2. حه‌قیقه‌تی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب. باوکی موحه‌ممه‌د كه‌واته: ئه‌بێ حاڵی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب و حه‌قیقه‌تی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب و په‌نهان ئه‌بێ چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك بێ؟ باوه‌ڕداران به غه‌یب تیانایه له سه‌ر شێوه‌ی ڕاست و دروست باوه‌ڕیان پێی نیه، بێ باوه‌ڕان و ئه‌وانه‌ش نایسه‌لمێنن زۆرێكیان له حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌داا ئینكاری ناكه‌ن. كه‌واته: دۆز‌و مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕ بوون به غه‌یب له عورف‌و پێناسه‌ی شه‌رعدا، وه له كرۆك و حه‌قیقه‌تی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌راندا-درودی خوایان لێبێ-ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به دڵ خۆی ته‌سلیم به خوا بكات و به ته‌واوی خۆی بدات به ده‌سته‌وه، ته‌واوی ملكه‌چی بۆ په‌روه‌ردگاری بكات؛ هه‌رچیه‌ك له لایه‌ن خواوه بۆی هات باوه‌ڕی پێ بكات و بیسه‌لمێنێ، ئه‌مه‌ش ده‌ربكه‌وێت له سه‌ر زمانی و دانی پیا بنێ؛ ئه‌و كات زمان و ئه‌ندامه‌كانی به یه‌كه‌وه باوه‌رِ دێنن، له به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ [فاطر:28 ] . به‌ڵێ ئه‌و زانایانه كه به ته‌واوی و بێ هیچ كه‌م كوڕییه‌ك باوه‌ڕیان به غه‌یب و په‌نهان هێناوه، خوای خۆیان ئه‌زانن و شاره‌زان پێی، به ته‌واوی شاره‌زای سیفاته‌كانی خوان، ئه‌وانه له هه‌موو كه‌س زیاتر ترسی خوا له دڵیاندایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كه‌سی تر له خوا نه‌ترسێ و هه‌ق و مافی خوا نه‌زانێتئه‌وان نه‌بێت؛ چونكه هه‌ر ئه‌وان ناسیویانه‌وه شاره‌زای سیفاته‌كانی بوون-سبحان وتعالی-.