عه‌لمانێتیى ڕۆژئاوا نه‌یارى به‌هاكانه..! دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام بیریارى فه‌ڕه‌نسى (ئه‌ریك جوفرا) له لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ى (اسلام اون لاین), ئاماژه‌ى به هه ندێ خاڵى گرنگ كرد سه باره‌ت به‌و بێرِێزییه‌ى كه كرا به رامبه‌ر به پێغه مبه‌رى خودا (محمد) درودى خه‌اى لێبێت,له‌لایه‌ن رِۆژنامه‌ى جیلاندزبوستن. جوفرا زۆر به توندى ڕه‌خنه‌ى گرت له مامه‌ڵه كردنى ڕۆژ ئاوا سه‌باره‌ت به كیّشه ى ئه‌و وێنه كاریكاتێریانه‌ى كه سوكایه‌تى به كه سایه‌تى پێغمبه ر(صلى الله عليه وسلم)ده‌كات, به پاساو هێنانه وه‌ى بۆ ئه‌م سنور كێشیا نه‌له‌ژێر ناوى ئازادى بیر‌و رِا ده‌ربڕیند. جوفرا له قسه‌كانیدا چه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ڕۆژئاوا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات كه به قیمه‌م و به‌ها به‌رزه‌كانی له ده‌ست بدات وه‌ك لێبورده‌یی، وه هه‌روه‌ها ڕێگه‌دانی جیهانی عه‌لمانی بۆ ڕێگه‌دانیان به سنوركێشی به‌رامبه‌ر به به‌ها ئاینی و ڕه‌وشتیه‌كان. له هه‌مان كاتدا ڕایگه‌یاند كه مامه‌ڵه‌كردنی رۆژئاوا دوو پێوا نه یه له مامه‌ڵه كردنى له گه‌ڵ كێشه‌ى ئه‌م وێنانه و ئازادى بیروڕاا ده‌ر بڕین. سه با ره‌ت به فه‌لسه فه‌ى عه‌لمانى ڕۆژ ئاواش دووپاتى كرده‌وه كه جیهانى عه‌لمانى ڕۆژ ئاوازۆر به په‌سه‌ندى ده‌زانێ تسنوركێشى بۆ به‌ها ئاینى و ڕه‌وشتیه كان بكات به هه‌ر چۆنیك بێت. وه وتیشى بێگومان هه ندى له ڕۆژ ئاواییه‌كان هه‌موو پێوا نه‌یه‌كیان له ده ست داوه له م بواره‌دا, به تێروانینى رۆژ ئاوا ئاینه كان به گشتى هه‌ڵێنجراوێكى كۆمه‌ڵایه‌تین وه‌ك هه‌موو هه‌ڵێنجراوێكى تر (ا‌لدین معطا اجتماعیا). ڕونیشى كرده‌وه له‌م كاته دا ده توانین تێبگه‌ین, به تێروانینى رِۆژ ئاوا پره‌نسیپى به هاكان هیچ مانا‌و به‌هایه‌كى نه ماوه , له كاتێكدا هه‌موو شتێكى پاك و پیرۆز جێگه‌ى گو مان و گاڵته جاڕییه. (جوفرا) داواى له ڕۆژ ئاوا كرد ,چاو بخشێننه‌وه به ڕۆڵى راسته قینه‌ى راگه یاندن وهه‌مان بانگهێشتى دوباره كرده‌وه كه پێشتر فه‌یله سوفى باوه‌ڕدارى فه‌ره‌نسى (رینى قانون) پێش نیو سه‌ده ڕایگه یاندبوو كه نابێت مل كه‌چى باڵا ده‌ستى ده‌زگاكانى ڕاگه یاندن بین به بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌و پرِو پاگه‌ندانه‌ى كه ده بنه هۆى تێكه‌ڵ كردنى هزره كان. له هه مانكاتدا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ده‌زگاكانى ڕا گه‌یاندن زیاده ڕۆییان كرد له‌و هه‌واڵ و گرنگیانه‌ی بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه ,ده‌بێت لانى كه‌م دور كه‌ویِته وه له هان دان بۆ ڕق لێبونه‌وه, له كا تێكدا له یاساى فه‌ره‌نسى هان دان بۆ ڕق لێبونه‌وه به تاوانى گه وره ده نوسرێت, چونكه كارێكه دژى ئاشتیه. هه‌روه ها وتى كه هه‌ندى ده‌زگاى ڕاگه یاندن له ڕۆژ ئاوا, به ناوى لێبورده‌ییه‌وه ده‌یه‌وێت پله‌كانى ئازادى بیر‌و را ده‌ربرین بپێوێت له وڵاتانى جیهانى ئیسلامى, له رِێگه‌ى كێشانى هه ندىَ وێنه‌ى كاریكاتێرى, به‌ڵام به‌ر په‌رچى دایه‌وه‌و وتى رِۆشنبیرى ئیسلامى پێویستى به وانه‌و ئامۆژگاری نیه له لێبورده‌ییدا له ڕۆژ ئاواى وه‌رگرێت هه‌روه‌ك میِژووش شاهیده. له هه‌مان كاتدا ڕه‌خنه‌ى خۆى ئاڕاسته‌ى دامه زراوه مه‌ده نیه كانى جیهانى ئیسلامى كرد, كه ئه‌وانیش كه‌م و كورتیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وانه نه‌هاتوون هێرشه بكه‌نه سه‌ر كۆمه‌ڵێ شتی موقه‌ده‌س و پیرۆز كه جێی كۆڕای ڕۆژئاوایه به گشتی، وه‌ك ئه‌مان به‌رامبه‌ر جیهانی ئیسلامی ده‌یكه‌ن. له دریژه‌ى قسه كانیدا وتى له‌م بواره‌دا ڕۆژ ئاوا بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كى فه‌لسه‌فه‌ى ئازادى له بیر خۆى ده‌باته‌وه, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئازادی تاكه كه‌س له‌و شوێنه‌دا ته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتو ئازادی یه‌كێكی دیكه‌ی پێشێل كرد، یان به شێوه‌یه‌كی دیكه بێ ڕێز گرتنی ناخ و هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت هیچ مانایه‌ك بۆ ئازدای نامێنێته‌وه. وه ئامه‌ژه‌شى به‌وه دا كه كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) درودى خواى لێبێت چ پایه‌یه‌كى هه‌یه له رِۆشنبیریوو مێژووى ئیسلامی‌دا, كه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره هه‌میشه جێگه‌ى ڕێز‌و به گه‌وره‌گرتنی هه موان بوه‌و پایه‌یه‌كى به‌رزى هه‌یه له ناو پێغه‌مبه‌راندا به گشتى, ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند كه دادوه‌رى ئیسلامى نه‌رم و گشتگیره, به‌ڵم كاتێك هێرش كرابێته سه‌ر كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) شێوازێنى تر‌ى گرتۆته به‌ر. له كۆتاییدا ڕایگه‌یاند باشترین و جوانترین وه‌ڕم بۆ ڕۆژ ئاوا و ڕۆژنامه نوسه كانى ڕۆژ ئاوا ئه‌و ئایه ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت: (وما ارسلناك الا رحمة للعالمين ) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ اریك جوفرا: ڕوناكبیرێكى فه‌ڕه‌نسیه موسڵما ن بووه, مامۆستاى زانكۆیه له زانكۆى (مارك بلوخ), یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندترینی فه‌ره‌نسییه‌كان به بابه‌تى فه‌لسه‌فه‌ى (تصوف), مامۆستاى وانه‌ده‌ر له زانكۆى ستراس بۆرگ.