دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ٨- گرنگیی ئارامگرتن له ئیماندا و باسی جۆره‌كانی ئارامگرتن به ڕاستی مرۆڤ ناتوانێت وه ناكرێت ببێته باوه‌ڕدارێكی رِاسته‌قینه‌و ته‌واو ته‌نها به سه‌برو ئارامگرتن نه‌بێت. خۆ ڕاگری و ئارامی مرۆڤ ده‌كه‌نه باوه‌ڕداری ته‌واو چێژی ماندوبونی ڕێگه‌ی به‌ره‌و خوا ده‌نۆشێ. خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- له قورئانی پیرۆزدا باسی ئارامی‌و چۆنیه‌تی ئارامگرتن‌و خۆڕاگری و جۆره‌كانی ئارامگرتنی بۆ ئیماندارن كردووه، تاكو به‌و شێوه‌یه‌ی كه له قورئاندا هاتووه پێی هه‌ڵسین، له قورئاندا له زیاتر له نه‌وه‌د شوێندا باسی سه‌برو ئارامی‌و خوڕاگری كراوه، هه‌روه‌ك ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ باسی كردووه‌و ڕوونی كردۆته‌وه. جا ئارامگرتن و خۆڕاگری سێ پله‌ی هه‌یه: - ئارامگرتن و خۆڕاگری له‌سه‌ر گوێرِایه‌ڵیی فه‌رمانه‌كانی خوا ٢- ئارامگرتن و خۆڕاگری له‌سه‌ر نه‌كردنی تاوان و سه‌رپێچییه‌كانی خوا ٣- ئارامگرتن و خۆڕاگری له‌سه‌ر قه‌زاوقه‌ده‌ر ئارامگرتن و خۆڕاگری له‌سه‌ر گوێرِایه‌ڵی (الصبر علی الطاعة) یه‌كه‌م: ئارامگرتن له سه‌ر گوێرِایه‌ڵی‌و به‌ندایه‌تیكردنی خوای گه‌وره یه‌كێكه له به‌شه گرنگه‌كانی ئارامی، به نمونه: هه‌ڵسانی مرۆڤ بۆ نوێژی به‌یانی كه له‌وانه‌یه شه‌و مابێته‌وه تا دره‌نگ، یان ماندووبێت، یان ئاو‌و هه‌وا زۆر سارد بێت، یان هه‌ر عوزرو پاساوێكی له‌و پاساوانه كه هه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی پێویست به‌وه ئه‌كات كه مرۆڤی ئیماندار به ئارام بێت له سه‌ر به‌ندایه‌تیكردنی خوای گه‌وره‌و له كاتی خۆیدا به جێیان بێنێت، جا له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه به‌و شێوه‌یه‌یه كاتێك كه كاتی نوێژی به‌یانی هات هه‌ڵئه‌سێت بۆ نوێژ‌و به‌ره‌و ماڵی خوای گه‌وره هه‌نگاو ئه‌نێت‌و وه‌لاَمی ئه‌و بانگه ئه‌داته‌وه كه بانگی ئه‌كات بۆ نوێژ‌و به ئارامه له سه‌ر ئه‌و فه‌رزانه‌ی كه خوای گه‌وره له سه‌ری داناوه، كه‌واته ئه‌مه ئارامییه له سه‌ر كوێرِایه‌ڵی‌و به‌ندایه‌تیكردنی خوای گه‌وره. هه‌روه‌ها به ئارامه له سه‌ر ڕۆژوو، با ماندوش ببێت‌و برسی‌و تینوشی ببێت، با له هاوینیشدا بێت‌و گه‌رماش بیپرِوكێنێت، ئارام ئه‌گرێت له سه‌ر ماندووبون‌و برسێتی‌و تینوێتی ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌وانه نه‌بوو كه خوای گه‌وره مۆڵه‌تی به رِۆژوو نه‌بوونی پێداوون، كه‌واته ئه‌مه‌ش جۆرێكه له جۆره‌كانی ئارامگرتن له سه‌ر گوێرِایه‌ڵی. به ڕاستی ڕۆژوو ئارامیه‌كی به هێزو هیممه‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌وێ، هه‌ر بۆیه‌ش پاداشتی گه‌وره‌ی لای خوا هه‌یه‌و له فه‌رمووده‌ی قودسیدا خوای متعال ده‌فه‌رموێت:(ڕۆژوو بۆ منه‌و منیش پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه). هه‌روه‌ها له‌و زه‌كات‌و به‌خشینانه‌ی كه واجبن‌و هه‌ر ده‌بێ بدرێن، هه‌رچه‌نده مرۆڤ به سروشتی خۆی حه‌زی له پاره‌و سامانی زۆره‌و حه‌ز ئه‌كات به‌رده‌وام كۆی