دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د فیقهـ و به‌ربه‌سته‌كانی بانگه‌واز گومانی تێدا نییه كه ئیماندا به فیتره‌ی خۆی بانگخوازه‌و هه‌م و په‌ژاره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یه‌تی، له‌م ڕێگه‌شدا ده‌بێت ورد بین بێت و زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌رده‌می. قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ڵئه‌گرێت و دوور‌و درێژه، ڕێگه‌كانی بانگه‌واز گشتی پڕیه‌تی له به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه، به‌ربه‌ستی نه‌فس و شه‌یتان، دوژمنی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی، ته‌ممه‌ڵی و خه‌مساردی، ڕووخانی ده‌روونی، فرت و فێڵی دوژمنان، به‌ربه‌سته‌كان گه‌لێ زۆرن، بۆیه ده‌بێت ئیمانداری بانگخواز نه‌فسی خۆی ڕابێنێت و پێشبینی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفت و په‌رچدانه‌وه بكات، فیقهو وردبونه‌وه‌ی بانگه‌وازیش له ڕاستیدا مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌رفراوانه‌و زۆر كار له خۆ ده‌گرێت، بۆیه ده‌بینین پێغه‌مبه‌رانی خوا سه‌لامی خوایان لێ بێت كه هه‌ڵبژارده‌ی خوا بوون، پێویست بووه كه خوای گه‌وره به كردار فێری فیقهی بانگه‌وازیان بكات، وه‌ك له به‌سه‌رهاتنی یونس دا ده‌فه‌رموێت: إِذْ أَبَقَ إِلَى الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ [الصافات:١٤٠] خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت فێری بكات كه مرۆڤی بانگخواز، بانگه‌شه بۆ لای خوا ده‌كات، له‌و ڕێیه‌شدا به ئارام و خۆگره‌و په‌له ناكات و تووشی شڵه‌ژان و شۆك نایه‌ت. جا كاتێك پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێ بێت، شتێك له‌و بابه‌ته‌یان تووش دێت و په‌له ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه حیكمه‌تێكی تێدایه‌و خوا خۆی ده‌یزانێت، خوای گه‌وره خاوه‌ن عه‌زیمه‌ته‌كانی لێ هه‌ڵبژاردوون، كه ئه‌وانه بوو به بانگه‌وازیان كرد‌و جیهادیان كرد‌و له‌و پێناوه‌شدا به ئارامگر‌و خۆڕاگر‌و بوون، ده‌بێ ئێمه چه‌ندێكمان پێویست بێت؟ برای بانگخواز: بزانه كه هه‌ر جار جار‌و ماوه ماوه شتێك له لاوازی و داپچڕان و خاو بوونه‌وه تووشت دێت، كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ست كه ئێمه بۆ خۆمان پێوه‌ی ده‌ناڵێن نه‌خوازه‌ڵا تووشمان بێت یه‌خه‌ت پێ ده‌گرن، به‌ڵام بزانه زۆربه‌ی به‌ربه‌سته‌كان ده‌ردو كێشه‌و ڕێگره ناوخۆییه‌كانن، واته ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌روونی مرۆڤ دێن و لاواز‌و بێ هیوای ده‌كه‌ن و له كاروانی بانگه‌واز دووری ده‌خه‌وه‌و سستی ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ریشی ته‌نها خۆڕاگری و له‌خواترسانه، وه‌ك خوای ته‌عالا ده‌فه‌رموێت: وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئاً [آل عمران:١٢٠] بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ره‌ی ناخۆییان (له‌گه‌ڵ نه‌فسی خۆمان و ناخۆشماندا) پته‌وو به‌هێز كرد‌و سه‌برو ئارامیان بوو، ئه‌وه ڕێگره ده‌ره‌كییه‌كان سوكترو كه‌مزیانترن. ڕێگه‌كه گشتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتاییه‌كه‌ی به مه‌ترسی و به‌ربه‌ست و ناره‌حه‌تی ڕێژراوه. بۆیه ئیمامی ئه‌حمه‌د ڕ‌ه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، كه هه‌موو فه‌زڵی له ئیمان و ته‌قواو علیم و بانگه‌وازدا ده‌زانین، گه‌وره‌یی و پێگه‌ی ئه‌م ئیمامه ئه‌وه‌نده به‌رزه به جۆرێك دوای هاوه‌ڵه‌كان و شوێنكه‌وتوانیان هیچ زانایه‌كی تر به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پێیدا هه‌ڵنه‌دراوه‌و وه‌سف نه‌كراوه، ده‌فه‌رموێت: "لا يجد المؤمن راحةً دون لقا‌ء ربه ". ئیسراحه‌ت و گوشایشی گه‌وره ئه‌و كاته‌یه فریشته دێته لات، مژده‌ت پێ ئه‌دات كه ئیتر غه‌م و په‌ژاره نه‌ماوه‌و مژده‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ت پێ ده‌دات كه واده‌ت پێ درابوو، ئه‌وجا لێره‌و له‌م چركه ساته‌وه ده‌كه‌ویته ئیسراحه‌ته‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه نه ئه‌مینیت له فیتنه‌و