دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د بسم الله الرحمن الرحیم الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ ثُمَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ [الأنعام:١] دروودو سه‌ڵاوات له سه‌ر به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری ئه‌مینی خۆی (صلی الله علیه وسلم)، كه به باشترین و چاكترین شێوه بانگه‌وازی كرد بۆ لای خوای خۆی و له پێناوی خوادا به چاكترین جیهاد تێكۆشاو جیهادی كرد، وه نموونه‌و پێشه‌نگ و پێشه‌وایه‌ك بوو بۆ هه‌ر كه‌سێك –خوا ویستی لێ بێ- كه ببێته بانگخوازو ڕێ و شوێنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بگرێت تا ڕۆژی دوایی. سوپاسی خوا ده‌كه‌ین كه یارمه‌تی داوین تاكو ببینه بانگخوازی ڕێگه‌كه‌ی، ئه‌وانه‌ی له سه‌ر په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ن له بانگه‌وازیدا، داوای لێ ده‌كه‌ین جێگیرمان بكات و دڵسۆزی وبه‌رده‌وامی و عه‌زیمه‌تمان پێ ببه‌خشێت. به ڕاستی كاری بانگه‌واز بۆ لای خوا له فیقه و ورد بونه‌وه‌یه له ئایینی خوادا، فیقی بانگه‌وازیش بۆ لای خوا سبحانه‌وتعالی له بانگه‌وازی گه‌وره نییه؛ واته: له فیقی ئه‌حكام و به‌شه‌كانی دین نییه، به‌ڵكوو فیق‌و تێگه‌یشتنی هه‌ره‌گه‌وره‌یه بۆ دین كه: ته‌وحید و یه‌كخواپه‌رستی خوایه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كان حوكم و فه‌رمانی مه‌به‌سته‌كانیان هه‌یه (الوسائل له‌م حكم المقاصد)، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رێزترین و گه‌وره‌ترین كارێك له‌م ئایینه‌دا بریتیه له ته‌وحید و ناسینی خوا به تاك و ته‌نهاو بێ هاوه‌ڵ، وه بانگه‌وازیش هۆكارو رێگه‌یه‌كه بۆ یه‌كخواپه‌رستی خوا، له به‌ر ئه‌وه ده‌بێته گه‌وره‌ترین فیق‌و تێگه‌یشتن و ورد بوونه‌وه له دیندا، به‌م پێیه ده‌بێته فیقی هه‌ره‌گه‌وره كه له سه‌ر بانگخوزان و قوتابیانی علیم ئه‌رك و واجبه كه بیزانن، وه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {من يرد الله به خيراً يفقهه في الدين: هه‌ركه‌س خوا خێری بۆی بوێ ئه‌وه له دین شاره‌زای ئه‌كات و ورده‌كاری پێ ئه‌به‌خشێ}.. رواه البخاري (71، 2948)، و مسلم (1037) عن معاوية بن أبي سفيان . به ڕاستی په‌یڕه‌وی بانگه‌واز بۆ لای خوا دینه، له ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی ناپچڕێت و جیانابێته‌وه، هه‌روه‌ها له فه‌رمانه خواییه‌كانشه و به‌شێكه لێیان، شوێنكه‌وتن و پێهه‌ڵگرتنی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) نه‌ك بیدعه‌و داهێنان. خوای گه‌وره ئه‌م ئایینه‌ی بۆ هه‌موو كات و شوێنێك هێناوه‌ته خوارێ، فه‌رزی كردووه له سه‌ر مرۆڤ كه شوێنكه‌وته‌ی بن و باوه‌ری پێ بێنن تا ئه‌وكاته‌ی خوا زه‌وی و ئه‌وه‌ش كه تێیدایه ده‌یباته‌وه، حاڵ و بار‌و دۆخه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگۆڕێت ئه‌م بنه‌ما جێگیرانه‌ن كه بۆ بانگه‌واز بۆ لای خوا پێویسته له سه‌رمان كه شوێنیان بكه‌وین و بیانكه‌ینه به‌رنامه‌ی ژیانمان، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌گه‌ر بانگخوازان له سه‌ری ڕۆشتن و قوتابیان و زانست دۆستان به‌جێیان هێنا به هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی و دووبه‌ره‌كی ناكه‌وێته نێوانیان و ده‌بنه یه‌كڕیزو یه‌ك وته‌و یه‌ك مه‌به‌ست به یارمتی خوا، ته‌نها له‌و شتانه‌دا جیاواز ده‌بن كه جیاوازی و ڕاجودایی تێدایاندا دروسته و كارێكی ئیجتیهادیه.