واتاى نه‌فامی (الجاهلیة) ئیحسان بورهانەددين حاڵی خه‌ڵكى عه‌رەب چۆن بوو بەر له ئیسلام؟ نه‌فام بوون به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كان و شه‌ریعه‌تی ئایین. هه‌روه‌ها شانازییان به ڕه‌چه‌ڵەكەوە ده‌كرد و خۆبه‌زلزان و سته‌مكار بوون و چه‌ندین ئاكارى خراپی تریان هه‌بوو. نه‌فامی ئه‌وان بریتی بوو له نه‌زانین یان شوێننه‌كه‌وتنی زانست. شه‌یخولئیسلام (ابن تیمیة) ده‌فه‌رموێت: "ئه‌وه‌ى حه‌قزان نه‌بێت، ئه‌وه نه‌فامێكی ئاسایییه. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى باوه‌ڕی به پێچه‌وانه‌كه‌ى هه‌بێت، ئه‌وه تووشی نه‌فامیی ئاوێته (الجهل المركب) بووه. ئه‌گه‌ر شتێكی وت به‌پێچه‌وانه‌ى حه‌ق و حه‌قه‌كه‌شی ده‌زانیی یان نه‌یده‌زانیی ئه‌وه‌ش هه‌ر نه‌فامه. له‌مه‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌ڵكی پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له جاهیلییه‌تدا بوونه، چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌سه‌رى بوون له گوفتار و كردار، نه‌فام بۆى داده‌هێنان و نه‌فام ئه‌نجامی ده‌دا. به هه‌مان شێوه هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یە پێغه‌مبه‌ران پێی ڕه‌وانه كراون، وه‌كوو جووله‌كه‌یی و گاورى ئه‌وه هه‌مووی نه‌فامییه و ئه‌وه‌ش واتای نه‌فامیی گشتییه." به‌ڵام له‌پاش ڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، نه‌فامی له‌وانه‌یه له وڵاَتێك هه‌بێت له وڵاَتێكی تر نه‌بێت، وه‌كوو ئه‌و شوێنانه‌ى كه (دارالكفر)ى پێده‌وترێت. له‌وانه‌شه له كه‌سێكدا هه‌بێت و له كه‌سێكی تردا نه‌بێت، وه‌كو كه‌سێك پێش ئه‌وه‌ى موسڵمان بێت له نه‌فامیدا بووه با له (دارالاسلام)یش بێت. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ڕه‌هایی له‌پاش هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌میشه كۆمه‌ڵاَنێك له‌م ئوممه‌ته هه‌ر له‌سه‌ر ڕێگاى ڕاستن تاكوو قیامه‌ت دێت. ئه‌گه‌رچى ده‌گونجێت جاهیلییه‌ت له هه‌ندێك وڵاَتی موسڵمانان یان له زۆر كه‌س له موسڵماناندا هه‌بێت، وه‌كوو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: اربع في امتي من امر الجاهلیه... رواه مسلم. واته: چوار ئاكار له‌م ئوممه‌ته‌ی من له كردارى نه‌فامیيه. هه‌روه‌ها به (ابوذر) ى فه‌رموو: انك امرئ فیك جاهلیة. واته: تۆ پیاوێكی نه‌فامیت تێدایه. پوخته‌ى ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه نه‌فامی (الجاهلیهة) به‌و پێناسه‌ى باسمان كرد ده‌بێته دوو به‌شه‌وه: ١- نه‌فامیی گشتی (الجاهلیة العامة): ئه‌م حاڵه‌ته پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تیی موحه‌ممه‌د (صلى الله علیه وسلم)بوو و به هاتنی كۆتایی پێهات. ٢- نه‌فامیی تایبه‌ت (الجاهلیة الخاصة): ئه‌مه تایبه‌ته به هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت و شار و شوێن و كه‌سه‌كان. ئه‌م جۆره نه فامييه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه و به‌مه‌ش هه‌ڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌كه‌وێت كه به نه‌فامیی گشتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى خۆمان وه‌سف ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن: نه‌فامیی ئه‌م سه‌ده یان نه‌فامیی سه‌ده‌ى بیسته‌م و قسه‌ى له‌و شێوه!!! ڕاستیش ئه‌وه‌یه بوترێت نه‌فامیی هه‌ندێك له خه‌ڵكی ئه‌م سه‌ده‌یه یان زۆربه‌ى خه‌ڵكی سه‌ده‌ى بیسته‌م. به‌ڵاَم گشتاندن (تعميم) ڕه‌وا نییه، چونكه به ڕه‌وانه‌كرانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نه‌فامیی گشتی كۆتایی پێهات. ................................................................................................. سه‌رچاوه‌ى بابه‌ت: عقیده التوحید وما یضادها، د. صالح بن فوزان الفوزان.