دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د بانگه‌واز ته‌نها بۆ لای خوا (الدعوة إلى الله وحده). وه‌ستان و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ئه‌كه‌ین لای فه‌رموودی خوا -سبحانه‌وتعالی- كه ئه‌فه‌رموێت: إِلَى اللّهِ ، خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن له بانگخوازن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ورد سه‌رنج بده‌ین ئه‌بینین به رِاستی هیچ كه‌سێك نابینین له دنیادا بۆ ئه‌و كاره یان ئه‌و شته باوه‌ڕی پێیه‌تی بانگخواز نه‌بێ، ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ هه‌چ كه‌سێكدا دانیشتیت، ئه‌بینتی كه بیروبۆچۆنێكی هه‌یه زاڵ بووه به سه‌ر مێشك‌و بیركردنه‌وه‌یداو بۆته جێی خولیا‌و گرنگیدانی له ژیانیدا، بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات، حه‌ز ئه‌كات كه هه‌موو خه‌ڵكی باوه‌ڕی پێ بێنن، جا هه‌موو مرۆڤێك ڕای خۆی هه‌یه، وه مه‌به‌ستی خۆی هه‌یه له‌م دنیایه‌دا، جا مه‌به‌سته‌كه‌ی گشگیرو گه‌وره بێت به شێوه‌یه‌ك كه بیه‌وێت نه‌خشه بكێشێت بۆ جیهان، یان ناوخۆیی بێت‌و په‌لنه‌هاوێژێت، وه‌ك نه‌خشه بۆ قوتابخانه‌كه‌ی یان دێكه‌ی یان گه‌ڕ‌ه‌كه‌كه‌ی یان ماڵه‌كه‌ی یان خێزانه‌كه‌ی وه هه‌روه‌ها، گرنگ ئه‌وه‌یه كه په‌یڕه‌وو مه‌نهه‌جێكی دیاریكراوی هه‌یه‌و ئه‌یه‌وێت جێ به جێی بكات و له ژیانیدا له سه‌ری بڕوات. هه‌موو كه‌سێك به فیتره‌تی خۆی بانگخوازه، هه‌موو كه‌سێك بانگه‌شه بۆ شتێك ئه‌كات، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم و ئه‌وانه‌ش شوێنی كه‌وتوون ئه‌وه‌یه كه بانگه‌وازو بانگه‌شه‌یان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه خوا به تاك و ته‌نها بپه‌رسترێت و هیچ هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و هاوشانی بۆ بڕیار نه‌درێت. بانگه‌واز بۆ لای خوا ناونیشانێكه زۆرێك له خه‌ڵكی هاواری بۆ ئه‌كه‌ن‌و خۆیان ئه‌ده‌نه پاڵی-جگه له‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی كوفر‌و گومڕایی‌و سه‌رلێشێواوی ئه‌كه‌ن- له‌وانه‌ی كه خۆیان پاڵداوه‌ته پاڵ ئیسلام‌و خۆیان به مامۆستا‌و پێشه‌وا ئه‌زانن، خۆیان كردۆته ده‌مڕاست و مامۆستای خه‌ڵكی، به‌ڵام جاری وایه بانگی خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن بۆ شتێكی تر جگه له خوا وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ ڕایه‌ك ئه‌كات كه خۆی باوه‌ڕی پێیه‌تی‌و هه‌ر ئه‌وه به ڕاست ئه‌زانێ، وا ئه‌زانی كه ئه‌وه‌یه دینی خوا، كه به‌و شێوه‌یه‌ش نیه‌و ڕه‌نگه به هه‌ڵه‌دا چوبێت، یان بانگه‌شه ئه‌كات بۆ لای مامۆستایه‌ك با له پێشه‌وایانی دینیش بێت، یان بۆ لای ڕایه‌كی دیاریكراو‌و، یان كۆمه‌ڵێك له كۆمه‌ڵه‌كان، بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات‌و كۆششی ته‌واو ئه‌كات تیایدا، ئه‌شڵێت: كه بانگه‌شه ئه‌كه‌م بۆ لای خوا، به‌ڵام له ڕاستیدا بانگه‌شه‌كه‌ی بۆ لای ئه‌و راوه كۆمه‌ڵه‌یه كه به لای خۆیه‌وه په‌سه‌نده، نه‌ك بۆ لای په‌روه‌ردگار، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: { فمن كانت هجرته الىالله و رسوله فهجرته الىالله ورسوله، و من كانت هجرته لدنيا يصيبها أوامرأة ينكحها فهجرته الى ما هاجر اليه} { هه‌ركه‌سێ كۆچكردنه‌كه‌ی ( له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه) بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بێت، ئه‌وا كۆچه‌كه‌ی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بووه‌و لێی وه‌ر ئه‌گیرێت، هه‌ر كه‌سێكیش كۆچ كردنه‌كه‌ی بۆ ده‌ست كه‌وتنی دنیا، یان بۆ ماره‌كردن‌و هێنانی ژنێك بێت، ئه‌وه كۆچه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه كه له پێناویدا كۆچی كردووه} هه‌روه‌ها بانگه‌وازیش به‌و شێوه‌یه‌یه، هه‌ركه‌سێ بانگه‌شه‌و بانگه‌وازی له به‌ر خوا بێت‌و بۆ خوا بێت، ئه‌وه ڕاسته بۆ خوایه لێی وه‌رئه‌گیرێت، هه‌ركه‌سێكیش بۆ جگه له خوا بێت، ئه‌وه بۆ ئه‌و شته‌یه كه بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، با په‌رده‌یه‌كیش بدات به سه‌ریداو وا له خه‌ڵكی بگه‌یه‌نێت كه بانگه‌شه بۆ لای خوا ئه‌كات.