عه‌لمانییه‌تی كوردی، عه‌لمانییه‌تێكی وێران ئاماده‌كردنی ته‌وه‌ر: ئارام عه‌لی سه‌عید [email protected] به‌شێك له حزبه كوردییه‌كان بانگه‌شه‌ی عه‌لمانییه‌ت ده‌كه‌ن یان خۆیان وه‌كوو عه‌لمانی پیشان ده‌ده‌ن. به به‌راورد له‌گه‌ڵ عه‌لمانییه‌ت وه‌كوو بنه‌ما و فیكر و چه‌سپاندن له ڕۆژئاوا كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی عه‌لمانییه‌ته، ئه‌و حزبانه تا چه‌ند عه‌لمانین؟ ئایا تێگه‌یشتنێكی دروستیان بۆ عه‌لمانییه‌ت پێشكه‌ش كردووه؟ تا چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و بارودۆخی سیاسیی كوردستان له‌و عه‌لمانییه‌ته كوردییه ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه؟ سه‌باره‌ت به‌م دیدار و بۆچوونه له ڕۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) ته‌وه‌ره‌ێكمان كردووه‌ته‌وه به چه‌ند به‌شێك هه‌ر جاره و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرێك قسه له‌سه‌ر ئه‌م تێزه ده‌كات. وه‌ڵامی ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌ممان له‌لایه‌ن كاك (مه‌سعوود عه‌بدولخالق)ی نووسه‌ره‌وه دراوه‌ته‌وه. مانای: به‌پێی هه‌موو سه‌رچاوه‌كان عه‌لمانییه‌ت به مانای (اللادینیه) دێت، یاخود به مانا ڕاسته‌وخۆكه‌ی دنیایی به‌و پێیه‌ی ئایین بۆ دواڕۆژ هاتووه و عه‌لمانییه‌تیش بۆ سه‌ر دونیا. ئه‌وه‌ش له بنچینه‌دا بۆ هه‌ندێ ئایین ڕاسته كه زیاتر ئامۆژگاری و ده‌نگوباسی دواڕۆژه؛ له‌وانه‌ش ئایینی مه‌سیحی كه له ئینجیل و به‌رنامه‌ی ئایینه‌كه‌یدا به‌شی (ته‌شریعاتی) تێدا نییه. ئیتر قه‌شه‌كان به كه‌یفی خۆیان یاسایان داده‌ڕشت، بۆیه ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و ڕاپه‌ڕینه‌ی عه‌لمانییه‌ت له ڕاستیدا ئه‌و زیاده‌یه بوو. بنه‌چه‌كه‌ی: هه‌ردوو زاراوه‌ی (سیكۆلار)ی ئینگلیزی و (لایكی) فه‌ره‌نسی به مانای خه‌ڵكی عه‌وام دێت، یاخود نه‌خوێنده‌وار و ڕه‌شۆكی له‌نێو قورئاندا به (ئه‌عرابی) وتراوه. بۆیه عه‌لمانییه‌ت نه‌وه‌ك سیسته‌م و نه‌وه‌ك زاراوه و مانای نوێ نییه، هه‌روه‌ك به‌شێكی زۆر به‌تایبه‌تی له كوردستان وا تێگه‌یشتوون كه له‌گه‌ڵ چه‌رخی عه‌قڵانییه‌ت و زانست و نوێخوازی سه‌ریهه‌ڵداوه. نه‌خێر، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می حه‌زره‌تی داود درودی خوای له‌سه‌ربێت، و بنه‌چه‌یه‌كی یه‌هودیانه‌ی كۆنی هه‌یه، له‌وه‌وه هاتووه كاتێ حه‌زره‌تی داود پابه‌ند بوو به یاساكانی ئایینی‌و مرۆڤایه‌تی به‌ڵام خه‌ڵكی ڕه‌شۆكی ئه‌و ئه‌ركه‌ی نه‌بوو كه پێیان ده‌وترا (لایكی) له دواییدا كاتێ له ئه‌وروپا شۆڕش له سه‌ركه‌نیسه كرا، داواكرا هه‌موو خه‌ڵك (لایك بن)و ئه‌و زاراوه بڵاوبۆوه، بۆیه چ وه‌ك زاراوه‌و چ وه‌ك چه‌مك‌و مانا كۆنه، هه‌ریه‌كه له سیكۆلار‌و لایكیش كۆنن‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ (سایكۆڵم)ی لاتینی‌و (لایكۆز)ی ئه‌گریكی. سه‌رهه‌ڵدانی: له ئه‌وروپا كۆمه‌ڵێك گۆڕان هاته‌پێش له بواره‌كانی زانستی‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری.. بۆیه زۆر ئاساییه كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌و شوێنه ڕووبدا له‌گه‌ڵ نه‌ریته ئاینییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌رووپا، كه بریتی بوو له كۆمه‌ڵێك كۆت‌و زنجیری دروستكراو هه‌ر ته‌نها جۆره‌كانی باج گه‌یشتبووه (١٧) جۆر، ئینجا كه‌نیسه‌و قه‌شه‌كان خۆیان به نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌زانێ، بۆیه كڕین‌و فرۆشتنیان به به‌هه‌شت ده‌كرد، ئیتر ببوونه مه‌زنترین كۆسپ له به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه، به‌ره به‌ره ئۆپۆزسیۆن دروست بوو، له‌سه‌ره‌تادا له ڕووی زانستییه‌وه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كتێبه‌كانی جیهانی ئیسلامی ئه‌و سه‌ره‌م هانده‌ری ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه بوو، بۆیه كتێبه ئیسلامییه‌كانی یاساغ بوون به تایبه‌تی كتێبی (أبن رشد، ابن سینا..) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هۆكاری تری سیاسی‌و یاسایی‌و سه‌ربازی بووه هۆی دروستبوونی وڵاتی ناشناڵی نا ئایینی به تایبه‌تی له دوای ڕێكه‌وتنی ئه‌وروپی له (ویستڤالیا ١٦٤٨ز) دروست بوون‌و دان پیا هێنانی (به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا، هۆڵه‌ندا...) بووه هۆی دروستبوونی بنه‌ماكانی (ئوروپای نوێ) كه تیایدا به‌ره به‌ره ده‌سه‌ڵاتی ئایینی كشایه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی په‌ره‌ی سه‌ند، هه‌ریه‌كه له وڵاتی خۆی له ده‌ستووردا ده‌سه‌ڵاتی ئایینی سنوردار كرد له ژێر بیروبۆچوونی (میكیاڤیلی، هۆبز، سپینوزا..) كه ئایین پیرۆزی‌و هێزی خواییه‌وه بگێڕدرێته‌وه بۆ ژێر هێزی یاسایی‌و له ده‌ستوره‌كان وه‌ك به‌ندێك تۆمار كرا‌و ئیتر به كۆتایی سه‌ده‌ی (١٩) هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا بوونه عه‌لمانی. عه‌لمانی له جیهانی ئیسلامی‌دا: ڕه‌گی عه‌لمانیه‌ت له جیهانی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوان معاویه‌و ئیمامی عه‌لی، له دوای سه‌ركه‌وتنی معاویه ڕێبازی میكاڤیلییان (١) له فڕوفێڵ‌و (فن الممكن) كه‌وته نێو ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، له كۆتاییدا (أهل السیف) زاڵبوون به‌سه‌ر (أهل القلم)، ئیتر به‌ره به‌ره ئه‌و چه‌مكانه لێك جیابوونه‌وه (العلما‌ء والأمراء، السياسة و الدين، القلم والسيف، الشريعة والقانون، العقل والنقل..) تا گه‌یشته لێك جیابوونه‌وه‌ی (ئیسلام‌و موسڵمانان) ئه‌و كاروانه له‌وێ ڕا ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانلی كه‌ناونراو بوو (پیاوه نه‌خۆشه‌كه) ده‌ركه‌وت تا له ته‌یاری عه‌لمانی له نێویا سه‌ری هه‌ڵدا له سه‌ره‌تا به ناوی (جوان تورك ١٨٦٥ز) دوای (ئیتحاد‌و الترقی ١٨٩٩)، دوای (ئینقلابه‌كه‌ی ١٩٠٨) دوای (تورانیه‌ت له (١٩١٣) سه‌رهه‌ڵدانی كه‌مالیه‌ت له دوای (١٩١٨)و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت له ٣/٣/١٩٢٤‌و سه‌رده‌می عه‌لمانیه‌ت له جیهانی ئیسلامی ده‌ست پێده‌كات. یه‌كه‌م كه‌س كه عه‌لمانییه‌تی له فه‌رهه‌نگ تۆماركرد ناوی (لویس باستیر) بوو خه‌ڵكی میسر بوو، له بنه‌چه‌دا لویس باستیر زاراوه‌ی عه‌لمانیه‌تی له