بكاته‌وه، به‌لاَم به ئارامه له سه‌ر ئه‌و حه‌قه‌ی خوای گه‌وره كه له سه‌ری داناوه‌و ئه‌بێت له ماڵی خۆی ده‌ریكات ئیتر هه‌رچه‌نده زۆریش بێت ملكه‌چه بۆ فه‌رمانی خوا‌و به ئارامه له سه‌ر به‌خشینی ماڵه‌كه‌ی، چونكه له به‌ر خوای گه‌وره‌یه‌و ئه‌میش به‌نده‌ی خوایه‌و ده‌بێت به ئارام بێت. هه‌روه‌ها له حه‌جدا ماوه‌یه‌كی زۆر‌و سه‌فه‌رێكی دورودرێژ‌و پڕیه‌تی له ماندوبوون‌و ناڕه‌حه‌تی، به‌لاَم به ئارامبوونی‌و ڕازیبونی بۆی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌بێته مایه‌ی لێبورده‌یی له هه‌موو تاوانه‌كانی، وه‌ك ئه‌و رِۆژه‌ی بێ تاوان ئه‌بێت كه له تیایا له دایك بووه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی راست و دروست حه‌جه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات. وه هه‌روه‌ها هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌كانی تر به هه‌مان شێوه پێویستیان به سه‌برو ئارامی‌و خۆگری هه‌یه بۆ ئه‌نجام دانیان، چونكه مرۆڤی بێ ئارام ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له سه‌ریان، به نموونه : ئه‌گه‌ر له كاتی نوێژی به‌یانیدا ئارامت نه‌بێت له سه‌ر بێخه‌وی‌و خه‌وه خۆشه‌كه‌ت له خۆت نه‌زڕێنی ئه‌وا دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م نوێژه‌كه‌ت ئه‌ڕوات و خوا له خۆت ئه‌ڕه‌نجێنی، وه هه‌روه‌ها به‌ندایه‌تیه‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه‌ن و ئارامی و خۆڕاگریت نه‌بێ بۆت ئه‌نجام نادرێن و ناتوانی به‌رده‌وام بی له سه‌ریان. جا ئه‌مه‌یه سه‌برو ئارامی‌و خوڕاگری له سه‌ر گوێرِایه‌ڵی‌و به‌ندایه‌تیكردنی خوای گه‌وره. سه‌برو ئارامی له سه‌ر نه‌كردنی تاوان‌و سه‌رپێچیه‌كانی خوای گه‌وره – الصبر علی المعصیه- جۆرێ دووه‌م: له جۆره‌كانی ئارامی و خۆڕاگری بریتیه له: خۆڕاگری‌و ئارامگرتن له سه‌ر تاوانه‌كان، واته خوڕاگری له سه‌ر تاوان نه‌كردن‌و سه‌رپێچی نه‌كردنی خوای گه‌وره، ده‌روونی مرۆڤ هه‌میشه هه‌وڵیه‌تی به‌ره‌و سه‌یركردنی حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان‌و كاری خراپ-په‌نابه‌خوا- وه بۆ خواردنی سو‌و، وه خواردنی ماڵی هه‌تیو به ناهه‌ق، هه‌روه‌ها زه‌وتكردنی مافی خه‌ڵك، وه حه‌ز ئه‌كات كه له داوێن‌و تایبه‌تیه‌كانی خه‌ڵكیدا بدوێت‌و قسه بكات، جا ئه‌گه‌ر كه‌وته قسه له خه‌ڵكی‌و داوێن‌و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی تر ئه‌وه مورتاح ئه‌بێت‌و پێی خۆشه‌و ئیتر ده‌رگای ئاره‌زووه‌كانی بۆ ئه‌كرێته‌وه، به‌لاَم ئه‌بێ ئه‌وه بزانین كه به‌هه‌شت به‌و شتانه گه‌مارۆدراوه كه مه‌كروهن‌و كردنیان خراپه، وه دۆزه‌خیش به شه‌هه‌وات‌ه‌و هه‌واو ئاره‌زووه‌كان چوارده‌ور دراوه، مرۆڤ پێویسته به ئارام بێت له سه‌ر تاوانه‌كان‌و لێیان نزیك نه‌بێته‌وه و وازیان لێ بێنێ، جا ئیتر تاوانی زمان بن یان دڵ یان ئه‌ندامه‌كان، پێویسته بزانێت سه‌برو ئارامگرتن كلیلی ده‌رگای لێبورده‌یی خوایه له‌م شوێنانه‌دا، كاتێك ویستی له تایبه‌تی خه‌ڵكی تردا قسه بكات با بیر بكاته‌وه‌و ئارامی هه‌بێت‌و به گوێی