دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د 16. ده‌روازه‌ی لێكدانه‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستی‌و شایه‌تی دان به لا اله الا الله (باب تفسير التوحيد وشهادة أن لا إله إلا الله). له بابه‌ته‌كانی ڕابوردودا باسی فه‌زڵ و ڕێزی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیمان كرد كه چه‌نده گه‌وره‌یه‌و چی تاوانێك هه‌ڵئه‌گرێت و لای ئه‌بات، هه‌روه‌ها له سه‌ر ده‌روازه‌ی بانگه‌شه كردن بۆ لا اله الا الله ش دواین و قسه‌مان له سه‌ر كرد، سوپاس بۆ خوا گرنگی و گه‌وره‌یی ئه‌و شایه‌تی و گه‌واهیه‌مان زانی و تێی گه‌یشتین. ئینجا مامۆستای پێشه‌وا محمد بن عبدالوهاب ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ، ده‌روازه‌یه‌ك و بابه‌تێكی تایبه‌تی تری كردۆته‌وه به ناونیشانی: ده‌روازه‌ی لێكدانه‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستی و شایه‌تی دان به لا اله الا الله مه‌به‌ستیش له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه تێمان بگه‌یه‌نێت كه ئه‌و بانگه‌واز ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه‌و له سه‌ری بووه، بریتیه له بانگه‌شه كردن بۆ ئه‌وه‌ی له قورئانی پیرۆزدا هه‌یه‌و بڕیاری له سه‌ر دراوه له ڕونكردنه‌وه‌و كرۆك و بنچینه‌ی ته‌وحیدو هه‌روه‌ها ڕونكردنه‌وه‌ی دژه‌كه‌شی كه شیرك و هاوبه‌ش بڕیاردانه بۆ خوای گه‌وره. مانای لا اله الا الله و مانای ته‌وحید بریتیه له‌و ئاینه‌ی كه وه‌رمان گرتووه له كتابی خوا‌و سوننه‌ت و ڕێڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ، به‌مه‌ش ئه‌یه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌وانه بداته‌وه كه مه‌فهومو چه‌مكی ته‌وحیدیان گۆڕیوه‌و له مانای ڕاسته‌قینه‌ی لا اله الا الله تێ نه‌گه‌شتوون، هه‌روه‌ها له مانا‌و شیرك و مه‌ترسی شیرك و هاوه‌ڵگیری تێ نه‌گه‌شتوون سه‌ریان لێ تێك چووه، وایان له خه‌ڵكی كردووه كه بكه‌وێته هاوه‌ڵگیری گه‌وره‌وه‌و له پاشانیشدا پێی ئه‌ڵێن: ئێوه یه‌كتاپه‌رستن، كارێكی واتان نه‌كردووه كه ته‌وحیده‌كه‌تان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، وه شیرك و هاوه‌ڵگیری بۆ خوای گه‌وره حاڵه‌تێك دیكه‌یه‌و به‌و كارانه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه!! پێشه‌وارحمه‌الله باسی چوار ئایه‌تی كردووه له قورئانی پیرۆزداو و ته‌فسیری كردوون، كه مانای لا اله الا الله رِوون ئه‌كه‌نه‌وه و حه‌قیقه‌ت و كرۆكی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیمان پێ ئه‌ڵێن . پێشه‌وا ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێ: ده‌روازه‌ی ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی ته‌وحیدو شایه‌تیدان به لا اله الا الله، وه فه‌رمووده‌ی خوا كه ده‌فه‌رموێت: أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا الاسرا‌ء: 57. { ئا ئه‌وانه كه ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌كه‌ن، كامیان له خوا نزیكتره؟! له كاتێكا ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ده‌كه‌ن و داوای نزیكبونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌رِوانی ڕه‌حه‌تی ده‌كه‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌ی ده‌ترسن، به ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێكراوه } هه‌روه‌ها كه ده‌فه‌رموێت: وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاء مِّمَّا تَعْبُدُونَ* إِلَّا الَّذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُ سَيَهْدِينِ * وَجَعَلَهَا كَلِمَةً بَاقِيَةً فِي عَقِبِهِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ الزخزف: 26 -28. { ئه‌و كاته بهێنه‌وه یاد كه ئیبرِاهیم به باوكی و هۆزه‌كه‌ی وت: به ڕاستی من به‌ری و دووره په‌رێزم له‌و شتانه‌ی كه ئێوه ده‌یانپه‌رستن * جگه له‌و زاته‌ی كه له سه‌ر فیتره دروستی كردووم و هه‌ر ئه‌ویش ڕێنمونیم ده‌كات و ده‌مخاته سه‌ر رێگه‌ی ڕاست و دروست * ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌رنامه‌ی یه‌كخواناسیه‌ی هێشته‌وه بۆ گه‌لانی دوای خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه راسته} هه‌روه‌ها كه ده‌فه‌رموێت: اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ التوبه: 31. { ( گاور‌و جووه‌كان) حاخام و قه‌شه‌كانی خۆیان كردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له خواری خواوه (ئه‌ویش به‌وه‌ی ملكه‌چیانن و ئه‌وانیش به ئاره‌زوی خۆیان حه‌لاڵیان له سه‌ر حه‌رام ئه‌كه‌ن و حه‌رامیان بۆ حه‌لاَڵ ئه‌كه‌ن) } هه‌روه‌ها كه ده‌فه‌رموێت: وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللّهِ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلّهِ البقره: 165 . { له خه‌ڵكی هه‌یه له له خواری خواوه شتانی تر داده‌تاشێت بۆ خۆی و ئه‌یانكاته هاو وێنه‌ی خوای گه‌وره‌و خۆشیانی ده‌وێت وه‌ك چۆن ئیمانداران خوایان خۆش ئه‌وێت، به‌لاَم ئه‌وانه‌ی ئیماندارن زۆر زیاتر خوایان خۆش ئه‌وێت}.