باوه‌ڕی بێ كرده‌وه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر لاوازی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب.! باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: هه‌ندێ كه‌س كرده‌وه‌كان واز لێ دێنێت وه‌ك فه‌رمانه‌كان و قه‌ده‌غه كراوه‌كان، وه ئه‌شڵێت: من باوه‌ڕدارم، وه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدار بوایه ئه‌وه خۆی ئاماده ئه‌كرد بۆ ئه‌و ڕۆژه قورس و گرانه، جا ئایا ئه‌و كه‌سه به خۆ به درۆوخستنه‌وه‌ی له‌وانه ئه‌ژمێررێت كه باوه‌ڕیان به غه‌یب نیه؟ وه‌ڵام: له ڕاستیدا ئه‌مه پێی ناڵێین باوه‌ڕی به غه‌یب نیه، به‌ڵام ئه‌ڵێین: ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕی به غه‌یب نیه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ڕاسته‌قینه، چونكه باوه‌ڕ بوون به غه‌یب كاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌ندامه‌كان دروست ئه‌كات، هه‌روه‌ها كرده‌وه‌كانیشی، چونكه ئیمان لای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت: ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌یه و گوفتارو كرده‌وه‌یه، هیچ یه‌كێكیان له‌وی تریان جیا ناكرێته‌وه؛ به‌سه بۆمان له‌مه‌دا كه بزانین هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان چۆن باوه‌ڕیان به هه‌ر شتێك بووه كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم)پێیان گه‌شتبێت له هه‌واڵی به هه‌شت و دۆزه‌خ، چا پاشماوه‌و كاریگه‌ری ئه‌مه -وه‌ك ئه‌زانن- له ژیانیاندا ده‌ركه‌وت وه‌ك یه‌قین و دڵنیایی كه كاریگه‌ری و شوێنه‌وارێكه له كاریگه‌ریه‌كانی باوه‌ڕ، وه‌ك عه‌لی خوالێی ڕازیبێ ئه‌ڵێت: "رأيت الجنة والنار قيل: كيف؟ قال: رأيتهما بعيني رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الذي قال الله تبارك وتعالى عنه:" مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا طَغَى [ النجم:17 ] ذكره ابن القيم في مدارج السالكين (2/379). { به‌هه‌شت و دۆزه‌خم دیوه، وترا: چۆن؟ وتی: به دوو چاوی پێغه‌مبه‌ری خوا بینیومن كه خوای متعال له باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێ: مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا طَغَى [النجم:17] { جا بینینی ئه‌و به‌دێهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا (شه‌وی شه‌وڕه‌وی و بڵند بوونه‌وه) وه نه‌بێت چاوبه‌ست له پێغه‌مبه‌ر كرابێت و چاوی لێ لا دابێت } بینینی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)بۆ به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له شه‌وڕه‌وی و بڵندبونه‌وه‌یدا، كه له چه‌ند جارێكدا بووه، ته‌نانه‌ت كاتێك كه به‌هه‌شت و دۆزه‌خی له دیواره‌كه‌دا بۆ پێشان درا فه‌رمووی: { ما رأيت مثل اليوم في الخير والشر } البخاري (515)، مسلم (2359) عن أنس بن مالك. { هیچ كاتێك به وێنه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌مدیوه له خێر‌و شه‌ڕ } ئیتر هه‌واڵی پێدان به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا بینیویه‌تی. وه چه‌ند جارێكی زۆر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) شتێكی له‌وانه بینیوه یان خوای گه‌وره هاوشێوه‌ی پیشان داوه له كاتی به ئاگاهیدا، به‌ڵام خه‌ڵكی نه‌یانبینیوه؛ جا هه‌واڵی داوه به هاوه‌ڵه‌كانی، جا ئه‌م باوه‌ڕه ڕاسته‌وخۆ له دڵی هاوه‌ڵه‌كاندا گۆڕاوه به ترس له خوای گه‌وره، به خواناسی و له خۆ بورده‌یی و جیهاد، به خۆگرتنه‌وه پشت هه‌ڵكردن له دنیا‌و شه‌هه‌وات و له خشته به‌ره‌كانی، ته‌ماع و ماڵ وسامانه حه‌رامه‌كانی، بۆته سه‌قامیگر و به‌رده‌وامی بۆیان له سه‌ر ئاینی خوا، بۆته فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه، ئه‌مه‌یه باوه‌ڕی ته‌واوو حه‌قیقی به غه‌یب و نادیار.