دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ڕێكه‌وت په‌یوه‌ندیی نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ت له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ریا میارسكوف ڕۆڵی ئایین له ژیانی گشتیدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌ردوام و هه‌میشه جێی مشت‌ومڕ و بگره‌و بێنه بووه، ئه‌مڕۆش له‌گه‌شه سه‌ندن و به‌رزبوونه‌وه‌ی "راستڕه‌وی ئایینیی" دا ئه‌م بابه‌ته توندتر‌و تووشی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی زیاتر بووه. له كاتێكدا هه‌ندێك كۆمه‌ڵ داوای ئه‌وه‌یان كرد كه ده‌سته‌واژه‌ی "به‌فه‌رمانی خوا –بامر الرب-" له په‌یماننامه‌ی پشگیریكردن بۆ ده‌وڵه‌تدا بسڕێته‌وه و نه‌مێنێت، ئه‌بینین كه به‌رنامه‌ی سیاسی پارتی كۆماری له ویلایه‌تی ته‌كساس له‌ساڵی 2006 یه‌كێك له ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی: "ته‌فروتوناتكردنی ئه‌فسانه‌ی جیاكردنه‌وه‌یی ئایین له ده‌وڵه‌ت" بوو. ئايا سنوور‌و سروشتی گرفته‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ت له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا چییه؟ بنه‌ما مێژوییه‌كان بۆ "جياكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت". بيرۆكه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت به‌راورد به لایه‌نی مێژویی بیرۆكه‌یه‌كی نوێیه‌و له ده‌ره‌نجامی شۆرشی ڕۆشنگه‌ری و فه‌لسه‌فییه‌وه په‌یدا بوو كه له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا له ئه‌وروپادا به‌رپا بوو. هاتنی چاخی رۆشنگه‌ریش سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ كوتایی پێكهاتنی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی كه به‌پێی ده‌ستوری (الحق الألهي) به درێژایی چه‌نده‌ها سه‌ده پیاده ده‌كرا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه دامه‌زرابوو كه ئه‌وانه‌ی فه‌رمانڕه‌واویی وڵات ده‌كه‌ن له لایه‌ن خواوه هه‌ڵبژێردراون و مافێكی خواییه به‌سه‌ر میلله‌ته‌وه كه ملكه‌چ و گوێ له مشتیان بێت. پاش به‌رپابوونی چاخی ڕۆشنگه‌ری و (وه‌لا نانی ئاییینی نه‌سرانی) خه‌ڵكی گه‌ران به دوای بنه‌مایه‌كی عه‌قلانی نا ئایینیی بۆ ئه‌و ده‌ستوور و یاسایانه‌ی فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كه‌ن، ئایین كه تا ئه‌و كاته‌ش گۆڕه‌پانی ململانێ و پێشبڕكێی یاساكانی حكومه‌ت بوو، بویه بیروڕاییه‌كه‌ی تاكه‌كه‌سی و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ژیانه‌وه نه‌ما. چاخی ڕۆشنگه‌ر نه‌ك هه‌ر بووه ئیلهامبه‌خشی شۆڕشی ئه‌مریكی و دامه‌زراوه فه‌لسه‌فییه‌كانی به ته‌نها، به‌ڵكووو كاریگه‌ری خسته سه‌ر ده‌ستوورو فه‌لسه‌فه سیاسییه‌كانی زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاواش. یه‌كه‌م سیازده موسته‌عمه‌ره‌ی ئه‌مریكی له‌سه‌ر ده‌ستی پاكه‌وه بووه‌كان Puritans دامه‌زرا كه زه‌برو زه‌نگی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئایینی ئه‌و كاته‌ی ئه‌وروپا ڕایان كردبو و خۆیان گه‌یاندبووه ئه‌مریكا، ئه‌م بیروتانیانه‌ش زۆر دیندار بوون و باوه‌ڕیان وابوو كه دامه‌زراوه ئایینییه‌كان فه‌زیله‌ت و ئه‌خلاق جوانی له ناو كۆمه‌ڵگادا ده‌ڕوێنن و پارێزگاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌جیاتی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئایینیی جیهانی كه ده‌وڵه‌ت سه‌رپه‌رشتی بكات، پاڵپشتی ئازادی ئایینی‌یان ده‌كردو نه‌بوونه رێگر له‌به‌رده‌میدا. ئینجا ئه‌م موسته‌عمه‌راتانه كه بوونه ناوكی سه‌ره‌تایی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌رو حلولی گه‌وره‌یان داهێنا وه‌ك میكانیزمێكی عه‌مه‌لی بۆ ڕاگرتنی ته‌وازونێك له نێوان دین