ئاژاوه، وه نه له تاقیكردنه‌وه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ت، وه نه له دژایه‌تیكردن، ئه‌مین نیت ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت كه خوای گه‌وره باسی كردوون له به‌هه‌شتدا وه‌ك ده‌فه‌رموێت: وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَذْهَبَ عَنَّا الْحَزَنَ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ [فاطر:٣٤]. واته ئه‌مانه له دونیادا له حاڵی بێزاری و حوزندا بوون، بۆیه له به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره بۆی گوڕین به نه‌عیم و خۆشی، وه له ئایه‌تێكی تردا ده‌ڵێن: قَالُوا إِنَّا كُنَّا قَبْلُ فِي أَهْلِنَا مُشْفِقِينَ [الطور:٢٦] جا له به‌ر ئه‌وه‌ی له دونیادا له مه‌شه‌ققه‌ت و ناڕه‌حه‌تیدا بوون و ئارامگر بوون له‌سه‌ری، بوونه میراتگری ئه‌م به‌هه‌شته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دونیادا له ره‌فاهییه‌ت و نیعمه‌ت و خۆیشیدا بوونایه ئه‌مه‌یان به ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الَّذِينَ لا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا وَرَضُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاطْمَأَنُّوا بِهَا وَالَّذِينَ هُمْ عَنْ آيَاتِنَا غَافِلُونَ * أُولَئِكَ مَأْوَاهُمُ النَّارُ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ [يونس:٧-٨]. جا له‌سه‌رمانه ده‌روونی خۆمان له‌سه‌ر ئارامگری و خۆڕاگری له پێناوی خوادا ڕابێنین، تاكو له ئه‌هلی ته‌قوا بین، له ئه‌هلی علیم و عه‌مه‌ل بین، له ئه‌هلی سه‌برو یه‌قین و دڵنیایی بین. گرنگترین ڕاگریش بۆ بانگه‌واز ئه‌مه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ [يوسف:١٠٨] هه‌روه‌ها كه له ئایه‌تێكی دیكه‌دا ده‌فه‌رموێت: ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ [النحل:١٢٥] ئه‌م ئایه‌تانه‌ش سێ حاڵه‌ت دیاری ده‌كه‌ن كه هیچ بانگه‌وازێك لێی به‌ده‌ر نییه: یان ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هاوڕاكانت كه پێویستی به حیكمه‌ت و دانایی هه‌یه، وه یان له‌گه‌ڵ بێ ئاگا‌و نه‌زانه‌كانه كه پێویستی به ئامۆژگاری چاك هه‌یه، وه یان له‌گه‌ڵ پێچه‌وانه‌یه كه پێویستی به موجاده‌له به چاكترین شێوه هه‌یه. راگره‌كه له ئایه‌تی یه‌كه‌مدا: (أدعو إلى الله)، ته‌نها بۆ لای خوا، نه‌ك بۆ لای خۆمان، یان شێخ و مامۆستایه‌ك كه خۆشمان ده‌وێت، یان بۆ لای حیزب و پارت و كۆمه‌ڵێكی تایبه‌ت، بۆ هیچ شتێكی تر بانگه‌واز ناكه‌ین بۆ لای خوا نه‌بێت، جا ئه‌م ئایه‌ته ئایه‌تی بانگه‌وازه‌و گرنگترین و باشترین مه‌به‌ست و هۆكاری له‌خۆ گرتووه، سه‌ره‌تاكه‌ی: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ [يوسف:١٠٨] وه كۆتاییه‌كه‌شی: وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ [يوسف:١٠٨] گرنگترین كارێك له ژیانماندا بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ین ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستییه، وه گه‌وره‌ترین و له پێشترین كارێكیش دونیای لێ به‌هۆش دێنینه‌وه مه‌ترسی و ئاقاری خراپ و وێرانكه‌ری شیرك و هاوه‌ڵگیرییه، پاشان پێوه‌ریش بۆ ئه‌م و ئه‌و به‌سیره‌ت و به‌رچاو ڕۆشنییه، به‌سیره‌تیش: كارێكه كۆكه‌ره‌وه‌ی عیلم و زانستی به سوودو كاری پێكراوو باشه، مرۆڤ ئه‌گه‌ر هاتوو علیم و زانستی شه‌رعی هه‌بوو به‌ڵام كاره‌كه‌ی پێكراو و هاوڕای سوننه‌ت نه‌بوو، ئه‌و كه‌سه به كه‌سێكی خاوه‌ن به‌سیره‌ت ناژمێرێت، له‌ملاشه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو كاری هه‌بو و مه‌به‌ستیشی باش بوو به‌ڵام علیم و زانستی شه‌رعی نه‌بوو، ئه‌وه‌ش نابێته كه‌سێكی خاوه‌ن به‌سیره‌ت و به‌رچاو ڕۆشن. له خوا ده‌پاڕێینه‌وه به‌سیره‌تمان بداتێ و بمانكاته كه‌سێكی حه‌ق بێژ‌و خۆڕاگر، ئه‌هلی ته‌قواو خواناسی بین، ساته زێڕینه‌كانی ته‌مه‌نمان له پێناوی ئه‌م ئیسلامه پیرۆزه‌دا خه‌رج بكه‌ین. ئامین. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ زۆربه‌ی بابه‌ته‌كه لێره وه‌رگیراوه: http://www.alhawali.com/index.cfm?method=home.SubContent&contentID=٣٢٨٢