دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د بۆ بینینی به‌شه‌كانی تری ئه‌م بابه‌ته سه‌یری بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار بكه؟ بنه‌مای دووه‌م: نابێت خراپه‌یه‌ك بگۆڕیت و لای به‌ریت ئه‌گه‌ر سه‌ریكێشا بۆ دروستكردن و به‌رپابوونی خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌تر. { لا یجوز انكار المنكر اذا ادى الانكار الى منكر اكبر}. دووه‌م: نابێت خراپه‌یه‌ك بگۆڕیت كه ببێته هۆی دروستبوونی خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌و یان تاوانێكی گه‌وره‌تر. چو‌نكه مه‌به‌ست له‌م كاره بریتی نییه له‌وه‌ی كه تۆ ته‌نها ئینكاری بكه‌یت و خراپه‌كه لابه‌ریت و به‌س، یان دڵی خۆتی پێ ئیسراحه‌ت بده‌یت، یان تۆڵه له خاوه‌ن خراپه‌و تاوانه‌كه بكه‌یته‌وه، نه‌خێر، به‌ڵكوو مه‌به‌ست گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و ملكه‌چیبوونی فه‌رمانه‌كانیه‌تی، جا ئه‌گه‌ر به‌و كاره‌ی قه‌ده‌غه‌ت ئه‌كرد زیاتر سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی تێدا بوو، واته ئه‌و خاوه‌ن تاوانه‌ی كه تۆ قه‌ده‌غه‌ی لێ ئه‌كه‌یت به هۆی قسه‌و هه‌ڵس و كه‌وتنی تۆوه زیاتر ڕۆئه‌چوو و سه‌رپێچی ئه‌كرد، ئه‌وا ئه‌و كاره مه‌كه و وازی لێ بێنه، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلىالله علیه وسلم)و هاوه‌ڵه‌كانی ڕوون كردۆته‌وه و ده‌فه‌رموێت: وَلا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْواً بِغَيْرِ عِلْمٍ كَذَلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ [الأنعام:108] { (ئه‌ی باوه‌ڕداران) نه‌كه‌ن جوێن بده‌ن به‌و بت و شتانه‌ی كه (نه‌فامان) هاواری لێ ده‌كه‌ن و ده‌یپه‌رستن بێجگه له خوا، نه‌وه‌كو ئه‌وانیش به ناحه‌ق و به نه‌فامی جوێن بده‌ن به خوا، چه‌نكه ئه‌وانه نایناسن و قه‌دری نازانن، ئابه‌و شێوه‌یه ئێمه بۆ هه‌ر گه‌ل و ئوممه‌تێك كرده‌وه‌كانیمان ڕازاندۆته‌وه}. خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردووه كه باوه‌ڕداران جوێن بده‌ن به بت و سه‌رانی نه‌فامی، ئه‌وانه‌ی كه جگه له خوای په‌روه‌ردگار ئه‌په‌رسترێن، چو‌نكه سه‌رئه‌كێشێ بۆ ئه‌وه‌ی كه بێ باوه‌ڕانیش جوێن و قسه‌ی نابه‌جێ به خوا بده‌ن. جا ئه‌گه‌ر تۆ له كۆڕێكدا بویت، یان له شوێنێك له‌گه‌ڵ كه‌سانی تاوانبار‌و بێباوه‌ڕ تێك گیرایت و كه‌وتیته مشت‌ومڕ، ئه‌گه‌ر تۆ جوێن و قسه‌ت به‌وان وت ئه‌وا ئه‌وانیش جوێن ئه‌ده‌ن به خێرخوازان و باوه‌ڕداران، ئه‌گه‌ر تۆ جوێنت دا به‌سه‌رانی بیدعه‌و كوفر‌و گومڕایی، ئه‌وانیش جوێن ئه‌ده‌ن به‌سه‌رانی ئه‌هلی باوه‌ڕو یه‌كتاپه‌رستی، جا پێویسته كه شتی وا نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر چویته لای یه‌كێك و زانیت ئه‌گه‌ر فه‌رمانی پێ بده‌یت به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی كاره خراپه‌كانی لێ بكه‌یت ئه‌وه جوێن ئه‌دات به خوای گه‌وره‌و زیاتر له كوفر‌و بێ باوه‌ڕیدا ڕۆ ئه‌چێت، پێویسته له‌سه‌رت كه وازی لێ بێنیت و له‌گه‌ڵی نه‌ڵێیت، چو‌نكه ئه‌وكاره‌ی تۆ هه‌رچه‌ند له ڕاستیدا فه‌رمان به‌چاكه‌یه‌و