نه‌فسی به‌دی نه‌كات، وه هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م سه‌رپێچی‌و تاوانه‌كانی تریش به‌م شێوه. كه‌واته خۆڕاگری‌و ئارامگرتن له سه‌ر نه‌كردن‌و وازهێنان له تاوان، جۆری دووه‌می سه‌برو ئارامیه كه ده‌بێت ئاگاداری بین. ئارامی و خۆڕاگری له سه‌ر قه‌زاو قه‌ده‌ر–الصبر على الاقدار-. سێه‌م: سه‌برو ئارامیی‌و خۆرِاگرییه له سه‌ر قه‌ده‌ره‌كانی خوای گه‌وه‌ره، پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم به‌مه نموونه‌یه‌كی هیواو ئومێد درێژی بۆ نه‌وه‌كانی ئاده‌م دێنێته‌وه كه ئه‌فه‌رموێت : (هذا الامل: ئه‌م ئومێد‌و هیوایه) بوخاری له ئه‌نه‌سی كوڕی مالكه‌وه (6055) . وه هیواو ئاوات به‌رده‌وام‌و دورودرێژ‌و به جێهێنه‌ره، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی په‌نجا یان شه‌ست ساڵه، ئومێد‌و هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه تاكو دوای سه‌د یان دووسه‌د یان زیاتر بژی‌و هه‌میشه ئومێدی دورو درێژه به مانه‌وه‌ی له‌م ژیانه‌دا، له گه‌ڵ ته‌مه‌نی مرۆڤ هیواو ئومێدی ته‌مه‌ن درێژی زیاتر ده‌بێ، به ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ڕِاستی فه‌رمووه كاتێك كه ده‌فه‌رموێت: {یشیب ابن آدم ویشب معه اثنان: الحرص و طول الامل}[نه‌وه‌ی ئاده‌م پیر ئه‌بێت‌و دووشتیش له گه‌ڵیدا پیر ئه‌بن، هه‌ڵپه‌وسوربوون له سه‌ر دنیا، وه ئومێدی ته‌مه‌ن درێژی] مسلم له ئه‌نه‌سی كوڕی مالكه‌وه (1047). هه‌رچه‌ندێك ته‌مه‌نی زیاد بكات‌و پیرتر ببێت، هه‌ڵپه‌و ئومێدی ژیانی زیاتر ده‌بێ، سبحان‌الله! هه‌میشه گه‌وره‌و به ته‌مانه‌كان سورترن له مناڵ‌و كه‌م ته‌مه‌نه‌كان له سه‌ر به‌فیرِۆنه‌دانی هیچ شتێك له ژیانیاندا، هه‌میشه به هه‌ڵپه‌ترن له‌وه‌ی هیچ به بێ سوود بمێنێته‌وه‌و به فیرِۆنه‌چێت، ئه‌مه قسه‌یه‌كی حه‌ق‌و ڕاسته له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم) ڕوون كراوه‌ته‌وه، مرۆڤ هه‌میشه‌و به‌رده‌وام هیواو ئاواتی دورودرێژی هه‌یه‌و به‌رنامه‌رِێژی بۆ ئه‌كات، به‌لاَم له ناكاوێكدا مه‌رگ ته‌نگی پێ هه‌ڵئه‌چنێت‌و هه‌موو ئاواته‌كانی له بن دێنێ. چیرۆكێكی واقعی به ناوبانگ هه‌یه، ئه‌ڵێت: یه‌كێك له بازرگانه‌كان كه له ته‌مه‌ندا گه‌وره ئه‌بێت-ته‌مه‌نی له شه‌ست تێپه‌ڕ ده‌كات- عه‌قدێك ئه‌به‌ستێت له گه‌ڵ كارگه‌یه‌كدا، كه دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕ‌ه‌زامه‌ندی بنوێنی و په‌یمانه‌كه مۆر بكه‌ن پێیان ده‌ڵێ: تا چه‌ندێك ئه‌م كارگه‌یه له به‌رهه‌مدان به‌رده‌وام ئه‌بێت و له كار ناكه‌ویت و زه‌مانه‌تی چه‌نده؟ ئه‌ڵێن: له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌ی دووسه‌د ساڵ به‌رده‌وام بێت‌و به‌رهه‌می هه‌بێت. وه كارگه‌كه خاوه‌نه‌كانی كافرو بێ باوه‌رِئه‌بن، وا ئه‌ندازه‌گیری بۆ ئه‌كه‌ن كه تاكو ماوه‌ی دووسه‌د ساڵ به نزیكی به‌رهه‌م بدا به بێ په‌ك كه‌وتن. ئینجا بازرگانه‌كه پێیان ئه‌ڵێ: باشه ئه‌ی دوایی چی لێ بكه‌م دایبخه‌م دوای ئه‌وه ماوه‌یه؟! جا سه‌یر كه‌ن ئه‌م بازرگانه ته‌مه‌نی وا له شه‌سته‌كان تپێه‌ڕیكردووه‌و پرسیار ئه‌كات كه دوای دووسه‌د ساڵی تر ئه‌گه‌ر كارگه‌كه تێكچوو جی لێ بكات!!