و ده‌وڵه‌تدا و هه‌ندێ له ویلایه‌ته‌كان وه‌ك ویلایه‌تی فێرجینیا پشگیری ته‌واوی له جیاكردنه‌وه‌ی له جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی نێوان ئایین و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا كرد له ده‌ستووری ویلایه‌ته‌كه‌یاندا. پاشان ویلایه‌ته‌كانی تریش هه‌ندێك عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی ئایینی‌یان تێكه‌ڵ به ژیانی گشتی كرد. به نموونه ویلایه‌تی بنسلیفانیا كردبوویه فه‌رمانێك به‌سه‌ر هاوڵاتیانی خۆیه‌وه كه ده‌بێت هه‌موو یه‌كێكیان باوه‌ڕیان به به‌هه‌شت و دۆزه‌خ هه‌بێت، به‌ڵام له‌وه زیاتر بیروباوه‌ڕی ئاڵۆزی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پاندبوون. وه هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كان پاڵپشتی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین بوون له ده‌وڵه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ترسان كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كار بكاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و خراپی بكات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا سه‌رۆك "توماس جیفرسون" یه‌كه‌م كه‌سێك بوو كه له نامه گۆڕینه‌وه‌كانیدا له نێوان خۆی و سه‌رۆك "جيمس ماديسون" ئاماژه‌ی به "ديواری جیاكردنه‌وه‌ی نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ت" كرد. وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌م دوو سه‌رۆكه دامه‌زرێنه‌ره له یه‌كه‌م گۆڕانكاری ده‌ستووردا كه له‌ساڵی 1791 ڕكخرایه‌وه‌و ته‌عدیل كرا پارێزگاری‌یان به‌م بیرۆكه‌ی خۆیانه‌وه كرد، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكی دوورودرێژی پێویست بوو تا ئه‌مه ببێته جۆرێك له كۆڕای نیشتیمانی له‌سه‌ر سنووری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ت. تاكو به‌ڕێكردنی چاكسازی پازده‌یه‌میش له ساڵی 1868 نه‌هاته پێشێ، هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕووی نه‌دا، له‌و كاته‌وه ئازادی ئایینی بووه ئازادییه‌ك به‌پێی یاسا پارێزراوه‌و بوار بۆ یه‌كه‌مین چاكسازی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا كرایه‌وه، ئیتر له دوای ئه‌مه‌وه تا ساڵی 1947 هیچ چاكسازییه‌كه‌ی تر ڕووی نه‌دا. له‌ساڵی 1947 دادگای باڵا چه‌ند بڕیارێكی جیاوازی ده‌ركرد كه په‌یوه‌ندییان به دامه‌زراوه ئایینییه‌كانه‌وه هه‌بوو، دادگای باڵا بریاری دا كه ئه‌و باوكانه‌ی منداڵه‌كانیان له قوتابخانه ئایینییه‌كاندا ده‌خوێنن و پاره ده‌ده‌ن بۆ كرێی هاتوچۆیان ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور قه‌ره‌بووی پاره‌كه‌یان بكرێته‌وه‌و بۆیان بگێڕدرێته‌وه، وه له‌ساڵی 1962شدا به‌پێی بڕیارێك نوێژكردن له قوتابخانه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه كرا. وه له‌ساڵی 2005دا دادگای باڵا ڕوانییه دوو مه‌سه‌له كه په‌یوه‌ندییان به نمایشكردنی شانوگه‌رییه‌كه‌وه هه‌بوو سه‌باره‌ت به ده ڕاسپارده‌كه -الوصایا العشر- له شوێنه گشتییه‌كاند، ئه‌م دوو شانۆگه‌رییه‌ش یه‌كێكیان له بینایه‌ی په‌رله‌مان له ویلایه‌تی ته‌كساس و ئه‌وی دیكه‌ش له (دار القضاء) له ویلایه‌تی كنتاكی نمایش كران. دادگا بڕیاری دا كه نمایشكردنه‌كه‌ی بینایه‌ی په‌رله‌مان له سه‌ر شێوازیێكی عه‌لمانی نمایش كراوه‌و ده‌كرێت به‌ردوام بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌كه‌ی (دار القضاء) له ویلایه‌تی كنتاكی ته‌قه‌لایه‌ك بووه بۆ بره‌وكردن به ئایین و له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت له‌وێ نه‌مێنێت و له شوێنێكی دیكه‌دا نمایش بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌ندێ پێوه‌ركاری