دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د چی له‌سه‌رمان پێویسته له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕۆژئاوا؟ پێویسته خۆمان و خه‌ڵكی یاداواری بكه‌ین و په‌یوه‌ستیان بكه‌ین به په‌روه‌ردگاریانه‌وه، پێویسته له سه‌رمان ڕوو بكه‌ینه خه‌ڵكی و پێیان بڵێین: بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قورئان، مزگه‌وته‌كان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، واز بێنن له ڕووتی و به‌ره‌ڵایی و تێكه‌ڵاوی له بازاڕه‌كاندا، فه‌رمان بده‌ن به چاكه‌و جڵه‌وگیری خراپه بكه‌ن، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌وه‌ی له ده‌روونتاندایه بیگۆڕن خوا ئه‌و حاڵ و وه‌زعه‌ی تیایدان ده‌یگۆڕێت: إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءاً فَلا مَرَدَّ لَهُ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ [الرعد:11] { بێگۆمان خوا بار‌و دۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت (له خۆشیه‌وه بۆ ناخۆشی، له زه‌لیلیه‌وه بۆ سه‌ربه‌رزی، یان له گرانیه‌وه بۆ هه‌رزانی) هه‌تا ئه‌وانه ئه‌وه‌ی به خۆیان ده‌كرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یكه‌ن، كاتێكیش خوا بیه‌وێت به‌ڵایه‌ك به سه‌ر هه‌ر میلله‌تێكدا بهێنێت (له ده‌ره‌نجامی سه‌ركه‌شی و یاخی بوونیان) ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ری بگرێت، هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت جگه له خوا فریایان بكه‌وێت و ڕزگاریان بكات}. ئه‌گه‌ر عه‌زیمه‌تتان به هێز بوو خۆتان گۆڕی، ئه‌وا ده‌بینن كه خوا حاڵتان ده‌گۆڕێت و عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیتان بۆ دێنێته‌وه، جا پێویسته هه‌ر له ئێسته‌وه ده‌ست بكه‌ین به گۆڕینی ناخمان و سه‌رله‌نوێ به ژیانماندا بچینه‌وه. چونكه به ڕاستی داستان له گه‌ڵ ڕ‌ۆمدا ئاسان و سانا نابێت، له چه‌ند ڕۆژو ساڵێكدا كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو داستان و شه‌ڕێكی درێژخایه‌نه، یه‌كه‌م شتێك كه پێویستیه‌تی ئوممه‌تێكی ئیماندار‌و به ئارام و خۆڕاگر و خواناس و پارێزكاره: وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئاً إِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ [آل عمران:120] { جا ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزكار بن، پیلان و ته‌ڵه‌كه‌ی ئه‌وانه هیچ زیانێكتان پێ ناگه‌یه‌نێت} جا یه‌كه‌م شتێك كه ده‌بێ بیكه‌ین سوڵح و ڕێكه‌وتنمانه له گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا، ده‌بێ سو‌و و ڕیبا توڕ ده‌ین و كاری پێ نه‌كه‌ین، زینای ناوخۆیی كه له كاری فاحیشه‌دا خۆی ده‌گرێته‌وه وازی لێ بێنین، وه زینای ده‌ره‌كیش كه له خۆ ڕووتكردنه‌وه‌و چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تان به ناشه‌رعیانه‌و و شتانی دیكه‌ش واز لێ بێنین، ده‌بێ واز له گۆرانی و مۆسیقا و خۆگێژكردن بێنین به ناوی هونه‌رو كاری هونه‌ریه‌وه، ده‌بێ واز له پاشمله باسكردن و دووزبانی و چاوچنۆكی و ڕق و قین بێنین له نێوانماندا ئێمه‌ی موسڵمان. هه‌رچی ده‌ستوورو یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بێ (صلی الله علیه وسلم) ده‌بێ كاری پێ نه‌كه‌ین و باوه‌ڕمان پێی نه‌بێ، به شێوه‌ك له هه‌موو كاره‌كانی ژیانماندا حوكم و فه‌رمان له كتابی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) وه‌رگرین و به‌و دوو پێوه‌ره مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌مان بپێوین، با به خۆماندا بچینه‌وه: چی تاوانێكمان كردووه؟ وه چی هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌یه‌كمان هه‌یه له ژیانماندا؟ وه چیمان كردووه و كار‌و كرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌مان به‌ره‌و كۆێیه؟ ته‌وبه بكه‌ین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارمان و به كوڵ هاواری لێ بكه‌ین و له تاوان و سه‌رپێچیه‌كانمان په‌شیمان ببینه‌وه، پاشان ئیتر خۆ ئاماده بكه‌ین و توێشوو بخه‌ین: وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنْتُمْ لا تُظْلَمُونَ [الأنفال:60].{ (خوا فه‌رمان ده‌دات به كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام): هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه گه‌ڕو ئاماده‌ی بكه‌ن (هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشكانی...هتد)و له ئاماده‌كردنی هه‌موو جۆره ئه‌سپ و (هۆكانی تری گواستنه‌وه) كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌ن تا دوژمنانی خوا‌و دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بكه‌ن، با كه‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن كه ئێسته ئێوه نازانن كێن و نایانناسن، به‌ڵكو هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت و هه‌ر شتێك ببه‌خشن له پێناوی خوادا (بۆ به‌هێزكردنی سوپای ئیسلام)، ئه‌وه به زایه ناچێت و ده‌ستان ده‌كه‌وێته‌وه‌و ئێوه سته‌متان لێ ناكرێت}. با ئه‌وه‌ی له تواناماندا هه‌بوو ئاماده‌ی بكه‌ین، ئه‌وكات بێگومان خوا سه‌ركه‌وتنمان پێ ده‌به‌خشێ، گومان له‌وه‌دا نییه كه ڕۆژئاوا تا ڕۆژی قیامه‌ت چاویان به موسڵمانان هه‌ڵنایه‌ت و وه‌ك دوژمن ده‌ڕوانن بۆیان –وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆ هه‌واڵی پێ داوین- ئیتر ده‌بێ هه‌ر كه‌س توێشوو و خۆ ئاماده‌كردنی خۆی بخات، وه بزانێت كه به‌ره‌نگار بوونه‌وه هه‌ر ده‌بێ و هه‌ر ڕوو ده‌دات، ئیتر با هه‌رچی پێوه‌رمان هه‌یه به پێی كتابی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر بێ (صلی الله علیه وسلم)، با ئه‌گه‌ر به‌خشیمان بۆ خوا بێت، ئه‌گه‌ر گرتمانه‌وه هه‌ر له به‌ر خوا بێت، با ئه‌گه‌ر توڕه بوین له به‌ر خوا توڕه ببین، ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ند بوین هه‌ر له به‌ر خوا ڕه‌زامه‌ند بین. پێویسته دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تیمان له به‌ر خوا‌و بۆ زاتی خوا بێت، پێویسته به ته‌واوی پابه‌ند بین به‌م عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌مانه‌وه، جا ئه‌گه‌ر مردین كاتێك كه ئه‌مرین با كارێكمان كردبێت و هه‌وڵێكمان دابێت و خۆمان ئاماده كردبێت و ئه‌وه‌ی له تواناماندایه درێغیمان نه‌كردبێ، وه ئه‌گه‌ر ژیاشین ئه‌وه سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه، وه دڵنیا بن كه خوا ئیماندارانی ڕاسته‌قینه سه‌ر ئه‌خات له دنیاداو سه‌ركه‌وتن هه‌ر به‌شی ئه‌وانه. هو الحق مهما طغا باطلا ...................... له النصر يوم النزال الأخير وه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنیش له‌م نه‌وه‌ی ئێمه‌دا نه‌بوو كه نه‌وه‌ی تاوان و سه‌رپێچی و ملكه‌چیه، ئه‌وه له نه‌وه‌یه‌كی تردا دێت و خوا ده‌یبه‌خشێ پێیان، ئه‌وه‌ش ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن كه دوور له گرێی ده‌روونی و خراپه‌كاری په‌روه‌رده ده‌بن و پێ ده‌گه‌ن. كاتێك هێرشی خاچپه‌رستانی یه‌كه‌مجار ده‌ستی پێ كرد‌و چوونه ناو ئه‌نتاكیه‌وه ژماره‌یان ته‌نها پێنج هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ئوممه‌تی ئیسلام سه‌رقاڵی ژیانی دنیا‌و خۆشی و له‌ززه‌تی دنیا بوون، ده‌مارگیری و دووبه‌ره‌كی و كۆمه‌ڵه گومڕاكان په‌رتیان كردبوو، له‌و كاته‌دا گرانترین شتێك بریتی بوو له گۆرانی بێژ1ان و ته‌پڵ لێده‌ران، وه گرانترین به‌هایه‌ك له بازاڕدا ئه‌و كه‌نیزه‌كانه بوون گۆرانیان ده‌گوت و سه‌مایان ده‌كرد، نرخیان گه‌شتبووه ده هه‌زا بۆ سه‌د هه‌زار دیناری ئه‌و كاته، وه گرنگترین شتێك لایان بریتی بوو له ته‌پڵ لێدان و سه‌ماكردن و هه‌ڵپه‌ڕكێ و ده‌هۆڵ كوتان و مۆسیقا ژه‌نین. ئوممه‌تێكی زۆر گه‌وره و به‌رفراوان، خاوه‌ن ئیمكاناتێكی ئێجگار زۆر و بێ‌سنوور، كه‌چی پێنج هه‌زار خاچپه‌رستی بێباوه‌ڕ به چۆكیاندا ده‌هێنن و زه‌لیلیان ده‌كه‌ن؛ به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی دووه‌م زیاتر له سێ سه‌د هه‌زار خاچپه‌رستی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپاوه كۆبوونه‌وه‌و به‌ره‌و جیهانی ئیسلام هاتن، به‌ڵام دوای په‌نجا ساڵ هێرش و كوشتن و بڕین به زه‌لیلی و سه‌رشۆڕیه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌و تێك شكان و بێ هیوا بوون، له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد و خاوێن هاتنه بوون كه خراپه‌كاری و به‌د ڕه‌وشتی و تاوان و گۆرانی وتن و سه‌ماكردنیان نه‌ده‌زانی و ئاواتیان ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و چاكردنی نێوانی خۆیان په‌روه‌ردگاریان بوو. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: http://www.alhawali.com