دانراوه له‌لایه‌ن: كا‌روان سدیق به‌ڵێكردن بۆ عه‌لمانییه‌ت ڕێزنه‌گرتنی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی كوردستانه ماوه‌یه‌كه له كوردستان هه‌ندێ كه‌س هه‌ستاون به كه‌مپینێك بۆ لابردنی به‌ندی٧ ی ڕه‌شنووسی هه‌رێمی كوردستان و بانگه‌شه بۆ به‌عه‌لمانیكردن و بێدینكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی ئه‌و داوایه ئه‌كه‌ن له كوردستاندا كه‌مینه‌ن و ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستانیان له‌گه‌ڵدا نییه، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه ترسناك و گرنگه‌و جێی خۆیه‌تی هه‌موو تاكێكی خه‌مخۆری خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر وه‌ربگرێ، له‌م جێ ڕه‌وه‌وه منیش وه‌ك هاوڵاتییه‌كی دوور له وڵات حه‌زم كرد تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و باسه‌و سه‌رنجه‌كانم له چه‌ند خاڵێكدا باس بكه‌م: ١ـ هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی كه عه‌لمانیه‌ت وه‌ك سیستمێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی مرۆڤ به جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا سه‌ری هه‌ڵدا، نه‌هامه‌تی و كڵۆڵی كوردستانی گرته‌وه؛ هێزه گه‌وره عه‌لمانییه‌كان نه‌خشه‌یه‌كی نوێیان بۆ ناوچه‌كه كێشا‌و كوردستانییان پارچه پارچه كرد‌و به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی دروستكراودا دابه‌شیان كرد، كاتێكیش كه پێویستی كرد ده‌وڵه‌ته گه‌وره عه‌لمانییه‌كان هێزه سه‌ربازییه تێكده‌ره‌كانیان له ناوچه‌كه كشانده‌وه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ستكرده‌كانیان ته‌سلیمی كه‌سانی عه‌لمانی و سه‌ربه‌خۆیان كرد، واته له جێی ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسی پرچ سوور ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسی ئه‌سمه‌ریان جێهێشت، به‌ڵام هه‌موو یارمه‌تییه‌كی ماددی و لۆجیستییان بۆ ته‌رخان كردن، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ڕژێمه ده‌ستكردانه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری هێزه گه‌وره‌كان تاڵاوی دنیا به قوڕگی خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی و مسوڵمانان به گشتی كرا‌و هه‌تا ئێستاش هه‌موو زوڵمێكی سیا‌سی و ئابوورییان ده‌رهه‌ق ئه‌كرێ، به تایبه‌تیش له كۆماری توركیای عه‌لمانیدا كه سونبول و نموونه‌ی عه‌لمانیه‌تی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریكایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا. ٢ ـ ئه‌وه‌ی واقیعیش بێت خه‌ڵكی كوردستان ته‌نها له‌لایه‌ن ڕژێمه عه‌لمانییه دروست كراوه‌كانه‌وه زوڵمی لێ نه‌كراوه، به‌ڵكوو له‌لایه‌ن پارت و ڕێكخراوه عه‌لمانی و بێ دینه‌كانی خۆشیه‌وه دوو چاری غه‌درێكی زۆر بوو، خه‌ڵكی كوردستانیان تووشی پارچه‌پارچه‌یی و شه‌ڕی ناوخۆكرد، هه‌روه‌ها ئێستاش له به‌شه كڵۆڵه‌كه‌ی كوردستانی عێراقدا بوونه‌ته نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆر‌و خه‌ڵكی كوردستانیان دووچاری چه‌نده‌ها گیروگرفت كردووه كه زۆر زه‌حه‌مه‌ته له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا به‌و زووانه چاره‌سه‌ر بكرێن. ٣ ـ زۆرێك له ڕۆشنبیران و خه‌ڵكی كوردستان دڵخۆش بوون به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێیان وابوو دامه‌زراندنی یه‌ك حكومه‌ت و دانانی یه‌ك سه‌رۆك، گیروگرفته‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ر ئه‌كا و دیموكراتییه‌ت له كوردستاندا دێته‌كایه‌وه‌و كۆمه‌ڵی كوردی ته‌جاوه‌زی ئه‌و قۆناغه سه‌خت و دژواره‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوو ئه‌كه‌ن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حزبی یه‌كیه‌تی و پارتیدا به‌سه‌ریان برد، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك سیاسییه‌كی ئێرانی له دوای هاتنی ڕژێمی خومه‌ینی وتی: خه‌ڵكی ئێران چاوه‌ڕێی باران بوون كه‌چی لافاو ڕای ماڵین. به هه‌مان شێوه هه‌ر دوو حزبی ناوبراو هیچ ده‌رسێكێیان له مێژوو وه‌رنه‌گرت و هه‌ڵه‌كانی دوێنێیان به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر دووباره كرده‌وه، ده‌ریان خست بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌وانه هێنده‌ی زه‌وی و خۆر له ئیستقرارو سه‌ربه‌ستی و دیموكراتییه‌ته‌وه دوورن، له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆی كوردستان له‌برى ئه‌وه‌ی كاروباری خه‌ڵك ڕێك بخه‌ن و نیزام و دادپه‌روه‌رى په‌یڕه‌و بكه‌ن و برینه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌توان بكه‌نه‌وه، ده‌ستیان كرده‌وه به به‌زمه‌كه‌ی جارانیان و دابه‌شكردنی داهات و سامانی كوردستان به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیانا به جۆرێك هه‌رگیز ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی جارانیش خه‌ویان پێوه نه‌بینیوه. ٤ ـ له‌وانه‌یه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز هه‌ڵبگرێت به‌ڵام واقیعێك له كوردستاندا خۆی فه‌رزكردووه‌و ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستانی له‌سه‌ره‌و ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان باسی لێوه ئه‌كه‌ن ئه‌ویش گه‌نده‌ڵییه... به‌ڵێ گه‌نده‌ڵی كه بۆته مایه‌ی بێ ئومێدكردنی خه‌ڵكی كوردستان و بۆته گه‌وره‌ترین هۆكاری دڵخۆش نه‌كردن به داهاتوو... واته به‌م واقیعه‌ی ئێستاوه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دوو حزبه كیانێكی سه‌ربه‌خۆش بۆ كوردستان دروست ببێ خه‌ڵكی كوردستان ناتوانێ دڵی پێ خۆش بكات. ٥ ـ عه‌لمانیه‌ت به مه‌فهومه ڕاستییه‌كه‌ی خۆی كه بریتییه له جیاكردنه‌وه‌ی ئیسلام له دین، بۆیه ئه‌ڵێم ئیسلام چونكه ئه‌وان ته‌نها مه‌به‌ستیان دوور خستنه‌وه‌و وه‌لانانی ئیسلامه، له ڕاستیدا ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گیروگرفت بۆ تاك و كۆمه‌ڵی كوردی دروست ئه‌كات، چونكه له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌بووه ئایین و سیاسه‌ت دوو پێویستی ژیانی مرۆڤ بوون و له‌یه‌كتر جیانه‌كراونه‌ته‌وه‌و هه‌موو میلله‌ته‌كانی پێش ئیسلامیش پێغه‌مبه‌رانی خۆیان كاروباریان به‌ڕێوه‌بردوون و هه‌رگیز نه‌بووه ئایین و سیاسه‌ت له هیچ قۆناغێكی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا جیابكرێته‌وه، هه‌ر كاتێكیش ئه‌وه ڕوویدا ئه‌و كاته تاكی بزڕكاوی له‌ت و په‌ت كرا‌و په‌یدا ئه‌بێت. به تایبه‌تی ئایین هه‌رگیز له مرۆڤ جیانابێته‌وه، له مێژووشدا هاتووه له‌وانه‌یه شارستانی هه‌بووبێ به‌بێ هونه‌ر یان به‌بێ هه‌ر شتێكی تر، به‌ڵام هیچ شارستانییه‌ك به‌بێ ئایین نه‌بووه‌و ناشبێ. له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵیش عه‌لمانی وه‌ك واقیعێكی به‌دیل بۆ ئیسلام هه‌وڵ ئه‌دات دوژمنایه‌تی ئیسلام بكات و خۆی جێگه‌ی بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆبێت یان ناڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی كردنی په‌روه‌ردگارو بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك ئه‌گرێته‌وه، به‌و شێوه‌یه هه‌رگیز سیستمی وه‌ك عه‌لمانیه‌ت ناتوانێ چاره‌سه‌ری گیروگرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكات، به‌ڵكوو گیروگرفته‌كان زیاتر ئه‌كات و له كۆتایدا به ناوی په‌لاماردانی ئایینه‌وه په‌لاماری تایبه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵ و تاكه‌كان ئه‌دات و هیچ ماف و كه‌رامه‌تێكیان بۆ ناهێڵێته‌وه. ٦ ـ له كۆتایداو له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا ئه‌و كه‌سانه‌ی به مه‌به‌ستی دژایه‌تیكردنی ئیسلام كه بیروباوه‌ڕی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه داوای به عه‌لمانیكردن و بێ دینكردنی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌كه‌ن، به‌م كاره‌یان بێ حوورمه‌تی و بێڕێزی به بیروباوه‌ڕو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌كه‌ن و غه‌درێكی گه‌وره له كۆمه‌ڵی كوردی ئه‌كه‌ن و خزمه‌تێكی گه‌وره به دوژمنه ڕاسته‌قینه‌كانی كوردستان ئه‌كه‌ن.