دانراوان و ده‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی گریمانی پێشێلكاری په‌یوه‌ندی نێوان ئایین به ده‌وڵه‌ته‌وه ره‌چاو بكرێن، به‌ڵا هیچ هێڵێك نییه بگونجێت شوێنی بكه‌ویت، وه به گشتی دادگا هیچ یاسایه‌ك به ده‌ستووری نابینێت كه بیه‌وێت وه‌ك موافه‌قه‌یه‌كی حكومه‌تی بیروباوه‌ڕێكی ئایینی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر دانیشتواندا. ئایین له ڕژێمه سیاسییه‌كانی تری ڕۆژئاوادا له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و پله‌یه‌وه هه‌یه كه جیاوازی ده‌خاته نێوان دامه‌زراوه ئایینییه‌كان و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، ده‌كرێت فه‌ره‌نسه‌و به‌ریتانیا وه‌ك دوو وڵاتی به‌راورد به وڵاته یه‌كگرتووه‌كان دابنێین. له ئینگلته‌رادا جیاوازیی نییه له نێوان دامه‌زراوه كه‌نه‌سییه‌كان و ده‌وڵه‌تدا، كه‌نیسه‌ی ئینجیلی –یان ئه‌نجلیكانی- كه‌نیسه‌ی دایكه‌و سه‌رۆكی وڵاتیش –شاژنی ئینگلته‌را- هه‌م سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته‌و هه‌م سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی ئینجیلیشه، وه به‌تریاركی كه‌نیسه‌ی ئینجیلیش له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌بێت له لایه‌ن شا یان شاژنی ئه‌و وڵاته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه‌ش كه حكومه‌ت ئایینێكی نیشتمانی بڕیار ده‌دات و ده‌یكاته ئایینی خۆی، هیچ یاسایه‌ك یان ئیجرائاتێكی حكومه‌تی نییه كه قه‌ده‌غه‌ی موماره‌سه‌كردنی بیروباوه‌ڕه ئایینییه‌كانی تر بكات، به نموونه به‌ریتانیا كه به ڕه‌سمی سه‌ر به كه‌نیسه‌ی ئه‌نجلیكانییه به‌ڵام تۆنی بلێر ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی به‌ریتانیا خۆی كاسۆلیكییه نه‌ك ئه‌نجلیكانی. به‌ڵام فه‌ڕه‌نسه ئه‌وه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان زیاتر گرنگی ده‌دات به مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه له نێوان كه‌نسیه‌و ده‌وڵه‌تداو به ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانی پۆلین ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه شوێنكه‌وتووانی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی له مێژووی فه‌ره‌نسه‌دا چه‌نده‌ها ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه وه‌ك ڕاوێژكارانی پاشاكانی فه‌ڕه‌نسه له پێش شۆڕشدا –شۆڕشی فه‌ره‌سنه ساڵی 1789- به‌ڵام كه‌نیسه هیچ پێگه‌یه‌كی له سیاسه‌تدا نه‌ماوه‌ته‌وه. بنه‌ما گشتییه‌كانی عه‌لمانییه‌تی فه‌ره‌نسی كه هه‌ر له دانانی یاسای كۆماری فه‌ره‌نسییه‌وه له‌ساڵی 1905وه دانراوه، ده‌قی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت پاڵپشتی هیچ ڕێكخراوێكی ئایینی ناكات و یارمه‌تییان نادات و قه‌ده‌غه‌ی خوێندنی ئایین ده‌كات كه قوتابخانه‌كاندان و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی پۆشینی سومبوڵه ئایینییه‌كانیش ده‌كات له شوێنه گشتییه‌كاندا، له كاتێكدا خه‌ڵكی ئازادن له باوه‌ڕهێنان به‌هه‌ر ئایینێكی تایبه‌ت به خۆیان، وه نابێت هیچ كه‌سێك پابه‌ند بكرێت به گرتنه به‌ری هیچ ئایینێكه‌وه. جاك شیراك له ساڵی 2004دا یاسایه‌كی ناوزراوی پاڵپشت به یاسای ساڵی 1905 ده‌ركرد، ئه‌م یاسایه بووه هۆی به‌رپاكردنی هه‌راو مشتومڕێكی گه‌وره له فه‌ڕه‌نسه‌و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسه‌شدا، یاساكه ده‌قی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه قوتابییه‌كان نابێت هێمایه‌ك بپۆشن كه گوزارش بێت له ئایینه‌كه‌یان، به‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له حیجابی ئیسلام و قه‌له‌نسۆی جووله‌كه‌و خاچی گاوره‌كانی قه‌ده‌غه كرد‌و، كێشمه‌كێشم و هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له فه‌ره‌نساو ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسه‌دا نایه‌وه‌و زۆرێك وایان لێك دایه‌وه كه فه‌ڕه‌نسه لێره‌وه خۆی ده‌خزێنێته شێوازی موماره‌سه‌كردنی ئایینه‌كانه‌وه. ئه‌مریكاییه‌كان بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه؟ ئێسته به ته‌واوی ئه‌وه ڕوون بۆته‌وه كه زۆرێك له ئه‌مریكاییه‌كان هاوڕای ئه‌وه نین حكومه‌ته‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاییندا بمێنێته‌وه، زۆرێكیان پۆلێنی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تێكی مه‌سیحییه و شایه‌تی به‌و ده‌سته‌واژه‌یه دێننه‌وه كه له كاتی سوێند خواردندا ده‌گوترێت: "ئوممه‌تێكی یه‌ك پارچه به فه‌رمانی ڕه‌ب" هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ش كه له‌سه‌ر پاره‌ی ئه‌مریكادا هه‌ڵكه‌ندراوه‌و نووسراوه: "متمانه‌مان به ڕه‌ب هه‌یه" ، هه‌روه‌ك لای زۆرێكیش له مێژووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا جۆرج بوش یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ی كه زۆر پابه‌ندن به ئایینه‌كه‌یانه‌وه. له ڕاپرسییه‌كدا كه أسوشيتدبرس ئه‌نجامی داوه %40ی ئه‌مریكاییه‌كان باوه‌ڕیان وایه كه سه‌ركرده ئایینییه‌كانیان ده‌بێت له سیاسه‌تی گشتیی‌دا ڕاو بۆچونیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها له ڕاپرسییه‌كی تردا كه تۆڕی ته‌له‌فزێۆنی پارێزكار فوكس نیوز ئه‌نجامی داوه %77ی ئه‌مریكاییه‌كان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه دادگاكان رۆڵی گه‌وره‌یان بینییوه له دوورخستنه‌وه ئایین له ژیانی گشتی، هه‌روه‌ك هه‌مان ڕاپرسی ڕوونی كردوه كه %66ی ئه‌مریكاییه‌كان پاڵپشتی ئه‌وه‌ن كه ده ڕاسپێرییه‌كه (الوصایا العشر) له قوتابخانه گشتییه‌كاندا بخوێنرێت، وه له %76یشیان ده‌نگیان داوه كه با له شوێنه حكومییه‌كانیشدا ئه‌م ڕاسپێریانه پێش چاو بخرێن. وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌وه بۆ زیاتر له 40 ساڵ ده‌چێت دادگای باڵا قه‌ده‌غه‌ی كردووه به‌ڵام هه‌ندێك له كۆمه‌ڵه ئایینییه‌كانیش داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دروشمه ئایینییه‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان و دووباره بخوێنرێنه‌وه. كه‌واته ڕوونه كه سنووری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان كه‌نیسه‌و ده‌وڵه‌ت گرنگی كه‌متره له‌و دیواره‌ی تۆماسی جیفرۆن ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌سفی كردووه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی دادگای باڵا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت یان ڕای گشتی هه‌میشه له گۆڕاندایه، له‌وانه‌یه له‌و كاته‌دا یاسای دادگاكانی داهاتوو كۆمه‌ڵه ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌یه‌كی ترمان بۆ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌و مادده ده‌ستوورییه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت به ئایینه‌وه هه‌یه، جا تا كاتی ئه‌وه دێت مشتومڕو كێشمه كێشم هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (*) توێژه‌رێك له په‌یمانگای ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له واشنتۆن. (1) ده ڕاسپێرییه‌كه (الوصایا العشر): بریتین له‌و ده ڕاسپارده‌ی كه خوای گه‌وره بۆ حه‌زره‌تی موسای ناردووه كاتێك له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل له میسر ده‌رچوون، له قورئانی پیرۆزیشدا له سووره‌تی (الأنعام 150- 153) باس له‌و وه‌سێت و ڕاسپێریانه ده‌كات. ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی (الجزيرة نت) وه‌رگیراوه و كراوه به كوردی.