دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د د. سفر عبدالرحمن الحوالي وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ مرۆڤ به سروشتی خۆی بانگهێشتی ئه‌وه ده‌كات باوه‌ڕی پێیه‌تی. گرنگترین كارێكیش لای مرۆڤی موسڵمان ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه خوا به‌پێویستی گه‌ڕاندووه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی خۆی كه بانگه‌واز بكه‌ن بۆ ئایینه‌كه‌یان و بڵاوی بكه‌نه‌وه و كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌كه‌ن. گرفتی ئه‌مڕ‌ۆی بانگخوازان له‌وه‌دا نییه كه نه‌زانن بانگه‌واز كارێكی خوایییه و ئه‌ركه له‌سه‌ریان، به‌ڵكوو له چۆنێتی و شێوازی بانگه‌وازدایه. چۆن كه‌سانی تری جگه له خۆیان بانگهێشت بكه‌ن و فێری ئیسلامه‌تییان بكه‌ن؟ چ ڕێگا و ڕێبازێك بگرنه به‌ر له بانگه‌وازیاندا تا سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن؟ چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك بتوانن به‌سه‌ر قۆرت و ته‌نگه‌ڵانی ڕێگای دووری بانگه‌وازدا زاڵ بن و له نیوه‌ی ڕێگه بێتوێشوو نه‌مێننه‌وه و په‌كیان نه‌كه‌وێت. ئه‌م بابه‌ته‌ی مامۆستای به‌ڕێز دوكتۆر (سفر الحوالي) گه‌لێ خاڵی به‌هه‌ند و گرنگی له چۆنێتی و شێوازی بانگه‌واز له‌خۆ گرتووه كه به‌ڕاستی شایه‌نه به هه‌ر بانگخوازێكی ڕێگه‌ی خوا كه بیخوێنێته‌وه و به‌ته‌واوی له ژیان و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یدا به‌رجه‌سته‌ی بكات. بانگه‌واز بۆ لای خوا ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران و چاكه‌خوازانه و باشترین وته و گوفتارێكه نزیكت بكاته‌وه له خوا (سبحانه وتعالی)، به‌ڵام كۆمه‌ڵه ئاداب و ڕاگرێكی هه‌ن پێویسته پشتگوێ نه‌خرێن و بخرێنه پێشچاو له‌وانه موراعاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كان هه‌ریه‌ك به‌پێی خۆی. جا ئه‌وه‌ی به‌ره‌و بانگه‌واز دێت و پێی خۆشه، شێوازه‌كه‌ی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتی تێ كردووه و وازی لێ هێناوه. هه‌روه‌ها ئه‌میش شێوازی جیاوازه له شێوازی یه‌كێك كه دژایه‌تیی بانگه‌واز ده‌كات و له شه‌ڕ و ڕقه‌به‌رایه‌تیدایه له‌گه‌ڵیدا.