دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د عیسا (سه‌لامی خوای لێ بێ) لای نه‌سرانیه‌كان. یه‌كه‌م: ئه‌و نهسرانیانهی خۆیان به شوێن كه‌وته‌ی عیسا ئهزاننو وا گومان ئه‌به‌ن كه له سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌ون ئه‌ڵێن: عیسا خوایه، یان كوڕی خوایه، یان سێیه‌می سێیهمهكانه-تعالىالله عما یقولون علوا كبیرا- وه واگومانیان بردووه كه كوڕی خوایه له به‌ر ئه‌وه مه‌ریه‌م-سه‌لامی لێبێ- به بێ مێرد بوویهتیو باوكی نیه، ده‌ڵێن: چۆن ئه‌بێت كوڕ به بێ باوك له دایك ببێت؟! ئیتر به‌م پاساوه بێ جێیه كردیانه كوڕی خوا‌و وتیان: كه‌واته عیسا كوڕی خوایه- تعالىالله عن ذلك- له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خوای گه‌وره هه‌روه‌ك له سوره‌تی مه‌ریه‌مدا باسی ئه‌كات، ئایهتو به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی له ده‌می عیسا خۆیه‌وه سه‌لامی لێبێ پێ پیشان دان و بۆی هێنان كه فه‌رمووی: فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَنْ كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيّاً [مريم:29] { (مه‌ریه‌م) ئاماژه‌ی بۆ ڕۆڵه‌ی نازداری كرد (واته له‌و بپرسن)، هه‌موو ( به سه‌رسامیه‌وه) وتیان: چۆن قسه له گه‌ڵ منداڵی ناوبێشكهدا ده‌كرێت} مه‌ریم هیچ قسه‌ی نه‌كرد، چونكه ئه‌وان گومانیان لێ‌كرد كه عیسا له زینا بووه-په‌نا به‌خوا-، به‌ڵام مه‌ریه‌م ئاماژه‌ی بۆ عیسای كوڕی كرد تاكو تێ‌یان بگه‌یه‌نێ كه ئه‌گه‌ر گومانێكتان هه‌یه ئه‌وه ڕوو له‌و بكه‌ن وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه، له‌وكاته‌دا كه مه‌ریه‌م ئاماژه‌ی بۆ عیساكر، ئه‌وان زۆریان پێ سه‌یر بوو ده‌یانگوت جا چۆن ئه‌و منداڵه قسه ده‌كات و دێته زمان؟! لێره‌دا ئیتر خوای متعال به‌ڵگه‌ی بوختانه‌كه‌ی نه‌هێشتن و ئه‌و منداڵه تازه ساوایه‌ی هێنایه زمان و گوتی: إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ [مريم:30] { به ڕاستی من به‌نده‌ی خوام } عیسا به‌نده‌ی خوایه، كه‌واته ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ئێمه باوه‌ڕمان پێیهتیو ئه‌ڵێین: عبدالله و رسوله (به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه). یه‌كه‌م جار كه عیسا سه‌لامی لێبێ كه‌وته قسه‌و یه‌كه‌م وشه كه به سه‌ر زمانی‌دا هات وتی: إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ [مريم:30] { به ڕاستی من به‌نده‌ی خوام } وه ئه‌وانه‌ی كه له‌وێ بوون هه‌موویان گوێیان لێ بوو، ئه‌وانیش گێڕایانهوهو گه‌یاندیان به نه‌وه‌كانی تر، به‌ڵام دوای ئه‌وه به بێ باوه‌ڕی و ملهوڕی خۆیان هه‌ر گوتیان: كوڕی خوایه، یان خوایه، یان سێیه‌می سێیهماكانه- تعالىالله عما یقولون علوا كبیرا-جا به‌م قسه‌و بوختانه هه‌ره گه‌وره‌یه جوێن ئه‌ده‌ن به خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- و درۆ‌و بوختان به ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن، به‌وه‌ی كه مناڵ‌و خێزانی بۆ بڕیار ئه‌ده‌ن، له كاتێكا كه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * اللَّهُ الصَّمَدُ * لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أَحَدٌ [الإخلاص:1-4]. { بڵێ: ئه‌و خوایه‌ی كه ناوی الله یه خوایه‌كی تاكو ته‌نهایه* خوا زاتێكی پایه‌دارو ده‌سه‌ڵاتداره، نیازی به كه‌س نیه‌و هه‌مووتان ئاتاجی ئه‌ون، هه‌ر ئه‌وه ده‌توانێت به‌ڵاو ناخۆشی لابهرێتو پێویستی داخوازیه‌كانتان جێ به جێ بكات * هیچ كه‌سی لێ نه‌بووه‌و خۆیشی له كه‌س نه‌بووه * هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێكی تر نیه كه له به‌رامبه‌ریه‌وه بوهستێتو هاوشانی بێت}. ئا ئه‌مه ئاینی ئێمه‌یه -سوپاس بۆ خوا- ئێمه‌ی مسوڵمان، ئێمه له‌مه‌دا پێچه‌وانه‌ین له گه‌ڵیاندا به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌كی‌و ڕوون، وه هه‌موو مسوڵمانێك -سوپاس بۆ خوا- ئه‌وه ئه‌زانێت، جا ئێمه شایهتیو گه‌واهی ئه‌ده‌ین به‌وه‌ی كه عیسا سه‌لامی لێبێ به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، وه خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی-كه‌سی لێ نه‌بووه‌و خۆشی له كه‌س نه‌بووه، وه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه هاوهڵو خێزانی هه‌یه وه نه نه‌وه‌و كوڕ، وه‌ك چۆن خوای گه‌وره خۆی هه‌واڵی پێ داوین ئاوه‌ها باوه‌ڕمان پێیهتیو لێی لاناده‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك.