دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ڕاسپێری پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بۆ خودی معاذ خۆی (وصية رسول الله صلى الله عليه وسلم لمعاذ في نفسه). ئه‌و ڕاسپێریه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆ خودی معاذ خۆی بوو ئه‌وه بوو كه پێی فه‌رموو: { اتق الله حيثما كنت، و أتبع السيئة الحسنة تمحها، وخالق الناس بخلق حسن}رواه أحمد (5/ 153-158)، الترمذي 41/312) عن أبي ذر، وذكره الألباني (96). { له هه‌ر شوێنێكیت له خوا بترسه‌و پارێز بكه له خوا، وه به دوای هه‌ر خراپه‌یه‌كدا چاكه‌یه‌ك بكه ئه‌یسڕێته‌وه، وه به ڕه‌وشتی به‌رزوو جوانیش هه‌ڵس‌و كه‌وت له گه‌ڵ خه‌ڵیدا بكه} ئه‌مه به گشتی ڕاسپێرییه‌كه له هه‌ڵس‌و كه‌وت و لایه‌نی به‌رِێوه‌بردن ئیداریش، له بواری مرۆڤ خۆیدا پێی ئه‌فه‌رموێت: {اتق الله حيثما كنت} { له هه‌ر شوێنێك بویت له خوا بترسه } له هه‌ر شوێنێك بویت، هه‌ر پله‌یه‌كت هه‌بێت، كاربه‌ده‌ست بیت یان ژێرفه‌رمان، ئه‌مه وه‌سیه‌ت‌و ڕاسپێریه‌كی كۆ‌و گشتیه بۆ هه‌موو كه‌سێك‌و له هه‌موو كاتێكا، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه ئه‌فه‌رموێت: { له هه‌ر شوێنێك بویت له خوا بترسه} ئه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ معاذ و بۆ ئێمه‌ش به گشتی چۆن مامه‌ڵه بكه‌ین له گه‌ڵ خوا ناسی‌و ته‌قوای خوای گه‌وره‌دا. دوای ئه‌وه چۆن مامه‌ڵه بكه‌ین له گه‌ڵ نه‌فس‌و ده‌روونی خۆمان، ئه‌فه‌رموێت: {وأتبع السيئة الحسنة تمحها }{ به دوای هه‌ر خراپه‌یه‌كدا چاكه‌یه‌ك بكه ئه‌یسڕێته‌وه} ده‌روونی مرۆڤ لۆمه‌كرا‌وو تاوانبار‌و خه‌تاباره، ئه‌گه‌ر شوێنی بكه‌ویت‌و له هه‌موو كارێكدا به گوێی بكه‌یت، ئه‌وه به‌ره‌و تیاچوون و هه‌ڵدرێرت ئه‌بات، جا هه‌ر سه‌رپێچیه‌كی خوای گه‌وره‌ت كرد، هه‌ر تاوان‌و خراپه‌ك لێت ڕویدا چاكه‌یه‌كی به دوادا بكه ئه‌یسڕێته‌وه‌و نایهێڵێت، ده‌روونی خۆت بكه به چاو‌دێر به سه‌ریه‌وه، گله‌یی له خۆت بكه، له خۆت بپرسه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی لێت بپرسرێته‌وه، كرده‌وه‌كانی خۆت بپێوه‌و سه‌یریان بكه بزانه چۆنن‌و نامه‌ی كرده‌وه‌كانی ڕۆژانه‌ت چیان تیایه پێش ئه‌وه‌ی كه بپێورێن، توێشوو بخه بۆ خۆپیشاندانی هه‌ره گه‌وره، بۆ ئه‌و كاته‌ی له به‌ر ده‌م په‌روه‌ردگاردا ڕائه‌وه‌سێنرێبت‌و دائه‌نرێیت. جا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌و تاوانێكت كرد، ئه‌وه چاكه‌یه‌كی به دوادا بكه ئه‌یسڕێته‌وه: ان الحسنات يذهبن السيئات ذلك ذكرى للذاكرين هود : 114 . { به راستی چاكه‌كان خراپه‌كان لا ئه‌به‌ن، ئه‌مه یاداوه‌رییه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی یاده‌وه‌ری وه‌رئه‌گرن}. له پاشاندا پێی فه‌رموو: {وخالق الناس بخلق حسن}{ وه به ڕه‌وشتی به‌رزوو جوانیش هه‌ڵس‌و كه‌وت له گه‌ڵ خه‌ڵك بكه} ئه‌ویش له چۆنیتی هه‌ڵس‌و كه‌وت كردن له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا، كه ئه‌بێت له كاتی هه‌ڵس‌و كه‌وت و تێكه‌ڵاوی له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ده‌بێ به چ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵیاندا بجوڵێیته‌وه، جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌م فه‌رموودهدا هه‌رچی شتێك له‌و ڕووه‌وه