دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د جۆره‌كانی به‌هۆكارگرتنی شه‌رعی و ڕێپێدراو (أنواع التوسل المشروع) ڕێگه‌ی یه‌كه‌م: به سیفات و ناوه پیرۆزه‌كانی خوا -تبارك وتعالی- خوای متعال ده‌فه‌رموێت:Quran]ولِلّهِ الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا [الاعراف: ١٨٠]. هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌كان، جا به‌و ناوانه دوعا‌و نزا بكه‌ن و هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن هاوار و نزا ده‌كه‌ینه لای خوا به ناوه جوان و پیرۆزه‌كانی و ده‌ڵێین: "یا يا غفار اغفر لي" (ئه‌ی لێ بورده لێم ببوره)، "يا رحيم يا رحمن ارحمني" (ئه‌ی به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌زه‌ییت پێما بێته‌وه‌و ڕه‌حمم پێ بكه) يا كريم ارزقني (ئه‌ی خاوه‌ن كه‌ره‌م و ڕۆزی ڕۆزی و بژێویم بده، فه‌زڵ و ڕێزت بڕژه به سه‌رما). هه‌ر ناوێك له ناوه پیرۆزه‌كانی خوا، هاواریان لێ بكه‌یت و نزایان پێ بكه‌یت و له خوا پێیان نزیك بیته‌وه، ئه‌وه چاكترین دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌ن و باشترین وه‌سیله‌و هۆكاری لێبورده‌یی خوای گه‌وره‌ن بۆت. جا داوا ئه‌كه‌ینه خوای گه‌وره‌و لێی ئه‌پاڕێینه‌وه به ناوه جوان و پیرۆزه‌كانی، هۆكارو وه‌سیله ئه‌گرینه به‌ر بۆ لای ئه‌و زاته به به جێهێنانمان بۆ ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی. ڕێگه‌ی دووم: ڕێگه بگه‌رینه به‌ر بۆ لای خوا‌و به كرده‌وه چاكه‌كانمان و بیانكه‌ین به هۆكارو وه‌سیله بۆ خۆمان، داوا بكه‌ین له خوای گه‌وره به‌و كرده‌وانه‌ی كه به پوخته‌یی به جێ‌مان هێناون تیایاندا دڵسۆز بوین، له خوامان نزیك ئه‌كه‌نه‌وه، وه چاكترین و گه‌وره‌ترین كرده‌وه‌یه‌كیش له‌مانه بریتیه له ئیمان به خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی-كاتێك پرسیار كرا له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): { أي العمل أفضل؟ قال: إيمان بالله ورسوله} رواه البخاري (1519)، ومسلم (83) عن أبي هريرة. (چی كرده‌وه‌یه‌ك له هه‌موویان گه‌وره‌تره؟ فه‌رمووی : باوه‌ڕ به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی). وه ئیمان- كه بریتیه له ته‌وحیدو یه‌كخواناسی- ته‌وه‌سولی پێ ئه‌كه‌ین بۆ لای خوا‌و ئه‌یكه‌ینه هۆكاری نزیك بونه‌وه‌مان لێی، خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- ئه‌فه‌رموێت له سه‌ر زمانی ئیمانداران: رَّبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلإِيمَانِ أَنْ آمِنُواْ بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الأبْرَارِ ال عمران : (193) . { په‌روه‌ردگارا؛ به ڕاستی ئێمه گوێمان له بانگخوازێك بوو، بانگی كردین بۆ ئیمان و (ده‌یفه‌رموو): ئیمان بهێنن به په‌روه‌ردگارتان، جا ئێمه‌ش (بێ دوودڵی) خێرا باوه‌ڕمان هێناو (وتمان): په‌روه‌ردگارا؛ ده تۆش له گوناهو هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانمان خۆش ببه، چاوپۆشی بكه له كرداره ناپه‌سه‌نده‌كانمان و له گه‌ڵ چاكان و خواناساندا بمانمرێنه‌وه له گه‌ڵ ئه‌واندا كۆمان بكه‌ره‌وه}. هه‌روه‌ها خاوه‌ن دڵه‌كان كه خوای گه‌وره باسیان ده‌كات و وه‌سفیان ده‌كات به‌وه‌ی كه به دانیشتنان و به پێوه‌و به ڕاكشانه‌وه یادی خوا ئه‌كه‌ن – كه ئه‌مه‌ش كۆتاپله‌ی یادو به‌ندایه‌تیه بۆ خوا- ته‌وه‌سول ئه‌كه‌ن بۆ لای خوا به ئیمان و باوه‌ڕه‌كه‌یان، ته‌وه‌سول یان نه‌كرد به زاتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، به‌ڵكو پرسیاریان كرد له خوای گه‌وره به ئیمان و باوه‌ڕه‌كه‌یان. هه‌روه‌ها له گه‌وره‌ترین و ڕۆشن‌ترین به‌ڵگه له سه‌ر به هۆكارگرتنی كرده‌وه چاكه‌كان: { قصة الثلاثة الذين آواهم المطر إلى كهف فأطبقت عليهم الصخرة} رواه البخاري (2272)، ومسلم (2743) عن عبد الله بن عمر .{چیرۆكی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی كه باران به‌ره‌و ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی بردن و ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان لێ داخرا} ئه‌وكات ته‌وسولیان بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار كرد به‌و كرده‌وانه‌ی كه ته‌نها له‌به‌رخوا ئه‌نجامیان دابوو تیایاندا دڵسۆز بوون. ئایا پێغه‌مبه‌رانیان له ناودا نه‌بوو تاكو بیانكه‌نه هۆكارو ته‌وه‌سولیان یان پێ بكه‌ن؟ گومانی تیا نیه ئه‌وانه ئیماندار بوون، وه له ڕێگه‌ی نێرراوو پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌و ئیمانیا پێ گه‌شتبوو، كۆمه‌ڵه كه‌سێكی ساده‌و ئاسایی بوون، نه پێغه‌مبه‌ر بوون وه نه نێرراو بوون وه نه كه‌سانێك بوون كه ده‌ستیان بۆ ڕاكێشرابێ به‌وه‌ی كه ناسراو بوبێتن و شایه‌تی خێر‌و چاكه‌یان بۆ درابێت. به‌ڵام خوای گه‌وره ویستی كه به‌و به‌رده تاقیان بكاته‌وه، ته‌وه‌سولیان نه‌كرده لای خوا به زاتی یه‌كێك یان پێغه‌مبه‌رێك یان دروستكراوێك، به‌ڵكو به كرده‌وه چاكه‌كانی خۆیان، وه خوای گه‌وره‌ش ته‌وه‌سوله‌كه‌ی لێ وه‌رگرتن و ناڕه‌حه‌تی و ته‌نگانه‌كه‌ی له سه‌ر هه‌ڵگرتن. یه‌كه‌میان چاكه‌ی له گه‌ڵ دایك و باوكی كرده هۆكاری نزیك بونه‌وه‌و وه‌رگیرانی دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كه‌ی، چاكه كردن له گه‌ڵ باوك و داكیدا چاكترین كرده‌وه‌ی چاكه‌یه كه مرۆڤ بیكات: وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا الاسرا‌ء: 23 . { په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاری داوه كه جگه له‌و كه‌سی تر نه‌په‌رستن و چاكه‌كاریش بن له گه‌ڵ باوك و دایكتانا} خوای گه‌وره دوای حه‌ق و مافی خۆی كه ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستیه، مافی باوك و دایكی باس كردووه كه به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یی مافی باوك و دایكه، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین تاوان له دوای هاوه‌ڵگیری بۆ خوای گه‌وره بریتیه له ئازا‌و سه‌رپێچی كردنی باوك و دایك، كاتێك پرسیار كرا له پێغه‌مبه‌ری خوا: { أي الذنب أعظم؟ قال : الشرك بالله، قال: ثم ماذا؟ قال: عقوق الوالدين }البخاري (6522) عن عبد الله بن عمرو { كام تاوانه زۆر گه‌وره‌یه؟ فه‌رمووی: شیرك و هاوه‌ڵگیری بڕیار دان بۆ خوای گه‌وره، وتی: ئه‌ی چی تر؟ فه‌رمووی: دڵ شكاندن و سه‌رپێچی كردنی باوك و دایك}، كه‌واته ئه‌وه یه‌كه‌م مافێكه كه پێویسته چاو‌دێر بكرێت و ڕابگیرێت، وه ئه‌گه‌ر پێشێلیش كرا ئه‌وه گه‌وره‌ترین تاوانه دوای شیرك و هاوبه‌ش بڕیار دان بۆ خوای گه‌وره. ئینجا ته‌وه‌سولی كرده لای خوا به‌و كرده‌وه چاكه‌ی و كردیه هۆكاری وه‌رگرتنی نزا‌و پاڕانه‌وه‌كه‌ی و وتی: { اللهم إن كنت فعلت ذلك ابتغاء وجهك وخالصاً لوجهك الكريم فافرج عنا ما نحن فيه، ففرجت قليلاً } { خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌م (واته ئه‌و چاكه‌یه‌ی كه كردم له گه‌ڵ باوك و دایكمدا) له به‌ر خاتری تۆ‌و دڵسۆزانه بۆ تۆ كردومه، خوایه ده‌رگای (ئه‌شكه‌وته‌كه‌مان) بۆ بكه‌یته‌وه، ئینجا تۆزێكی كرایه‌وه}. دووه‌میان ته‌وه‌سولی كرد به‌وه كرد كه خۆی پاك گرت له زیناو لێی دور كه‌وته‌وه له كاتێكا كه هه‌موو هۆكاره‌كانی بۆ ڕه‌خسابوو، ئه‌م پیاوه ئامۆزایه‌كی هه‌بوو كه جوان و خاوه‌ن پله‌و پایه بوو، ئه‌یویست كاری خراپه‌ی له گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام ئامۆزاكه‌ی خۆی نه‌ئه‌دا به ده‌سته‌وه، تاكو كه‌وته هه‌ژاریه‌وه ئیتر وای لێ هات كه پێویستی پێی بێت و هات بۆ لای بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات، ئه‌میش كۆمه‌ڵێ پاره‌ی پێ دا‌و بردیه شوێنێك و ویستی كه كاری خراپه‌ی له گه‌ڵدا بكات، له‌و كاته‌دا كه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو ویستی كاره‌كه بكات، ئامۆزاكه‌ی پێی وت: له خوا بترسه‌و مۆره‌كه مه‌شكێنه به حه‌قی خۆی نه‌بێت، ئه‌وجا ئیتر یه‌كسه‌ر ترسی خوا دڵی داگرت و په‌شیمان بۆوه هه‌ڵساو كاره‌كه‌ی نه‌كرد و له به‌ر خاتری خوا ئامۆزاكه‌ی به جێ هێشت و وازی لێ هێنا. جا ئه‌م كاره لای خوای گه‌وره ون نابێت، چونكه تۆزقاڵێك كاری خێر ون نابێت لای په‌روه‌ردگار، ئه‌گه‌ر خێرێكی كردبێت ئه‌وه هه‌ر ئه‌یبینێته‌وه‌و سوودی لێ ئه‌كات. وه ئه‌گه‌ر كارێكی شه‌ڕو خراپه‌شی كردبێت ئه‌وا هه‌ر ئه‌یبنێته‌وه‌و ئه‌درێته‌وه به ڕویدا، ئه‌م پاكێتیه له‌وه‌ی كه خوا حه‌رامی كردووه، ئه‌م خۆگرتنه‌وه‌یه كه خۆی گرته‌وه‌و له به‌ر خاتری خوا وازی له‌و كاره فاحیشه‌یه هێنا، له كاتێكا فریای كه‌وت كه له هه‌موو كاتێكی ژیانی زیاتر پێویستی پێی بوو تاكو ڕزگاری بێ، ڕووی كرده په‌روه‌ردگارو داوای لێكرد‌و وتی: { يا رب ! ان كنت فعلت ذلك خالصا لوجهك الكريم ؛ فافرج عنا ما نحن فيه، ففرجت قليلا} { ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه من كردوومه ( واز هێنانم له‌و كاره خراپه‌و فاحیشه‌یه له گه‌ڵ ئامۆزاكه‌م) له به‌ر خاتری ڕووی تۆ بووه به ته‌نها؛ ئه‌وه ده‌ربازمان بكه له‌وه‌ی كه ئێمه‌ی تیاین، ئیتر كه‌مێكی (له پێشان زیاتر) تر كرایه‌وه (به‌رده‌كه لاچوو) } به‌ڵام تا ئێسته‌ش وا نه‌بوو كه بتوانن به ته‌واوی ده‌رباز ببن. به ڕاستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه زۆر گه‌وره‌و به نرخه، پێویستی به ده‌رسێك یان چه‌ند ده‌رسێك هه‌یه بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌و په‌ند و سوودانه‌ی له خۆی گرتوون: به‌رامبه‌ر به مافی دایك و باوك، به‌رامبه‌ر به واز هێنان له‌و شتانه‌ی كه خوا حه‌رامی كردوون و دور كه‌وتنه‌وه لێیان، كاریكه‌ری و ئاساریان له سه‌ر نیعمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت و خۆشگوزه‌رانی ژیان. ئینجا جۆری سێیه‌م دێت. سێیه‌میان ته‌وسولی كرد به دانه‌وه‌ی مافی خه‌ڵكانێك كه لای بووه، دانه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ی كرده هۆكارێك بۆ به ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی-. دانه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵك، به‌زه‌یی هاتنه‌وه به خه‌ڵكیداو چاكه‌كردن له گه‌ڵ به‌نده‌كانی خوا، له كاره چاكه گه‌وره‌كانه. ئه‌مه‌یان كرێكارێكی هه‌بوو كه ئیشی لا ئه‌كرد، كرێكاره‌كه بێ ئه‌وه‌ی كرێكه‌ی وه‌ر بگرێ ڕۆشت و به جێی هێشت، ئه‌میش ئه‌و پاره‌یه‌ی كه مافی ئه‌و بوو خستیه ئیشه‌وه بۆی و هه‌ندێ مه‌ڕومالاتی پێ كڕی، ئیتر ورده ورده زۆر بوو تا وای لێ هات له شیوێكدا ئینجا جێیان ده‌بۆوه، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر كاتێك كه خاوه‌ن پاره هاته‌وه بۆ لای و ویستی پاره‌كه‌ی لێ وه‌ربگرێت، پێی وت: ئه‌و مه‌ڕو مالاته‌ی كه له‌و دۆڵه‌دایه ئه‌وه ماڵه‌كه‌ته، وتی: ئه‌وه گاڵته‌م پێ ئه‌كه‌یت ئه‌ی به‌نده‌ی خوا؟ -چونكه ئه‌و ماوه‌یه‌كی كه‌م ئیشی لا كردبوو، پاره‌كه‌شی ته‌نها چه‌ند دینارێك بوو، ئه‌م دۆڵه‌ش كه پڕه له مه‌ڕو مالات و باشترین و چاكترینی سامانی ئه‌و كاته‌شه- وتی: نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وه ماڵه‌كه‌ته، من بۆم خستویته ئیشه‌وه‌و ئه‌وه به‌رو بومه‌كه‌یه‌تی، ئه‌م كاره‌ی ته‌نها دڵسۆزانه‌و له به‌ر خوا كرد. جا ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مافی كرێكار‌و ئه‌وانه ئه‌خۆن كه له ژێر ده‌ستانا ئیش ئه‌كه‌ن! سه‌یر كه‌ن چۆن ئه‌و ماڵه سوودی به‌و كه‌سه گه‌یاند له ناڕه‌حه‌ترین و ناسكترنی ساتیدا كه پێویستی پێی بوو، ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه بوو كه پاداشتی خۆی پێ دا‌و مافه‌كانی پێشێل نه‌كرد و ماڵه‌كه‌ی لێ زه‌وت نه‌كرد، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش كه زیاتری پێدا له مافی خۆی و ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی بۆ پاراست تاكو گه‌ڕایه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌رگیز خاوه‌ن ماڵه‌كه پێشبینی نه‌كردو سه‌ره‌تا باوه‌ڕی نه‌كرد، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: هل جزاء الاحسان الا الاحسان الرحمن : 60 . { مه‌گه‌ر پاداشتی چاكه ته‌نها چاكه نیه؟!