سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  به‌شه‌كانی هه‌واڵدان به‌ غه‌یب و په‌نهان
گۆڕینی فۆنت

باوکی موحه‌ممه‌د


أقسام أخبار الغيب 
باوه‌رِمان به‌ پردی سیرات هه‌یه‌، فریشته‌كان، بینینی رِووی خوای گه‌وره‌، ته‌رازوو، هه‌موو بنه‌ماكانی ئیمان، جا ئه‌م هه‌واڵدراوانه‌ له‌ سه‌ر سێ به‌شن: 
یه‌كه‌م: كۆمه‌ڵه‌ هه‌واڵێك كه‌ په‌نهانی رِووتن، ئه‌مه‌ ئه‌وانه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ مه‌دحی به‌نده‌ چاكه‌كانی خۆی پێ كردوون به‌وه‌ی كه‌ باوه‌رِیان پێیه‌تی، له‌ سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة‌)دا ئه‌فه‌رموێت: ذَلِكَ الْكِتَابُ لا رَيْبَ فِيهِ هُدىً لِلْمُتَّقِينَ * الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ:: ئه‌و قورئانه‌ كتێبێكه‌ هیچ گومانێكی تیا نیه‌(كه‌ له‌ لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ رِه‌وانه‌ كراوه‌ به‌ جوبرِه‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌رێلىالله علیه وسلم) كه‌ مایه‌ی رِێنمونی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته‌ بۆ خواناسان و پارێزكاران[البقرة‌:2-3] ئه‌مه‌ش ئیمان به‌ خواو فریشته‌كانی و كتێبه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و رِۆژی دوایی و پردو ته‌رازوو و شتانی تریش ئه‌گرێته‌وه‌. 
جا ئه‌مه‌ له‌و جۆره‌یه‌ كه‌ په‌نهان ونادریاری رِووته‌ و پێویسته‌ باوه‌رِمان پێی هه‌بێت و دڵنیایی ته‌واومان له‌ سه‌ری هه‌بێت، ماده‌م ئێمه‌ له‌م ژیانی دنیایه‌دا بین، ئه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ له‌ غه‌یب و په‌نهان هه‌رگیز نایانبینین و له‌ سه‌رمان پێویسته‌ بێ هیچ چه‌نو چوون و گومانێك ته‌واوی باوه‌رِمان هه‌بێت پێیان. 
دووه‌م: هه‌واڵێكن كه‌ غه‌یبی نسبین و له‌ یه‌كێكه‌وه‌ تا یه‌كێكی دیكه‌ جیاوازیان هه‌یه‌، مه‌به‌ستیش پێیان: ئه‌وا كارانه‌ن كه‌ خواو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)هه‌واڵیان پێ داوین له‌وه‌ی كه‌ له‌ داهاتودا رِوو ده‌ده‌ن له‌ دنیادا، له‌وه‌ی كه‌ واقعدا ده‌بن و له‌م دنیایه‌دا دێنه‌ جێ، ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێكی زۆر ئه‌چێته‌ ژێریه‌وه‌ له‌وانه‌: باوه‌رِت ببێ و دڵًنیابه‌خشی ته‌واو بی به‌ سه‌ركه‌وتن و زاڵ بونی ئیسلام به‌ سه‌ر هه‌موو ئاینه‌كانی دیكه‌دا، وه‌ له‌ گه‌وره‌ترینی ئه‌م جۆره‌ش له‌ په‌نهان مه‌رج و نیشانه‌كانی هاتنی رِۆژی دوایین كه‌ ئێمه‌ به‌ ته‌واوی باوه‌رِمان پێیان هه‌یه‌و تا كۆتا پله‌ی دڵنایی له‌ رِودانیان دڵنیاین، هیچ گومان و دودڵییه‌كمان ده‌رباره‌یان نیه‌، وه‌ له‌ مه‌رج و نیشانه‌كانی دوارِۆژیش: ده‌رچوونی مه‌سیحی ده‌جاله‌، ده‌ركه‌وتنی رِۆژه‌ له‌ رِۆژئاوایه‌وه‌، ده‌رچوون و ده‌ركه‌وتنی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج، ئه‌و ئاژه‌ڵه‌(الدابة)یه‌ی كه‌ دێت و هه‌واڵی پێ دراوه‌، دابه‌زینی عیسا علیه‌السلام، وه‌ ده‌ركه‌وتنی دوكه‌ڵ، وه‌ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئاگره‌ی كه‌ له‌ ناوه‌رِاستی (عدن)ه‌وه‌ ده‌ر ئه‌چێت، كه‌ كۆتایینی نیشانه‌كانی هه‌ڵسانی قیامه‌ته‌ وه‌ك له‌ فه‌رموده‌كه‌ی (حذيفة)دا كه‌ له‌ (صحيحي مسلم)دا هاتووه‌، جا ئه‌مه‌ به‌ سێ رِۆچونه‌ گه‌وره‌كه‌وه‌ ده‌ مه‌رج و نیشانه‌ی گه‌وره‌ی هاتنی رِۆژی دوایین، رِۆژچونێك له‌ رِۆژهه‌لاَت، وه‌ رِۆچونێك له‌ رِۆژئاوا، وه‌ رِۆچونێكیش له‌ نیودورگه‌ر عه‌ره‌ب، ئه‌مه‌ ده‌ دانه‌. 
نیشانه‌كانی تری جگه‌ له‌مانه‌ش زۆرن له‌وانه‌: رِوودانی ئه‌وشتانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)هه‌واڵی پێ داوون له‌: فیتنه‌و ئاژاوه‌و ده‌رچوونی مه‌هدی كه‌ له‌ گه‌ڵ عیسادا ده‌بێت سه‌لامی لێ بێ و نوێژی له‌ دواوه‌ ده‌كات، وه‌ جه‌نگ له‌ گه‌ڵ جووله‌كه‌، وه‌ دڵنایین كه‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ شه‌رِیان له‌ گه‌ڵ ده‌كات تاكو دارو به‌رد دێنه‌ زمان و ده‌ڵێن ئه‌ی مسوڵمان ئه‌وه‌ جووله‌كه‌یه‌كه‌ له‌ پاشماوه‌ وه‌ره‌ بیكوژه‌، وه‌ باوه‌رِمان هه‌یه‌ كه‌ شوانانی مێگه‌ل ئه‌بنه‌ خاوه‌ن موڵك و سامان و ماڵه‌كانیان به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئاسمان و خۆیانی پێ با ئه‌ده‌ن و ئه‌نازن پێیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش كه‌ ئێسته‌ له‌ به‌رچاوماندایه‌و ئه‌یبینین و شتانی تری جگه‌ له‌ مانه‌ش. 
كه‌واته‌: له‌ سه‌رمانه‌ باوه‌رِمان ببێت به‌ هه‌رچیه‌ك كه‌ خوا سبحانه‌وتعالی وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵیان پێ داوه‌ به‌ بێ هیچ دڵه‌ رِاوكێ و دودڵیه‌ك، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ینه‌ پله‌و پایه‌ی دڵنیایی و له‌ دڵنیابووان ئه‌ژمێررێن. 
سێیه‌م: باوه‌رِمان هه‌یه‌ به‌و كارانه‌ی كه‌ غه‌یب و په‌نهانن، به‌لاَم ئه‌كرێ لای هه‌ندێ كه‌س غه‌یب بێت به‌لاَم لای هه‌ندێكی تر نه‌ء، له‌ نمونه‌ی ئه‌وه‌ش فه‌رموده‌ی مێشه‌كه‌یه‌(حدیپ الژباب)، پێغه‌مبه‌رێلىالله علیه وسلم ئه‌فه‌رموێت: :{إذا وقع الذباب في إناء أحدكم فليغمسه ثم ليلقه، فإن في أحد جناحيه داء وفي الآخر دواء: ئه‌گه‌ر مێش كه‌وته‌ ناو په‌رداخی یه‌كێكتانه‌وه‌ ئه‌وه‌ نوقمی بكات و ئه‌وجا فرِێی بدات، چونكه‌ له‌ یه‌كێك له‌ باڵه‌كانیدا ده‌رد(میكرۆب) هه‌یه‌و له‌وی تریدا ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی } ئه‌مه‌ به‌ به‌راورد به‌ ئێمه‌ كه‌ ئه‌هلی تایبه‌تمه‌ندی و زانیاری نین له‌و بواره‌دا غه‌یب و نادیاره‌، به‌لاَم پێویسته‌ باوه‌رِمان پێی هه‌بێت. 
به‌لاَم ئه‌گه‌ر یه‌كێك ئه‌م بابه‌ته‌ی شیكرده‌وه‌و كه‌وته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ری و زانی میكرۆب و چاره‌سه‌ره‌كه‌ش چیه‌، ئه‌وه‌ ئیتر بۆ ئه‌و غه‌یب نیه‌ و ئه‌بێته‌ جیهانی شه‌هاده‌ت و بینین نه‌ك جیهانی غه‌یب و نادیار، به‌لاَم ئێمه‌ باوه‌رِمان به‌وه‌ هه‌یه‌و فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر 
(صلى الله عليه وسلم) به‌ رِاست ئه‌زانین جا ئیتر ته‌جره‌به‌ كرابێت یان نا. 
جا ئیمان به‌ غه‌یب و په‌نهان فه‌زڵی زیاترو پله‌ی به‌رزتره‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ رِێی ته‌جره‌به‌و سه‌لماندنه‌وه‌ گه‌شتینه‌ ده‌ره‌نجامێك و به‌ چاو بینیمان، ئه‌وه‌ له‌ جیهانی غه‌یب ده‌رئه‌چێت، هه‌رچه‌نده‌ به‌وه‌ ئیمان و به‌ رِاست زانینمان بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)زیاد ئه‌كات، وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكیش ئیمانیان زیاد ناكات ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه‌ به‌ چاوی خۆیان نه‌بینن. 
به‌لاَم ئێماندار ئه‌بێ باوه‌رِی به‌وه‌ هه‌بێت و دڵنایی ته‌واوی هه‌بێت بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ ته‌جربه‌و تاقیكردنه‌وه‌ هه‌بێت، چونكه‌ رِاستگۆترین كه‌سێك فه‌رمویه‌تی كه‌ خوا هه‌واڵی داوه‌ كه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ قسه‌ ناكات. 
كه‌واته‌: باوه‌رِێكی رِه‌هاو بێ سنورمان ئه‌بێت به‌وه‌ی كه‌ هه‌رشتێك كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)رِاستگۆیه‌ پێی رِاگه‌یاندبین و هه‌واڵی پێ دابین هه‌قه‌و له‌ لای خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و هیچ گومان و دودڵی و دڵه‌رِاوكه‌یه‌كمان له‌ به‌رامبه‌ریدا نیه‌، به‌لاَم تاكه‌ مه‌رج له‌ وه‌رگرتنیدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فه‌رموده‌كه‌ سه‌حیح و دروست بێت و جێگیر بوبێت له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (صلى الله عليه وسلم) که‌ ئه‌وه‌ی فه‌رمووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌چێته‌ ژێر گشتی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ ئه‌فه‌رموێت:وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا: وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله عليه وسلم)پێی به‌خشیون وه‌ری بگرن، هه‌ر فه‌رمانێكی پێ دان به‌ گۆێی بكه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر شتێكی لێ كردن مه‌یكه‌ن[الحشر:7] جا هه‌رچیه‌ك كه‌ پێغه‌مبه‌ر خوا (صلى الله عليه وسلم)پێی دابین وه‌ری ئه‌گرین هه‌ر وه‌ك له‌ فه‌رموده‌ی خوادا هاتووه‌و ئه‌فه‌رموێت:قُلْ إِنَّمَا أُنْذِرُكُمْ بِالْوَحْيِ: بڵێ من ته‌نها به‌ نیگاو وه‌حیه‌وه‌ ئێوه‌ بێدار ده‌كه‌مه‌وه‌[الأنبیاء:45 جا ئه‌و ته‌نها به‌ وه‌حی خوایی ئه‌مانترسێنێت و بێدارمان ئه‌كاته‌وه‌و هه‌واڵمان پێ ئه‌دات نه‌ك به‌ شتێك له‌ لای خۆیه‌وه‌، جا باوه‌رِمان به‌مانه‌ هه‌مووی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش پێویست به‌ رِاڤه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی دورو درێژ ناكات له‌ سه‌ری.

 1364

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram