سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  به‌زه‌ی هاتنه‌وه‌ به‌بێ زمان دا
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف


به‌زه‌ی هاتنه‌وه‌ به‌بێ زمان دا


ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت) له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (صلى الله عليه وسلم)ده‌گێڕیته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی له‌كاتێكدا شوانێك مه‌ڕی ده‌له‌وه‌ڕاند، گورگێكی لێ په‌یدا بوو مه‌ڕێكی فڕاندو بردی , شوانه‌كه‌ دوای كه‌وت تا لێی بستێنێته‌وه‌ گورگه‌ ئاوڕێكی لێ دایه‌وه‌و پێی ووت پێم ناڵێیت له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كێ پارێزگاری له‌ مه‌ڕه‌كانت ده‌كات ؟ ئاخر بێجگه‌ له‌ من كێ ئه‌مێنێت شوانی مه‌ڕه‌كان بكات ؟ هه‌روه‌ها گێڕایه‌وه‌ جارێكیان پیاوێك گایه‌كی باركردبوو پێش خۆیدا بوو , مانگاكه‌ ئاوڕێكی لێ دایه‌وه‌و پێی ووت به‌خوا من بۆ ئه‌مه‌ دروست نه‌كراوم ئیشی من زه‌وی كێلاَنه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه‌ ووتیان (سبحانه‌ الله‌) ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی من و ئه‌بوبكر و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بڕوامان به‌و ڕووداوانه‌ هه‌یه‌. 
(حدیث صحیح متفق علیه)

 

 1184

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram