دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ داهاتوویه‌كی نزیك كه جیهانی ئه‌مڕۆی تێدا ئه‌ژی و ئه‌گه‌ر ویستمان كه سه‌یری مژده‌كانی گه‌ڕانه‌وه و ته‌وبه‌كردن بكه‌ین به‌ره‌و خوای گه‌وره و له لایه‌كی تریشه‌وه سه‌یری واقعی جیهانی ڕۆژئاوا بكه‌ین، دوو كێشه لامان زه‌ق ئه‌بنه‌وه كه له ڕووكه‌شدا پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن. كێشه‌ی یه‌كه‌م: زاڵبوون و سه‌ركه‌وتنی زانیاری و ته‌كنۆلوجی و ماددی كه جیهانی ڕۆژئاوای ئه‌مڕۆی تێدا ئه‌ژی؛ به شێوه‌ك كه ڕۆژئاوا ئه‌وه‌نده‌ی چه‌ك و جبه‌خانه و ئوستوول و سارووخ و هتد... كۆكردۆته‌وه كه ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر كێ و شه‌ڕ و به‌رگریكردنی –كه وه‌ك له ڕووكه‌شدا دیاره- كارێكی ئێجگار قورس و گران و ترسناكه یان موسته‌حیله و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێت ته‌نانه‌ت بیریشی لێ بكرێته‌وه، چ جای شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكرێت و سه‌ركه‌وی به‌سه‌ریدا. وه ئه‌وانه كه بیر له‌و جۆره سه‌ره‌ڕۆیییه ئه‌كه‌نه‌وه، كه‌سانێكن بیر له داهاتووه‌كه‌ی ناكه‌نه‌وه و به ئاره‌زووی خۆیان پێوه‌ر بۆ كاره‌كان دائه‌نێن. ئه‌م جۆره كه‌سانه بوونه‌ته یه‌خسیری ئه‌و داوه‌ی جیهانی ڕۆژئاوا ئه‌یخاته پێشچاومان كه توانا‌مان نه‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت بیر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌شی بكه‌ینه‌وه چ جای سه‌ركه‌وتن. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌بینین ئه‌مڕۆ جیهانی ڕۆژئاوا له داڕمانێكی ده‌روونی و وه‌حشه‌تێكی ڕۆحیی ترسناكدا ئه‌ژی. ترس و بیم له نادیار زاڵ بووه به‌سه‌ریدا، تاوان و خراپه‌كاری باڵی كێشاوه به‌سه‌ریدا؛ ڕاهاتن و له‌سه‌ر گشت مادده هۆشلابه‌ره‌كان وێرانی كردووه. داڕووخانی كۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌بڕی كردووه. له ڕۆژئاوا شتێك نه‌ماوه به مانای حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه پێی بوترێت خێزان. خێزان ته‌فروتوونا بووه و به‌س به ڕووكه‌ش ماوه‌ته‌وه. ژیانی ماددی خولیا و هه‌ست و سۆز و هه‌موو ژیانی داگیر كردوون. كه‌واته هه‌روه‌ك بیرمه‌ندی ئینگلیزی (جوود) ئه‌ڵێت: "نحن مثل الذي يملك قوة العفاريت ولكن بعقول العصافير، هذا العالم قوة عفاريت ولكنها بعقول العصافير." {ئێمه وه‌ك ئه‌وه واین كه هێزی عه‌فریتی هه‌بێت به‌ڵام به عه‌قڵی چۆله‌كه، ئه‌م جیهانه هێزی عیفریتی هه‌یه به‌ڵام به عه‌قڵ و ژیریی چۆله‌كه.