، سبحان الله! مرۆڤ هه‌میشه له بیری ئه‌چێته‌وه‌و وا ئه‌زانێ هه‌ر ئه‌مێنێ‌و ئه‌ژی، وا ئه‌زانی ته‌مه‌نی هه‌ر درێژ ئه‌بێت‌و به‌م زووانه نامرێت، به‌لاَم ئه‌جه‌ل‌و كاتی مردن كه هات هه‌موو ئاواته‌كانی هه‌ڵئه‌وه‌شێنێته‌وه‌و به جارێك هیواكانی ئه‌بڕێت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی پێ داوین. له پاشاندا تیره‌كانی پێش ئه‌جه‌ل‌و مه‌رگ، كۆمه‌ڵه شتێك هه‌ن كه مرۆڤ په‌ك ئه‌خه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بمرێت، پێویستیان به سه‌برو ئارامی‌و خوڕاگری هه‌یه، كۆمه‌ڵه شتانێكی وه‌ك نه‌خۆشی، گرفت‌و كێشه به‌رده‌وامه‌كانی ژیان، به‌لاَو موسیبه‌ت كه یه‌خه‌ت پێ ئه‌گرن، زه‌ره‌رو زیانی دنیا له ئیش‌و كار‌و كه‌سابه‌ت‌و هه‌موو شته‌كانی دیكه ..... به ڕاستی ئه‌مه حه‌قیقه‌ت‌و ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م دنیایه‌یه، له به‌ر ئه‌وه هه‌ر ده‌بێ له به‌رده‌م قه‌ده‌ره‌كانی ئه‌م دنیایه‌دا مرۆڤ به ئارام بێت‌و هه‌میشه خوڕاگربێت‌و نه‌رِۆخێت‌ودڵنیا بێت له پاداشتی خوای گه‌وره . ئه‌م سه‌برو ئارامی‌و دلًَنیاییه خوای گه‌وره وه‌سفی خاوه‌نه‌كانی كردووه‌و پیایا هه‌ڵداوون‌و پله‌ی به‌رزكردونه‌وه، وه‌ك ئه‌فه‌رموێت: وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ ائمه یهدون بامرنا لما صبروا و كانوا بایاتنا یوقنون [السجده:24] پاشان به هۆی خوگری‌و ئارامییان-كه كردبویانه پیشه‌یان- كردمانن به پێشه‌واو ده‌سه‌لاَتمان پێ به‌خشین-واته نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل- ئه‌و كاته دڵنیایی‌و بڕوایه‌كی ته‌واویان هه‌بوو به ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌و ببونه شایسته‌ی ئه‌و ڕێزه]، جا ئه‌وانه‌ی كه خوای گه‌وره به فه‌زڵ‌و منه‌ت‌و یارمه‌تی خۆیه‌وه كۆی كردونه‌ته‌وه له نێوان ئارامگرتن‌و دڵنیایی بوونداو هه‌ردووكی پێ به‌خشیون، ئه‌ینه پێشه‌وایانێكی ڕێڕِۆشن‌و هیدایه‌تدراو كه خه‌ڵكی تر به هۆی ئه‌وانه ڕێنومایی ئه‌كرێن‌و له‌وانه‌وه ڕێ‌و شوێنی چاكه‌و باشه وه‌رده‌گرن، به ڕاستی ئه‌م دوو سیفه‌ته گه‌وره‌یه واته ئارامی‌و دڵنیایی-الصبر و الیقین- له هیچ كه‌سێك كۆنابنه‌وه به یه‌كه‌وه مه‌گه‌ر كه‌سێك خوا یارمه‌تی بدات‌و ته‌وفیقی بدات، وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی تریش له كاره‌كانی دڵ، ته‌نها به یارمه‌تی خوای گه‌وره به جێ دێن‌و ته‌واو ده‌بن. به‌م شێوه‌یه-ان شا‌ء الله – له‌وانه‌یه هاتبینه باسكردن له قسه‌وگوفتاری زمان-قول اللسان- وه قسه‌و گوفتار-واتای به ڕاستگرتن‌و دان پیانان-ی دڵ-قول القلب-، وه هه‌روه‌ها كاروكرده‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان-عمل الجوارح- وه كاروكرده‌وه‌ی دڵ-عمل القلب-كورته باسێكمان له سه‌ری كردبێت، وه ئێسته‌ش دێێنه سه‌ر باسی مانای شه‌یاتی‌و گه‌واهیدان به‌وه كه محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ری خوایه. تێبینی: ئه‌م بابه‌ته ماویه‌تی.