دانراوه له‌لایه‌ن: سايه فارس په‌یامێك بۆ مامۆستا.... به‌ناوی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست, درودو سه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (محمد) درودی خوای له‌سه‌ر بێت وه هاوه‌ڵه به‌رِێزه‌كانی تا رۆژی دوایی .... خوشكی به‌ڕێز ..... مامۆستای ئازیز ئایا فه‌رمووده‌ى پیرۆزى پێغه‌مبه‌رت بیستووه كه ده‌فه‌رموێت : ( من سن في الإسلام سنة حسنة فلة أجرها وأجر من عمل بها ومن سن في الإسلام سنة سيئة فعلية وزرها ووزر من عمل بها) له‌به‌رده‌م ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه و به ئاگاوه بیرى لێبكه‌ره‌وه. واتاى ئه‌وه‌یه : ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێ له قوتابیه‌كانت فێرى شتێكى خراپ یان حه‌رام بكه‌یت، ئه‌وا ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌و پێى هه‌ڵده‌ستێ و ئه‌وه‌ى ئه‌و قوتابیه‌ش بڵاوى ده‌كاته‌وه تۆ پێی گوناهبارده‌بیت تا رِۆژى دوایى. نموونه‌یه‌كت بۆ ده‌هێنمه‌وه : ئه‌گه‌ر مامۆستاى مۆسیقا قوتابیه‌كانى فێرى مۆسیقا كرد،ئه‌ویش ئه‌و زانسته حه‌رامه‌ى په‌خش بكاته‌وه و بۆ كه‌سانى تر‌ى لێ بدات و به‌هۆیه‌وه كه‌سانى تر هۆگرى ئه‌و مۆسیقایه ببن ،یان گۆرانى بێژ‌و مۆسیقا ژه‌نى لێده‌ربچێت هه‌موو تاوانه‌كه‌ى له گه‌ردنى ئه‌و مامۆستایه‌دایه ... یان ئه‌گه‌ر قوتابیه‌كان ئه‌و مامۆستایه‌ى خۆیان كرده ڕابه‌ر له چاولێكردن له‌و جل و به‌رگه‌ى له‌به‌رى ده‌كات، بۆ نمونه پانتۆلى له‌به‌ربكات یان میكیاج كردن و خۆ رِازاندنه‌وه .... هه‌موو ئه‌وانه تاوانه‌كه‌ى بۆ ئه‌و مامۆستایه ده‌گه‌رِێته‌وه. ئایا بینیت ئه‌وه چه‌نده ترسناكه؟! به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ سووره‌تێكى قورئانت فێرى قوتابیه‌كانت كرد یان چۆنێتى كردنى نوێژ و ده‌ست نوێژ گرتن و چۆنیه‌تى شایه‌تومان هێنان ... ئه‌وا پاداشتى هه‌موو ئه‌و كاره باشانه‌ى فێرت كرد وه پاداشتى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و قوتابیه كه‌سانى تر‌ى پێ فێر ده‌كات وه‌رده‌گریت ئه‌گه‌ر نیه‌تت بۆخواى گه‌وره بێت و دڵسۆز بیت.... وه بزانه ئه‌و منداڵانه ئه‌مانه‌تن له‌لاى تۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كى سه‌ره‌تایى به‌شێوه‌ى قوتابیه‌ك مه‌كه كه له ناوه‌ندى دایه، چونكه ئه‌وه‌ى له ناوه‌ندى دایه زیاتر شت وه‌رده‌گرێت و تێگه‌شتووه .... بۆیه پێویسته له‌سه‌رت كه به‌شێوه‌ى ته‌دریجى ئه‌و زانسته‌ى هه‌ته بیگه‌نیت تا لێى تێبگات. پێویسته فێرى بكه‌یت كه چۆن خۆى به پاكى رِابگرێت و خۆى خاوێن بكاته‌وه ،یان ئه‌و بوارانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به كچانه‌وه هه‌یه فێرى بكه.... له‌وانه‌یه ئه‌و دایكێكى هه‌بێت كه په‌روه‌رده‌كردنى خستبێته ئه‌ستۆى خزمه‌تكار واته خۆى نه‌زانێ گرنگى به‌هه‌ندێ بوار كه پێویست بێت بۆ داهاتووى بدات ... ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و ئه‌ركه به نیه‌تێكى باشه‌وه بگریته ئه‌ستۆ ئه‌وا له داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئه‌و كچه بتوانێت به‌باشى و پاك و خاوێنى به واجبه‌كانى ماڵى هه‌ستێ و ماڵ و منداڵى به‌ته‌رتیب و باش به‌رِێوه به‌رێت، هه‌موو ئه‌مانه له ته‌رازووى چاكه‌كانت بۆت ده‌نوسرێن چونكه تۆ هۆكارى رِێنیشانده‌ر بوویت بۆى.... له‌وانه‌یه هه‌ندێ قوتابى دایكیان له‌ده‌ست دابێت، یان به‌ده‌ست شێوانى ناو خێزان بناڵێنن ئه‌وا تۆ ببه‌ره دایكێكى دڵسۆز بۆیان.... هه‌ست به كێشه‌كانیان بكه، به شێوه‌یه‌كى جوان و ئسلوبێكى شیرین و به پابه‌ند بوون به ئایینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه رِووبه‌رِوویان ببه‌ره‌وه ..... له‌وانه‌یه تۆ یه‌كێك له‌و قوتابیانه له‌ناو چوون بپارێزى به‌هۆى گرنگى پێدان و ئاگادارى به‌رده‌وامت بۆى كه پاداشتى له‌سه‌ر وه‌رده‌گرى له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه... وه هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌رى سوپاست ده‌كات،به‌تایبه‌تى ئه‌و قوتابیه،كه به‌رده‌وام زمانى پاراو ده‌بێت به‌كردنى دوعاى خێر بۆت چونكه تۆ پاراستت له‌ناوچوون ... وه دوعات بۆ ده‌كات له‌كاتێكدا به‌ته‌نهاى له‌ناو گۆرِدا و له ژێر خاكدا،كه پێویستیت به دوعایه‌كى رِاستگۆیانه هه‌یه كه ئه‌جرت له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه پێ به‌رز ببێته‌وه و چاكه‌كانت زیاتر ببن..... ئایا بینیت خوشكه‌كه‌م ؟؟ ده‌زانیت ئه‌و كاره چه‌نده گه‌وره‌یه؟ ئه‌گه‌ر وایه بزانه بونى تۆ به‌مامۆستا و فێركه‌ر پاداشتێكه خواى گه‌وره بۆت ده‌نێرێت ... له‌كیس خۆتى مه‌ده ... هه‌وڵ بده هه‌میشه كلیلێك بیت بۆ كردنه‌وه‌ى كارى خێر و داخه‌رى هه‌موو كارێكى شه‌رِ بیت..... له خوای گه‌وره داواكارم ببینه رێره‌وێك بۆ گه‌یاندنی راستی یه‌كان و هۆكارێك بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ببینه پێشه‌نگ بۆ خوێندكاره‌كانمان .... وآ‌خر دعوانا ان الحمدلله رب العالمين .