} هه‌ركه‌سێك كه چاكه بكات له گه‌ڵ خه‌ڵكیداو ته‌نها مه‌به‌ستی خوای په‌روه‌ردگار بێت، ئه‌وه خوای گه‌وره له دنیا‌و دواڕۆژدا چاكه‌ی له گه‌ڵ ئه‌كات و له كاتێكا فریای ئه‌كه‌وێت كه هیچ كه‌سێكی تر ناتوانێت داڵده‌ی بدات. ئه‌ویش ڕوی كرده په‌روه‌ردگارو پاڕایه‌وه و وتی: خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌م ته‌نهاو به دڵسۆزی له به‌ر ڕووی تۆ كردووه، ڕزگارمان بكه‌یت و ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه‌مان بۆ بكه‌یته‌وه. ئیتر به‌رده‌كه به ته‌واوی لاچوو ڕزگاریان بوو هه‌موویان ده‌رباز بوون به فه‌زڵ و نیعمه‌تی خوای گه‌وره. جا ئه‌گه‌ر ویستمان كه هۆكارو وه‌سیله بگرینه به‌ر بۆ نزیك بونه‌وه‌مان له خوای گه‌وره، ئه‌بێت هه‌وڵ بده‌ین كه كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین و مه‌به‌سته‌كانمان پاك بكه‌ینه‌وه و ته‌نها له به‌ر خاتری خوای گه‌وره بێت و به‌س. ئه‌گه‌ر ته‌نگه‌شه‌و ناڕه‌حه‌تی ڕووی تێ كردین له دنیا یان له دواڕۆژدا، به كوڵ هاوار ئه‌كه‌ینه خوا‌و لێی ئه‌پاڕێینه‌وه به‌و كرده‌وه چاكانه‌مان كه ته‌نها له به‌ر خوا كردوومانن، جا ئه‌گه‌ر وه‌رگیرابوو ئه‌وا ده‌بنه هۆكارو وه‌سیله بۆمان و خوا ته‌نگه‌شه‌كه‌مان له سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت. ئه‌گه‌ر ویستمان توێشوو چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌كی باشمان هه‌بێت كه بتوانین پێیان به‌ره‌نگاری ته‌نگه‌شه‌و مه‌ترسی و ناڕ‌ه‌حه‌تیه‌كانمانی پێ ببینه‌وه - كه هیچ كه‌سێكمان لێی بێبه‌ش نیه – با كرده‌وه‌كانمان پاك بكه‌ینه‌وه و ته‌نها مه‌به‌ستمان ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ته‌نهاش یادی خوای گه‌وره بكه‌یت و كه‌س ئاگای لێت نه‌بێت پێویسته كه نیه‌تت پاك بكه‌یته‌وه‌و دڵسۆز بیت له به‌ندایه‌تیه‌كه‌تدا. بپاڕێره‌وه بۆ براكه‌ت به نهێنی و بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگای لێت بێت، با نه‌شتدیبێت و نه‌یناسیت و نه‌زانی كێیه. چاكه‌و ئیصلاح و نێوانی خه‌ڵكی چاك بكه و ته‌نها له به‌ر خاتری خوا خزمه‌تیان بكه. یان هه‌ر كارێكی دیكه‌ی چاكه، له ده‌ست خۆتی مه‌ده، چونكه له هه‌موو خاوه‌ن جه‌رگێكی زیندودا خێرت ئه‌گات چاكه‌ی له گه‌ڵ بكه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ ئاژه‌ڵیشدا بێت، چاكه‌ی له گه‌ڵدا بكه و منه‌تی به سه‌ردا مه‌كه. جا ئه‌بینی كه چۆن سوودت پێ ئه‌گه‌یه‌نێ به ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ت ئه‌گه‌یه‌نێ، له كاتی ناڕه‌حه‌تی و نه‌هامه‌تی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌دا ده‌ستت به‌رز بكه‌ره‌و بۆ لای خوای گه‌وره‌و به كوڵ لێی بپاڕێره‌وه‌و هاواری لێ بكه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و