} ئه‌م هه‌موو سارووخ و ئو‌ستووڵ و هێز و پیشه‌سازییه ئه‌گه‌ر ڕۆحێكی بێ‌گیان بێت، چ سوودێكی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ڕۆح و گیانی له‌ده‌ست دا، مرۆڤ به‌ره‌و نه‌گبه‌تی و ده‌ردیسه‌ری ده‌بات له‌باتی ئه‌وه‌ی دڵنیایی پێ ببه‌خشێت و بیخاته دنیای به‌خته‌وه‌ریه‌وه. ئێسته تیۆرییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و به‌رگری هه‌موو وڵاتاندا كه خاوه‌نی بن به‌كار دێت، ئه‌ویش ناو ئه‌برێت به "هاوسه‌نگیی هێز" به مانای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌لێك یان وڵاتێك بۆمبی ئه‌تۆمی یان هایدرۆجینی هه‌بێت، ئه‌وه زاڵ و سه‌ركه‌وتووه به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا كه نییه‌تی. خۆ ئه‌گه‌ر هات و دوژمنه‌كه‌شی توانی هه‌مان بۆمب به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وكاته هێزیان هاوسه‌نگ ئه‌بێت و هیچ له‌و دوو لایه‌نه بۆمبی ئه‌تۆمی به‌كار ناهێنن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌كارهێنانی چه‌كه ته‌قلیدییه‌كان. چونكه ئه‌گه‌ر هات و یه‌كێكیان به‌كاری هێنا، مانای تێداچوونی خۆیه‌تی. چونكه به‌ڵێ ئه‌م ئه‌توانی دوژمنه‌كه‌ی له‌ناو ببات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا دوژمنه‌كه‌شی ئه‌م له‌ناو ئه‌بات. ئیتر به‌و شێوه‌یه كه‌سیان به‌كاری ناهێنن و به چه‌كه ته‌قلیدییه‌كان شه‌ڕ ئه‌كه‌ن. جا لێره‌دا چه‌ند خاڵێك هه‌ن زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن. ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی به ئیفلاس و تیاچوونی ڕه‌وشتییه‌وه هه‌یه، كه له به‌رچاومانه‌وه ئه‌یانبینین. ئیفلاسكردن و ڕووخانی ناو ده‌روون و ویژدان هه‌موو كیانی مرۆڤی ڕۆژئاوایی گرتۆته‌وه. سه‌ربازانی ئه‌مریكا ئه‌بێت حاڵیان چۆن بووبێت، كاتێك له ڤێتنامدا شه‌ڕیان كردووه؟! هه‌موو ڕۆژێك له بنكه‌كانیان له به‌ریتانیا یه‌كێك زیاتر له زابت و ئه‌فسه‌رانی تریان له خزمه‌تی سوپا ده‌ركراون له‌به‌ر به‌رده‌وامی له‌سه‌ر مه‌ی و مادده بێهۆشكه‌ره‌كان. جا سه‌یری ئه‌م هۆكارانه بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌بێ چی به‌و كومه‌ڵگایه بكات و چۆن له‌ناوی به‌رێت؟ وه ئه‌بێ چۆن بێت كاتێك كه ئه‌و نه‌خۆشی و ده‌رد و په‌تایانه بڵاو ئه‌بێته‌وه كه له ئه‌نجامی به‌ره‌ڵڵایی و بێڕه‌وشتییه‌وه ته‌شه‌نه ئه‌كه‌ن، كه له جیهانی ڕۆژئاوادا به‌به‌ربڵاوی و بێ په‌رده و سنوور موماره‌سه ده‌كرێن و بۆته ده‌رد و خه‌می ڕۆژانه‌یان. ئه‌ڵێین: ئه‌و هۆكاره خۆیییانه‌ی كه جیهانی ڕۆژئاوای گرتۆته‌وه ڕۆژێك دێت ناتوانێت خۆیان له‌به‌ردا بگرێت و چۆك داده‌دات و خۆی ده‌دا به‌ده‌سته‌وه و كڕنۆش ئه‌بات بۆ هه‌ر نه‌یارێك كه بۆی دروست ببێت. جا ئه‌بێ چۆن بێت كاتێك كه دوژمنه‌كه‌ی خاوه‌نی ئاڵای هیدایه‌ت و نوور و ڕۆشنایی بێت؟! له‌سه‌ر حه‌ق و دادپه‌روه‌ری دامه‌زرابێت، كه ڕۆژئاوا زۆری پێویست پێیه‌تی و نازانێ له‌كۆیوه به‌ده‌ستیان بێنێت؛ كێ هه‌یه خاوه‌ن دادپه‌روه‌ری بێت ئه‌مڕۆ؟ ئه‌وه‌ی جیهانی ڕۆژئاوا ئه‌مڕۆ زۆری پێویست پێیه‌تی دادپه‌روه‌رییه، با ئه‌و ڕووكه‌شانه‌ی كه ناویان ناوه دێمۆكراسی هه‌ڵمان نه‌خه‌ڵه‌تێنن. ئه‌وه ته‌نها به‌رگێكه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پووچه. ئه‌م جیهانه‌ی ئه‌مڕۆ له ده‌ریای زوڵم و سته‌مدا شه‌پۆل ئه‌دات و تینووه بۆ دادپه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه. توینبی ئه‌ڵێت: "به‌ڕاستی دێمۆكراسی -به هه‌ر سێ دروشمه بریقه‌داره‌كه‌یه‌وه (ئازادی، برایه‌تی، یه‌كسانی)- دروشمێكی بریقه‌داری بێناوه‌ڕۆكه، چونكه له‌ڕاستیدا ژیانی ڕۆژئاوا ته‌نها ململانێیه‌كه له‌نێوان دوو مه‌بده‌ئـ و بنه‌مادا: ئازادی و یه‌كسانی." چۆن؟ ئه‌م قسه‌یه ڕه‌نگه لای هه‌ندێ كه‌س نامۆ بێت، ئه‌ڵێت: حه‌قیقه‌ت و كرۆكی دێمۆكراسی بریتی نییه له ئازادی و برایه‌تی و یه‌كسانی! به‌ڵكوو له‌ڕاستیدا جیهانی ڕۆژئاوا له ململانێ له‌نێوان دوو مه‌بده‌ئـ و بنه‌مادا ئه‌ژی. ئه‌وانیش هه‌مان ئه‌و دوو بنه‌مایه‌ن كه دێمۆكراسی خۆی هێناونی. له‌نێوان دوو بنه‌مای ئازادی و یه‌كسانی و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێت كه یه‌كسانی له‌گه‌ڵ ئازادی‌دا و به‌یه‌كه‌وه جێبه‌جێ بكرێن. وه به هیچ شێوه‌یه‌كیش ئازادی له‌گه‌ڵ بوونی یه‌كسانیدا به‌جێ نایه‌ت. جا چۆن دێمۆكراسی دێت و دوو دروشمی پێچه‌وانه به‌یه‌ك له یه‌ك كاتدا به‌رز ئه‌كاته‌وه كه جیهانی ڕۆژئاوا باوه‌ڕی پێیه‌تی؟! به‌و شێوه‌یه جیهانی ڕۆژئاوا له ململانێیه‌كدا ئه‌ژی له‌گه‌ڵ خۆیدا. (ئه‌لێكسیس كاریل) له كتێبه‌كه‌یدا (الانسان ذلك المجهول) ئه‌ڵێت: من سه‌رم سوڕ ئه‌مێنێت چۆن مرۆڤایه‌تی ئارامی گرتووه له‌سه‌ر ئه‌م دروشمه ناساغ و نه‌زۆكه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئارامیی مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام نابێت له‌سه‌ر ئه‌م دروشمه -دێمۆكراسی-، بۆچی؟ ئه‌ڵێت: چونكه زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر تاكی پله‌یه‌ك و چاكدا، دێمۆكراسی و یه‌كسانیی ڕه‌ها له هه‌ر كات و زه‌مانێكدا زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ر تاكی چاك و سه‌ركه‌وتوو و به‌توانادا و له‌دواییدا خه‌ڵكی هه‌موو گرد ئه‌كاته‌وه له چه‌ند قاڵبێكی زۆر گه‌وره‌دا له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا. جا ئه‌گه‌ر هه‌ر بوار كرایه‌وه بۆ ئازادی، ئیتر جیاكاری و ناته‌واوی گه‌وره ده‌رئه‌كه‌وێت كه ئیتر یه‌كسانی له‌گه‌ڵیدا سه‌قامگیر نابێت. جیهانی ڕۆژئاوا ونبووی دادپه‌روه‌رییه. چه‌نده‌ها كه‌س له سه‌رۆك-وڵاتان و سه‌رۆك-وه‌زیران به پیلانی كۆمپانیاكانی چه‌ك ئه‌كوژرێن و سه‌رنگۆ ئه‌كرێن،.ئیتر مه‌سه‌له‌كه ئه‌ڕوات بۆ (٢٠) ساڵ و زیاتر هێشتا لێكۆڵینه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه و نازانرێ بكوژه‌كه كێ بوو، كوا دادپه‌روه‌ری؟ ئه‌مه كه‌سێكی ئاسایی نییه، سه‌رۆكی وڵاَتێكه، نازانرێ بكوژه‌كه‌ی كێیه، دادپه‌روه‌ریش تۆڵه له تاوانبار ناكاته‌وه. كه‌واته ئه‌م جیهانه ئه‌ناڵێنێت به‌ده‌ست ئیفلاسبوونێكی ترسناكه‌وه له دادپه‌روه‌ری، كه‌واته ئه‌ی كوا دادپه‌روه‌ری؟ له كوێ داد و عه‌داله‌ت هه‌یه؟ وه چی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌دا خاوه‌نی عه‌دل و دادپه‌روه‌رییه؟ ئایا له به‌شه‌كه‌ی تردا واته شیووعی، دادپه‌روه‌ری هه‌یه؟ نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی ڕۆژئاوایی ناوی (ئارسه‌ر فوستله‌ر)ه، ئه‌م نووسه‌ره هه‌ریه‌ك له شیوعییه‌ت و سه‌رمایه‌داری تاقی كردۆته‌وه. له دواییدا كتێبێكی نووسیوه، تێیدا ده‌ڵێت: "زۆرێك له خه‌ڵكی باسی خراپه‌كانی شیوعییه‌ت ئه‌كه‌ن و خراپه‌كانی سه‌رمایه‌دارییان له‌بیر ئه‌چێته‌وه. وه زۆرێكی دیكه‌ش باس له خراپییه‌كانی سه‌رمایه‌داری ئه‌كه‌ن و خراپییه‌كانی شیوعییه‌تیان له‌یاد ئه‌چێته‌وه. به‌لاَم من ئه‌ڵێم: نه‌فره‌تی خوا له هه‌ردووكیان بێت." وه ئه‌ڵێت: "هه‌ردووك له‌و دووانه كه‌وتوونه‌ته لێواری ئیفلاس و هه‌ره‌سهێنان.("١) ئه‌مه نووسه‌رێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی. وا ئه‌زانم پاداشتی (نۆبڵ)یشی پێ به‌خشرابێت، ئه‌ڵێت: هه‌ردووكیان نه‌فره‌ت لێكراون و هه‌ردووكیان یه‌كسانن و هیچ دادپه‌روه‌رییه‌كیان تێدا نییه. كه‌واته: كێ خاوه‌نی دادپه‌روه‌رییه؟ ته‌نها ئه‌و ئوممه‌ته ڕه‌ببانییه خواپه‌رسته‌ی خاوه‌ن شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خوایییه و مجامه‌له و بگره‌وبێنه له‌گه‌ڵ هیچكه‌سێكدا ناكات. ئه‌و ئوممه‌ته‌ی كه خه‌ڵكی فێری عه‌دل و دادپه‌روه‌ری كرد. ته‌نها نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری بێنینه‌وه، كه نموونه ئێجگار زۆرن له‌سه‌ر عه‌دل و دادپه‌روه‌ری و به‌رجه‌سته‌بوونی له ژیانی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا. میسر له ڕابوردوودا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ڕۆمانیدا بوو. ڕۆمه‌كانیش له‌ناوخۆیاندا له دوو چین پێك هاتبوون -واته گه‌لی ڕۆم خۆیان دووچین بوون- چینی گه‌وره‌كان له‌گه‌ڵ چینی به‌نده و كۆیله‌كان. ئینجا چینی كۆیله‌كان فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و گه‌لانه‌یان ئه‌كرد كه ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاَتی ئیمپراتۆریی ڕۆم بوون وه‌ك میسر و شام. به‌م شێوه‌یه مرۆڤی میسری كۆیله‌ی چینی ڕۆمه كۆیله‌كان بوو، واته كۆیله‌ی كۆیله بوو، جا چی ڕووی دا كاتێك كه ئه‌مانه هاتنه ئایینی خواوه و مسوڵمان بوون؟ دوای ئه‌وه‌ی مسوڵمانه‌كان چوونه میسره‌وه و ڕزگاریان كرد، كاتێك كوڕی ئه‌و كه‌سه‌ی كه میسری ڕزگار كرد، واته كوڕی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر هات و زلله‌یه‌كی له كوڕی یه‌كێك له قیبتییه‌كان دا. چی به‌دوادا هات و چی ڕووی دا؟ ئه‌م قیبتییه كه دووجار به‌نده بوو له سه‌رده‌می ڕۆمانییه‌كاندا، بار ئه‌پێچێته‌وه و له میسره‌وه به‌ره‌و مه‌دینه به‌ڕێ ئه‌كه‌وێت تا ئه‌گاته لای عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و پێی ئه‌ڵێ: كوڕی فڵان كه‌س زلله‌ی لێداوم، با لێره‌دا واز بێنین له عه‌دل و دادپه‌روه‌ریی عومه‌ر، واز بێنین له‌وه‌ی كه ئیسلام به هیچ شێوه‌یه‌ك زوڵم و سته‌م به ڕه‌وا نابینێت و دان نانێت به‌وه‌ی كه هیچكه‌سێك سته‌م له هیچكه‌سێكی تر بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌و سته‌مكاره گه‌وره و به‌ده‌سه‌ڵاتیش بێت، چونكه ئه‌وه تاوانێكی ئێجگار گه‌وره‌یه و ئیسلام ڕه‌دی ئه‌كاته‌وه. بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چی وای له‌م قیبتییه كرد ماوه‌یه‌كی ئێجگار دوورودرێژ ببڕێت و بێته لای عومه‌ر و داوای تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه، داوای ئه‌وه بكاته‌وه كه چۆن به بێ تاوان كوڕی ده‌سه‌ڵاتداری میسر زلله‌ی لێ داوه، له كاتێكدا كه چه‌ند ساڵێك له‌وه‌وپێش خۆی و گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تیی وڵاته‌كه‌شی به‌نده‌ی به‌نده‌كانی ئیمپراتۆرێتیی ڕۆمانی بوون. ئه‌مه‌یه ئه‌م ئینقلاب و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌ی كه ئیسلام كردی و ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ی ئیسلام هێنایه بوون و دروستی كرد. سوپای قوته‌یبه‌ی كوڕی موسلیمی باهلی كه یه‌كێك بوو له گه‌وره‌سه‌ركرده‌كانی سوپای ئیسلام، زۆر ماندوو ئه‌بن به ده‌ست خه‌ڵكی سه‌مه‌رقه‌نده‌وه تا ڕزگاری ئه‌كه‌ن. هه‌روه‌ك كه مێژووی ته‌به‌ری و ئیبن كه‌سیر باسیان كردووه، مسوڵمانان زۆر ماندوو ئه‌بن تا سه‌مه‌رقه‌ند ڕزگار ئه‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ر ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سوپای ئیسلامدا كه چوارده‌وری شاره‌كه‌یان گرتووه گرێ ئه‌ده‌ن و پاشان ڕێكه‌وتنه‌كه ئه‌شكێنن. چه‌ند جارێك به‌م شێوه‌یه ڕێك ئه‌كه‌ون و دوای ئه‌وه غه‌در ئه‌كه‌ن و ئه‌یشكێنن، تا وای لێ دێت كه مسوڵمانه‌كان زۆر ماندوو ئه‌بن و كۆمه‌ڵێ له كه‌ڵه‌پیاوانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. ئینجا قوته‌یبه هات فرتوفێڵێكی له‌گه‌ڵدا كردن؛ ئه‌مجاره‌یان هات ڕێ كه‌وت له‌گه‌ڵیاندا، پاش ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه به‌سترا و ته‌واو بوو، قوته‌یبه سوور ئه‌یزانی كه ئه‌مجاره‌ش وه‌ك جاره‌كانی پێشوو ڕێكه‌وتنه‌كه ئه‌شكێنن و ده‌ستپێشكه‌ری ئه‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مجاره ماوه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بوو ئه‌مان ده‌سپێشكه‌رییان كرد و هێرشیان برده سه‌ریان و شاره‌كه‌یان گرت و زاڵ بوون به‌سه‌ریاندا. ئا لێره‌دا ئیتر عه‌داله‌ت