هه‌یه كۆی كردۆته‌وه، وه شتێكیش نیه كه پێویست بێت سه‌باره‌ت به معاذ و پێی نه‌وتبێت، بۆی ڕونكرده‌وه كه چۆن هه‌ڵس‌و كه‌وت بكات له گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا، هه‌ڵس‌و كه‌وت له گه‌ڵ نه‌فس‌و ده‌روونی خۆیدا، هه‌ڵس‌و كه‌وت له گه‌ڵ خه‌ڵكی و ده‌ورو به‌ریدا، ئینجا دوای ئه‌وه وه‌سیه‌ت‌و ڕاسپێریه‌كی تری ئه‌كات كه بابه‌تی ده‌رسه‌كه‌ی ئێمه‌یه‌و دێینه سه‌ری و به وردی باسی ئه‌كه‌ین، ئه‌ویش به نسبه‌ت ڕۆشتنیه‌وه بۆ یه‌مه‌ن. یه‌مه‌ن زه‌ویه‌كی پێرۆزو موباره‌كه، خوای گه‌وره فه‌زڵ‌و ڕێزی خه‌ڵكی یه‌مه‌نی داوه به‌وه‌ی كه مژده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) وه‌رگرت، كاتێك كه هاتن بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا له گه‌ڵ وه‌فده‌كانی تردا، شاندی به‌نی ته‌میم هاتن بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ، پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموون: { أقبلوا البشرى يا بني تميم ! قال بن‌و تميم : قد بشرتنا فأعطنا}رواه البخاري (6982)، وأحمد (4/ 431) عن عمران بن حصين. { مژده‌كه ( واته مسوڵمان بونتان) وه‌ربگرن ئه‌ی بنی تمیم! وتیان: ئه‌وه مژده‌ت پێداین ده‌ی شتیشمان بده‌رێ } هاتن به‌خشیشیان ئه‌ویست، وه‌ك ئه‌وه بڵێن: ئێمه ئه‌زانین كه ئه‌وه‌ی لای تۆیه‌و پێمان ئه‌ڵێیت چیه، ئه‌ڵێیت: له خوا بترسن، به هه‌شت و دۆزه‌خ هه‌یه .... ئه‌مه ئه‌زانین، به‌رم ئێمه به‌خشش‌و پاره‌مان ئه‌وێت له حه‌قی ئه‌وه‌ی شوێنت ئه‌كه‌وێن، كه‌حاڵی زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌مرِۆ به‌م شێوه‌یه‌یه، نیعه‌ت‌و خۆشی دنیا هه‌ڵئه‌بژێرن به سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی لای په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی كه كه‌م و كوڕه‌و ئه‌بڕێته‌وه هه‌ڵیئه‌بژێرن به سه‌ر ئه‌وه‌دا كه هه‌میشه به‌رده‌وامه‌و بڕانه‌وه‌ی نیه، گه‌نجینه‌ی هه‌میشه پرِی لای په‌روه‌ردگار ئه‌فرۆشن به ژیانێكی كه‌می بڕاوه‌ی ئه‌م دنیایه. وتیان (خه‌ڵكی یه‌مه‌ن): { قد بشرتنا فأعطنا، قال: اقبلوا البشرى يا أهل اليمن ! قالوا: قبلنا يا رسول الله} { به ڕاستی مژده‌ت پێ داوین و به‌شیشمان بده، فه‌رمووی: مژده‌كه وه‌ربگرن ئه‌ی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن! وتیان: وه‌رمان گرت‌و قبوڵمان كرد ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا} ئیتر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ریان قبوڵ كرد له خزمه‌تیدا دانیشتن، وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا كه عمران كوڕی حصین خوالێی‌رِازیبێ ئه‌یگێرِێته‌وه، باس له وه‌رگرتنی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن ئه‌كات بۆ مژده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی یه‌مه‌ن گوێڕایه‌ڵ‌و ملكه‌چی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا بوون‌و هاتنه ناو ئیسلامه‌وه و مسوڵمان بوون به بێ جیهادو شه‌ڕكردن، به‌ڵكو خۆیان هاتن به به‌ره‌و پیری ئیسلام‌و وه‌ریان گرت، ئیتر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ویستی كه یه‌كێكیان له گه‌ڵدا بنێرێت كه شاره‌زایان بكات‌و فێری ئیسلامیان بكات، ئه‌وه‌بوو كه معاذی له گه‌ڵدا ناردن خوا لێی ڕازیبێ.