سێ كه‌سه لێی پاڕانه‌وه‌و هاواریان لێ كرد‌و كرده‌وه چاكه‌كانیان خسته پێش دوعاكانیان، خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- ناڕه‌حه‌تی و په‌ژاره‌ت له سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت، به‌لام هاوار كردن و پاڕانه‌وه له كه‌سانی تری جگه له خوا، ئه‌وه ئه‌وان به‌نده‌یه‌كن وه‌ك ئێمه‌و هیچیان پێ ناكرێ و هیچیان له ده‌ست نایه‌ت، خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی كه هاواریان لێ ئه‌كرێ جگه له‌و زاته خۆی ئه‌فه‌رموێت: قُلِ ادْعُواْ الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلاَ يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلاَ تَحْوِيلاً الاسرا‌ء : (56) . { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به هاوه‌ڵگه‌ران بڵێ : ئاده‌ی هاناو هاوار بكه‌ن له‌و بت و شتانه‌ی كه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، (ئایا هیچیان له ده‌ست دێت؟ دڵنیابه كه ئه‌وانه) نه ده‌توانن به‌ڵاو نه‌خۆشیه‌كانتان له سه‌ر لابه‌رن وه نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن}. هه‌رچیه‌ك كه جگه له خوا ئه‌په‌رسترێ و هاواری لێ ئه‌كرێ – له‌وانه‌ی كه ناو ئه‌برێن به پیاوچاكان و دۆستانی خوا‌و نزیكانی لای خوا-سبحانه‌وتعالی– ناتوانن هیچ سوودو زیانێك به خۆیان بگه‌یه‌نن چ جای به‌و كه‌سه‌ی هاواریان لێ ئه‌كات. كه‌واته ته‌وه‌سول و به هۆكاری كردنی شه‌رعی و دروست و ڕێپێدراو ئه‌وه‌یه كه به دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه بێت: به‌وه‌ی كه دوعا‌و پاڕانه‌وه له خوا بكه‌ین به ناوه جوان و پیرۆزه‌كانی لێی بپاڕێینه‌وه، یان به‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه كردومانن، كه سه‌ری ئه‌و كارانه‌و چاكترین و گه‌وره‌ترینیان بریتیه له ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی و ناسینی خوای گه‌وره به تاك و ته‌نها. ئینجا وه‌ك له‌وه‌و پێش و له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا باسمان كرد: چاكه‌كردن له گه‌ڵ باوك و دایكماندا و پاراستنی مافه‌كانیان، واز هێنان له قه‌ده‌غه كراوه‌كانی خوای گه‌وره له گه‌ڵ توانا‌و ده‌سه‌لاتدا بۆ ئه‌نجامدانیان، واته له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ده‌رگای خراپه كرابێته‌وه‌و بتوانیت ئه‌و كاره بكه‌یت، به‌ڵام له به‌ر خاتری خوا وازی لێ بێنیت و بترسیت له خوا، ئه‌وه‌ش كه په‌یوه‌ندی به دانه‌وه‌ی مافی خه‌ڵك و پاراستنی مافه‌كانیانه‌وه هه‌یه كه نابێت كه‌مته‌رخه‌می لێ بكرێت. ئه‌مانه‌و جگه له‌مانه‌ش له كرده‌وه چاكه‌كان كه له ژیانتا ئه‌یانكه‌یت و ئه‌نجامیان ئه‌ده‌یت، هه‌موویان به مه‌رجی دڵسۆزی و بۆ خوا بوون) هه‌موویان ده‌بنه وه‌سیله‌ی شه‌رعی بۆ لای خوای گه‌وره، ئه‌مه‌ش جۆری یه‌كه‌مه له هۆكار گرتنه به‌رو وه‌سیله بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار -سبحانه‌وتعالی-.