دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف مۆڵه‌تپێدانی قه‌رزار ئه‌بووهوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت و له پێغه‌مبه‌ری خواوه (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: پیاوێك هه‌بوو هه‌رچی كرداری باش هه‌بوو، نه‌یكردبوو. به‌ڵاَم كاتێك قه‌رزی ده‌دا به خه‌ڵك، به خزمه‌تكاره‌كانی ده‌وت هه‌رچی هه‌یبوو لێی وه‌ربگرنه‌وه، كه‌سێكیش نه‌یبوو وازی لێ بهێنن تا ده‌یبێت. به‌ڵكوو به‌وه خوا لێمان خۆش ببێت. پاش مردنی و وه‌ستانی له‌به‌رده‌م خوادا، خوای گه‌وره لێی پرسی ئایا قه‌ت له هه‌موو ته‌مه‌نی خۆتدا كارێكی باشت كردووه؟ ئه‌ویش عه‌رزی كرد نه‌خێر، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه قه‌رزم ده‌دا به خه‌ڵك، پیاوه‌كانم ڕاده‌سپارد كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌یبوو و نه‌یده‌توانی قه‌رزه‌كه بداته‌وه، ئه‌وا وازی لێ بهێنن به‌ڵكوو خوا به‌وه لێمان خۆش بێت. خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌وا منیش لێت خۆش بووم. [حديث صحيح رواه النسائي و ابن حبان والحاكم]