنی به‌ندایه‌تی، پاشان موسڵمانه‌كانیش به‌ هۆی ته‌قلیدو چاولێكه‌رییه‌وه‌ له‌وانی وه‌رده‌گرن و به‌ تێپه‌ڕ بوونی كات (ئه‌گه‌ر به‌رگری نه‌كرێت)وای لێ دێت مزگه‌وتێك نه‌مێنێته‌وه‌ گۆڕێكی تێدا نه‌بێت یان له‌سه‌ر گۆڕێك دروست نه‌كرێت. 

وه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسیش كه‌ تووشی ئوممه‌تی ئیسلام هاتبێت ئه‌مه‌ بووه‌، ته‌نانه‌ت كاتێك ته‌تار هاتن و وڵاتی ئیسلامیان دا‌گیر كرد، هه‌ندێك له‌ ده‌رگاوانانی گۆڕه‌كان هاواریان ده‌كردو به‌ خه‌ڵكیان ده‌گوت: 

يا خائفين من التتر لوذوا بقبر أبي عمر 
واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ته‌ته‌ره‌كان ده‌ترسن، خۆ په‌نا به‌نه‌ به‌ر گۆڕی ئه‌بی عومه‌ر. 

خه‌ڵكیش ده‌هاتنه‌ لای گۆڕه‌كان و هاواریان لێ ده‌كردن و ده‌یانوت: فلانه‌ شار به‌ هۆی فلان دۆستی خواوه‌ پارێزراوه‌ -ناویان لێ نابوون‌ پاسه‌وان- و ده‌یانوت كه‌ ماده‌م فلانه‌ وه‌لی گۆره‌كه‌ی له‌وێییه‌، ئیتر ئه‌و پاسه‌وانی شوێنه‌كه‌ ده‌كات و نه‌ ته‌تارو نه‌ خاچ په‌رسته‌كان ناتوانن بچنه‌ ناوی، كاتێكیش دوژمن هێرشی دێنا ڕایان ده‌كرده‌ لای گۆره‌كه‌و هاواریان لێ ده‌كرد... ئه‌ی پاسه‌وان!... ئه‌ی پاسه‌وان! 

به‌م شێوه‌یه‌ هاتن و یه‌ك له‌ دوای یه‌ك شارو شوێنه‌كانیان گرت و وێران وخاپووریان كردن، چونكه‌ ئه‌و ئه‌فسانه‌و گومڕاییه‌ له‌به‌ر ده‌م دنیای واقیع و هێرشی ته‌تاردا هیچی پێ نه‌كراو خۆی پێ نه‌گیرا. 

جا ئه‌مه‌ خودی ئه‌و شیركه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ ڕزگاری نه‌بووه‌ له‌ ده‌ستی، سه‌ربه‌رزو سه‌ربڵندیش نابێت تاكو به‌ یه‌كجاری وازی لێ نه‌هێنێت و خۆی لێ ده‌نه‌ڕنێت، هه‌ر كاتێك ئه‌م ئوممه‌ته‌ خوای به‌ تاك و ته‌نها و بێ هاوه‌ڵ په‌رست، ئه‌وكات خواش سه‌ری ده‌خات و عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزی دنیاو دواڕۆژیشی پێ ده‌به‌خشێت. 

‌ شیرك هه‌روه‌ك خه‌ڵكی له‌ خواو له‌به‌هه‌شت دوور ده‌خاته‌وه‌، هه‌روه‌ها دڵه‌كانیش په‌رته‌واز ده‌كات و لێكیان ده‌پچڕێنێت، چونكه‌ له‌ درۆ و ده‌له‌سه‌و بوختان زیاتر هیچی تر نییه‌، به‌ نموونه‌ حوسه‌ین سه‌لامی لێ بێت له‌ عێراق ده‌په‌رسترێت گوایه‌ له‌وێ نێژراوه‌و گۆڕه‌كه‌ی له‌وێیه‌! وه‌ له‌شام ده‌په‌رسترێت گوایه‌ گۆڕه‌كه‌ی له‌وێییه‌! وه‌ له‌ میسریش ئه‌په‌رسترێت گوایه‌ گۆڕه‌كه‌ی له‌وێیه‌!، یان نه‌فیسه‌ یان زه‌ینه‌ب، یان عه‌لی، ئیتر ئه‌مانه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك هه‌ن، ته‌نانه‌ت عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب خوا لێی رازی بێت، كه‌ به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌‌ له‌ كوفه‌و له‌ شوێنێكی نادیار نێژراوه‌ و كه‌س گۆڕه‌كه‌ی نازانێت، به‌ڵام ده‌بینین له‌وپه‌ڕه‌ی وڵاتی ئیسلامی و له‌سه‌ر سنووری یه‌كێتی سۆڤییه‌تدا له‌شارێك له‌ شاره‌كانی ئه‌فغانستان به‌ ناوی مه‌زار شه‌ریف –واته‌ نزرگه‌ی پیرۆز- ده‌په‌رسترێت و هاواری لێ ده‌كرێت و خه‌ڵكی ده‌ڵێن: كه‌ له‌وێ له‌ پاش توركستانه‌وه‌ له‌سه‌ر سنووری ئاوه‌كه‌ نێژراوه!‌. 

