سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سه‌باره‌ت به‌ قوتابخانه‌ی عه‌قلانی.!
گۆڕینی فۆنت



سه‌باره‌ت به‌ قوتابخانه‌ی عه‌قلانی.!



باوکی موحه‌ممه‌د



پرسیار: هه‌ڵوێستی عه‌قلاَنیه‌كان چیه‌ سه‌باره‌ت به‌ باوه‌ڕبوون به‌ غه‌یب؟ 
وه‌ چۆن په‌رچی ئه‌وانه‌ ئه‌درێته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ شته‌ غه‌یبی و نادیاره‌كان ئینكار ئه‌كه‌ن به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌ ژیری وه‌ری ناگرێت؟ 


وه‌ڵام: عه‌قلانیه‌كان قوتابخانه‌یه‌كه‌-له‌ بنچینه‌دا- به‌ كاریگه‌ربوون به‌ فه‌لسه‌فه‌ی ێۆنانی ده‌ركه‌وتن و هه‌ریه‌ك له‌ موعته‌زیله‌و خه‌وارج و ڕافزیه‌كان‌ و هه‌موو ئه‌هلی كه‌لام به‌ گشتی وه‌ریان گرت و بنیاتیاتیان له‌ سه‌ر نا، ئینجا به‌ شێوه‌یه‌كی نۆێ له‌ بیرۆبۆچونی شێخ محمد عبده وجمال الدین ئه‌فغانی و ئه‌وانه‌ش كه‌ قوتابی ئه‌وان بوون ده‌ركه‌وت؛ وه‌ تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن له‌ قوتابخانه‌یه‌كدا به‌ ناوی (قوتابخانه‌ی هاوچه‌رخ) خۆیان ده‌‌نوێنن، واته: ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی ئیسلام به‌ ته‌فسیرێكی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌می به‌ گومانی خۆیان گونجاو بێ له‌ گه‌ڵ زانست و دنیای سه‌رده‌مدا. 

هه‌ڵۆێستیان سه‌باره‌ت به‌ جیهانی غه‌یب ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌و دژه‌ به‌ یه‌ك، هه‌ر یه‌كێكیان شتێك ئه‌سه‌لمێنی كه‌ ئه‌وی تریان نایسه‌لمێنێ و باوه‌ڕی پێی نیه‌، یان نه‌رێی ئه‌وه‌ ئه‌كات كه‌ ئه‌وی تریان ئه‌‌رێی ناكات و وه‌ هه‌روه‌ها؛ چونكه‌ ناگه‌رێنه‌وه‌ بۆ لای پێوه‌رێكی ڕاست و جێگیر، به‌سه‌ بۆ مۆرڤ ئه‌گه‌ر ده‌رچوو له‌ ڕێگه‌ی ڕاست و دروست كه‌ سه‌ری لێ بشێوێو گومڕا ببێ، چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ ئیتر ڕێگه‌كان زۆرو به‌ش به‌ش ئه‌بن و نازانێ به‌ كوێدا هه‌نگاو هه‌ڵنێت، به‌ هه‌موو شوێن و ڕێگه‌یه‌كدا ده‌ڕوات، جا ئه‌وانه ‌به‌نموونه ‌ئینكاری هه‌ندێ شت ئه‌كه‌ن به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌ ژیری یان زانست نایسه‌لمێنێ، جا به‌سه‌ بۆ ئه‌وانه‌ كه‌ بزانن خوای گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: قُلْ إِنَّمَا أُنْذِرُكُمْ بِالْوَحْيِ [ الأنبياء:45 ] { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: به‌ ڕاستی من هه‌ر له‌ ڕێگای وه‌حی و نیگاوه‌ ئێوه‌ بێدار ئه‌كه‌مه‌وه‌ } نیگاش له‌ لایه‌نی خواوه‌یه‌ -سبحانه‌وتعالی-، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هیچ شتێكی له‌ لایه‌نی خۆیه‌وه‌ نه‌هێناوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك. 