قه‌ده‌غه‌یه له خراپه، به‌ڵام ئه‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدان و دروستبوونی خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌تر كه له‌وه‌و پێش نه‌بووه. به ڕاستی نه‌گبه‌تیه له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی موسڵماندا كه ڕۆژانه پێنج جار بانگ ئه‌درێت و هه‌موو گوێمان له ألله أكبر و شایه‌تی دان له سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی و خواناسی ده‌بێت، ئه‌بینین جۆین به خوای گه‌وره ئه‌درێت و ئیهانه به دین ئه‌كرێت، به‌ڕاستی له سه‌ر كۆمه‌ڵی موسڵمانان پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نه‌ده‌ن كه نه‌فام و هه‌رزه‌كان جوێن به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و ئایینه‌كه‌یان بده‌ن، به‌ڵام به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه كه ئه‌مه واقعێكه‌و به چاوی خۆمان ده‌یبینین. كه‌واته زۆر پێویست و هه‌نوكه‌ییه كه له‌م خاڵه ورد ئاگاداربین و نه‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه، نابێت خراپه‌یه‌ك بگۆڕین ئه‌گه‌ر هاتو بووه ڕێخۆشكه‌ر بۆ خراپه‌یه‌كی له خۆی گه‌وره‌تر. هه‌روه‌ها نابێت هه‌وڵی گۆڕینی خراپه‌كان بده‌ین به هۆكاره ناشه‌رعیه‌كان، خراپه خراپه‌یه، نابێت خراپه به‌خراپه‌یه‌كی تر بگۆڕیت، چو‌نكه هه‌ردوكیان خراپه‌ن، هیچیان له هیچیان باشتر نیه، وه گۆڕین و لابردنی خراپه ته‌نها له و ڕێگه دروست و مه‌شروعانه‌وه ده‌بێت كه خوا (سبحانه وتعالی) ڕێی پێ داوه‌و بۆی داناوین. دواخستنی فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه. لێره‌وه ده‌بێ به ڕووی مه‌شاعیرو هه‌ستی خه‌ڵكیدا هه‌ڵنه‌شاخێین ئه‌گه‌ر دواخستنی خێری تێدا بوو، كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و بنه‌مایانه‌ی كه له بنه‌مای دووه‌مه‌وه وه‌ر ئه‌گیرێت، پێغه‌مبه‌ر(صلىالله علیه وسلم) به دایكی باوه‌ڕداران عائشه خوا لێی ڕازیبێ ئه‌فه‌رموێت : {لولا أن قومك حديثو عهد بشرك أو بكفر، لهدمت الكعبة ولجعلتها على قواعد إبراهيم }البخاري (1506)، مسلم (1333) عن عائشة. { ئه‌گه‌ر گه‌له‌كه‌ی تۆ تازه عه‌هد نه‌بونایه (واته نزیك نه‌بونایه) به كوفر یان به هاوه‌ڵبڕیاردان بۆ خوا، ئه‌وه كه‌عبه‌م ئه‌ڕوخاندو له سه‌ر بنه‌ماو پایه‌كانی ئیبراهیم كه دروستی كربوو به‌و شێوه‌یه دروستم ئه‌كرده‌وه}. جا ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلىالله علیه وسلم) به‌م شێوه‌یه ده‌كات، ئه‌و ئایینه‌ی گۆڕی كه عه‌ره‌به‌كان له سه‌ری بوون و له ڕیشه‌ی ده‌رهێنا، له سه‌ر ئه‌وه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كردن، هاتنه ناو ئیسلامه‌وه به‌خۆشی و ویستی خۆیان، یان به شمشێرو جیهاد، وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلىالله علیه وسلم) خۆی حاكم و فه‌رمانڕه‌وای نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب بوو، خۆی فه‌رمانده‌رو ده‌سه‌ڵاتدار بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكی بفه‌رموایه یه‌كسه‌ر گوێڕایه‌ڵی ئه‌كرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی ئه‌و ڕێگرو به‌ربه‌سته ئه‌كات كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌عبه له سه‌ر شێوه‌ی بنه‌ماكانی حه‌زره‌تی ئیبراهیم دروست نه‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه دانانی كه‌عبه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئیبراهیم دای ناوه‌و دروستی كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك وجێ به‌جێكردنی كارێكی شه‌رعیه، ئه‌ویش تاكو به‌و شێوه‌ی كه خوا (سبحانه‌وتعالی) فه‌رمانی دا به حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم دروست بكرێته‌وه. به‌ڵام چی ئه‌بێته ڕێگر له به‌رده‌م به‌جێ نه‌هێنانی ئه‌م كاره شه‌رعیه‌دا؟ با بزانین ئه‌و ڕێگرو به‌ربه‌سته چی بوو كه وای كرد پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه‌عبه له سه‌ر بنه‌ماكانی ئیبراهیم سه‌لامی لێ بێت دروست نه‌كاته‌وه؟ ڕێگره‌كه ئه‌وه‌بوو كه‌عه‌ره‌باكان تازه موسڵمان ببوون و له كوفره‌وه (له ڕوی كاته‌وه) نزیك بوون، وه ئه‌وان بۆیه بڕوایان پێی هێنابوو شوێنی كه‌وتبوون، چو‌نكه پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوای به گه‌وره ئه‌گرت و ئه‌یپاراستن، ئه‌وه‌ی خوا به گه‌وره‌ی بزانیایه ئه‌میش به گه‌وره‌ی ئه‌گرت، خوای به تاك وته‌نها ئه‌په‌رست، بانگه‌شه‌ی ئه‌كرد بۆ ئایینی ئیبراهیم، وه هه‌موو خه‌ڵكی به‌م شێوه‌و تێڕوانینه سه‌یری پێغه‌مبه‌رو ئایینی نوێیان ده‌كرد، بیریان له‌وه نه‌بوو كه له‌م كاره‌دا چی چاك وخراپ هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداری بوون و زانرابوو لایان ئه‌وه بوو كه ئه‌مه ئایینه ئایینی یه‌كتاپه‌رستی و ته‌وحیده، وه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه شوێنی كه‌وتوون، وه كه‌عبه‌ش له بیروباوه‌ڕی ئه‌واندا ڕه‌مزو هێمای كرۆك و حه‌قیقه‌تی یه‌كتاپه‌رستیه، جا ئه‌گه‌ر ڕوخاو شێوه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی گوڕا، ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه ئایینی ئیبراهیم گوڕابێت، له به‌ر ئه‌وه ئاسان نه‌بوو له‌و كاته‌دا تێكدانی كه‌عبه‌و دروستكردنه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه ئیبراهیم سه‌لامی لێ بێت داینابوون، هه‌ر بۆیه‌ش پێغه‌مبه‌ر(صلىالله علیه وسلم) نه‌یویست له سه‌ره‌تای ئیسلامدا به‌ره‌و ڕووی هه‌ستو مه‌شاعری ئه‌وان ببێته‌وه. جا له‌به‌رئه‌وه ئه‌ڵێین: پێویسته له سه‌رمان كه بزانین، ئه‌گه‌ر یه‌كێك باوه‌ڕیشی هێناو ڕێی هیدایه‌تیشی گرته‌به‌ر وبه‌رده‌وامیش بوو له سه‌ری، ئه‌وه جاری وا هه‌یه هه‌ندێ سه‌رپێچی كه ئه‌یكات و وازی لێ ئه‌هێنرێت یان له سنوور ده‌رئه‌چێت و بۆی ئه‌پۆشرێت، له به‌ر ئه‌وه نییه كه بۆی به ڕه‌وا بینراوه یان بۆی حه‌ڵاڵ كراوه، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و فه‌رمان به چاكه‌كه دوا بخرێت به‌رهه‌می ئه‌بێت و كاره‌كه له جێی خۆێدا ئه‌نجام ئه‌درێت و ئاكامێكی باشتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نابێ وامان لێ بكات كه له به‌ر پاساوو بیانووی به‌رژه‌وه‌ندی بانگه‌واز ئیتر واز له فه‌رمان به چاكه‌وه جڵه‌وگیری له خراپه بێنین به هیچ شێوه‌یه‌ك. سه‌یركه‌ن له سه‌رده‌می عبدالله كوڕی زوبه‌یر خوا لێی ڕازیبێ كاتێك كه‌عبه له سه‌ر بنه‌ماكانی ئیبراهیم سه‌لامی لێ بێت دروست كرایه‌وه، هیچ ڕووی دا؟ خه‌ڵكی بێزاری و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی؟ نه‌خێر، بۆ؟ چو‌نكه ئه‌و نه‌وه‌یه ڕۆشتن و نه‌وه‌یه‌كی تر هاتن كه له سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی گه‌وره ببوون، ئه‌وه‌ی كه عبدالله كوڕی زوبه‌یر كردی و فه‌رمانی پێدا، كارێكی دروست بوو، له به‌ر ئه‌وه هیچ ناڕه‌زاییو خراپه‌یه‌ك ڕوینه‌دا، چو‌نكه له كاتی خۆیدا بوو. لێره‌وه وا نه‌زانین كه ئه‌توانین خراپه‌و تاوانه‌كان هه‌مووی به یه‌كجار بگۆڕین، وه ئه‌وه‌ی جێی داخ و ئێشه ئه‌وه‌یه كه موسڵمانی ئه‌مڕۆ ئه‌بینین كه خۆی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌و كاره خراپ و ناڕه‌وایانه‌ی تێدایه، ئه‌بینین كه ته‌ممه‌ڵه له نوێژه‌كانیدا، گوێ له گۆرانی ئه‌گرێت، سه‌یری ئافره‌تانی نامه‌حره‌م ئه‌كات، له كڕین و فرۆشتندا غه‌ش و فێڵ ئه‌كات، درۆ ئه‌كات، له پاشه‌مله‌و په‌نهان باسی خه‌ڵكی ئه‌كات و وه هه‌روه‌ها، كه به ڕاستی ئه‌مانه كۆمه‌ڵه خراپه‌یه‌كی نادروست و ناجۆرن مرۆڤه به‌ره‌و هه‌ڵدێراو تێداچوون ده‌به‌ن. كه‌واته ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌ڵێین پێویسته سه‌ره‌تا له گرنگتره‌وه بۆ گرنگ و وه‌هه‌روه‌ها، وه به تاوان و خراپه دیار‌و ئاشكراكان ده‌ست پێ بكه‌ین پێش شاراوه‌كان، پێویستیشه ئه‌وه بزانین كه: ئه‌گه‌ر كارێك بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی وازی لێ نه‌هێنێت و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هه‌ست و تێڕوانیندا نه‌ئه‌گونجا ئه‌وه باشه كه دوابخرێت تاكو توانای وه‌رگرتنی بۆ دروست ئه‌بێت، كه‌سێك تازه‌یه له‌ئیسلامدا نابێت یه‌كه‌م جار پێش ئه‌وه‌ی كه به‌ته‌واوی دامه‌زرێ قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو كارێكی لێ بكرێت، به نموونه : گوێ گرتن له گورانی و موسیقا، نابێت یه‌كسه‌ر پێی بڵێین كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆت نییه گوێ له گۆرانی و موسیقا بگریت، به‌ڵام كه ورده ورده هیدایه‌تی وه‌رگرت و به‌رده‌وام بوو له سه‌ر پابه‌ند بوونی به فه‌رمانه‌كانی خواوه، ئه‌و كاته ئیتر پێی ئه‌ڵێیت كه گورانی و موسیقا گوێ لێ نه‌گرێت چو‌نكه حه‌رامه، وه سه‌یركردنی ژنانی نامه‌حره‌م له سه‌رجاده‌كان یان له ته‌له‌فزیۆن و گۆڤاره‌كاندا حه‌رامه، وه هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه، وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام ئه‌بین تاكو پله پله شاره‌زایی په‌یدا ئه‌كات و باوه‌ڕی دروست له دڵیدا جێگیر ئه‌بێت و دائه‌مه‌زرێت، وه په‌له‌ی لێ ناكه‌ین و بڵێین: هه‌ر گه‌ڵ باوه‌ڕهێنانی یه‌كسه‌ر ده‌بێت ئاگاداری نوێژه‌كانی بێت، واز له تاوان و خراپه ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كان بێنێ، هه‌رچییه‌ك خراپه‌و كردارێكی ناپه‌سه‌ندی بووه له‌وه‌و پێش ئه‌بێت یه‌كسه‌ر لێیان دوور بكه‌وێته‌وه‌و نه‌چێته‌وه سه‌ریان، جا به‌م شێوه‌یه داواكاریه‌كان زۆر ئه‌بن له سه‌رئه‌و كه‌سه‌ی كه تازه هیدایه‌ت وه‌رئه‌گرێت و هه‌مویانی بۆ جێبه‌جێ نابن وله‌وانه‌یه وازیان لێ بێنێت، وه ئه‌مه وا ئه‌كات كه هه‌ندێ له بانگخوازان تووشی سه‌رنه‌كه‌وتن و ڕووخان ده‌بن، چو‌نكه وا ئه‌زانێت كه ئه‌وكه‌سه‌ی سه‌ره‌تا هاته ناو ئیسلام ئه‌بێت هه‌رچی له پێش ئیسلامدا كردویه‌تی یه‌كسه‌ر به شه‌وو ڕۆژێك هه‌موویان فڕێ بدات و وازیان لێ بێنێت، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چو‌نكه له ڕاستیدا ده‌روونی مرۆڤ پێویستی به پله پله‌یی هه‌یه له هه‌موو كارێكدا تا له‌گه‌ڵی ڕادێت، وه هه‌ندێ كار دوا ئه‌خرێت بۆ كاتێكی تر له به‌ر پاراستن و له ده‌ست نه‌چوونی بنچینه‌و كاره سه‌ره‌كییه‌كه، تاكو باوه‌ڕ له ده‌روونیدا ئه‌چه‌سپێت و جێگیر ئه‌بێت، ئه‌و كاته ئیتر به ئاسانی واز له‌و كارانه دێنێت كه قه‌ده‌غه‌و حه‌رامن. نموونه‌یه‌كی ڕوونكردنه‌وه‌یی بۆ ئه‌م بنه‌مایه. له‌وانه‌یه هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ك لێره‌دا جێی خۆی بێت بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌مایه: ئێمه ئه‌زانین كه زیاده‌ڕویكردن و ڕۆچوون له خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلىالله علیه وسلم) كارێكی ناشه‌رعیه‌و دروست نییه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلىالله علیه وسلم) خۆی نه‌هی لێ كردووه‌و قه‌ده‌غه‌ی كردووه، وه ئێمه‌شی فێركردووه كه قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ین، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له بانگخوازان ته‌نها باسی له قه‌ده‌غه‌كردن و حه‌رامی ڕۆچوون و زیاده‌ڕه‌وی له خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلىالله علیه وسلم) كرد بێ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا باسی چونێتی خۆشه‌ویستی شه‌رعی بكات و ڕوونی بكاته‌وه چی قه‌ده‌غه‌و حه‌رامه‌و كامه‌ش شه‌رعیه‌و ڕێی پێ دراوه له حه‌قی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم)، ته‌نها باسی له‌وه ئه‌كرد كه نابێت ڕۆ بچین له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رداو به‌س، لایه‌نه‌كه‌ی تری ڕوون نه‌ئه‌كرده‌وه، ئه‌وه كاره‌كه‌ی ته‌واو نییه‌و له‌وانه‌یه زیانی زیاتر بێت له سوودو قازانجی، چو‌نكه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانێك كه تازه هاتونه ناو ئیسلام وه یان كه‌سانێكی تر كه ئه‌هلی بیدعه‌ن بێن و بڵێن ئه‌مانه پێغه‌مبه‌ری خوایان خۆش ناوێت بۆیه باسی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ناكه‌ن. پێویست و واجبه له سه‌رمان كه به‌رده‌وام باسی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رو گوێڕایه‌ڵیی بكه‌ین، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ڕۆ نه‌چن له خۆشه‌ویستیداو له قاڵبی شه‌رعی خۆی تێی نه‌په‌ڕێنن، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه شه‌یتان ختوكه‌و دڵه‌ڕاوكێ بۆ خه‌ڵكی دروست بكات و تووشی فیتنه‌یان بكات.