ودادپه‌روه‌ری ئیسلام هات، ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ گه‌لێك له گه‌لانی دنیا نه بینیوه‌یه‌تی و نه پیاده‌شی كردووه و چه‌سپاندویه‌تی و نه باوه‌ڕیشی پێی بووه. زۆر سه‌یره چی وا ئه‌كات كه مسوڵمانان دادپه‌روه‌ر بن له كاتێكدا ئه‌وان سه‌ركه‌وتوون و جڵه‌وی شه‌ڕ له‌ده‌ست ئه‌وانه. خۆ دوژمنه‌كه‌یان چه‌نده‌ها جار غه‌دری لێ كردن و په‌یمانه‌كه‌ی شكاند، ئه‌مانیش به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانیان كرد تاكوو ئه‌مجاره ئه‌وانه ده‌ستپێشكه‌ری نه‌كه‌ن. به‌ڵام نه‌خێر، عه‌دل و دادپه‌روه‌ری ئیسلام هیچ جیاوازی ناكات له‌نێوان مسوڵمانان و كه‌سانی تردا. وتیان: ئێمه هه‌ر ئه‌بێت بچین بۆ لای جێنشینیی موسڵمانان، چونكه ئه‌م ئوممه‌ته زوڵم و سته‌م قه‌بووڵ ناكات. ئه‌بێ بچین شكاتتان لێ بكه‌ین. ئیتر به‌ره‌و خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان كه‌وتنه ڕێ، كه ئه‌وكاته جێنشینیی له سوله‌یمانی كوڕی عه‌بدولمه‌لیكه‌وه گوێزرابۆوه بۆ عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز. وتیان: ئه‌ی عومه‌ر، ئێمه په‌یمانمان مۆر كرد له‌گه‌ڵ سوپاكه‌ی تۆدا و ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ كردن، كه‌چی غه‌دریان لێ كردین و په‌یمانه‌كه‌یان شكاند. وه ئێمه هاتووین شكاتیان لێ بكه‌ین. عومه‌ر ڕووی كرده موسڵمانه‌كان و وتی: به‌و شێوه بووه كه ئه‌وان ئه‌یڵێن؟ مسوڵمانه‌كان وتیان: به‌ڵێ، -ئه‌م ئوممه‌ته درۆی لا نییه چونكه ئوممه‌تی دادپه‌روه‌رییه.- وتی: بۆ به‌و شێوه‌یه ئه‌و كاره‌تان كردووه؟ وتیان: چونكه ئه‌وان چه‌ند جارێك غه‌دریان له ئێمه كردووه و په‌یمانه‌كه‌یان شكاندووه، ئێمه‌ش وتمان: چاكترین شت بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ بین به‌سه‌ریاندا ئه‌وه‌یه كه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ مۆر بكه‌ین و پاشان بیشكێنین و ئیتر زاڵ ئه‌بین به‌سه‌ریاندا. وتی : نه‌خێر، نابێ وا بێت. فه‌رمانی دا كه سووپاكه بێته ده‌ره‌وه له شاره‌كه و په‌یمانه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه. با دوژمنه‌كانمان به ئاره‌زووی خۆیان درۆ بكه‌ن، با چه‌ندیان پێ ئه‌كرێ غه‌در و خیانه‌ت بكه‌ن، ئێمه درۆ ناكه‌ین چونكه ئێمه ئوممه‌تی عه‌دل و دادپه‌روه‌رین. ئه‌گه‌ر ویستمان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئه‌وا ئاگاداریان ئه‌كه‌ینه‌وه و پێیان ده‌ڵێین كه ئاگادار بن و خۆتان ئاماده بكه‌ن، چونكه ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا هه‌یه تا ماوه‌ی ئه‌وه‌نده ئه‌خوات و ئیتر كاری پێ ناكه‌ین. به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له كاتی په‌یمانه‌كه‌دا یه‌كسه‌ر هه‌ڵكوتینه سه‌ریان، بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه. جا خه‌ڵكه‌كه