دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د 11. مانای ئه‌وه كه عیسا (سه‌لامی خوای لێ بێ) به‌نده‌و نێراوی خوایه. لێكوَڵه‌ر-الشارح- ده‌فه‌رموێت: فه‌رمووده‌ی: ( وأن عيسى عبد الله ورسوله) [المؤمنون:91] واته {باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی كه عیسا سه‌لامی لێبێ به‌نده‌و نێرراوی خوایه} ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕی نه‌سرانیه‌كان كه ده‌ڵێن: عیسا خوایه، یان كوڕی خوایه، یان سێیه‌می سێیه‌مانه-تعالی الله عما یقولون علوا كبیرا- خوای متعال ده‌فه‌رموێت: مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِنْ وَلَدٍ وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ [المؤمنون:91]. { هه‌رگیز خوا كه‌سی نه‌كردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی‌و هیچ خوایه‌كی له گه‌ڵدا نیه}. كه‌واته هه‌ر ده‌بێ شایه‌تی‌و گه‌واهی بده‌یت كه عیسا سه‌لامی لێبێ به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، زانیاری‌و دڵنیایی ته‌واوت هه‌بێت كه به‌نده‌ی خوایه‌و ئه‌و زاته له مێیه‌ك به بێ نێر دروستی كردووه، وه‌ك خوای گه‌وه‌ره ئه‌فه‌رموێت: إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ [آل عمران:59] { به ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له لایه‌ن خواوه ؛ وه‌ك نموونه‌ی ئاده‌م وایه كه له خاك دروستی كردوو له‌وه‌ودوا فه‌رمانی پێ دا‌و پێی وت: ببه (به ئینسان) ئه‌ویش بو } عیساسه‌لامی لێبێ نه خوایه-اله- وه نه په‌روه‌ردگار-رب-ه-سبحان الله عما یشركون!- به‌ڵكو به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، خوای متعال سه‌باره‌ت به له دایك بونی ده‌فه‌رموێت: فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَنْ كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيّاً * قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيّاً [مريم:29-30]. (مه‌ریه‌م) ئاماژه‌ی بۆ ڕۆڵه‌ی نازداری كرد واته له‌و بپرسن)، هه‌موو (به سه‌رسامیه‌وه) وتیان: چۆن قسه له گه‌ڵ منداڵی ناوبێشكه‌دا ده‌كرێت. * ( ئینجا منداڵی ساوا هاته گفت‌و به ده‌نگه ناسكه‌كه‌ی) وتی: به ڕاستی من به‌نده‌ی خوام، كتێبی ئینجیلی پێ به‌خشیووم‌و كردوومی به پێغه‌مبه‌ر}. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: لَنْ يَسْتَنْكِفَ الْمَسِيحُ أَنْ يَكُونَ عَبْداً لِلَّهِ وَلا الْمَلائِكَةُ الْمُقَرَّبُونَ وَمَنْ يَسْتَنْكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِ وَيَسْتَكْبِرْ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعاً [النساء:172] { هه‌رگیز مه‌سیح لاری له‌وه نیه كه به‌نده‌ی خوا بێت، هه‌روه‌ها فریشته نزیكه‌كانیش، جا ئه‌وه‌ی لاری‌و سه‌رپێچی بكات له په‌رستنی خوا‌و خۆی به زل بزانێت، ئه‌وه ( با دڵنیا بێت هه‌مووان له ئاینده‌دا لای ئه‌و زاته ده‌بێت كۆ ببنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه). وه ئیمانداران شایه‌تی ئه‌ده‌ن به نادروستی‌و ناڕێكی ئه‌و درۆ‌و بوختانه گه‌وره‌یه‌ی كه جووله‌كه –به‌ر نه‌فره‌تی خوا كه‌ون- بۆیان هه‌ڵبه‌ستووه كه ئه‌ڵێن: عیسا- سه‌لامی لێبێ كوڕی زینایه. كه‌واته ئیسلامه‌تی هیچ كه‌سێك دانامه‌زرێت‌و جێگیر نابێت، تاكو بێ به‌ری نه‌بێت له‌و قسه‌و بوختانانه‌ی كه هه‌ریه‌ك له جووله‌كه‌و نه‌سرانیه‌كان به درۆ بۆ عیسایان هه‌ڵبه‌ستووه، وه باوه‌ڕی ته‌واوی دانه‌مه‌زرێ‌و دڵنیایی ته‌واوی نه‌بێ به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی ده‌رباره‌ی عیسا فه‌رموویه‌تی و هه‌موو باوه‌ڕمان پێیه‌تی كه: به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه (عبد الله ورسوله ).