دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د له‌م ده‌رسه‌وه ده‌ست ئه‌كه‌ین به شیكردنه‌وه‌ی بنه‌و ڕێكخه‌ره‌اكان و شه‌رح و ڕاڤه‌كردنی هه‌ر یه‌كه‌یان: به‌شه‌كانی تری ئه‌م بابه‌ته له ژێر بابه‌تی په‌یوه‌ندیداردا بخوێنه‌وه. بنه‌مای یه‌كه‌م: ده‌ستپێكردن به لابردنی خراپه به‌رچاوو دیاره‌كان. { البدء بانكار المنكرات الظاهرة}. پیویسته كه سه‌ره‌تا به‌لابردنی خراپه دیار‌و به‌رچاوه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ین، یان به ده‌ربڕینێكی تر زیاتر گرنگی به خراپه‌و تاوانه دیار‌و به‌رچاوه‌كان بده‌ین وه‌ك تاوانه نادیار‌و شاراوه‌كان. ئه‌م بنه‌مایه هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان تیایدا دێنه‌دی، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌توانرێ خراپه‌و تاوانه دیار‌و به‌رچاوه‌كان نه‌هێڵرێت، هه‌روه‌ها خراپه شاره‌وه‌كانیش به‌و شێوه‌یه، هه‌ندێ له بانگخوازان ئاگاداری ئه‌م كاره نین و پێی نازانن، خۆ ئه‌گه‌ر چوینه ناو ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه‌وه‌و ورد بوینه‌وه‌و چه‌ند نمونه‌یه‌كمان لێ هه‌ڵێنجا ئه‌م كاره به ڕوون و ئاشكرایی ده‌رئه‌كه‌وێت. ئوممه‌تی باوه‌ڕدار ئه‌گه‌ر پرسیاری سه‌باره‌ت به نوێژ ئاڕاسته كرا ده‌بێ چۆن تێی بڕوانێت و چی بڵێت له باره‌یه‌وه؟ گومانی تێدا نیه كه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه نوێژ فه‌رمانێكی خواییه‌و پێویسته له سه‌رمان ده‌بێ به جێی بێنین، نوێژ هیچ كه‌س موجاده‌له‌و كێشمه‌كێشمی تیا ناكات مه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ر‌چوبێت له دین و به ته‌واوی بێ باوه‌ڕ بوبێت، لێره‌دا مه‌به‌سته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه نۆێژ جێگه‌ی قسه‌وگفتوگۆ نیه‌كه واجبه وده‌بێت ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام نوێژی به كۆمه‌ڵ (صلاة الجماعة) ئه‌بینین به ئاساییترو كه‌متر سه‌یری ئه‌كرێت، ئی وا هه‌یه مناقه‌شه‌ی له سه‌ر ئه‌كات واته له سه‌ر به‌رده‌وامی و نا به‌رده‌وامی له سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت، ئی وا هه‌یه به‌رده‌وامه له سه‌رنوێژه‌كانی به‌ڵام له ماڵه‌وه ئه‌یانكات و ناێت بۆ مزگه‌وت، هه‌یه مه‌ی ئه‌خواته‌وه‌و كارگه‌ری ئاره‌ق دائه‌نێت و بڵاوی ئه‌كاته‌وه، هه‌یه مامه‌ڵه به مادده سڕكه‌ره‌كانه‌وه ئه‌كات و بازرگانیان پێوه ئه‌كات. جا ئه‌گه‌ر ویستت خه‌ڵكی بانگ بكه‌یت بۆ لای خوا، وه ئاره‌ق و مادده بێ هۆش كه‌ره‌كان نه‌هێڵیت، ئه‌گه‌ر ویستت دیارده‌ی نوێژ نه‌كردن نه‌هێڵیت، كامیان له پێشدا ده‌ست پێ ئه‌كه‌یت؟ ئێمه لێره‌دا كه باسی نوێژ ئه‌كه‌ین مه‌به‌ستمان نوێژی جه‌ماعه‌ته نه‌ك خودی نوێژه‌كه خۆی، چونكه ئه‌وه‌ی نوێژ ناكات ئه‌وه بێ باوه‌ڕئه‌بێت و هیچ به‌شێكی به ئیسلامه‌وه نامێنێت، به‌ڵام ئێمه قسه له ئه‌وانه ئه‌كه‌ین كه واز له نوێژی جه‌ماعه‌ت ئه‌هێنن و ئه‌ڵێن: له ماڵه‌وه نوێژه‌كه‌مان ئه‌كه‌ین، یان دوای نیوسه‌عاتی تر، یان دوای تۆزێكی تر. كام له‌م دوو كاره له‌پێشترن بۆ نه‌هێشتن و هه‌وڵدان بۆ لابردنیان، كه بچم بۆ لای ئه‌وانه‌ی له چایخانه‌و سه‌رجاده‌كاندان و ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی جه‌ماعه‌ت نابن، ئاگاداریان بكه‌مه‌وه‌و نه‌هێڵم له‌وه زیاتر ڕۆبچن له تاواندا، یان بچم بگه‌ڕێم بۆ كارگه‌ی دروستكردنی عه‌ره‌ق و نه‌یهێڵم و له ناوی به‌رم؟ هۆی ده‌ست پێكردن به خراپه دیاروو به‌رچاوه‌كان. ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین ئه‌وا به ئاسانی كاره‌كه‌مان بۆ ڕوون ئه‌بێته‌وه: ئه‌وه‌ی واجبه‌و ده‌بێ ده‌ستی پێ بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت سه‌ره‌تا زاڵ بین به سه‌ر خراپه و تاوانه به‌رچاوه‌كاندا، چونكه تاوانی دیار‌و ئاشكرا ئه‌بێته هۆی ڕق و تۆڵه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، به‌ڵام خراپه‌و تاوانی شاراوه، ئه‌وه له خودی خۆیدا شاراوه‌یه‌وه نه‌گه‌شتۆته پله‌ی ئاشكرا‌و بڵاوكردنه‌وه، وه كاتێكیش خراپه‌و تاوانی شاراوه ئاشكرا ده‌بێ و بڵاو ئه‌بێته‌وه‌كه واز له تاوانه ئاشكرا‌و به‌رچاوه‌كان هێنرا تاوایان لێ هات كه زانران و ده‌ركه‌وتن و خه‌ڵك پێیان ئاشنا بوو، به‌م شێوه‌یه خراپه به‌رچاوو ئاشكراكان ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌نه‌كرێن و لانه‌برێن ئه‌بنه دیارده‌یه‌كی ئاسایی و به‌رچاوو خو پێوه گیراو، وه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ش كه تاوانه شاراوه‌كانییش ده‌ربكه‌ون و زیاد بكه‌ن، ئیتر به‌م شێوه‌یه تاوان و خراپه‌كاری له ناو كۆمه‌ڵدا بڵاو ده‌بێته‌وه. ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆماندا به كردار له گه‌ڵ ئه‌م كاره‌دا ژیاوین و كاریگه‌ریی له سه‌رمان بووه، به نموونه هه‌شتاساڵ له‌مه‌و پێش هیچ كه‌سێك مه‌گه‌ر زۆر به‌كه‌می له جیهانی ئیسلامی‌دا ڕیشی نه‌تاشیوه، ته‌نها داگیركه‌ره‌كانی ئینگلیز كاتێك كه هاتنه وڵاته‌كانمان ئه‌م دیارده‌یان هێنا، به‌ڵام ئێسته بۆته حاڵه‌تێكی زۆر ئاسایی، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ڕیش هێشتنه‌وه بۆته دیارده‌یه‌كی نامۆ. نموونه‌یه‌كی تر: جگه‌ره، پێش سی یان چل ساڵێك یان زیاتر حاڵی جگه‌ره كێش چۆن بووه، به شێوه‌یه‌كی وا سه‌یر كراوه كه تاوانێكی ئه‌نجام دابێت و كه‌وتبێته حه‌رامێكه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌بینین كه بۆته شتێكی زۆر ئاسایی، جا ئینكاری نه‌كردن و به گژانه‌چونه‌وه‌ی ئه‌و تاوان و خراپانه‌ی كه دیار‌و له به‌رچاون ئه‌بنه هۆی بڵاو بونه‌وه‌یان و به‌شێك له خه‌ڵكی ده‌بێته خوو لایان و به حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ی نازانن. ئێسته ئه‌وه‌ی قسه له سه‌ر تاشینی ڕیش ئه‌كات به نموونه مرۆڤێكی دواكه‌وتووه، ئه‌وه‌ی قسه له سه‌ر له‌چك و داپۆشینی ئافره‌تان ئه‌كات كه‌سێكه وشك و داخراوه، پێت ده‌ڵێن: برام! ئێسته ئێمه شتی زۆر گه‌وره‌ترمان له پێشه‌و پێویسته ئه‌وانه بخرێنه ڕوو، ئێسته تۆ دێی باسی ئه‌م بابه‌تانه‌مان بۆ ئه‌كه‌یت!، واز له‌مانه بێنه‌و شتی گه‌وره‌تر باس بكه‌و قه‌ده‌غه‌یان بكه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی خراپه‌ی زیناو كاریگه‌ریه‌كانیت له سه‌ر تاك و كومه‌ڵ بۆ كرد ده‌ڵێ: به‌ڵێ ئه‌مه خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێ باسبكرێ و چاره‌سه‌ری بۆ دابنرێ. به‌ڵام بۆ زینا بڵاو ده‌بێته‌وه؟ كه‌ی زینا بوو به خراپه‌و تاوانێكی به‌رچاوو؟ كاتێك ئه‌مه ڕویدا كه خۆڕوتكردنه‌وه‌و چونه ده‌ره‌وه به ڕووتی بووه شتێكی ئاشكرا‌و به‌رچاوو كه‌س به‌رگری لێ نه‌كرد و وتیان شتێكی ئاساییه‌و خراپه‌یه‌كی گه‌وره نیه، جا ئه‌گه‌ر ڕووتی و به‌ره‌ڵایی له ناو كۆمه‌ڵدا بووه دیارده‌یه‌كی به‌رچاوو ئاشكرا، ئه‌و كاته زینا ئه‌بێته خراپه‌و تاوانێكی نادیار، ئنجا به‌و شێوه‌یه تا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی كه زینا ببێته دیارده‌یه‌كی به‌رچاوو ئاشكرا-خوا په‌نامان بدات-وه به‌م شێوه‌یه كاره‌كه به‌رده‌وام ئه‌بێت، جا بۆیه كاتێك جگه‌ر خواردن بووه شتێكی ساده‌و ساكار‌و خراپه‌یه‌كی به‌رچاوو ئاشكرا‌و قه‌ده‌غه نه‌كرا، عه‌ره‌ق خواردنه‌وه بووه خراپه‌یه‌كی ئاشكرا‌و قه‌ده‌غه نه‌كرا، كاتێك عه‌ره‌ق بڵاو بۆوه و ئاشكرابوو، ئه‌وه كاته مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان بوونه خراپه‌و تاوانێكی شاراوه، به شێوه‌یه‌ك كه دوانده‌رو ئاموژگاریكه‌ران ته‌نها باس له زیان و زه‌ره‌ری مادده سڕكه‌ره‌كان بكه‌ن و واز له زیانی عه‌ره‌ق بێنن كه چه‌ند تاوانێكی گه‌وره‌یه، وای لێ هات كه عه‌ره‌ق ئیتر كاتی باسكردن و دووركه‌وتنه‌وه لێی به سه‌رچوبێت و بوبێته خراپه‌یه‌كی به‌رچاوو وه هه‌روه‌ها. ئه‌بینیت پێت ئه‌ڵین: مامۆستا! قسه له سه‌ر عه‌ره‌ق مه‌كه ئه‌وه ئاسانه، نه‌گبه‌تی و ده‌رديسه‌ری گه‌وره‌تر ئێسته مادده بێ هۆش كه‌ره‌كانن، ئه‌ڵێین به‌و برایه: به‌ڵێ ڕاست ئه‌كه‌یت كه ده‌ردو تاوانی خراپتر له جگه‌ره‌و شتانی دیكه په‌ره‌یان سه‌ندووه، به‌ڵام پێویسته كه بزانین كه بۆیه به‌و شێوه‌ی لێ هاتووه‌و بڵاو بۆته‌وه چونكه ئێمه له سه‌ره‌تادا له جگه‌ره‌كه‌وه ئاسانكاریمان كرد‌و گوێمان پێ نه‌دا، وه كاتێ مه‌یخواردنه‌وه‌و عه‌ره‌ق په‌یدا بوو كه‌مته‌رخه‌میمان تیاكردوو گوێمان نه‌دایه، ئه‌وكات ئیتر مادده بێ هۆش كه‌ره‌كانیش به دوایدا هاتن، چونكه تاوان تاوان ڕاده‌كێشێت، تاوانێكی بچووك ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی لێ نه‌كرێ سه‌رئه‌كێشێ بۆ تاوانی گه‌وره‌ترو وه هه‌روه‌ها، ئیتر نازانین له داهاتوودا حاڵمان چۆن ئه‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و كه‌مترخه‌میش له‌مه‌دا بكه‌ین، كه به‌ڕاستی كه‌مته‌رخه‌مین و هه‌موومان پێویسته دان به‌وه‌دا بنێین، تاكو خۆمان گورج بكه‌ینه‌وه‌و ده‌ست بكه‌ین به بانگه‌وازكردن بۆ خۆای گه‌وره، وه بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌روونی خۆمان بگه‌ین و ئاوڕێك له خۆمان بده‌ینه‌وه ته‌وبه بكه‌ین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار پێش ئه‌وه‌ی به سزا‌و تۆڵه‌ی خۆی هه‌موومان بگرێت و له ناومان به‌رێت په‌نا به خوا. چه‌ند نموونه‌یه‌ك بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌مایه. ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ نموونه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌ویش وازهێنانه له نوێژی به‌كۆمه‌ڵ، كه ئه‌وه به‌ڕاستی خراپه‌یه‌كی دیاروو ئاشكرایه و به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه بۆمان كه‌مته‌رخه‌می تیا بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته هه‌وڵ بده‌ین كه خۆمان و كه‌سانی تریش ئاگادار بكه‌ینه‌وه له ده‌ره‌نجام و ئاكامی وازهێنان له نوێژی جه‌ماعه‌ت، چونكه هه‌ر به هۆی وازهێنانی نوێژی جه‌ماعه‌ته‌وه‌یه مۆرڤ ورده ورده وای لێ دێت كه واز له نوێژیش ئه‌هێنێت–په‌نابه‌خوا-. نوێژ كارێكی دیار‌و به‌رچاوه لای هه‌موو كه‌س، هه‌موو كه‌سێك ئه‌زانێت فه‌رزێكی خواییه‌و ده‌بێت ئه‌نجامی بدات وكه‌مته‌رخه‌می تیا نه‌كات، هه‌ندێ له بانگخوازان ده‌ڵێن پێویسته به نه‌رمی و ورده ورده تا بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك یان چه‌ند ساڵێك تاكو ئه‌و كه‌سه قه‌ناعه‌ت ئه‌كات نوێژبكات، به‌ڵام ئه‌مه به‌م شێوه‌یه هه‌ڵه‌یه، چونكه نوێژكردن فه‌رزێكی خواییه به سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه نه‌وه‌ستاوه له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا فڵان كه‌س كه‌ی قه‌ناعه‌تی بۆ دروست ئه‌بێت یان نابێت، جا ئایا نوێژ وای لێ هاتووه بچێته بازنه‌ی قه‌ناعه‌ته‌وه؟ سبحان الله!. له‌م كارانه‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه نیه به په‌له په‌ل و بێ بیركردنه‌وه ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵكو ئێمه لێره‌دا چه‌ند پێوه‌رێك دائه‌نێین كه ئه‌و په‌له په‌لیه‌و هه‌ڵچونه نه‌مێنێت، به‌ڵام دانانی ئه‌م بنه‌ماو ڕاگرانه مانای ئه‌وه نیه ئیتر ئه‌م كاره هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و لایبه‌رین، جێی داخه كه هه‌ندێ له بانگخوازان ئه‌ڵێن: پێویسته كاردروستی به‌كار بێنین، پێویسته بنه‌مای بۆ دابنێین، پێویسته له‌قاڵبی بده‌ین، به‌ڵام به‌م بیانوو پاساوانه له ده‌ره‌نجامدا كاره‌كه وا لێ ئه‌كه‌ن ئیتر كه قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌كه ناكرێت و به سه‌ریدا تێپه‌ڕئه‌بین، به پاساوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه حیكمه‌ت نیه به‌م شێوه‌یه، یان به‌رژه‌وه‌ندی بانگه‌واز وا ناخوازێت، وه ئیتر به‌م جۆره قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌و تاوانه‌كان ناكرێن و له بیر ئه‌كرێن، جا ئه‌گه‌ر گه‌شتینه ئه‌وه كه هیچ خراپه‌و تاوانێك ئینكاری نه‌كه‌ین و هه‌وڵی لادان نه‌ده‌ین به پاساوی كه ئه‌مه له حیكمه‌ت نیه، یان به پاساوو بیانووی مه‌رج و زه‌وابتێكی نه‌گونجاو، ئه‌وه به ڕاستی تووشی زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره دێین، وه زۆر پێویست و واجبه كه تاك و كۆمه‌ڵی موسڵمان به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و خراپه دیاروبه‌رچاوانه‌ی كه له كۆمه‌ڵدا ئه‌نجام ئه‌درێن هه‌ڵویستێكی توند‌و شه‌رعییانه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ریان. پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم)–كه گه‌وره‌و سه‌رداری دانا‌و كاردروستان بووه له بانگه‌وازدا- فه‌رمانی پێ داوین كه له مناڵه‌كه‌مان بده‌ین كاتێك گه‌ی‌شته ده ساڵ و نوێژی نه‌كرد، پێش ئه‌وه سێ ساڵ واته له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیه‌وه ئامۆژگاری و هه‌ڵنان وفه‌رمان پێكردنیه‌تی، به‌ڵام كه گه‌شته ده ئیتر ئه‌بێت لێی بدرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر ملی نه‌داو نوێژی نه‌كرد، جا ئه‌گه‌ر وترا: لێدان بۆ؟ ئه‌ڵێین: ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆی داناوین به‌و شێوه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ت كرد و له پێش ده ساڵیدا ئامۆژگاریت نه‌كردو هه‌ڵت نه‌ناو باسی نوێژت بۆ نه‌كردو نوێژت لا خۆشه‌ویست نه‌كرد و یه‌كسه‌ر كه‌وتیته لێدانی، ئه‌وه پێت ئه‌ڵێین كه بزانه تۆ پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ت و ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) هه‌ڵس و كه‌وتت له گه‌ڵ مناڵه‌كه‌تدا كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی واز له مناڵه‌كه‌ی ئه‌هێنێت تا گه‌وره ئه‌بێت و ئه‌ڵێت با بۆخۆی په‌روه‌رده وه‌ربگرێت یان له ده‌ره‌وه په‌روه‌رده وه‌ربگرێت، ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌بێته هاوبه‌شی یه‌كه‌می هه‌چ خراپه‌و تاوانێك كه مناڵه‌كه‌ی له داهاتوودا ئه‌نجامی ئه‌دات. پێویسته له سه‌ر مێرد كه توند بێت له گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر كاری بێ شه‌رعی لێ ڕویدا، یه‌كه‌م جار ئامۆژگاری بكات به‌قسه‌ی خۆش و خراپه‌كانی بۆ ڕوون بكاته‌وه، ئینجا بیری بێنێته‌وه به‌ڵكو په‌ندوئامۆژگاری وه‌ربگرێت، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوو له تاوان نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی نه‌ئه‌كرد له فه‌رمانی خوادا ئه‌وه ده‌بێت لێی بدرێت، وه ئه‌مه واجبێكی خواییه، جا ئه‌گه‌ر ڕازی بویت كه خێزانه‌كه‌ت به ئاره‌زوی خۆی و بێ پێویستیه‌ك و هه‌ر به هه‌واو ئاره‌زوو چووه ده‌ره‌وه‌و ئه‌ملاوئه‌ولای كرد و چووه شوێنه گشتییه‌كان و بازاڕ‌و سه‌ر به‌حرو وه هه‌روه‌ها، جا ئه‌وه‌ی به‌وه ڕازی بێت و هیچ ئینكارییه‌كی ئه‌وه كاره دزێوه نه‌كات، ئه‌وه له ڕاستیدا ڕه‌وشتی خۆی له‌كه‌دار ئه‌كات و هاوبه‌شێكی گه‌وره‌یه له‌و تاوان و خراپانه‌ی له ده‌ره‌نجامی ئه‌و كاره‌دا دروست ئه‌بن، جا ئه‌گه‌ر هه‌موو باوكێك له گه‌ڵ مناڵه‌كانیدا دوای به‌كارهێنانی قۆناغه شه‌رعیه‌كان كاره‌كانی بڕانده‌وه، وه هه‌موو پیاوێك له گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌و كارانه‌ی كه ناشه‌رعین به شێوازی شه‌رع و له‌و ڕێیه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا، ئه‌وا زاڵ ئه‌بین به سه‌ر ئه‌م عاده‌ت و خووه ناپه‌سه‌ندو ناشه‌رعیانه‌دا كه نزیكه خوای گه‌وره بمانگرێت به‌و تاوانانه، جا ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نها باسمان له سه‌ر