سه‌ریان سوڕ ما له قسه‌كانی عومه‌ر و سه‌ره‌تا وایانزانی ڕاست ناكات و هه‌روا بۆ دڵنه‌وایییه. به‌ڵام كه هاتنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان سه‌یریان كرد شته‌كه ته‌واوه و سوپاكه خۆیان ئه‌پێچنه‌وه بڕۆنه ده‌ره‌وه. ئیتر كاتێك ئه‌مه‌یان بینی هه‌موویان به‌كۆمه‌ڵ هاتنه ناو ئایینی خوای گه‌وره‌وه و حه‌قیان قه‌بووڵ كرد. ئیتر ئه‌و وڵاته و خه‌ڵكه‌كه‌شی بوونه قه‌ڵایه‌كی پۆڵایین له قه‌ڵاكانی ئیسلام و هه‌ر به‌و شێوه‌یه مانه‌وه. له خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) داواكارین كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كه‌مجاری. ئه‌مه له ڕووی ڕووخان و ئیفلاسبوونی شارستانێتیی ڕۆژئاوا له دادپه‌روه‌ریدا، ئیفلاسبوونی له جیهانی نرخ و به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤدا، له بواری هێمنی و ئاسایش و پێكه‌وه‌نانی خێزانێكی توندوتۆڵ و پته‌ودا. هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌كی تری زۆر گرنگ هه‌یه ئه‌ویش ئه‌و ئه‌ندێشه و ترس و بیمه‌یه كه جیهانی گرتۆته‌وه به‌وه‌ی كه جیهانی ڕۆژئاوا به‌و چه‌ك و جبه‌خانه‌و هێزو توانایه‌وه كه هه‌یه‌تی، هیچ هێزێك و هیچ گه‌لێك ناتوانێت به‌ره‌نگاری بوه‌ستێته‌وه. ئه‌م ترس و بیمه هه‌مووی هه‌ڵوه‌شایه‌وه و پووكایه‌وه به نموونه‌یه‌كی زیندوو و به‌رچاو ئه‌ویش كه ئه‌فغانستان بوو، گه‌لێكی هه‌ژار و بێ‌توانا كه هیچ جۆره چه‌ك و هۆكاری به‌رگریله‌خۆكردنیان نه‌بوو، له‌و چه‌كانه‌یان پێ بوو كه نه‌مسا و فه‌ره‌نسا له سه‌ده‌ی ڕابوردوودا شه‌ڕیان پێ ئه‌كرد. به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌م سه‌رزه‌وییه وه‌ستانه‌وه كه به هه‌موو جۆره چه‌كێكی ئاسایی و قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه خۆی پڕچه‌ك كردبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بێده‌سه‌ڵاتی و كه‌موكووڕییه‌دا توانی گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌م دنیایه به‌چۆكدا بێنێت و به‌سه‌رشۆڕی و زه‌لیلی ده‌ریانپه‌ڕێنێت. ئه‌مه نموونه‌یه‌كه كه ئه‌گه‌ر هات و ئیمان له‌دڵدا جێگیر بوو زۆر شتی سه‌یروسه‌مه‌ر ئه‌نجام ئه‌دات. له‌گه‌ڵ لاوازی په‌روه‌رده‌دا كه هه‌یانبوو و له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رته‌وازه‌یی و دووبه‌ره‌كییه‌ی كه له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌بوو، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هیچ وڵاتێكی موسڵمان یارمه‌تی بۆ نه‌ناردن، توانیان به‌و شێوه‌یه به‌ره‌نگارییه‌كی زۆر توند و به‌هێز بكه‌ن و لووتی داگیركه‌رانی بده‌ن له زه‌وی. جا ئه‌مه له كاتێكدا كه په‌روه‌رده و تێگه‌یشتن به‌و شێوه‌یه نه‌بوو كه پێویست بێت و ناته‌واوی زۆری تێدا بووه. جا ئه‌بێ كاتێك كه ئوممه‌تی ئیسلام هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵئه‌سێت، چۆن دوژمنانی به‌رگه‌ی بگرن؟! ئه‌گه‌ر هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلام وه‌ك یه‌كلاشه و یه‌ككه‌س هه‌مووی هه‌ڵسێت و له‌سه‌ر یه‌ك په‌یڕه‌و و پڕۆگرام بن، ئه‌بێت چۆن بن و هێز و توانایان چۆن بێت؟! وه‌ك ئه‌و ئوممه‌ته‌ی له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) پێك هاتن و دروست بوون؛ یه‌كلاشه و یه‌كهه‌ست و یه‌كسه‌ركرده و یه‌كمه‌به‌ست، ئاخۆ ئه‌وكاته هیچ هێزێكی ئه‌م دنیایه هه‌رچه‌نده زل و زه‌به‌لاح بێت، ئه‌توانێت له به‌رده‌میاندا بوه‌ستێت؟! مه‌سه‌له‌یه‌كه كه شه‌مشه‌مه‌كۆێره‌كان و گوێله‌مشته‌كانی گرتۆته‌وه له مسوڵمانه‌كان، كه وا ئه‌بینن و پێشبینی ئه‌كه‌ن و گومان ئه‌به‌ن كه جیهانی ڕۆژئاوا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناڕووخێت و كه‌س ناتوانێت دژی بوه‌ستێته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان باوه‌ڕیان وایه كه تاكوو مرۆڤ له‌م سه‌رزه‌یویه‌دا هه‌بێت، ئه‌بێت ڕۆژئاوا زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بێت. جا ئه‌مه زۆر كاریگه‌ریی سه‌لبی و ڕووخێنه‌ری هه‌یه له ده‌روونی ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان پێیه‌تی. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێگیر بوو له بیر و هۆشیاندا، ئیتر هه‌میشه خۆیان له پاشكۆی گه‌لانی ڕۆژئاوا ده‌بیننه‌وه و تووشی بێهیوایی دێن و هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ نانرێت؛ هیچ شتێك ناكات و هه‌وڵێك نادات، چونكه مرۆڤی بێهیوا هه‌رچه‌نده به‌هێز و به‌تواناش بێت، له ژیانیدا هیچی بۆ نایه‌ته به‌رهه‌م. هه‌رچه‌نده خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی بێت هه‌ر، لاواز و پاشكۆیه، مادام هه‌ست به بێهێوایی خۆی و زاڵبوون و سه‌ركه‌وتنی گه‌لانی تر بكات به‌سه‌ریدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێت تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێت شتێك به‌ده‌ست بێنێت و له كۆیله‌یه‌تی و پاشكۆیی ڕزگاری بێت، ئه‌وه هه‌رچه‌نده لاوازیش بێت هه‌ر ده‌بێته خاوه‌نی شتێك و له داهاتوویه‌كی دووریشدا بێت مافی خۆی به‌ده‌ست دێنێت. كه‌واته: له واقعی شارستانێتیی ڕۆژئاواوه بۆما ڕوون بۆوه كه ژیار و شارستانێتییه‌كه له حاڵه‌تی ئیفلاسی فیكری و مه‌عنه‌ویدایه. هه‌روه‌ها له واقعی ئه‌و ده‌قه شه‌رعییه سه‌حیحانه‌شه‌وه كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتوون و له‌و شاهید و گه‌واهینامه زانستییانه‌شه‌وه بۆمان ڕوون بۆوه كه به یارمه‌تیی خوای گه‌وره داهاتوو بۆ ئیسلامه. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) ئه‌م بابه‌ته پێش هه‌ره‌سهێنان و ڕووخانی كۆمونیزم وتراوه و پێشبینیی تیاچوون هه‌ره‌سهێنانی كراوه.