سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  مردوو كه‌ ده‌خرێته‌ گۆڕِه‌وه،‌ چی به‌سه‌ر دێت.؟!
گۆڕینی فۆنت



 دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف


مردوو كه‌ ده‌خرێته‌ گۆڕِه‌وه،‌ چی به‌سه‌ر دێت..؟!


ئه‌بووهوره‌یره ‌(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: ئه‌و كاته‌ی مردوو ده‌خرێته‌ گۆڕه‌وه،‌ گوێی له‌ ده‌نگی پێڵاَوی ئه‌وانه‌یه‌ كه ‌بۆ ناشتتنی ئاماده‌ بوون كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه.‌ جا ئه‌گه‌ر مو سڵمان بێت ئه‌وا كاره‌ باشه‌كانی ده‌وری ده‌ده‌ن: نوێژ له ‌لای سه‌ریه‌وه،‌ ڕۆژوو لای ڕاستی و زه‌كات لای چه‌پی و چاكه‌كانی تری وه‌ك خێر و سیله‌ی ڕه‌حم و باشجووڵانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا لای قاچه‌كانی، ئینجا فریشته‌ی پرسیار له ‌لای سه‌ریه‌وه‌ بۆی ده‌چن نوێژ ناهێڵێت. هه‌روه‌ها له‌ شوێنه‌كانی تره‌وه‌ كرده‌وه‌ باشه‌كان ناهێڵن. پاشان پێی ده‌ڵێن دابنیشه‌! ئه‌ویش داده‌نیشێت له‌و كاته‌دا وای پێشان ده‌ده‌ن كه‌ خۆر خه‌ریكه‌ ئاوا ده‌بێت لێی ده‌پرسن ڕات چییه‌ به‌رامبه‌ر به‌و پیاوه‌ی كه ‌ده‌یوت من ڕه‌وانه‌كراوی خوام؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: جارێ وازم لێ بێنن با نوێژه‌كه‌م بكه‌م. پاش ئه‌وه‌ وه‌ڵاَم ده‌داته‌وه؛‌ ده‌ڵێت ئێوه‌ مه‌به‌ستتان (محمد)ه‌. من شایه‌تی ده‌ده‌م كه ‌ڕه‌وانه‌كراوی خوایه‌ و چی ڕاستی و حه‌قه‌ لای خواوه‌ به‌ ئێمه‌ی ڕاگه‌یاندووه.‌ پێی ده‌ڵێن ڕاست ده‌كه‌یت له‌ژیانتدا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوویت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش مردیت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش زیندوو ده‌كرێیته‌وه.‌ ئیتر ده‌رگایه‌كی به‌هه‌شتی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن ئه‌مه‌ جێگه‌كه‌ته‌ له‌ به‌هه‌شتدا. ئه‌ویش زۆر دڵخۆش ده‌بێت. ئینجا ده‌رگایه‌كی دۆزه‌خی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له ‌فه‌رمانه‌كانی خوا ده‌ربچوویتایه،‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ت ده‌بوو. ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆش ده‌بێت پاشان گۆڕه‌كه‌ی حه‌فتا گه‌ز بۆ فراوان ده‌كه‌ن و بۆی ڕووناك ده‌كرێته‌وه.‌ (ڕۆحی) به ‌یه‌كێك له‌دره‌خته‌كانی به‌هه‌شته‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێت. ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان ده‌فه‌رموێت: یثبت الله‌ الذین آمنوا بالقول الثابت فی الحیاة الدنیا وفی الاخرة [ابراهیم: ٢٧]. 
به‌ڵاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و مردووه‌ كافر بێت، ئه‌وه‌ كه‌ له ‌لای سه‌ریه‌وه‌ بۆی ده‌چن، هیچ شتێك نییه‌ پارێزگاری لێ بكات؛ هه‌روه‌ها له ‌لاكانی تریشه‌وه.‌ ئینجا پێی ده‌وترێت دانیشه! ئه‌ویش به‌ ترس و خۆفێكی زۆره‌وه‌ داده‌نیشێت. لێی ده‌پرسێن ڕات چییه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر؟ ئه‌ویش ناوی نازانێت كه‌ پێی ده‌ڵێن مه‌به‌ستمان (محمد)ه‌، ده‌ڵێت هیچ له‌باره‌یه‌وه‌ نازانم، گوێم لێ بووه‌ خه‌ڵكی باسیان كردووه‌. له‌ژیانتدا به‌و شێوه‌یه‌ ژیایت و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ش مردیت و هه‌رواش زیندوو ده‌بیته‌وه.‌ ده‌رگای دۆزه‌خی بۆ ده‌كه‌نه‌وه و‌ شوێنه‌كه‌ی خۆی بۆ دیاری ده‌كه‌ن. ئه‌ویش خه‌مێكی زۆر ده‌خوات. پاشان ده‌رگای به‌هه‌شتی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خواپه‌رست بوویتایه‌، ئیره‌ جێگه‌ت ده‌بوو. ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌فه‌تبار ده‌بێت. ئینجا گۆڕه‌كه‌ی دێته‌وه‌ یه‌ك. هه‌موو په‌راسووه‌كانی ده‌هاڕێت. ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان ده‌فه‌رموێت: فإن له‌ معیشه‌ ضنكا ونحشره‌ یوم القیامة أعمی [طه‌‌: ١٢٤]، (حدیث صحیح اخرجه ابن حبان والطبرانی).

 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram