دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د عیسا (سه‌لامی لێ بێ) لای موسڵمانان سێیه‌م: كه‌واته ئه‌م سێ ئاینانه هه‌ریه‌ك ڕاو بیروباوه‌ڕێكی جیاوازی هه‌یه به‌رامه‌به‌ر به عیسا سه‌لامی لێبێ، قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه كوڕی خوایه-په‌نا به خوا-، وه قسه‌ی ئه‌وه‌ش كه كوڕی زینایه-په‌نا به خوا-و پێغه‌مبه‌ر نیه، ئه‌م دوو قسه‌یه بیروباوه‌ڕی نه‌سرانی‌و جوله‌كه‌كانن. خوای گه‌وره هیدایه‌ت‌و ڕێنمونی ئیماندارانی كردووه بۆ ئه‌و حه‌ق‌و ڕاستیه‌ی كه ئه‌وان تیایا جیاوازن‌و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌و تیایا گومڕابوون، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه بیروباوه‌ڕێكی مام ناوه‌ندو ڕاسته ده‌رباره‌ی عیسا، موسڵمانان ده‌ڵێن: عسا سه‌لامی لێبێ به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، نه زیاده‌ڕه‌وی تیا ئه‌كه‌ن‌وڕۆئه‌چن‌و به خوا یان كوڕی خوای دائه‌نێن، وه نه كوڕی زیناشه-په‌نا ئه‌گرین به خوا له‌و بوختانه گه‌وره‌یه- وه‌ك جووله‌كه ئه‌ڵێن، به‌ڵكو به‌نده‌ی خوایه وه پێغه‌مبه‌رو نێرراوی خوایه بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل. جا ئه‌م كێشه‌یه-تاكو ئێسته- شه‌ڕێكی به‌رده‌وامی له سه‌ره، شه‌ڕی ئێسته‌ی ئێمه له گه‌ڵ نه‌سرانیه‌كاندا له سه‌ر ئه‌مه ئه‌خوڵێته‌وه، نه‌سرانیه‌كان به هه‌موو هۆكارو شێواز‌و هێزێك ئه‌یانه‌وی كه عه‌قڵ‌و ژیری مسوڵمانان بگۆڕن، ئه‌یانه‌وێ كه عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیان بگۆڕن، به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵانێكی زۆریان لێ بكه‌ن به نه‌سرانی‌و له ئیسلام هه‌ڵیانگێڕنه‌وه، شایه‌تی بده‌ن به‌وه‌ی كه عیسا كوڕی خوایه -خوازۆر بانترو به‌رزتره له‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌یڵێن- وه هه‌ر ئه‌وه كه گیانی خۆی به‌خشیوه له پێناوی خه‌ڵكیدا، وه هه‌ر ئه‌وه ڕزگاركه‌رو ڕزگاریان ئه‌كات، وه ئه‌و به ڕاستی هه‌ڵواسراوه‌و له خاچ دراوه، ئه‌مانه هه‌موو درۆ‌و بوختانن بۆ پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌و هیچیان ڕاست نین، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ [النساء:157]. { ئه‌وانه نه كوشتویانه‌و نه له خاچ‌و قه‌ناره‌یان داوه، به‌ڵكو لێیان تێك چووه (كه‌سێكی تریان كوشتووه له بریتی ئه‌و)}. له به‌ر ئه‌وه ڕادێوو بڵاوكراوه‌كانی ئینجیل، وه‌ك ده‌نگی ئینجیل، ده‌نگی چاكسازی، وه زۆرێكی تریش له‌وانه كه شه‌پۆله‌كانیان ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی مسوڵمانان ئه‌كرێن، وه‌ك ئه‌ندونیسیاو به‌نگلادش‌و زۆرێكی تر له وڵاتانی تری ئیسلامی (هه‌روه‌ها زۆرێك له‌و ڕێكخراوه مرۆییانه‌ی كه له ڕاستیدا ڕێكخراوی نه‌سرانین‌و مه‌به‌ستیان به نه‌سرانی كردنی مسوڵمانانه، پاساوی یارمه‌تیدان و هه‌ژاری‌و نه‌خوێنده‌واریان كردۆته هۆكارێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بێ باوه‌ڕیو كوفره‌یان). وه ئێستا مناڵانی مسوڵمانان ئه‌كڕن له ئه‌فریقاو ئه‌یانێرن بۆ سوید‌و نه‌رویج و دانمارك و كه‌نه‌داو له سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆیان په‌روه‌رده‌یان ئه‌كه‌ن‌و له داهاتوودا ئه‌یانهێننه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان تاكو خه‌ڵك بكه‌نه به نه‌سرانی. ئه‌مه‌یه حه‌قیقه‌ت‌و ڕاسته‌قینه‌ی جیهانی شارستانی‌و پێشكه‌وتوو، كه بانگه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی‌و دادپه‌روه‌ری‌و یه‌كسانی ئه‌كات، كه به ڕاستی به هیچ شێوه‌یه‌ك مسوڵمانه‌كان ناگرێته‌وه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌وان له سه‌ر ناحه‌ق‌و ناڕه‌وایین، به‌ڵام ئه‌بینین به‌رده‌وام هه‌وڵ‌وكۆششیانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وه ناڕه‌واییانه‌ی خۆیان‌و ده‌یانه‌وێ موسڵمان له خشته به‌رن و له ئاینه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵیگێڕنه‌وه، ئه‌و كوفر‌و بێ باوه‌ڕیه‌ی كه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تا پرسیاریان لێ ئه‌كات له سه‌ری‌و عیسا سه‌لامی لێبێ له به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا به درۆیان ئه‌خاته‌وه، خوای گه‌وره باسی ئه‌و ڕوداوه‌مان بۆ ئه‌كات له ڕۆژی قیامه‌ت كاتێك كه پرسیار ئه‌كات له عیسا سه‌لامی لێبێ له‌سه‌ر ئه‌م كوفر‌و بێ باوه‌ڕیه‌ی كه ئێسته شوێن كه‌وته‌كانی ئه‌یخه‌نه پاڵ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه و ئه‌فه‌رموێت: وَإِذْ قَالَ اللّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنتَ قُلتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَهَيْنِ مِن دُونِ اللّهِ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ إِن كُنتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلاَ أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ إِنَّكَ أَنتَ عَلاَّمُ الْغُيُوبِ (116) } { كاتێكیش خوا (له قیامه‌تا) فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م، ئایا ئه‌وه تۆ به خه‌ڵكیت وتووه: منیش‌و دایكیشم به دوو خوا دابنێنن له خوار خوای په‌ره‌وه‌ردگاره‌وه؟ عیسا له وه‌ڵامدا وتی: پاكی‌و بێگه‌ردی‌و بێ هاوه‌ڵی شایسته‌ی تۆیه، بۆم نیه من شتێك بلًێم بۆ خۆم كه مافی من نه‌بێت؟! (چۆن حه‌ق به خۆم ده‌ده‌م كه شتی وا بێت به زارم‌دا؟!) خۆ ئه‌گه‌ر شتی وام وتبێت ئه‌وه به ڕاستی تۆ ده‌یزانیت‌و لێت شاراوه نیه، چونكه تۆ ده‌زانیت به هه‌رچی له دڵ‌و ده‌رونمدا هه‌یه، به‌لام من نازانم له له ده‌ریای علم‌و زانستی بێ پایانی تۆدا هه‌یه، چونكه به ڕاستی هه‌ر تۆ زانا‌و شاره‌زای نهێنی‌و په‌نهانی} . جا له‌و ڕۆژه‌دا عیسا به درۆیان ئه‌خاته‌وه، وه خوای گه‌وره‌ش به درۆیان ئه‌خاته‌وه. ڕووڕه‌ش به‌رده‌می خوا‌و پاشانیش به‌رده‌م عیسا ده‌بن سه‌لامی خوای لێبێ. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م بیروباوه‌ڕه نادروست‌و ناڕه‌وایه هه‌ر ده‌یانه‌وێ له وڵاتانی مسوڵماناندا بڵاو بێته‌وه، ئه‌یانه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێت بێنه ناو وڵاتانی مسوڵمانه‌وه‌و ئه‌و زه‌هره بڵاو بكه‌نه‌وه، دێن له به‌رچاوی ئێمه‌و له شوێنه گشتیه‌كاندا ئه‌ڵێن كه ئێمه ڕێز له ئایینه‌كان ئه‌گرین، وه مرۆڤ ئازاده له‌وه‌ی كه بیروباوه‌ڕی به چی هه‌یه،وه مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئازاد بن له هه‌ڵگرتنی بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان، به‌ڵام كه هاتنه سه‌ر بواری جێ به جێ كردن ئه‌بینین ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه مسوڵمان له ئاینی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه‌و بێ باوه‌ڕ ببێت‌و ببێت به نه‌سرانی، جا ئیتر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت گرنگ ئه‌وه‌یه واز له ئاینه‌كه‌ی بێنێت، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵكی بێ ئاگان له‌مانه، وا ئه‌زانن كه ئه‌مه شتێكس دوره‌و جێ به جێ نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ورد سه‌رنج بده‌ین ئه‌بینین ئه‌وان به پێی نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراو كار ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مسوڵمان له ئاینه‌كه‌ی پاشكه‌ز ببێته‌وه‌و ببێت به نه‌سرانی یان هه‌ر ببێت به بێ دین‌و بێ باوه‌ڕ ببێت و باوه‌ڕی به هیچ ئاینێك نه‌مێنێ. له ڕاستیدا ئه‌مانه ڕاست‌و واقعین، ده‌یان‌و سه‌دان نموونه‌ی زیندوو هه‌یه له سه‌ریان، به‌رده‌وام له هه‌وڵ و كۆششدان ئه‌و بێ باوه‌ڕی و ناته‌واویه‌ی خۆیان پسه‌پێنن به سه‌رماندا. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه هه‌مووی له لاوازی ئیمانمان‌و زه‌لیلی‌و واز هێنانمانه له ئاینه‌كه‌مان، كه كۆمه‌ڵانێكی ئاوا سه‌ر لێ شێواو گومڕا ته‌ماع له‌م ئوممه‌ته بكه‌ن كه دینێكی ئاوه‌ها گومڕا بڵاو بكه‌نه‌وه له ناوماندا، له‌كاتێكا ئه‌بوو ئێمه هه‌ڵسین به بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیسلام له ناو ئه‌وانداو بانگیان بكه‌ین بو ڕێگه‌ی ڕاست‌و نورو ڕۆشنایی ئیسلام، به داخه‌وه كه ئێسته ئه‌وانه به هه‌موو هه‌وڵ‌و تێكۆشانێكیانه‌وه ئه‌یانه‌وێت كه ئێمه‌ی مسوڵمان له شه‌هاده‌ت‌و گه‌واهیدان به لا اله الا الله و محمد رسول الله وه ده‌ربێنن بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان به‌وه بێت كه عیسا سه‌لامی لێبێ كوڕی خوایه یان خۆی بریتیه له خوا-تعالى الله عما یقولون-.