دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ته‌فسیری و لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی خوا (أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ). ئه‌ڵێم: ئه‌مه ئه‌و ئایه‌تانه بوون كه ئاماژه‌یان پێكرا، ئێسته‌شده‌ست ئه‌كه‌ین به ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی ئایه‌تی یه‌كه‌م و مانا‌و به‌ڵگه له سه‌ر وشه‌ی لا اله الا الله. خوای گه‌وره به ئایه‌تێك له پێش ئه‌و ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت: قُلِ ادْعُواْ الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلاَ يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلاَ تَحْوِيلاً (56) أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا الاسرا‌ء: 57. { بڵێ ئاده‌ی هاناو هاوار بكه‌ن له‌و بت و شتانه‌ی كه له جیاتی خوا ئه‌یانپه‌رستن و هاواریان لێ ئه‌كه‌ن، ئه‌وانه نه ده‌توانن به‌ڵاو نه‌خۆشیه‌كانتان له سه‌ر لابه‌رن وه نه ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن * ئا ئه‌وانه كه ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌كه‌ن، كامیان له خوا نزیكتره؟! له كاتێكا ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ده‌كه‌ن و داوای نزیكبونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌حه‌تی ده‌كه‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌ی ده‌ترسن، به ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێكراوه}. خوای متعال له‌م ئایه‌ته‌دا مانایه‌كی ئیجگار به نرخ و به‌رزمان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، وه‌ڵامێكی ته‌واوی ئه‌وانه ئه‌داته‌و كه جگه له‌و كه‌سانی تر ئه‌په‌رستن و هاواریان لێ ئه‌كه‌ن، ئیتر هه‌ر جۆریكێ په‌رستن بێت و په‌رستراوه‌كه هه‌ر شتێك بێت، وه‌ك ڕوون و ئاشكراشه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه له خوا په‌رستراوون و هاواریان لێ كراوه‌و شیرك وهاوه‌ڵگیریان لێوه دروست بوو، پیاوچاكاون خواناسان بوون، یان فریشته‌كان، پێغه‌مبه‌ران، یان جگه له‌وان بوون له پێاوچاكان و خواناسان و دۆستانی خوای گه‌وه‌ره، زۆرترین و گه‌وره‌ترین شیرك و هاوه‌ڵگیری له نه‌وه‌ی ئاده‌مدا له‌م ده‌رگایه‌وه هاتۆته ناویان، ئه‌ویش به په‌رستن و هاوار لێكرنیان و كردنیان به خوایه‌ك له خواری خواوه هه‌رچی تایبه‌تمه‌ندی خوایه‌تی هه‌یه پێیان داوون و به‌ندایه‌تیان بۆ كردوون. ئه‌وه‌ی كه ڕوونه خوای گه‌وره نه‌وه‌ی ئاده‌می له سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی دروست كردووه هێناویه‌تیه بوون: كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ البقره: 213. { له پێشاندا خه‌ڵكی یه‌ك ئوممه‌ت بوون (به‌ڵام له دواییدا كه لایاندا) خوا پێغه‌مبه‌رانی بۆ ناردن به ترسێنه‌رو مژده‌ده‌ر } زانایانی ته‌فسیر له‌وانه ئیبن عباس خوا لێی ڕازیبێ و هه‌ندێ له قوتابیه‌كانی ئه‌م ئایه‌ته‌یان لێكداوه‌ته‌وه و فه‌رموویانه كه:[كان الناس أمة واحدة على التوحيد فأشركوا فبعث الله النبيين مبشرين ومنذرين]انظر: ابن جرير: جامع البيان: (1/ 194)، وانظر أيضاً: (2/ 334) و(4/ 275) والحاكم في المستدرك: (2/ 546)، وقال: صحيح على شرط البخاري ولم يخرجاه، ووافقه الذهبي وصححه ابن القيم في إغاثة اللهفان: (2/ 620). { مرۆڤه‌كان هه‌موویان یه‌ك نه‌ته‌وه بوون له سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی بوون، به‌ڵام شیرك وهاوه‌ڵگیرییان بۆ خوا بڕیار دا ئه‌و كات خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی بۆ ناردن، مژده‌ده‌ر به‌وانه‌ی كه شوێنیان ئه‌كه‌ون، ترسێنه‌ریش به‌وانه‌ی كه سه‌رپێچیان ئه‌كه‌ن و باوه‌ڕیان پێ ناهێنن}. ئیبن عباس خوا لێی ڕازیبێ ئه‌فه‌رموێت: [كان بين آدم وبين نوح عشرة قرون كلها على التوحيد] {له نێوان ئاده‌م و نوح‌دا ده سه‌ده هه‌بوو هه‌موویان له سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی بوون} وه له فه‌رموودی ڕاست‌و دروستدا كه عياض بن حمار ئه‌یگێڕێته‌وه، خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌ی قودسیدا ئه‌فه‌رموێت: {وإني خلقت عبادي حنفاء، فاجتالتهم الشياطين} رواه مسلم (2865) من حديث عياض بن حمار. { به ڕاستی من به‌نده‌كانم به پاكی و له سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی دروست كر، به‌ڵام شه‌یتانه‌كان هاتن و لایاندان و گومڕایان كردن}. بنه‌ماو بنچینه‌ی مرۆڤایه‌تی له سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی هاتووه‌و دروست بووه، ئاده‌م خوای گه‌وره له سه‌ر ته‌وحید دروستی كرد، پێغه‌مبه‌رێكی ئیمانداری یه‌كخواپه‌رست بوو، هه‌روه‌ها نه‌وه‌كه‌شی ده سه‌ده مانه‌وه له سه‌ر ته‌وحیدو هاوه‌ڵگیریان تیا نه‌بوو، هه‌روه‌ها بنچینه‌و ئه‌سڵی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره له سه‌ر ته‌وحید دروستی كردووه: {كل مولود يولد على الفطرة } رواه البخاري (1385)، ومسلم (2658) عن أبي هريرة { هه‌موو له دایك بویه‌ك له سه‌ر فیتره‌و خوارسكی یه‌كخواناسین له دایك ئه‌بێت } ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ئه‌مریكاو صین و هیندستانیش له دابك ببێ، ئه‌گه‌ر له ناو بوذی و گاور‌و جووله‌كه‌شدا له دایك ببێ، پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: {كل مولود يولد على الفطرة} كه له هه‌ندێ ڕیوایه‌تدا هاتووه به {على هذه الملة}رواية "على الملة" عند مسلم (2658)، الترمذي (2138)، أحمد (2/253) عن أبي هريرة، ورواية "إلا على هذه الملة" عند مسلم (2658) واته له سه‌ر میلله‌تی ئیسلام ، ئینجا له پاشاندا {فأبواه يهودانه أو ينصرانه أو يمجسانه} { باوك ودایكی ئه‌یكه‌نه جوو یان گاور یان ئاگر په‌رست} وه له هیچ ڕیوایه‌تێكدا نه‌یفه‌رموو ئه‌یكه‌نه موسڵمان، له به‌ر ئه‌وه خۆی له سه‌ر فیتره‌ی ئیسلامه‌تی و خواناسی له دایك بووه. وه فیتره بریتیه له ئیسلام، گوڕانكاری و لادانیشی له فیتره ئه‌وه‌یه كه له میلله‌تی ئیسلام لابدرێت وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌فه‌رموێت: {كما تنتج البهيمة البهيمة جمعاء هل ترون فيها من جدعاء} { وه‌ك چۆن ئاژه‌ڵێك ئاژه‌ڵێكی لێ ده‌بێت ئایا هیچ نیشانه‌یه‌كی جیاكاری ( وه‌ك گوێ بڕین، یان داخ كردن ) پێوه ده‌بینن } جا كاتێك ئاژه‌ڵێك له دایك ئه‌بێت به ساغی و بێ ناته‌واوی له دایك ده‌بێ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی جیاكاری پێوه‌ی بێت، وه ئه‌وه‌ی كه وای لێ ده‌كات ( به نمونه كوێچكه‌ی كون ئه‌كات یان هه‌ر شتێكی تر) ئه‌وه خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، تاكو له ناو ئاژه‌ڵانی تردا ون نه‌بێت و بناسرێته‌وه، ئه‌نا هیچ ئاژه‌ڵێك نیه به لوت و گوێچكه كونكراوی له دایك ببێت} هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش به‌و شێوه‌یه، هیچ كه‌سێك له سه‌ر شیرك وهاوه‌ڵگه‌ری و بێ باوه‌ڕی له دایك نابێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر میلله‌تی ئیسلام و له سه‌ر خوا به‌یه‌ك ناسین له دایك ئه‌بێت. جا ئه‌وانه كه خوا خراپه‌كاری و نه‌گبه‌تی و شیركی له سه‌ریان نوسیوه، دێن و ورده ورده ئه‌م مناڵه لا ئه‌ده‌ن له ڕێگه‌ی ڕاست و به‌ره‌و هه‌ڵدێری ئه‌به‌ن، كه باوك و دایك گرنگترین و سه‌ره‌كیترین كاریگه‌رن لێره‌دا، به‌ڵام ئه‌شگونجێ كه هۆكاری دیكه‌ی جگه له باوك ودایك هه‌بێت وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌و هاوڕێ خراپ و بێ باوه‌ڕ، جۆری په‌روه‌رده كردنه‌كه مناڵ به‌ره‌و لادان و هه‌ڵدێرو تیاچوون ئه‌بات و له ته‌وحیدو یه‌كخواناسی لای ئه‌دات و به‌ره‌و شیرك و بێ باوه‌ڕی ئه‌یبات، له به‌ر ئه‌وه‌یه كه ده سه‌ده‌ی نێوان ئاده‌م و نوح سه‌لامیان لێبێ هه‌مووی له سه‌ر ته‌وحیدو خواناسی بوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه شه‌یتانه‌كان ورده ورده مرۆڤه‌كانیان لاداو توشی شیرك و بێ باوه‌ڕییان كردن و گه‌ڵی نوح یه‌كه‌م گه‌لێك بوون له سه‌ر زه‌ویدا كه شیرك و هاوه‌ڵگیری تیانا بڵاو بۆوه‌و سه‌رچاوه‌ی گرت.