دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف سۆزی دایك ئه‌بووهوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: دوو ئافره‌ت له چۆڵه‌وانییه‌كدا به‌یه‌كه‌وه ده‌ڕۆیشتن. هه‌ریه‌كه‌یان كوڕێكی خۆی له‌گه‌ڵدا بوو. گورگێكیان لێ په‌یدا بوو و منداڵێكیانی فڕاند. ژنه‌كان له‌ناو خۆیاندا كه‌وتنه شه‌ڕه‌وه. ئه‌ویان ده‌یوت منداڵه براوه‌كه هی من نییه هی تۆیه. ئه‌وی تریشیان هه‌مان قسه‌ی ده‌كرد. بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان چوونه خزمه‌ت داودی پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت). ئه‌ویش حوكمی ده‌ركرد كه مناڵه زیندووه‌كه هی ئافره‌ته گه‌وره‌كه‌یانه. كه هاتنه ده‌ره‌وه، سڵێمانی پێغه‌مبه‌ریان (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بینی و مه‌سه‌له‌كه‌یان تێ گه‌یاند. ئه‌ویش فرمانی دا چه‌قۆیه‌كی بۆ بهێنن. چه‌قۆكه‌یان بۆ هێنا و فه‌رمووی ئیستا ئه‌م منداڵه ده‌كه‌م به دوو كه‌رته‌وه و هه‌ریه‌كه‌تان نیوه‌ی ده‌ده‌مێ. كه ئافره‌ته بچووكه‌كه ئه‌وه‌ی بیست، قیژاندی و وتی ڕه‌حمه‌تی خوات لێ بێت كاری وامه‌كه! مناڵه‌كه هی ئه‌و ژنه‌یه بیده به ئه‌و. ئیتر سڵێمانی پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) حوكمی كرد كه مناڵه‌كه بده‌ن به ژنه بچووكه‌كه. [حديث صحيح متفق عليه]