جا ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نها ژیری به‌س بوایه‌، خوای گه‌وره‌ بۆچی پێغه‌مبه‌رانی ئه‌نارد؟ 

ئایا فه‌لسه‌فی ئه‌رستۆو ئه‌فلاتون و سوقرات و ئه‌وانی تریش نه‌بوون و وه‌رنه‌گێڕدرابوون! ئه‌بو حاڵی جیهان چۆن ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ته‌نها پشتیان به‌م فه‌لسه‌فانه‌ ببته‌ستایه‌و خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رانی نه‌ناردایه‌؟! 

فه‌لسه‌فانێكی بت په‌رستی گومڕای سه‌رلێتێكچوو سه‌رسام و ڕاماوو ڕاڕا، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌بینین فه‌یله‌سوفێك دێت و ئه‌وه‌ی پێش خۆی ئه‌ڕمێنێت، هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌ پێشینه‌ چاكه‌كان ئه‌فه‌رموێت: "من جعل دينه عرضة للخصومات؛ أكثر التنقل" { هه‌ر كه‌سێك ئاینیه‌كه‌ی بخاته‌ پێش كێشمه‌ كێشم و بگره‌و بێنه‌ زۆر زۆر ئه‌ملاو لا ئه‌كات }‌ ئیمام مالیك ئه‌فه‌رموێت: "لأن يبتلى العبد بكل ذنب ما خلا الشرك بالله؛ خيرٌ من أن يبتلى بعلم الكلام" { ئه‌گه‌ر به‌نده‌ به‌ هه‌ر تاوانێك گیرۆده‌ ببێت‌ جگه‌ له‌ شیرك و هاوه‌ڵگیری، باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ زانیاری كه‌لامه‌وه‌ گیرۆده‌ ببێ } جا ئه‌م جۆره‌ زانیاریانه‌ بوون كه‌ خه‌ڵكیان لادا له‌ ئیمان به‌ خوا -سبحانه‌وتعالی- و ته‌سلیم بوون به‌ فه‌رمان و هه‌واڵپێدراوه‌كانی به‌ هه‌واڵی عه‌قڵی و ژیری ڕووت و دوور له‌ وه‌حی و نیگای خوایی. 

له‌ ڕاستیدا عه‌قلاَنیه‌ هاوچه‌رخه‌كان ته‌نها درێژبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ن كه‌ له‌ ئه‌وروپادا ڕویدا و ئاماژه‌مان بۆ كرد، جا شێخ محمدعبده‌- كه‌ سه‌ری ئه‌م قوتابخانه‌یه‌یه‌- به‌ قوتابی قوتابخانه‌ی وه‌زعی دائه‌نرێت كه‌ فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسی ناسراو أوجست كونت دایناوه‌، كه‌ وای بڕیارداوه‌‌ جیهانی مرۆڤایه‌تی بۆ سێ قۆناغ گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌: قۆناغی سیحرو جاودوگه‌ری، ئینجا قۆناغی ئاین، ئینجا قۆناغی زانیاری، ئیتر شێخ هات تاكو هاوڕاییه‌ك دروست بكات له‌ نێوان قسه‌ی ئه‌م فه‌یله‌سوفه‌و ئه‌وه‌ی خۆی باوه‌ڕی پێیه‌تی، وتی: ئێسته‌ له‌م قۆناغه‌ نوێیه‌دا پێویسته‌ كه‌ چاكسازیه‌ك له‌ ئیسلامدا به‌رپا بكه‌ین، وه‌ دایڕنین له‌ هه‌رچیه‌ك كه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا، مه‌به‌ستی پێی: قۆناغی زانیاریه‌، وه‌ لێره‌وه‌ ئینكاری باڵنده‌ی ئه‌بابیلی كرد، وه‌ ئینكاری شه‌یتان و جنۆكه‌و شتانی تریشی كرد، ئه‌ویش چۆته‌ لای په‌روه‌ردگاری و له‌م زیاتر ناڵێین له‌ سه‌ری.

 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram