باوکی موحه‌ممه‌د له به‌ر ئه‌وه نه‌فامه‌كان ئینكاری ئه‌و وه‌حی و نیگایه‌یان كرد كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێی هاتبوو، باوه‌رِیان نه‌هێنا به وه‌حی، وه‌حیش له غه‌یب و په‌نهانه، وتیان: چۆن ئه‌م قورئانه دێته خوارێ بو سه‌ر ئه‌م پیاوه؟ ئه‌مه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك و شتی وا نه‌گونجاوه! له به‌ر ئه‌وه وتیان: تۆ هیچ نیت مه‌گه‌ر درۆزنێك نه‌بێت، تۆمه‌تی زۆریان دایه پاڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێیان ده‌گوت: جادوگه‌ره، فاڵچیه، هه‌روه‌ها وتیان: هۆنه‌ره، وه وتیان: ئه‌مه گومانی تیا نیه‌و هه‌ر كه‌سێك فێری ئه‌م شتانه‌ی ئه‌كات، وه وتیان: ئه‌فسانه‌ی كۆنه‌و نوسویه‌تیه‌وه‌و به‌یانیان و ئێواران به سه‌ریانا ئه‌خوێنێته‌وه، ده‌ی باشه ئه‌م هه‌موو ملنه‌دانو عینادی و مله‌جورِیه بۆچی؟! هه‌موو ئه‌مه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ نه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی(صلى الله عليه وسلم) تایبه‌تمه‌ند كردووه به‌م په‌یامه؛ باشه ئایا هاتنه خواره‌وه‌ی جوبرِ‌ه‌ئیل و ناردنی بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به وه‌حی هیچ پێچه‌وانه‌ییه‌كی هه‌یه له گه‌ڵ ژێریه‌كی بێ خه‌وش و ته‌واودا؟ نه‌خێر، هیچ شتێك له‌مانه نیه، به‌ڵام ملهورِی و مله‌جورِی و ڕق ئه‌ستوری و دان پیا نه‌نان نه‌بێت هیچی تر نیه، به ڕاستی گه‌لانی پێشووش ملهورِییان نواند‌و دانیان نه‌نا به ڕاستی پێغه‌مبه‌ره‌كانیاندا، خوای گه‌وره هه‌واڵی پێ داوین و ده‌رباره‌یان و ئه‌فه‌رموێت: وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنْفُسُهُمْ ظُلْماً وَعُلُوّاً [ النمل:14 ] . { جا ئه‌وانه هه‌ر ڕق ئه‌ستوریان كرد‌و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، به زۆرداری و خۆ به زلزانی، له كاتێك له ناخی ده‌رونیانه‌وه هه‌ستیان ده‌كرد كه حه‌قیقه‌ته‌و ڕاسته }. جا خوا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دڵ‌ئارام كرد له‌و قسانه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یڵێن و پێی فه‌رموو: فَإِنَّهُمْ لا يُكَذِّبُونَكَ وَلَكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ [ الأنعام:33 ] واته: گرنگی به قسه‌یان مه‌ده و به هه‌ندی مه‌گره كاتێك كه پێت ئه‌ڵێن: تۆ درۆزنیت؛ چونكه به ڕاستی ئه‌وانه له حه‌قیقه‌ت و ناواخنی ده‌روونی خۆیاندا چاك ئه‌زانن كه تۆ ڕاستگۆیت، به‌ڵام ڕق ئه‌ستوری و ملنه‌دانه و چیتر نیه، جا ئایا ئه‌م دان پیانه‌یان به دڵ هیچ سودێكی پێ گه‌یاندن؟! ئایا ئه‌م هه‌ستو سۆزه هه‌رِ‌ه‌مه‌كیه‌ی كه هه‌یانبو به‌وه‌ی كه ژیانێكی دیكه هه‌یه و كه جیهانی غه‌یب و نادیاره به پێچه‌وانه‌ی جیهانی بینین و شه‌هاده.؟ نه‌خێر، هیچ سودێكی بۆیان نه‌بوو، وه هیچ كاریگه‌ریه‌كیشی له سه‌ر بینش و هه‌ڵس و كه‌وتیان به جێ نه‌هێشت، بۆیه چوونه ڕیزی بێ باوه‌ڕان به غه‌یب و په‌نهان و به كافری وبێ باوه‌ڕی مردن.