دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د لێره‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌ن پێویسته بانگخوازان بیكه‌نه چرایه‌ك له ڕێگه‌ی بانگه‌وازیاندا بۆ لای خوا سبحانه‌وتعالی: دڵسۆزی له سه‌رمان پێویسته هه‌میشه‌و به به‌رده‌وامی به خۆماندا بچینه‌وه له مه‌سه‌لی ئیخلاس و دڵسۆزیدا، له‌م كاره زۆر گه‌وره‌یه‌دا، چونكه به‌ڕاستی خاڵی یه‌كه‌مه له ڕێگه‌ی بانگه‌وازدا، كه نابێت و ناشێ و دروست نییه بیپه‌ڕێنین و به‌سه‌ریدا ڕه‌ت ببین بۆ دوای ئه‌و تاكو به باشی له خۆماندا جێ به‌جێی نه‌كه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بانگه‌وازه‌كه‌مان پاك و بێگه‌ردو ساف و بێ له‌كه بۆ خوای گه‌وره بێت سبحانه‌وتعالی، به‌شی هیچ ویست و مه‌رام و مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی پێوه نه‌بێ، جا كاتێك بانگه‌وازمان ته‌نها بۆ لای خوا بوو، ئه‌وه دڵه‌كان پێك دێن و ئولفه‌ت و خۆشه‌ویستی له ناویاندا چه‌كه‌ره ده‌كات و ده‌ڕوێت به یارمه‌تی خوا، خێر‌و چاكه له نێوماندا ده‌چه‌سپێت. په‌له ناكه‌ین له ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌می بانگه‌وازدا. كاتێك دڵسۆزی و ئیخلاسی ته‌واومان له بانگه‌وازماندا به‌جێ هێنا، ئه‌و كات ئیتر په‌له ناكه‌ین و هه‌ڵه‌شه نابین له ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌مه‌كه‌یدا، چونكه ئێمه خه‌ڵكی بۆ لای خوا بانگ ده‌كه‌ین، وه خوای گه‌وره خۆی كه‌فاله‌تی راوه‌ستان و به‌رده‌وامی ئه‌م بانگه‌وازه‌ی كردووه، ئێمه ته‌نها گه‌یاندنمان له سه‌ره، له‌مه‌شدا ئێمه له پێغه‌مبه‌ران زیاتر نین سه‌لامی خوایان لێ بێ، ئه‌وه‌ه خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: إِنْ عَلَيْكَ إِلَّا الْبَلاغُ [الشورى:٤٨] ئیتر ئه‌و كاته ڕێی ون ناكه‌ین و شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆمان ناكه‌وین. ته‌مه‌نی بانگه‌واز پێوه‌ر ناكه‌ین به كات و ساته‌وه. ته‌مه‌نی بانگه‌واز نابه‌سترێته‌وه به كات و ساتێكی دیاریكراوه‌وه، ناڵێین بانگه‌وازه‌كه‌مان مه‌به‌ستی خۆی نه‌پێكا وه‌ك هه‌ندێ خه‌ڵكی كه ده‌ڵێن: چه‌نێ كاتمان به‌ڕێ كرد كه‌چی هه‌ر نه‌گه‌شتینه مه‌به‌ست، ئه‌م جۆره بیروبۆچون و قسانه نابێ ببن كاتێ بانگ ئه‌كه‌ین بۆ لای خوا، به‌ڵكوو لێپرسینه‌وه‌و به خۆداچونه‌وه هه‌یه، وه بزانین كه ئایا بانگه‌وازه‌كه‌مان به‌ڕاستی و بێ له‌كه بۆ خوایه، وه له سه‌ر په‌یڕه‌وێكی دروسته، جا ئیتر ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له نه‌وه‌و كاتی ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌بین به‌روبووم هه‌ر ده‌بێ و گومانی تێدا نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه بانگه‌وازمان بۆ لای خوا كردبێ. ئه‌مه به‌روبومێكی زۆر گه‌وره‌یه كه ئێمه ڕێگه‌ی په‌روه‌ردگاری خۆمان زانیوه، بانگه‌وازی لای خوامان هه‌ڵبژاردووه جا ئیتر خه‌ڵكی گوێمان لێ بگرێ یان نا، شوێنمان كه‌ون و به قسه‌مان بكه‌ن یان نا، ئه‌وه گرفت نییه، بنچینه‌و ئه‌ساس لێره‌دا ئه‌وه‌یه تۆ ته‌نهاو ته‌نها بۆ لای خوا‌و له به‌رخاتری خوا بانگه‌واز بكه‌یت و هیچ شتێكی دیكه پاڵنه‌رت نه‌بێت، لێره‌دا پێشه‌نگێكی زۆر باشمان له پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه‌كانه‌وه هه‌یه سه‌لامی خوایان لێ بێ، ئه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بینوینی وه‌ك ده‌فه‌رموێت: {رأيت النبي ومعه الرجل والرجلان، والنبي ومعه الرهط، أو الرهيط، والنبي وليس معه أحد}. { پێغه‌مبه‌رم ده‌بینی (له شه‌وڕه‌وی و بڵندبونه‌وه‌دا) پیاوێك یان دوو پیاوی له گه‌ڵ بوو، وه پێغه‌مبه‌ریش بوو كۆمه‌ڵێكی له گه‌ڵ بوون وه پێغه‌مبه‌ریش بوو كه‌سی له گه‌ڵ نه‌بوبو}رواه البخاري (٥٣٧٨، ٥٤٢٠، ٦١٧٥)، و مسلم (٢٢٠) عن ابن عباس كه‌واته مه‌سه‌له‌كه حساب و لێكدانه‌وه‌یه‌كی ژماره‌یی نییه، یان به زۆری شوێنكه‌وتوان نییه، به‌ڵكوو ته‌نها به شوێن پێهه‌ڵگرتنی پێغه‌مبه‌رانه و واز هێنانه له بیدعه‌و شتی داهێنراوو نادروست، بانگ ئه‌كه‌م بۆ لای خوا له سه‌ر به‌رچاوڕۆشنی، له سه‌ر كاردروستی و دانایی، وه‌ك له فه‌رمووده‌ی: ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ [النحل:١٢٥]. ده‌رده‌كه‌وێت.