هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی هه‌ندێک له ئایه‌ته‌کانی جزمی (عم) ڕێناز خوشک و برایانی ئیماندار پێویسته له‌سه‌ر هه‌ریه‌که له ئێمه هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئایه‌ته‌کان بزانین تا بتوانین به‌ره‌نگاری دوژمنانی ئیسلام ببینه‌وه... هه‌وڵده‌ده‌م هۆی هه‌ندێکی که‌م له ئایه‌ته‌که‌نی قورئانی پیرۆز بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ئاشکرا بکه‌م به‌یارمه‌تی خودا ... __ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) خه‌ڵاتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێبه‌خشرا، بێباوه‌ڕه‌کان له‌ناو خۆیاندا که‌وتنه پرسیارکردن له یه‌کتری، له‌وکاته‌دا خوای گه‌وره: عم يتساءلون ،عن النبا العظیم،... (سوره‌تی النبأ) دایبه‌زاند. __ بێباوه‌ڕانی مه‌ککه به گاڵته پێکردنه‌وه له پێغه‌مبه‌ری خوایان ده‌پرسی: ئه‌و ڕۆژی قیامه‌ته‌ی باسی ده‌که‌ی که‌ی دێت؟ ... له وه‌ڵامدا خوای گه‌وره ئایه‌تی يسألونک عن ساعة،.. سوره‌تی النازعات- ی نارده خواره‌وه. __ ڕۆژێکیان کۆمه‌ڵێک له سه‌رانی قوڕه‌یش له ده‌وری پێغه‌مبه‌ر خڕ بونه‌وه‌و ئه‌ویش به گه‌رمی باسی ئیسلامی بۆ ده‌کردن له ناکاو { عبد الله و کوڕی ئوممو مه‌کتوم} که پیاوێکی نابینا بوو هاته خزمه‌تی و چه‌ند جارێک داوای ئامۆژگاری لێکرد پێغه‌مبه‌ری خوا ڕوی لێ وه‌رچه‌رخاند و پشتی تێکرد چونکه زیاتر په‌رۆشی موسوڵمان بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵه ناوداره بێباوه‌ڕه بو ، له باره‌ی ئه‌و ڕوداوه‌وه عبس و تولی،.. سوره‌تی عبس- دابه‌زییه خواره‌وه . __ ڕۆژێکیان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی به موسوڵمانه‌کان : له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موی به پێیپه‌تی و ڕوتی حه‌شر ده‌کرێن، خات و عائیشه خوای لێ ڕازی بێت پرسیاری لێکرد: ئایه عه‌وره‌تی یه‌کتری ده‌بینین ، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموی: له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سه هێنده گرفتی هه‌یه نایپه‌ر ژێته سه‌ر ئه‌و شتانه ئیتر سوره‌تی عبس-37 هاته خواره‌وه. __ که ئایه‌تی لمن شا‌ء منکم ان يستقيم هاته خواره‌وه ئه‌بو جه‌هل وتی : ئه‌وه ئیتر به ئاره‌زوی خۆمانه ئه‌گه‌ر ویستمان ئه‌وا ڕێک ده‌ڕۆین و خۆراگر ده‌بین خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شمان ویست ئه‌وا ڕێک ناڕۆین ئینجا ئایه‌تی وما تشأءون الا ان يشا‌ء الله رب العالمين سوره‌تی التکویر-29 هاته خواره‌وه. __ کاتێک پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) چوو بۆ مه‌دینه بازرگانه‌کانی له کێشانه و پێوانه‌دا گزیان ده‌کرد و له‌فرۆشتنه‌وه‌دا سوک ده‌یان کێشا ئینجا سوره‌تی المطففین-1 هاته خواره‌وه، ئیتر له‌وه‌و دوا به‌چاکی کێشانه و پێوانه‌یان ده‌کرد. __ ئایه‌تی فلينظر الانسان م‌م خلق،... سوره‌تی الطارق -5 له باره‌ی (کلدة الجمحی) یه‌وه هاته خواره‌وه ، ناو براو زۆر به‌هێزی خۆیدا ده‌نازی ده‌چوه سه‌ر پارچه‌یه‌ک چه‌رم و ده‌ی وت ئاده‌ی قوڕه‌یشییه‌کان هه‌ر کامتان بتوانێ ئه‌م پارچه چه‌رمه له‌ژێر پێم ده‌ر بهێنێت خه‌ڵاتێکی وا وای ده‌ده‌مێ ، پاشان ده‌یوت ((محمد)) باوه‌ڕی وایه که دۆزه‌خ 19 پاسه‌وانی هه‌یه من به ته‌نها چاره‌ی ده‌یان ده‌که‌م ئێوه‌ش به هه‌مووتان نۆکه‌ی تر بگرن . __ هه‌ر کاتێک جبرئیل -سه‌لامی خوای لێبێت- وه‌حی بهێنایه هێشتاکه جبرئیل ته‌واوی نه‌ده‌کرد پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا بیری بچێته‌وه خێرا خێرا له‌سه‌ره‌تاوه دووباره‌ی ده‌کرده‌وه سوره‌تی الاعلی-6 له‌م باره‌یه‌وه هاته خواره‌وه . __ جارێکیان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی به موسوڵمانه‌کان هه‌ر که‌سێک بیری (رومة) بکڕێت و بۆخۆی چێژی لێ به‌رێت خوا لێی خۆش ده‌بێت، عوسمانی کوڕی عه‌ففان -خوا لێی ڕازی بێت- بیره‌که‌ی کڕی پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رموو: ئایه ئاماده‌یت بیکه‌یت به خێر تا خه‌ڵکی ئاوی لێبخۆنه‌وه؟ عوسمانی کوڕی عه‌فان له وه‌ڵامدا وتی: به‌ڵێ . ئینجا خوای گه‌وره سوره‌تی الفجر- 27 ی دابه‌زاند له‌م باره‌یه‌وه. __ که خوای میهره‌بان له قورئاندا باسی ڕازاوه‌یی به هه‌شتی ده‌کرد ، سه‌رلێشێواو و گومرایان باوه‌ڕیان نه‌ده‌هات و به‌لایانه‌وه سه‌یر بوو؛ خوای گه‌وره‌ش افلا ينظرون الی الابل کيف خلقت،... ی بۆ ناردنه خواره‌وه. __ ئه‌بو قوحافه وتی به ئه‌بوبه‌کری صدیقی کوڕی: ئه‌وه‌تۆ هه‌ر کۆیله‌ی لاواز و که‌م هێز ده‌کڕی و ئازادیان ده‌که‌یت! باشتر وایه کۆیله‌یه‌ک ئازاد بکه‌یت که ئازا‌و دلێر بێت تا ببێته پشتیوانت وه به‌رگریت لێبکات .. ئه‌بو به‌کر خوالێی ڕازی بێت فه‌رمووی: من به ته‌مای ئه‌و پاداشته‌م که خوا لای خۆی ئاماده‌ی کردووه، ئینجا ئایه‌تی فأما من اعطی و اتقی،.. سوره‌تی اللیل-5 له باره‌یه‌وه هاته خواره‌وه. __ئایه‌تی و سيجنبها اللتقی،.. سوره‌تی اللیل - 17 له باره‌ی ئه‌بو بکر -خوا لێی ڕازی بێت- هاته خواره‌وه .چونکه حه‌وت کۆیله‌ی کڕی و ئازادی کردن، هه‌ر حه‌وتیان له پێناو ئیسلامدا له ژێر سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی سه‌ختدا بوون. __ حه‌زره‌تی (جبریل)ماوه‌یه‌ک سرووشی (وه‌حی) بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نه‌هێنا، (ام جمیل ) ژنی ئه‌بو له‌هه‌ب به پێغه‌مبه‌ری خوای ده‌وت: وا بزانم هاوه‌ڵه‌که‌ت لێت زویر بووه و ڕقی لێ هه‌ڵگرتوویت!!! جا خوای گه‌وره بۆ دڵ نه‌وایی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سوره‌تی -الضحی- ی بۆ نارده خواره‌وه. __ په‌روه‌ردگار یه‌ک به یه‌کی ئه‌و ناوچانه‌ی که پشتی ئیسلام ڕزگاری کردن هه‌ر هه‌مووی هێنایه پێش چاوی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ،، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئێجگار خۆشحاڵ بو ، له‌و کاته‌دا وللآخرة خير لک من الأولى،... ی (سوره‌تی الضحی-4) بۆ نارده خواره‌وه. __ بێ باوه‌ڕان پلارو توانجیان له نه‌داری و هه‌ژاری موسوڵمانه‌کان ده‌گرت و گه‌مه‌یان پێده‌کردن، خوای گه‌وره ان مع العسر يسرا،... ی (سوره‌تی الانشرح-6) بۆ دابه‌زابدن ، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی به موسوڵمانه‌کان: مژده بێت هه‌رگیز یه‌ک ته‌نگانه زاڵ نابێت به سه‌رتاندا. چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م بن