هه‌ندێك له‌و برایانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ن و لای ئێمه‌ ده‌یانخوێند، بۆیان گێڕامه‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و نزرگه‌یه‌ ده‌كه‌ن ساڵانه‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌ چوار ملیۆن كه‌س!. 

-سبحان الله العظيم!- چۆن شه‌یتان یاری به‌ عه‌قڵی ئه‌م ئوممه‌ته‌ ده‌كات؟!، سه‌رسام ئه‌بین به‌وه‌ی چۆن یاری به‌ عه‌قڵی جووله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كان كردو وای لێ كردن موسته‌حه‌ققی ئه‌و نه‌فره‌ته‌ بن كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) لێی كردن و فه‌رمووی: {لعن الله اليهود والنَّصارَى، اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد} ، وه‌ سه‌رسامیمان زیاتره‌ به‌ ئوممه‌تی یه‌كخواپه‌رستی كه‌ ده‌ڵێت: لا اله الا الله، وه‌ له‌ ڕۆژێكدا پێنج جار بانگ له‌سه‌ر بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانیه‌وه‌ ده‌ڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله، و أشهد أن محمدا رسول الله)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ هاوه‌ڵگیریی و به‌ندایه‌تیكردنی جگه‌ له‌ خوادا بوینه‌ هاوڕازو هاو مه‌به‌ستی جووله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كان-دوژمنانی خوا-، ده‌ی چۆن ئوممه‌تێك سه‌ربه‌رزو پیرۆز ده‌بێت شوێن دوژمنانی خوا بكه‌وێت و بیانكاته‌ دۆست و سه‌رپه‌رشتیاری خۆی؟!. 

وه‌ گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی كه‌وتنه ناو‌ شیركیش بریتییه‌ له‌: به‌گه‌وره‌گرتنی ئه‌ولیاو دۆستانی خوا-دانه‌ریش چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ی باس كردووه‌-، به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ په‌رچی هه‌موو ئه‌وانه‌ی داواته‌وه‌ كه‌ هاوار له‌ جگه‌ له‌ خوا ده‌كه‌ن و ده‌یانكه‌نه‌ وه‌سیله‌و هۆكار له‌ نێوان خۆیان و خواداو ده‌فه‌‌رموێت: أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ [الإسراء:٥٧] واته‌: ئه‌و هاوارلێكراوانه‌ خۆیان هاوار له‌ خوا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌ خوا نزیك ببنه‌وه‌، هۆكارو وه‌سیله‌ ئه‌گرنه‌ به‌ر بۆ لای خوا، ئومێدو هیوایان به‌ ڕه‌حمه‌تی خوا هه‌یه‌و له‌ سزاو خه‌شمی خوا ده‌ترسن، ده‌ی چۆن تۆ دێیت و جگه‌ له‌ خوا هاواریان لێ ده‌كه‌یت؟! ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان تووشی ده‌ردو به‌ڵایه‌ك بوو هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: یا عه‌لی! یا عه‌لی! باوه‌ڕیشی وایه‌ كه‌ عه‌لی خوا لێی ڕازی بێت گۆێی له‌ هاواره‌كه‌یه‌تی و دێت به‌ ده‌میه‌وه‌، له‌ كاتێكدا عه‌لی خوا لێی ڕازی بێت نه‌ك هه‌ر ئاگای لێ نییه‌، به‌ڵكوو له‌ ژیانی خۆیشیدا ئیسراحه‌تی نه‌دی و ئه‌و هه‌موو ناڕه‌حه‌تی و ده‌ردیسه‌ری و ئێش و ژانه‌ی به‌ ده‌ست نه‌یارو هه‌روه‌ها شوێنه‌كه‌وتووه‌كانیشه‌وه‌ كێشا، كه‌ كۆتاییان دووبه‌ره‌كیی ئوممه‌ت بوو له‌سه‌ری و خه‌واریجه‌كان له‌ فه‌رمانی ده‌رچوون و پاشان به‌دبه‌ختترین كه‌سیان هات و كوشتی. 

عه‌لی خوا لێی ڕازی بێت له‌ ژیانی خۆیدا نه‌یتوانی نه‌ سوود به‌ خۆی بگه‌یه‌نێت و نه‌ زیانیش له‌سه‌ر خۆی لابه‌رێت، نه‌ یتوانی له‌و كابرا خاریجییه‌ خۆی ڕزگار بكات، له‌ كاتێكدا ده‌یه‌ویست ئه‌میری باوه‌ڕداران بێت و هه‌موویان له‌ ژێر فه‌رمانیدا یه‌كبخات و كۆبكاته‌وه‌ به‌ڵام نه‌ له‌ دوژمنایه‌تی خه‌واریجه‌كان بۆی، وه‌ نه‌ له‌ وانه‌ش كه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی و فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و ده‌رچوون توانی ده‌رباز بێت، ده‌ی تۆ چۆن ئێسته‌ دێیت و هاواری لێ ده‌كه‌ین و له‌ جیاتی خوا لێی ده‌پاڕێیته‌وه‌؟! حوسه‌ین خوا لێی ڕازی بێت كاتێك به‌ره‌و وشكانی ده‌رچوو سووپاكه‌ بۆی هاتن و گه‌مارۆیان داو له‌و ده‌شته‌دا كوشتیان و به‌ تینوێتی و زوڵم و سته‌مه‌ كوشتیان، گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ به‌ سته‌ملێكراوی كوژرا، به‌ حه‌رامی و زولم خوێنی ڕژا، وه‌ خوێنی هیچ موسڵمانێك حه‌ڵاڵ نییه‌ چ جای خوێنی ئه‌و، وه‌ ئه‌سڵه‌ن شه‌ڕكردن له‌ كاتی ئاژاوه‌و فیتنه‌ له‌ ناو موسڵماناندا دروست نییه‌، به‌ڵام كاتێك بۆی هاتن و گه‌مارۆیان دا، له تینواندا له‌و وشكانییه‌دا مرد، ده‌سه‌ڵاتی هیچ شتێكی نه‌بوو. 

وه‌ ئێسته‌! ئه‌بینی ئه‌گرین و به‌ خۆیان ده‌كێشن و ده‌ڵێن: چۆن ئاو بخوێنه‌وه‌ له‌ كاتێكدا حوسه‌ین له‌و ده‌شته‌دا له‌ تینوانا مردووه‌؟ پاشان ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان تووشی ته‌نگه‌شه‌یه‌ك بوو هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: یا حوسه‌ین! یا حوسه‌ین بگه‌ره‌ فریام! سبحان الله! چۆن وا ده‌ڵێت له‌ كاتێكدا حوسه‌ین نه‌یتوانی دڵۆپێك ئاو بۆ خۆی په‌یدا بكات؟! 
.............................
(١) رواه مسلم (٩٦٩) من حديث أبي الهياج الأسدي عن علي بن أبي طالب. 
(٢) رواه البخاري (٤٣٥)، ومسلم (٥٣١) عن عائشة. 
(٣) رواه البخاري (٤٢٧، ٤٣٤، ١٣٤١...)، ومسلم (٥٢٨) من حديث عائشة. 
فه‌رمووده‌كه‌: [أن أم حبيبة وأم سلمة ذكرتا كنيسة رأينها بأرض الحبشة فيها تصاوير لرسول الله صلى الله عليه وسلم فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم إن أولئك إذا كان فيهم الرجل الصالح فمات بنوا على قبره مسجدا وصوروا فيه تلك الصور أولئك شرار الخلق عند الله يوم القيامة] 
(٤) رواه مسلم (٥٣٢) من حديث جندب بن عبد الله. 
فه‌رمووده‌كه‌: [أنه قال قبل أن يموت بخمس إني أبرأ إلى الله أن يكون لي منكم خليل، فإن الله تعالى قد اتخذني خليلا، كما اتخذ إبراهيم خليلا، ولو كنت متخذا من أمتي خليلا لاتخذت أبا بكر خليلا، ألا وإن من كَانَ قبلكم كانوا يتخذون قبور أنبيائهم وصالحيهم مساجد، ألا فلا تتخذوا القبور مساجد، فإني أنهاكم عن ذلك] 
(٥) الحاكم (٤/ ٥٠٢) عن ابن عباس 
(٦) رواه الترمذي (١٠١٨) من حديث عائشة عن أبي بكر

 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram