دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ٦- شه‌رح و لێكوڵینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی عوباده (خ. ڕ.) له گه‌وره‌ییی یه‌كتاپه‌رستی به‌شی شه‌شه‌م : قسه‌ی (موسه‌نیف)ـه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ- كه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی هێناوه: {وعن عبادة بن الصامت رضي الله عنه قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم):{من شهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك وأن محمداً عبده ورسوله وأن عيسى عبد الله ورسوله، وكلمته ألقاها إلى مريم وروح منه، والجنة حق والنار حق، أدخله الله الجنة على ما كان من العمل} { له عوباده‌ی كوڕِی سامته‌وه -خوا لێی ڕِازی بێت- كه فه‌رموویه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: هه‌ر كه‌سێ شایه‌تی و گه‌واهی بدات كه هیچ خوایه‌ك نییه شایا‌نی په‌رستن بێت ته‌نهاالله نه‌بێت و (محمد)یش به‌نده و نێرراوی خوایه و عیساش به‌نده‌ی خوایه و پێغه‌مبه‌ری خوایه و وشه -كلمة-ی خوایه و هاویشتوویه‌تیه ناو مه‌ریه‌مه‌وه و ڕۆحی خوایه، وه به‌هه‌شت هه‌قه وه ئاگریش هه‌قه، خوای گه‌وره ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه له سه‌ر هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه هه‌یه‌تی.}. عوباده‌ی كوڕِی سامتی كورِی قه‌یسی ئه‌نساری خه‌زره‌جی باوكی وه‌لید، یه‌كێك بوو له نه‌قیبه‌كان، یه‌كێكه له هاوه‌ڵه به‌ناوبانگه‌كانی به‌در، له (الرملة) مردووه له ساڵی سیوچواری كۆچی‌دا و له ته‌مه‌نی حه‌فتاو دوو ساڵیدا، وتراویشه: تاكوو جێنشینیی موعاویه -خوا لێی ڕازی بێ- ژیاوه. حوكمی داننان به وشه‌ی ته‌وحید به‌ڕووتی "فه‌رمووده‌كه كه ئه‌ڵێت: هه‌ر كه‌سێ شایه‌ت و گه‌واهی بدات كه هیچ خوایه‌ك نییه شایه‌نی په‌رستن بێت (الله) نه‌بێت، مانا‌ی یه‌كێك كه دانی پیا بنێت و شارازا بێت له ماناكه‌ی و كاری پێ بكات له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه- كه‌واته هه‌ردوو شایه‌تییه‌كه هه‌رده‌بێ زانیاری ودڵنیایی و كاروكرده‌وه (العلم و الیقین و العمل)ی له‌گه‌ڵ بێت به‌و شتانه‌ی كه ئه‌و دوو شه‌هاده‌ته ده‌یسه‌لمێنن و ده‌یگه‌یه‌نن وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: فَاعْلَمْ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ واتا بزانه و زانیاریت هه‌بێت كه هیچ خوایه‌ك نییه جگه الله. [محمد: ١٩] هه‌روه‌ها كه ده‌فه‌رموێت: إِلَّا مَنْ شَهِدَ بِالْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ: مه‌گه‌ر یه‌كێك به حه‌ق و رڕاستی شایه‌تی ڕاستی دابێت و شاره‌زایی و زانیاری هه‌بێت.[الزخرف:٨٦] به‌لاَم داننان به وشه‌ی شه‌هاده‌تدا بێ ئه‌وه‌ی بزانیت چی ده‌گه‌یه‌نێت و هیچ دڵنیایی و كارێكی به دوادا نه‌یه‌ت، بێ ئه‌وه‌ی بزانیت به بۆچی و له‌به‌ر چی ئه‌و شه‌هاده‌ته ده‌ده‌یت و داوای چیت لێ ده‌كات وه‌كوو دووركه‌وتنه‌وه و بێبه‌ری بوون له شیرك و هاوبه‌شپه‌یداكه‌ران، دڵسۆزی له كاروكرده‌وه‌دا - قسه و گوفتاری دڵ و زمان و كاری دڵ و ئه‌ندامه‌كان- بێ به‌رجه‌سته‌بوون و شاره‌زایی ته‌واو به‌مانه، ئه‌و شایه‌تیدان و دانپیانانه به كۆڕِای زانایان هیچ سوودێك به خاوه‌نه‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێت و به ده‌ردی ناخوات. قورطبی له المفهم على صحيح مسلمدا ده‌فه‌رموێت:باب لا يكفي مجرد التلفظ بالشهادتين، بل لا بد من استيقان القلب. واته {ئه‌مه ده‌روازه و باسی ئه‌وه‌یه كه ته‌نها دانپیانانی ڕووت به وشه‌ی (شهاد‌تین)دا به‌س نییه، به‌ڵكوو هه‌ر ده‌بێت كه دڵنیاییی ده‌روونی له‌گه‌ڵدا بێت }. ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه ئاگادارییه‌كه به فه‌ساد و تیكه‌ڵوپێكه‌ڵی ڕێڕِه‌وی ڕۆچووه‌كانی مورِجیئه، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ڵێن ته‌نها وتنی (شهاد‌تین) به زمان به‌سه بۆ باوه‌ڕِهێنان و جێگیربوونی ئیمان له دڵدا. فه‌رمووده‌كانی ئه‌م ده‌روازه‌یه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر فه‌ساد و بێكه‌ڵكی ڕای موڕجیئه‌كان كه ده‌ڵێن ئیمان ته‌نها به ڕاستگرتنێكی دڵه و به‌س، به‌ڵكوو فه‌ساد و ناته‌واوی ئه‌م ڕێڕه‌وه‌ی مورِجئیه‌كان له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا بۆ هه‌موو كه‌سێك ڕوون و ئاشكرایه چو‌نكه ئه‌مه سه‌ر ده‌كێشی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نیفاق و دووڕوِویی له مه‌سه‌له‌ی ئیماندا و پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه حوكمی باوه‌ڕ و باوه‌ڕداریش به سه‌ر دووڕوو مونافیقه‌كاندا بدرێت و به باوه‌ڕدار بدرێنه قه‌ڵه‌م، كه ئه‌مه‌ش كارێكی ناڕه‌وا و ناشه‌رعییه. ده‌ڵێم: هه‌رچۆنێك قسه‌ی ئیمامی قورتوبی ئاگادار بووین، به‌و شێوه‌یه قسه‌ی زانایان ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێ له‌م بابه‌ته‌دا زۆره و به ئاشكرا و ڕۆشنی ڕوونیان كردۆته‌وه و فه‌ساد و ناته‌واویی په‌یڕه‌وی موڕجیئه‌كانیان ده‌رخستووه. مه‌به‌سیش ئه‌وه‌یه كه فه‌رمووده‌که‌ی عوباده‌ی كورِی سامت، ئه‌و هاوه‌ڵه به‌درییه‌ی كه به‌شداری به‌دری كردووه، یه‌كێك بوو له نه‌قیبه‌كانی پشتیوانان خوا لێیان ڕازی بێ، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆی كه ئاماده‌ی به‌در بووه، كه خوای گه‌وره ئاگاداری ئه‌وانه‌ی به‌در بوو فه‌رمووی پێیان: كه‌یفی خۆتانه هه‌رچییه‌ك ده‌كه‌ن ئه‌وه من لێتان خۆش بووم، ئیتر هیچ فه‌زڵ و ڕێزێك نییه له‌و فه‌زڵ و ڕێزه گه‌وره‌تر و زیاتر بێت مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه له ئه‌هلی به‌در گه‌وره‌ترن وه‌ك جێنشینه ڕاشیده‌كان خوا لێیان ڕِازی بێ كه ئه‌وانه‌ش هه‌ر له ئه‌هلی به‌در بوون، به‌ڵاَم فه‌زڵ و ڕێزیان گه‌وره‌تره له ئه‌وانی تر. ده‌روازه‌كه‌ش: ده‌روازه‌ی فه‌زڵ و گه‌وره‌ییی ته‌وحید و ئه‌و تاوانا‌نه‌ی كه لایان ده‌بات و نایانهێڵێت، هه‌ر وشه‌ی ته‌وحیده كه خوای گه‌وره ئه‌یكاته هۆی سڕینه‌وه و لێبوردنی تاوانه‌كانمان و مرۆڤی پێ ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه له گه‌ڵ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كدا كه هه‌یبووبێت، كلیلی ده‌رگای به‌هه‌شت و زه‌مانه‌تی چوونه به‌هه‌شت ته‌نها یه‌كخواناسی و باوه‌ڕبوونه به تاكوته‌نهاییی خوا و به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ری، ئه‌م وشه‌یه یان ئه‌م شه‌هاده‌ت و گه‌واهیدانه كه شایه‌تی ده‌ده‌ی به تاكوته‌نهاییی خوای گه‌وره و باوه‌ڕت وایه كه هه‌ر ئه‌و زاته شایا‌ن و مافی به‌ندایه‌تی هه‌یه و هیچ خوایه‌كی تر نییه و كه‌سی تر هاواری لێ ناكرێت و ناپه‌رسترێت ئه‌و نه‌بێت، وه شه‌هاده‌ت و گه‌واهیش به‌وه‌ی كه (محمد) (صلى الله عليه وسلم) به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خوایه، ئه‌مه‌یه وشه‌ی ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی و ئه‌وه‌ی كه ته‌وحید له خۆیدا جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وشه‌یه ده‌پارێزێت و جێبه‌جێی ده‌كات و ژیان و زینده‌گی و مردنی له‌سه‌ر ئه‌م وشه پیرۆزه ده‌بێت كه ناو ده‌برێ به وشه‌ی یه‌كخواناسی -كلمه التوحید-. مانا‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ی وشه‌ی ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی هه‌موو تاكێك له موسڵمانان بانگه‌شه‌ی وشه‌ی ته‌وحید ده‌كات و ده‌یڵێت و خۆی ده‌كات به خاوه‌نی. ڕوو له هه‌ر تاكێكی موسڵمان بكه‌یت و داوای وشه‌ی شه‌هاده‌تی لێ بكه‌یت بێ دوودڵی ده‌یڵێت و ئینكاری له‌وه ناكات كه ئه‌رك و واجبێكی ئیمانه‌كه‌یه‌تی و بێ وتنی ئه‌و وشه‌یه ئیمانی دانامه‌زرێ، به‌ڵام ئایا مه‌به‌ست له وتنی وشه‌ی: ( لا اله الا الله) به‌مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك هه‌ر ته‌نها به زمان وتی: لا اله الا الله محمد رسول الله و له‌كۆڵ خۆی كرده‌وه ئیتر ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه هه‌یه‌تی وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌دا باس كراوه، واته هه‌ركارێكی كردبێت ئیتر بچێته به‌هه‌شته‌وه؟ به‌ڵگه‌نه‌ویسته لای مرۆڤی بانگخوازی موسڵمان كه ئه‌مه به‌م جۆره نییه و (معقول) نییه كه به‌م شێوه‌یه له خوا و پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتبێت و هه‌ركه‌س هه‌روا بێ هیچ بنه‌مایه‌ك و به‌جێهێنانی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی ئه‌م شه‌هاده‌ته وتی و له كۆڵ خۆی كرده‌وه ئیتر ده‌رگای به‌هه‌شتی بۆ بكرێته‌وه و له دنیادا چی ده‌كات بیكات، چو‌نكه نووسه‌ر ده‌ڵێت: له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ـ: {من شهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأن محمداً عبده ورسوله: هه‌ركه‌سێك گه‌واهی دا كه هیچ خوایه‌ك نییه جگه الله نه‌بێت و تاك و ته‌نهایه و هیچ هاوه‌ڵی نییه و گه‌واهیش بدات كه (محمد) به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خوایه } جا مه‌به‌ست ته‌نها وتن نییه و به‌س، به‌ڵكوو مه‌به‌ست زانیاری و دڵنیایی -العلم و الیقین-ی ته‌واوه به‌و شه‌هاده‌ت و گه‌واهییه‌ی كه ده‌یده‌یت. ده‌بێت زانیاریی ته‌واوت به مانا‌ی وشه‌كه هه‌بێ كه چی ده‌گه‌یه‌نێ و مه‌به‌ست پێی چییه له‌گه‌ڵ ته‌واوی دڵنیایی و متمانه‌ت پێی، چو‌نكه ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه له فه‌رمووده‌كه ده‌فه‌رموێ "من شهد" هه‌ر كه‌س گه‌واهی بدات و نافه‌رموێت "من قال" (هه‌ركه‌س وتی). به‌ڵگه‌شی به فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره- سبحانه‌وتعالی- هێناوه‌ته‌وه‌كه ده‌فه‌رموێت: فَاعْلَمْ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ[محمد:١٩] كه‌واته وتنی ڕووت و بێناوه‌ڕۆك به‌ته‌نها هیچ سوود به خاوه‌نه‌كه‌ی نابه‌خشێت و ئه‌وه‌ش به‌س نییه به‌ته‌نها كه یه‌كێك بڵێت: من شایه‌تی ده‌ده‌م و ده‌ڵێم لا اله الا الله، به‌ڵكوو پێویسته له‌سه‌ری كه زانیاری ته‌واوی به مانا‌ی لا اله الا الله هه‌بێت و بزانێت كه ئه‌و وشه به‌رز و پیرۆزه چی ده‌گه‌یه‌نێت و یه‌قین و دڵنیاییی ته‌واوی بۆ دروست بووبێت له‌سه‌ری وه‌كوو له ئایه‌ته‌كه‌دا ئه‌فه‌رموێ: إِلَّا مَنْ شَهِدَ بِالْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَواته: مه‌گه‌ر یه‌كێك به‌حه‌ق و ڕاستی شایه‌تی ڕِاستی دابێت و شاره‌زایی و زانیاری هه‌بێت[ الزخرف:٨٦]. مانا‌ی ئه‌وه‌یه: كه ئه‌وانه‌ی شه‌هاده‌تی حه‌ق ده‌ده‌ن زانیاریی ته‌واویان هه‌یه و شاره‌زان به‌و شه‌هاده‌ته كه ده‌یده‌ن و هه‌روا له خۆ وه شایه‌تی ناده‌ن، به‌ڵكوو له زانیاری و دڵنیایییانه‌وه‌یه به مانا‌ی شایه‌تییه‌كه ئینجا شایه‌تی ده‌ده‌ن. [pagebreak] مانا‌ی وشه‌ی "اشهد". شاهیدی‌و گه‌واهیدان كارێكی ئێجگار گه‌وره‌و ئه‌ركێكی زۆر گرانه، هه‌روا كارێكی ساده‌و ساكار نیه مرۆڤ له زمانی بیڵێت و ئیتر وازی لێ بێنێ و ماناكه‌ی به جێ نه‌هێنێ، وشه‌ی شه‌هاده‌ت یان وتنی وشه‌ی "اشهد" واته: "گه‌واهی ئه‌ده‌م یان شایه‌تی ئه‌ده‌م " جا لێره‌دا پێوسته ورد سه‌رنج له مانا‌ی وشه‌كه بده‌ین و بزانین به ته‌واوی چی ئه‌گه‌یه‌نێ، مانا‌ی ئه‌وه نیه من: ئه‌ڵێم، یان وا گومان ئه‌به‌م، یان بڕیار ئه‌ده‌م، یان له‌وانه‌یه ئه‌مه وابێت !! نه‌خێر، به‌ڵكو ماناكه‌ی زۆر گه‌وره‌ترو قورستره له‌وانه، باسه‌یری شاهیدو گه‌واهیدان بكه‌ین له كاره‌كانی دنیادا ئه‌و كاته ئه‌م وشه‌یه‌مان باشتر بۆ ڕوون ئه‌بێته‌وه، تۆ ئه‌گه‌ر چویت بۆ دادگا‌و له مه‌سه‌له‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بێ به شایه‌تی دانی تۆوه و پرسیارت لێ كرا، ئه‌وجا تۆش به قازیه‌كه‌ت وت: له‌وانه‌یه وابێ، یان وا پێشبینی ئه‌كه‌م كه ئه‌م كاره وابێ، ئایا قازی شاهیدیه‌كه‌ت وه‌رئه‌گرێت؟ نه‌خێر، به‌ڵكو هه‌ر ناویشی نانێت شایه‌تی‌و گه‌واهیدان و نایكاته به‌ڵگه. كه‌واته مانا‌ی شایه‌تی‌و گه‌واهیدان چیه؟ له فه‌رموده‌دا هاتووه هه‌رچه‌نده لاوازیه‌كی تیایه ئه‌فه‌رموێت: {على مثلها فاشهد} {له سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و شایه‌تی بده } واته: له سه‌ر وێنه‌ی خۆر، به مانا‌ی رِۆژ چه‌نده ڕوناك‌و به‌ڵگه‌نه‌ویسته پێویسته شایه‌تی‌و گه‌واهیدانیش ئاوه‌ها ڕۆشن‌و دڵنیاكه‌ربێت و هیچ گومان و دوودڵیه‌كی تیا نه‌بێ. كه‌واته شایه‌تی پێویستی به‌وه هه‌یه كه دڵنیا بێت‌و سوور بیت له سه‌ری‌و شاره‌زاو به ئاگا بیت پێی، جا كاتكێك كه به‌نده‌ی باوه‌ڕدار ئه‌ڵێت: اشهد ان لا اله الا الله ، ئه‌م وشه ئێجگار گه‌وره‌یه هیچ شتێكی دیكه نیه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و سه‌نگی قورس و گران بێ، وشه‌یه‌كه جگه له زاتی په‌روه‌ردگار خۆی سه‌نگی له هه‌رچی وا له ئاسمانه‌كان‌و زه‌ویدا هه‌یه قورستره، پێویسته له سه‌ر زانیاری‌و دڵنیایی ته‌واووه بیڵێت و له ناخی دڵ و ده‌رونته‌وه هه‌ڵقوڵابێ، نه‌ك ته‌نها وتنێكی ساده به زمان‌و دان پیانانێك‌و هیچی تر. وه ئه‌مه‌یه كه – به داخه‌وه – زۆربه‌ی خه‌ڵكی تێی كه‌وتوون، گیرۆده‌ی ده‌ردێكی ناهه‌موار بوون له وتن و تێگه‌یشتن له وشه‌ی ته‌وحیدو یه‌كخواناسی و وا ئه‌زانن هه‌ر ته‌نها به وتنێكی و ئاشكرا كردنێكی ڕووت و بێ ناوه‌ڕۆك ئیتر هه‌موو شتێكیان ئه‌نجام داوه‌و په‌روه‌ردگاریان له خۆیان ڕازی كردووه، به كۆمه‌ڵێ گومان و شتی ساده خۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌و ناوه‌ڕۆكی یه‌كخواناسی و وشه‌ی "اشهد" ی له بیر كردووه، زۆرێك له خه‌ڵكی گومانیان وایه كه مانا‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵێین: ئێمه ئوممه‌تی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستین، وه ئێمه ئوممه‌تی محمدین (صلى الله عليه وسلم) ، وه ئێمه ئوممه‌تی لا اله الا الله ین، ئیتر وا ئه‌زانێ كه ئه‌مه هه‌ر به زمانه‌و ته‌واو، كه به زمانی وتی لا اله الا الله ئیتر هه‌موو شتێكی له كۆڵ ئه‌بێته‌وه‌و گشت واجبه‌كانی ئیمانی ئه‌نجام داوه. خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك هۆشداری پێ دان و ئاگاداری كردنه‌وه له شییرك و هاوبه‌ش بڕیار دان و مه‌ترسی ئه‌و كاره‌و سه‌ره‌نجامی دزێوی كاری هاوبه‌ش په‌یداكه‌ران، پێی ئه‌ڵێن: ئه‌می تۆ باسی ئه‌كه‌یت ئێمه دورین له‌وه، ئه‌مه كاری موشریكین‌و جوله‌كه‌و بێ باوه‌رِه‌كانه، وه ئێمه ئه‌وه‌ته ئه‌ڵێین: لا اله الا الله! شایه‌تی و گه‌واهی ئه‌ده‌ین به تاك و ته‌نهایی خوا‌و هیچ كارێك له‌وانه ئێمه ناگرێته‌وه! جا ئایا هه‌ر كه‌سێ وتی لا اله الا الله ئیتر سه‌لامه‌ت ئه‌بێت له شیرك‌و ئه‌بێته باوه‌رِدارێكی ته‌واوو؟ واته: هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر ته‌نها به زمانیش وتی لا اله الا الله و مانا‌و پێویستیه‌كانی به جێ نه‌هێنان، ئیتر ئه‌مه به‌سیه‌تی و ده‌ربازی ئه‌كات؟ وه ئایا هه‌ر كه‌سێك ووتی لا اله الا الله ئیتر ئه‌من‌و ئاسایش‌و هیدایه‌ت‌و ظێنمونی ته‌واوی چنگ ئه‌كه‌وێت له هه‌ردوو دنیادا؟ وتنی لا اله الا الله سێ حاڵه‌تی هه‌یه: حاڵه‌ته‌كانی وتن‌و دان پیانانی وشه‌ی ته‌وحید (لا اله الا الله)ـ حاڵه‌تی یه‌كه‌م: كاتێك كه له شه‌ڕدا بێت: هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌ی ئوسامه‌دا هاتووه خوا لێی رِازیبێ، ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه له شه‌ڕدا بووین، واته له جیهادی بێ باوه‌ڕاندا بووین‌و شه‌رمان له گه‌ڵ ده‌كردن، له‌و كاته‌دا( واته له كاتی شه‌ڕو پێكادان و ده‌سته‌و یه‌خه بونه‌كه‌دا ) یه‌كێك له كافرو بێ باوه‌رِ‌ه‌كان ووتی: لا اله الا الله و ئیسلامه‌تی خۆی ئاشكرا كرد، ئایا ئه‌وه‌ی لێ وه‌رئه‌گرین‌و قبوڵی ئه‌كه‌ین‌و ئیتر وازی لێ دێنین؟ ئوسامه‌ی كورِی زه‌ید خوا لێی‌ڕازیبێ یه‌كێك له موشیركه‌كان دوای ئه‌وه‌ی ووتیشی لا اله الا الله كوشتی، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌و كرده‌وه‌یه ئوسامه‌ی زۆر له لا گران بوو، وه زۆر به نادروستی زانی، به ئوسامه‌ی فه‌رموو: {أقتلته بعد أن قال لا إله إلا الله؟! فقال: يا رسول الله، إنما قالها يتعوذ بها من السيف} { ئه‌وه كوشتت دوای ئه‌وه‌ش كه وتی لا اله الا الله ؟! (ئوسامه)وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌وه له ترسی شمشێر وای گوت} واته: كاتێك كه بینی وا شمشێره‌كه به سه‌ریه‌وه‌یه‌تی له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كوژرێت وای گوت نه‌ك به دڵنیایی‌و باوه‌ڕپێ بونه‌وه، وه مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بووه ببێته مسوڵمان، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ده‌رباز بونی خۆی بوو له كوشتن، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)پێی فه‌رموو: { أشققت عن قلبه}{ ئایا دڵیت كرده‌وه} واته: ئایا دڵییت له‌تكرد تاك‌و سه‌یربكه‌یت‌و بزانیت وایه یان نا، له ترسا مسوڵمان بووه یان نا؟ جا سه‌یر كه‌ن چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه‌ت‌و به‌زه‌یی، پێغه‌مبه‌ری هیدایه‌ت‌و ڕێنومایی، چۆن ئاگادارمان ئه‌كاته‌وه كه پێویسته له سه‌رمان له‌م جۆره كاتانه‌دا كار به دیار‌و ڕووی ده‌ره‌وه وه‌رگرین، ئه‌گه‌ر وتی لا اله الا الله ئیتر ئه‌بێت وازی لێ بێنین‌و ده‌ستدرێژی بۆ نه‌كه‌ین‌و شمشێری له سه‌ر هه‌ڵگرین. واته: له كاتی شه‌ڕو پێكادانی له گه‌ڵ دوژمن‌دا ئه‌گه‌ر موسڵمان بوون و شایه‌تیان دا‌و هاتنه ناو ئیسلامه‌وه ئیتر نایانكوژین و لێیان وه‌ر ده‌گرن، چو‌نكه مه‌به‌ست له شه‌ڕو جیهادی بێ باوه‌ڕان په‌رستنی په‌روه‌ردگارو بڵاو كردنه‌وه‌ی یه‌كخواناسیه نه‌ك كوشتن و له ناو بردنی خه‌ڵكی. حاڵه‌تی دووه‌م: له كاتی ئارامی‌و جێگیربوون و سه‌لامه‌تیدا، هه‌ركه‌سێ هه‌ردوو شایه‌تمانی وت ئه‌وه وازی لێ ئه‌هێنین كاری خۆی بكات، به‌لاَم ئایا وازی لێ ئه‌هێنین هه‌رچی ئه‌كات به كه‌یفی خۆی بیكات بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌و به دوادا چونێك؟، وه ئه‌ڵێین: ئه‌وه وتویه‌تی لا اله الا الله له فلاَن ڕۆژدا ئیتر ئاره‌زوی خۆیه‌تی؟ ئائه‌مه‌یه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ وا گومان ئه‌به‌ن كه به‌و شێوه‌یه‌یه، هه‌یه ئه‌ڵێت: من له دایك‌و باوكێكی موسڵمان له دایك بووم، باوكم موسڵمانه، دایكم موسڵمان، له كومه‌ڵگه‌یه‌كی ئیسلامی‌دا ئه‌ژیم سوپاس بۆ خوا، وه هه‌موومان ئه‌ڵێین: لا اله الا الله، كه‌واته ته‌نها وتنی لا اله الا الله به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئیمانم هیچی تری ناوێت، ماده‌م من به‌م شێوه‌یه له دایك بووم‌و ئه‌ژیم له سه‌ری و باوه‌ڕم پێیه‌تی، هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێم و ئیتر به‌سمه‌و پێویست ناكات ئه‌ركه‌كانی دیكه به جێ بێنم، دڵم پاكه‌و خواش به ڕه‌حم و به‌زه‌ییه له گه‌ڵمدا! به‌و جۆره كه‌سانه ئه‌ڵێین: ده‌بێت جیاوازی بكه‌ن له نێوان دوو شت، هاتنه ناو ئیسلام‌و جێگیركردنی‌و فه‌رمانه‌كانی ئیسلام شتێكن‌و، جێ به جێ كردن‌و ته‌حقیقكردنیشی شتێكی ترن، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئه‌فه‌رموێت: { أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله، ويقيموا الصلاة، ويؤتوا الزكاة، فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام، وحسابهم على الله تعالى} {فه‌رمانم پێ دراوه بجه‌نگم له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا تاك‌و شایه‌ت‌و گه‌واهی ئه‌ده‌ن به‌وه‌ی كه هیچ خوایه‌ك شایه‌نی په‌رستن‌و هاوارلێكردن نیه جگه له الله وه محمدیش پێغه‌مبه‌ری خوایه، وه كردن‌و ئه‌نجامدانی نوێژ، وه دانی زه‌كات، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان كرد، ئه‌وه خوێن‌و ماڵیان له من پارێزراوه ته‌نها به حه‌قی ئیسلام نه‌بێت (واته كارێك بكه‌ن كه شایه‌نی ئه‌وه‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی‌و ماڵیان لێ بسێنرێت) وه حسابیان له سه‌ر خوای گه‌وره} جا له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ی كه وا ئه‌ڵێن: واته ئه‌و شایه‌تیه‌و گه‌واهیه ئه‌ده‌ن دووڕوودرۆزن بن، به‌لاَم ئێمه له‌سه‌رمان پێویست كراوه كه به پێی ڕوكاری ده‌ره‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان له گه‌ڵدا بكه‌ین. وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ئه‌فه‌رموێت: {من استقبل قبلتنا وأكل ذبيحتنا فهو المسلم، له ما لنا وعليه ما علينا} {هه‌ركه‌سێك ڕووی كرده روگه‌كه‌مان‌و سه‌ربراوه‌كانی ئێمه‌ی خوارد ئه‌وه موسڵمانه، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه هه‌یه بۆ ئه‌ویش هه‌یه، وه ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئێمه‌یه له سه‌ر ئه‌ویشه} واته: له ئه‌حكام‌و فه‌رمانه‌كاندا. كه‌واته پێویسته ئاگاداربین‌و وردبین بین له‌م حه‌قیقه‌ت‌و ڕاستیانه‌دا، به نسبه‌ت فه‌رمان‌و ئه‌حكامه‌كانی ئیسلامه‌وه، هه‌ر كه‌سێك ئیسلامه‌تی ئاشكرا كرد‌و شایه‌ت‌و گه‌واهی دا‌و وتی لا اله الا الله محمد رسول الله ،وه نوێژی كرد‌و زه‌كاتی دا، ئه‌وه فه‌رمانه‌كانی ئیسلامی به سه‌ردا جێ به جێ ئه‌كرێت‌و له ڕوكارو ڕوكه‌شدا به موسڵمان له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت با له ناوه‌رِۆكیشدا دوڕوو درۆزن بێت. جا لێره‌دا له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بلێن: له فه‌رموده‌كه‌ی: { بني الإسلام على خمس} {ئیسلام له سه‌ر پێنج بنه‌ما ڕاگیراوه} ناوی هه‌ر پێنج بنه‌ماكه‌ی ئیسلام هاتووه، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها باسی سیان هاتووه: شه‌هاده‌ته‌ین‌و نوێژ‌و زه‌كات، ئه‌ی كوان دوو بنه‌ماكه‌ی تر؟ ئه‌وترێت : له‌وانه‌یه له رِۆژی ڕه‌مه‌زاندا یه‌كێك به هۆی عوزرێكه‌وه به ڕۆژوو نه‌بێت، یان هه‌ر به ڕۆژو نه‌بێت نه‌هێڵێت كه‌س پێی بزانێت، چو‌نكه به‌ندایه‌تیكه‌ی به‌رچاوو نیه‌و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی نه‌بێ ئه‌توانێ خۆی لێ بدزێته‌وه‌و كه‌سیش پێی نه‌زانێ، هه‌روه‌ها حه‌جیش له ته‌مه‌ندا جارێكه‌و واجبێكی یه‌كسه‌ر نیه، به‌ڵكو ئه‌توانرێت دوابخرێت، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر به یه‌كێك بڵێی: باشه بۆ ناچی بۆ حه‌ج كه توا توانات هه‌یه؟ بڵێت: ساڵێكی تر، تا به‌و شێوه‌یه خۆی له حه‌ج ئه‌دزێته‌وه‌و ناتوانرێت زۆری لێ بكرێت(لێره مه‌به‌ست به كه‌سانێكه كه له دڵدا باوه‌ڕیان نیه‌و به‌ڵام به سه‌رزاره‌كی موسڵمانن )، له به‌ر ئه‌وه حوكم‌و فه‌رمانه دیاره‌كان له سه‌ر كاره دیار‌و به‌رچاوه‌كان دائه‌مه‌زرێن، به نموونه: كه‌س ناتوانێت بڵێت من جارێ شایه‌تی ناده‌م و ناڵێم لا اله الا الله و تا ساڵی داهاتوو یان تا ماوه‌یه‌كی تر، یان بڵێت: من جارێ نوێژناكه‌م، یان ئه‌گه‌ر زانرا پاره‌ی هه‌یه بڵێ: زه‌كات ده‌رناكه‌م، كه‌واته ئه‌و دوو بنه‌مایه‌ی تر ئه‌توانرێت به هه‌چ شێوه‌یه‌ك بێت خۆیان لێ بدزرێته‌وه، چو‌نكه یه‌كه‌میان له به‌رچاوو نیه، وه دووه‌میشیان له ته‌مه‌ندا جارێكه‌و یه‌كسه‌روڕاسته‌وخۆش واجب نیه .