ئه‌زموونی ئه‌نجومه‌نی یه‌هودییه‌كان وه‌رگرت، كه پێكهاتبوو له (٣) ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نی عه‌لمانی یه‌هودی زیاتر دنیایی بووه له كاروباری جێبه‌جێكردن، به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانی، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له به‌غداش هه‌بوو، بۆیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به (علم ـ زانست) نییه هه‌روه‌ك خه‌ڵكێكی زۆر وای تێگه‌یشتووه به تایبه‌تی له كوردستان له ئاستی مامۆستای زانكۆش. عه‌لمانیه‌تی كوردستان: له ڕاستیدا له‌وه ته‌ی عه‌لمانیه‌ت له سه‌ر ده‌ستی ئیتحادییه‌كان‌و دواتریش كه‌مالیه‌كان هاته جیهانی ئیسلامی مه‌ینه‌تی كورد دروست بووه، دوایش كوردستان به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی (سایكس ـ بیكۆ ١٩١٦) دابه‌شكراو له (لۆزان ١٩٢٣) به ته‌واوی جێبه‌جێكرا به هۆی سێ لایه‌نی عه‌لمانی: ١ـ عه‌لمانیه‌تی جیهانی كه بریتی بوون له فه‌رنساو به‌ریتانیا، ٢ـ عه‌لمانیه‌تی ئیقلیمی كه برتیی بوون له كه‌مالیه‌كان. ٣ـ عه‌لمانیه‌تی ناوخۆ كه بریتی بوون له نه‌وه‌ی یه‌كه‌می عه‌لمانیه‌تی كورد وه‌ك (د. عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت، ئیسحاق سكوتی، حه‌سه‌ن خه‌یری، برنجی زاده، زولفی به‌گزاده..). به نه‌زانی خۆیان تێكه‌وتن‌و بوونه لایه‌نگری عه‌لمانیه‌تی ئیقلیمی‌و جیهانی‌و به ده‌ستی خۆی كورد گۆڕی بۆ خۆی هه‌ڵكه‌ند، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوونی مه‌ینه‌تی كوردیش له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی عه‌لمانیه‌ته مادام عه‌لمانیه‌ت بناغه‌ڕێژكراوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی (سایكس ـ بیكۆ)، تا ئه‌و ساته‌ش سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌یتوانیوه ئه‌و ده‌رده ده‌ست نیشان بكا، ستراتیژییه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی تیایدا بدۆزێته‌وه بۆیه ده‌بینین سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌رده‌مه‌ی ڕووی له‌مه‌دره‌سه‌و سه‌ربازگه‌یه‌كی جیهانییه‌و له كۆتاییدا تیایدا ده‌سووتێ، له‌و سات‌و كاته‌دا دیسان عه‌لمانییه‌تی كوردی به هه‌ڵچوون و نه‌زانییه‌وه ئه‌و سیسته‌مه په‌یڕه‌و ده‌كا دیسان كۆنكرێتی زیندانییه‌كانی كورد توند ده‌كا، له ڕاستیدا په‌یڕه‌وكردنی سه‌ركردایه‌تیی كورد و له ده‌سه‌ڵاتیدا، له قۆناغی نوێ‌دا بووینه هۆی گرانی‌و بڵاوبوونه‌وی به‌رتیل‌و گه‌نده‌ڵی‌و وێرانی بناغه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری‌و داڕوخانی مانای كوردایه‌تی‌و زیادبوونی خۆفرۆشت‌و خۆویستی‌و به ده‌یان زه‌ره‌رو زیانی تر به‌ڕێوه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ر ئه‌و په‌یڕه‌وه به‌رده‌وام بن وا پێده‌چێ ئه‌و ئه‌زموونه به كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نیشتمانی‌و ئابورییه‌وه وێران ببێ. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ١- مه‌به‌ست له‌و میكاڤیلییانه‌یه سیفه‌ته‌كه‌یه‌تی ئه‌گینا ئه‌و كاتی میكاڤیلی نه‌بوو.