دانراوه له‌لایه‌ن: چاو‌دێر خاڵی حه‌ڤده‌یه‌م: شاره‌زایی له بابه‌ت و کێشه و بیری باوی سه‌رده‌م. پێویسته بانگخواز بزانێ چی ڕووده‌دات له ده‌وروبه‌ری و جیهانێ هه‌روه‌ها پێویسته هه‌رده‌م بۆ ناسینی هه‌ربیرۆکه‌یه‌کی سه‌رده‌م په‌رتوک و نووسراوی زۆری جۆر به جۆریش زۆر بخوێنێ تازانیاری له باره‌ی گشت بیرێکه‌وه به‌ده‌ست بێنێ و بشزانێ کێ چی پێویسته و چۆنیش ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌دوێنێ. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ هه‌ن ده‌ڵێن که خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی ئه‌و بیرۆکانه ناڕه‌وایه به‌ڵێ گرنگه که بانگخواز وورده‌کار بێ و له کاریگه‌ری و خراپه‌ی هه‌ربابه‌تێکی نابه‌جێ زۆر به سه‌رنج و ووشیاربێ" (قال عمر رض انماتنتقض عری الاسلام عروة عروة من اناس ولدوا فی الاسلام ماعرفوا الجاهلیة)" که‌وایه تا له نه‌فامی بێ ئاگابی له ئیسلام شاره‌ز انابی هه‌ر بۆیه ئه‌رکی بانگخوازه به‌و ئه‌ندازه که بۆی ده‌لوێ خۆ ووشیارکات کێش چی جێ دودڵی بینی زوو زانای لێ ئاگادارکات تابێته هۆی چاره‌سه‌ر و به‌رچاو ڕوونی جا له هه‌رجێ بێ یا هه‌رکات. خاڵی هه‌ژده‌یه‌م: له‌گه‌ڵ تێکڕای خه‌ڵکی دووان بگوێره‌ی تێگه‌شتنی وان. ده‌بێ بانگخواز به ته‌دبیربێ و بیر و ژیریی خه‌ڵکی بیربێ تاوه‌ک پێویست بیان دوێنێ باسی ئه‌مڕۆ جیاکاته‌وه له‌وه‌ی دوێنێ چون بابه‌تی گوند نشین و خه‌ڵکی شار‌و چینی خوێندکار یان هه‌ر ده‌سته و پێڕێکی که جیاوازن هه‌ریه‌که‌یان به مۆژیاری یان باسێکی تایبه‌ت به‌خۆ به‌نیازن. وه‌ک شێوازی هه‌وڵ و کۆشش بۆ خوێندن و چاکه‌کاری له‌گه‌ڵ یه‌ک و دایک و باوک و په‌رستنی په‌روه‌ردگار دوور له هاوه‌ڵ بۆ دانان و...هتد. تۆ بڕوانه چۆن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گه‌ڵ معاذ باسی گرنگی زانست و ده‌وری زانست ئه‌هه‌ژێنێ؟ به‌ڵام هه‌رکات عه‌ره‌بێکی ده‌شته‌کی تر ده‌دوێنێ واباسی یه‌کتاپه‌رستی و خۆشی به‌هه‌شتی بۆ ده‌کات. انشاالله خاڵی داهاتوو نۆزده‌یه‌م: هه‌ڵه‌ی خۆ نه‌خستنه ئه‌ستۆی که‌سانی که. خاڵی بیسته‌م: ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی به‌پێشه‌نگ بوونی له‌خۆدا.