دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د 12. قسه‌ی هه‌ر سێ ئاینه‌كه سه‌باره‌ت به عیسا (سه‌لامی خوای لێ بێ) به ڕاستی بابه‌ت و مه‌سه‌له‌ی عیسا سه‌لامی لێبێ –ئێسته‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێكیشدا- گه‌وره‌ترین مه‌سه‌له‌و كێشه‌ی جیاوازی نێوان هه‌ر سێ له‌و ئاینه خاوه‌ن كتێبانه‌یه، ئه‌مڕۆ له جیهاندا چه‌نده‌ها ئاین هه‌ن كه كتێبیان بۆ نه‌هاتووه‌و ئاینی ئاسمانی نین و مرۆڤ بۆ خۆی دایتاشیوون وه‌ك هیندۆسی له هیندستانداو، بوذی و ئاگرو دار‌و به‌ردو مانگا په‌رسته‌كان له صین و هیندو كۆریاو یابان و شوێنانی دیكه‌ش، ئه‌مانه هیچ كتێبیكیان نیه‌و بانگه‌شه و بانگه‌واز بۆ هیچ جۆرێك له كتێبی ئاسمانی ناكه‌ن. به‌ڵام خاوه‌ن كتێبه ئاسمانیه‌كان وه‌ك ئیسلام و نه‌سرانیه‌ت و جووله‌كه، ئه‌م سێ ئاینه خاوه‌ن كتێبه، شه‌ڕو جه‌نگ و جیاوازی هه‌ره گه‌وره‌ی نێوانیان له مه‌سه‌له‌ی عیسادایه سه‌لامی لێبێ، به تایبه‌ت له گه‌ڵ نه‌سرانیه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م گرێیه كرایه‌وه‌و چاره‌سه‌ر بوو، ئیتر ئه‌وه هه‌موو كێشه‌كانی دیكه به نزیكی چاره‌سه‌ر ده‌بن چونكه هه‌موویان پاشكۆی ئه‌من. ئه‌مه گه‌وره‌ترین كێشه‌یه‌كه ماوه‌ته‌وه‌و هه‌ر یه‌ك له نه‌سرانی و جووله‌كه‌كان مل بۆ هه‌قیقه‌ت و ڕاستی ناده‌ن تێایدا، فه‌رموو بیر‌و باوه‌ڕی هه‌ر یه‌ك له‌و سێ ئاینه سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تی عیسا سه‌لامی لێبێ بخه‌ینه ڕوو.