پێشه‌كی باوکی موحه‌ممه‌د بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار، دروود بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئال و یاوه‌رانی. خوێنه‌ری به‌ڕێز: وه‌ك ده‌زانین باوه‌ڕ بوون به غه‌یب یه‌كێك له بنه‌ماكانی باو‌ه‌ڕو به ئیمانی ته‌واو به غه‌یب و په‌نهان هیچ بنه‌مایه‌كی دیكه‌ی ئیمان دانامه‌زرێ، چۆن باوه‌ڕمان به غه‌یب ببێ، له به‌ر ئه‌وه پێویسته موسڵمان به شێوه‌یه‌كی دروست و شه‌رعیان و به‌رچاو ڕوونی ته‌واوه‌وه باوه‌ڕی به غه‌یب و په‌نهان دامه‌زراو بێ،جیاوازی نێوان جیهانی غه‌یب و موشاده‌و بینین چیه، ئه‌و بنه‌مایانه چین كه پێویستن بۆ باوه‌ڕ به غه‌یب، بۆ هه‌موو شتێك له به‌ر چاووماندا نه‌بوو‌ه، ئایاڕاسته هه‌ندێ كه‌س لافی ئه‌وه لێ ئه‌ده‌ن كه باوه‌ڕیان به نادیار نیه، ئایا ئه‌م جیهانه هه‌مووی به‌رچاوه یان نهێنی ئێجگار زۆری تیایه‌و گشتی له جیهانی غه‌یب و په‌نهانه، زۆرێكی دیكه‌ش له‌و پرسیار‌و خاڵانه‌ی ئه‌م بابه‌ته له خۆی گرتووه. ئاگاداری: ئه‌م بابه‌ته له پێگه‌ی د. سفر الحوالی له ژێر ناونیشانی (الایمان بالغیب) وه‌رگیراوه‌و له به‌ر به هێزی و پڕ مانایی بابه‌ته‌كانی وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، تاكو خوێنه‌ری كورد به شێوه‌یه‌كی كورت و شه‌رعیانه له مانای باوه‌ڕ بوون به غه‌یب و په‌نها تێ بگات و ئه‌رك و مافی به‌رامبه‌ر به چۆنیه‌تی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب بزانێ. هیوادارین كه جێی ڕه‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگار بێ و توانیبێتمان سوودێك به موسڵمانانی كورد زوبان بگه‌یه‌نین. بابه‌ته‌كه له‌م بڕگانه‌ی خواره‌وه پێك هاتووه: 1. گرنگی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب. باوه‌ڕ بوون به غه‌یب یه‌كه‌مین سیفاتی موسڵمانه. جیاجایی خه‌ڵكی له ئیمان و باوه‌ڕ به غه‌یبدا. 2. حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب. ئیمان هێنان به دیان پیانانی بیر‌و هۆش به ته‌نها. حاڵی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له گه‌ڵ ئیمان بوون به غه‌یب. 3. هۆكاره‌كانی باوه‌ڕ نه‌كردنی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان بۆ ئیمان بوون به غه‌یب. په‌ینه‌بردنیان به عیلم و زانیاری غه‌یب. پێنه‌گه‌یشتنی حه‌قیقه‌ت و ته‌ئویلی غه‌یب پێیان. 4. له حاڵه‌ته‌كانی ئیمان به غه‌یب. كه‌ی غه‌یب و په‌نهان ئه‌گۆڕێ به بینین و موشاهه‌ده. كه‌ی ته‌وبه ئه‌پچڕێ و وه‌رناگیرێ. 5. ئینكار كردن و باوه‌ڕ نه‌بوون به غه‌یب له سه‌رده‌می نوێ‌دا. سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی تێوری ماددی و هۆكاره‌كانی. نسكۆ هێنانی تێوری ماددی و جیاوازی زانایانی. 6. كاریگه‌ری باوه‌ڕ بوون به غه‌یب له سه‌ر ئماندارو بێ باوه‌ڕ. ژیانتاڵی و نه‌گبه‌تی كافرو بێ باوه‌ڕ. دڵئارامی و به‌خته‌وه‌ری ئیماندار. 7. پرسیاره‌كان باوه‌ڕی بێ كرده‌وه به‌ڵگه‌ی لاوازی باوه‌ڕ بوونه به غه‌یبه. جێ به‌جێنه‌كردنی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب له هۆكاری دواكه‌وتن و داڕمانی موسڵمانانه. ئینكاركردنی غه‌یب له نێوان ڕاڕایی وه‌سوه‌سه‌و په‌رچ دانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كان. گیانه‌ڵا له ئه‌هلی جیهانی شه‌هاده‌ته. سه‌باره‌ت به قوتابخانه‌ی عه‌قلانی. زانیاری پزیشكه‌وانی بۆ ڕه‌گه‌زی كۆرپه‌له. هاتنه خواره‌وه‌ی عیسا‌و پچڕانی ته‌وبه. ئیسلامه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دانی به هه‌ردوو شایه‌تماندا نه‌هێناوه. قه‌ده‌رو چه‌ند هۆكاری. 8. پوخته‌ی ئه‌و سوودانه‌ی له‌م بابه‌ته وه‌رده‌گیرێن.