له ناوبردن و نه‌هێشتنی زینا بوو، ئه‌وه با له نه‌هێشتنی دیارده‌ی ڕووتی و به‌ره‌ڵاییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین چونكه ده‌رگای زینا له به‌ره‌ڵایی و ڕوتبونه‌وه‌و چونه ده‌ره‌وه‌ی ژنانه به ڕووتی به ناو كۆمه‌ڵگه‌دا. ئافره‌تێك كه خۆی ڕووت ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌چێته بازاڕه‌كان، تۆ ده‌توانیت پێی بڵێیت وئاگاداری بكه‌یته‌وه كه ئه‌وه كارێكی ناشه‌ڕعیه‌و تاوانێكه ئه‌نجامی داوه، چونكه تاوانه‌كه‌ی به‌رچاوه‌و دیاره، وه تۆ تۆمه‌تبارنابیت به‌وكاره‌ت، به‌ڵكو كارێكی شه‌رعیه، چونكه له خوو عاده‌تی خه‌ڵكی وایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه خراپه‌و تاوانێكی دیاری بینی له كه‌سێكی دیكه‌و پێی وت و ئاگاداری كردوه ئه‌وه تۆمه‌تباری ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه بۆچی پێی ئه‌ڵێیت و تۆ په‌یوه‌ندیت به‌و كاره‌وه چیه، جا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وه خراپه‌یه‌كی به‌رچاوه چونكه ئه‌وكه‌سه‌ی كه مه‌حره‌م نه‌بێت دروست نیه به‌و شێوه‌یه ئافره‌تان قسه‌ی له گه‌ڵدا بكه‌ن یان هه‌ڵس و كه‌وت و كڕین و فرۆشتنی له گه‌ڵدا بكه‌ن، جا قه‌ده‌غه‌كردن و نه‌هێشتنی كارێكی خراپی له‌و جۆره ئه‌بێته هۆی ڕێگه به‌ستنه‌وه له كارێكی خراپتر‌و تاوانی گه‌وره‌تر كه زینایه، چونكه ده‌رگای زینا به چونه ده‌ره‌وه‌ی ژنان به ڕووتی و بێ پێویستی ورده ورده ئه‌كرێته‌وه‌و تاوای لێ دێت كه ئه‌گه‌ر به‌رگری نه‌كرێت و قه‌ده‌غه نه‌كرێت ئه‌وا ئه‌ویش ئه‌بێته تاوانێكی ئاشكرا‌و به‌رچاو –خواپه‌نامان بدات-، جا كه‌واته هه‌ر ئه‌بێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵی لابردن و نه‌هێشتنی كاره خراپه ئاشكرا‌و به‌رچاوه‌كان بدرێت و له‌وانه‌وه سه‌ره‌تا ده‌ست پێ بكرێت، ئه‌ویش به بڵاوكردنه‌وه‌ی حه‌ق و چاكه‌و ڕه‌وشتی به‌رزو پاراستنی پاكێتی و داوێن و هه‌ڵنانی كاری چاك و ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه بۆ خه‌ڵكی به گشتی، ئنجا ئه‌گه‌ر توانرا له ڕێی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجام درا، ئه‌وه نه‌هێڵرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك داوێن پیسی و خراپه‌كاری و به‌ره‌ڵایی له ناو كۆمه‌ڵدا بڵاو بێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك كه‌س و لایه‌نی گومان لێكراوو بێ دین یاری به چاره‌نوسی گه‌لێك بكه‌ن و سنوره‌كانی خوای گه‌وره پێشێل بكه‌ن. كه‌واته بنه‌ماو قاعیده گشتیه‌كه ئه‌وه‌یه‌كه: ده‌بێ له تاوان و خراپه ئاشكراوو به‌رچاوه‌كانه‌وه سه‌ره‌تا ده‌ست پێ بكه‌ین و نه‌یانهێڵین، كه لێره‌وه به یارمه‌تی خوا وه پاشانیش سووربون و به‌رده‌وامی ئه‌توانین زاڵ ببین به سه‌ر تاوان و خراپه شاراوه‌كانیشداو كۆمه‌ڵ پاك بكه‌ینه‌وه له‌و ده‌روون نه‌خۆشانه‌ی كه مه‌به‌ستیان تێك دان و فاسیدكردنی موسڵمانانه، ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی كه كه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ین له لابردنی تاوانه شاراوه‌كان.