باوکی موحه‌ممه‌د به ڕاستی مرۆڤ هیچ سوودو قازانجێك ناكات، هیچ شتێك فێر نابێت، شته‌كان له سه‌ر حه‌قیقه‌ت و ناوه‌ڕۆكی خۆی نابینێ، ته‌نها مه‌گه‌ر ئیمان به خوا بێنێت و پاشانیش ئیمان و باوه‌ڕی به جیهانی غه‌یب و په‌نهان هه‌بێت. وه ئه‌م ڕاستیه ته‌نها ئیسراحه‌ت و ئارامی به‌خشی دڵ و ده‌روون نیه به ته‌نها، به‌لكو له هه‌موو ته‌نگه‌شه‌و ژیانێكی پڕ سوێ و ئازاری ده‌روونی رزگاری ده‌بێ، كاتێك باوه‌ڕی به‌په‌نهان و نادیار به ته‌واوی هه‌یه‌و به ڕاستی ده‌زانێ، ئه‌وه ئیتر له گومان و دودڵی ده‌رباز ئه‌بێت، واز له‌و دۆش دامان و وێڵ وسه‌رگه‌ردانیه دێنێت كه توشی ئه‌و زانایانه دێت كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه نازانن كه ئاراسته‌یان ئه‌كرێت، نه‌خێر، مه‌سه‌له‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، مه‌سه‌له‌كه یان دڵنایی و هێمنی ده‌روونه بۆ هه‌میشه، یان ژێانێكی تاڵ و پڕ مه‌ینه‌ت و ئێش و ئازاره بۆ هه‌میشه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى [ طه:124 ] . { ئه‌وه‌ی ڕوو وه‌ر بگێڕێت له به‌رنامه‌و یادی من و پشتی تێ بكات، بێگومان بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه ژیانێكی ترش و تاڵ و خاخۆش دێته پێش، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به كوێری حه‌شری ده‌كه‌ین }. نه‌گه‌به‌تی و ته‌نگه‌شه‌ی ژیان و زینده‌گی بێ باوه‌ڕ. جیهانی ڕۆژئاوا-به هۆی باوه‌ڕ نه‌بونی به غه‌یب- له حاڵێكی ته‌نگه‌شه‌یی ده‌روونی و نه‌گبه‌تی و بێ ئارامیه‌كی سه‌یرو بێ ئاكامدا ئه‌ژی، له ژێانێكی ترش و تاڵ و ناخۆشدا ئه‌ژی، به‌ڵكو به‌رده‌وام هه‌ڵپه‌یه‌تی و دێت و ده‌چێت، په‌یوه‌ندی تاك و كۆمه‌ڵ ئه‌پچرێت له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ماندوبونه‌دا كه ئه‌یدات، به‌ڵام بێ مه‌به‌ست، بێ پشوو حه‌وانه‌وه، به بێ دڵئارامی و هێمنی به هیچ جۆرێك؛ سبحان الله؛ ئایا ئه‌وانه ده‌روونیان ئه‌حه‌وێته‌وه هێمن و ئارام ئه‌بێت كه باوه‌ڕیان به دواڕۆژ نیه؟ ئایا ئه‌كرێ دڵێك ئارام بێت كه خوا ناناسێ و نایپه‌رستێ؟ ئایا ئه‌كرێ مرۆڤ به‌خته‌وه‌ر بێت كه باوه‌ڕی به خوا‌و ڕۆژی دوایی نه‌بێت؟! چۆن شتی وا ده‌بێت؟ به چی شتێك ئه‌ژی له كاتێك هیچ شتێك نازانێت، له هه‌موو ژیانیدا ململانێ نه‌بێت هیچی تر له‌م دنیایه نابینێت و به دی ناكات، ڕۆژێك له ڕۆژانی ته‌مه‌نی دڵئارامی و به‌خته‌وه‌ریه‌كی ده‌روونی به خۆیه‌وه نه‌دیوه!! ژیان هه‌مووی نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تیه، هه‌مووی بێ خێروبێره، وڵاتی گه‌وره ململانێی وڵاتی تری گه‌وره ئه‌كات، كارگه گه‌وره‌كان ململانێی كارگه‌ی تر ئه‌كه‌ن، خه‌ڵكان پێشبڕكێ و ململانیێ كه‌سانی تر ئه‌كه‌ن، خێزان خێزان وێران ئه‌كات و هه‌ڵیئه‌وه‌شێنێته‌وه، ژن ئه‌بێته كوتله كوتله‌و به‌ش به‌ش دژی پیاوان، پیاو ئه‌بێته ده‌مارگیرو كوتله كوتله دژی ژنان، چینی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێته كۆمه‌ڵ و گروپ و كوتله‌یه‌ك دژی هه‌ژران، هه‌ژاران هه‌روه‌ها نه‌قابه‌و یه‌كێتیه‌كان پێك دێنن دژی ده‌وڵه‌مه‌نه‌كان، به‌ش به‌شی و ململانێ و كێشمه كێشمێكی ترسناك و هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ مه‌به‌ست، به هیچ جۆرێك مرۆڤ سه‌قامگیر نابێت له‌سه‌ر و وێژادان و بیروهۆشی ئارام نابێته‌وه، بۆ؟ به ڕاستی گشتی بریتیه له باوه‌ڕ نه‌بوون به غه‌یب و نادیار له ئه‌نجامی تێورو تێڕاوانینی ماددی ڕووته‌وه‌یه بۆ ژیان. باوه‌ڕیان به قه‌ده‌ر نیه، باوه‌ڕیان نیه كه خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- هه‌موو شتێكی نوسیوه، وه مرۆڤ ناگاته هیچ شێتك ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت خوا بۆی نوسیوه‌و بۆی ئه‌ندازه گرتووه، هه‌موو ئه‌مانه باوه‌ڕیان پێی نیه، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین هه‌میشه له دڵته‌نگی و دڵنائارامی و بێزاریدا ئه‌ژین. هه‌ر له‌و كاته‌وه دێنه دنیا تا ناو گۆڕ هه‌ر خه‌ریكی هه‌ڵپه هه‌ڵپه‌و ڕاكه ڕاكه‌ن به دوای دنیا‌و تێركردنی لاشه‌و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیان و بێ ئاگا‌و بێ مه‌به‌ستن له دوا ڕۆژوو چاره نوسی ترسناكی چاوه‌ڕوانكراویان، تا له پڕێكا بای مه‌رگ هه‌ڵئه‌كات و به‌ره‌و دۆزه‌خی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌تا هه‌تایی ملیان ده‌گرێ و ڕایان ده‌ماڵێ. هێمنی وئارامی و به‌خته‌وه‌ری ئیماندار له‌ملاشه‌وه ئه‌بینین كه به‌خته‌وه‌رترین نه‌وه له سه‌ر ڕوی زه‌ویدا، نه‌وه‌یه‌ك كه خاوه‌نی زۆرترین به‌خته‌وه‌ری و ئارامی و هێمنی و حه‌وانه‌وه‌ی ده‌رونی بوبێت، نه‌وه‌ی هاوه‌ڵه‌كان بوون خوا لێیان ڕازیبێ: الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ [ الرعد:28 ] . { ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامی په‌روه‌ردگارو یادی خوا، ئاگادار بن دڵه‌كان: هه‌ر به قورئان و یادی خوا خۆشنووده ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه }. ئیماندار دڵئارامه، ئه‌گه‌ر توشی خێر بوو ئه‌وه دڵئارامه، وه ئه‌گه‌ر توشی شه‌ڕو خراپه‌ش هات هه‌ر دڵئارامه، هه‌رچیه‌كی هاته ڕێ دڵئارامه، ئه‌گه‌ر سته‌می لێ كرا ئه‌وه باوه‌ڕی پته‌وی به خوا‌و تۆڵه‌ی له ڕۆژی دواییدا وای لێ ئه‌كات كه دڵ‌ئارام بێت، به ته‌واوی ئه‌زانێت و دڵنیایه له‌وه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی له داهاتودا تۆڵه‌ی بۆ ده‌سێنێت له سته‌مكاره‌كه‌ی، وه ئه‌گه‌ر مافێكی خوراو بێ به‌ش كرا ئه‌وه هه‌روه‌ها ڕۆژێك هه‌یه كه خوای گه‌وره هه‌موو ده‌رونێك پاداشتی خۆی ئه‌داته‌وه‌و مافه‌كانی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه، كاێتك كه مرۆڤ باوه‌ڕی به جیهانێكی تری غه‌یب و په‌نهان ئه‌بێت، ئه‌وه ئه‌م جیهانه هه‌رچه‌نده گه‌وره و فراوان بێت بچوك ئه‌بێته‌وه به به‌راورد به‌و جیهانی غه‌یب، نرخ و به‌های دنیا چیه لای باوه‌ڕدار كاتێك كه ئه‌زانێت شوێنی ته‌نها قامچیه‌ك له به‌هه‌شتا باشتره له‌وه‌ی كه ڕۆژی به سه‌ردا هه‌ڵهاتووه! ده‌ی ئیتر بۆچی ململانێ بكه‌ین له‌م دنیایه‌دا؟ بۆچی ڕقمان بێته‌وه له یه‌كترو به یه‌كا هه‌ڵشاخێین؟ بۆ پڕ بین له یه‌كترو هه‌میشه بارگاوی بین به‌رامبه‌ر یه‌كتری؟ بۆ توڕه بوون و ڕوگرژ كردن له یه‌كتری؟ بۆ كین و ڕق و پۆنگ خواردنه‌وه‌ی ده‌روونی به‌رامبه‌ر یه‌كتری؟ بۆ دوژمنایه‌تی و پشتی یه‌كتر دان له زه‌وی و یه‌كتری به‌زاندن؟ له به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕدار دڵهێمن ئه‌بێت كاتێ كه ئه‌بینێت بێ باوه‌ڕو له دین ده‌رچوو سته‌مكاران ئه‌وه‌ی بردویانه بردویانه؛ ئه‌م به به‌شی خۆی ڕازیه‌و سه‌قامگیره له سه‌ری؛ ئه‌گه‌ر پێی درا سوپاسی خوای له سه‌ر ئه‌كات و له دوا ڕۆژی بێ ئاگا‌و سه‌رقاڵی ناكات، باش ئه‌زانێت كه ئه‌م خوشی و نیعمه‌ته شتێكی له ده‌ست چوو ڕۆشتووه، وه ئه‌گه‌ر به هه‌ر كامێكیان خۆشی و چێژی لێ وه‌رگرت ئه‌وه خۆشی و له‌زه‌تی دواڕۆژی یاد دێته‌وه؛ ئه‌وكات هه‌وڵ ئه‌دات و كۆششی بۆ ئه‌كات وبه‌رده‌وام كاری بۆ ئه‌كات، له سه‌ر ئه‌و كاره‌شی پاداشت وه‌رئه‌گرێت؛ چونكه كارێكی ڕێپێدراوه‌و و كارێكی فه‌رمان پێدراوه-به نمونه به كار هێنانی شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو- خۆی پاك ڕائه‌گرێت و خێزانیشی پاك و بێگه‌ر ڕائه‌گرێت و پاداشت و چاكه‌شی له سه‌ر وه‌رئه‌گرێت، یان ماڵ و سامان یان هه‌ر نیعمه‌ت و خۆشی و به‌خشینی تری خوا بۆی. جا ئه‌و كاته مرۆڤ خۆی و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش له هێمنی و ئارامیه‌كی ته‌واودا ئه‌ژین، ئه‌وه‌ش كه ته‌نها له ئه‌نجامی باوه‌ڕ به خوا‌و باوه‌ڕبونیه‌تی به غه‌یب و په‌نهان، به‌م شێوه‌یه باوه‌ڕ به غه‌یب و په‌نهان هێمنی و ئاسایش و دڵنایی ته‌واو ئه‌داته تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك هه‌ندێ له موسڵمانان كه لافی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب لێ ئه‌ده‌ن به‌ڵام به كرده‌وه‌كانیان هه‌ڵیئه‌وه‌شێننه‌وه.