به‌لاَم نوێژ به نموونه ئه‌وه دروشمێكه‌و هه‌ر ئه‌بێت ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر نكولی لێ كرد‌و خۆی دزیه‌وه هه‌ر ماوه‌یه‌كه‌و ئاشكرا ئه‌بێت، وه هه‌روه‌ها زه‌كات پێشه‌وای موسڵمانان یان جێگره‌كه‌ی كۆی ئه‌كاته‌وه‌و لێی وه‌رده‌گرێت، جا هه‌ركه‌سێك ملی نه‌دا بۆ ئه‌وفه‌رمان دیار‌و به‌رچاوانه ئه‌وا به‌ر توڵه لێسه‌ندنه‌وه ئه‌كه‌وێت. مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه: هه‌ر كه‌س دوای شایه‌تی‌و گه‌واهیدان، نوێژه‌كانی كرد‌و زه‌كاتی ماڵی ده‌ركرد، ئه‌وه موسڵمانه‌و دان ئه‌نێین به ئیسلامه‌تیداو فه‌رمانه‌كانی ئیسلامی به سه‌ردا جێ به جێ ده‌بن. به نموونه: ئه‌گه‌ر مرد له سه‌رمانه كه بیشۆین‌و كفنی بكه‌ین، وه نوێژی له سه‌ر بكه‌ین‌و له گۆڕستانی موسڵمانان بینێژین، ئه‌مه مافێكی ئه‌وه به سه‌رمانه‌وه‌و پێویسته به‌و شێوه‌یه هه‌ڵس‌و كه‌وت بكه‌ین له گه‌ڵیدا، وه ئه‌گه‌ر پێویستی به پاره بوو هات بۆ -بیت المال– كه مافێكه خوای گه‌وره تایبه‌تی كردووه به گشتی مسوڵمانانه‌وه- ئه‌وه به‌شی ئه‌ده‌ین، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك له‌و مافانه‌ن كه به سه‌رمانه‌وه‌ن به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه‌و نابێ نكولی لێ بكه‌ین. كه‌واته ئه‌وه‌ی بۆئێمه هه‌یه بۆ ئه‌ویش هه‌یه، وه ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئێمه‌یه له سه‌ر ئه‌ویشه، غه‌ش‌و ژێربه‌ژێری له گه‌ڵ ناكه‌ین، زوڵم‌و سته‌می به‌رامبه‌ر ناكه‌ین، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك وتی: ئه‌مه دوڕوو درۆزنه، وه له‌وانه‌ی به شێوه‌و جۆری قسه‌كانیدا بزانێت‌و ئاگادار بێت له‌حاڵی، به‌لاَم تاك‌و ئه‌و كارانه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه به كارێكی تر كه پێویست بكات به‌وه‌ی كه تۆڵه‌ی شه‌رعی به سه‌ردا بسه‌پێنرێت، ئه‌وا به‌رده‌وام هه‌ڵس‌و كه‌وتی كه‌سێكی موسڵمانی له گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ژنی هێنا ئه‌وا ژن هێنانه‌كه‌یڕاست‌و دروسته و عه‌قده‌كه‌ی داده‌مه‌زرێ، ئه‌گه‌ر كڕین‌و فرۆشتنی كرد ئه‌وه دروسته، وه ڕێی لێ ناگیرێ له‌وه‌ی بچێته هه‌ردوو حه‌ره‌می پیرۆزه‌وه (مه‌ككه‌و مه‌دینه)، وه هه‌موو حوكم‌و فه‌رمانه‌كانی ئیسلامی به‌سه‌ردا به جێ دێ. حه‌قیقه‌ت‌و ڕاسته‌قینه‌ی باوه‌ڕ. پێویسته بزانین كه جێگیركردن‌و دامه‌زراندی باوه‌ڕب به ته‌واوی به چوار شت ئه‌بێت: قسه‌و گوفتاری دڵ(قول القلب)، قسه‌وگوفتاری زمان(قول اللسان)، كاروكرده‌وه‌ی دڵ(عمل القلب)، كاروكرده‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان(عمل الجوارح). وه ئیتر هیچ شاهیدی‌و گه‌واهیدانێك به یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره قبوڵ ناكرێته‌و وه‌رناگیرێت ته‌نها به‌م چوار خاڵه نه‌بێت و هه‌مووی به‌ستراوه به به‌جێ هێنانی ئه‌م چوار خاڵه گرنگه، به‌وه‌ی كه پێویسته شه‌هاده‌ت به زمان بیڵێت وه به دڵیش بیڵێت(واته باوه‌ڕی پێ بێنێت) وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ئه‌فه‌رموێت: {من قال لا إله إلا الله يصدق قلبه لسانه، ولسانه قلبه} {هه‌ركه‌سێك بڵێ لا اله الا الله وه دڵیشی به ڕاسگه‌ری زمانی بێت‌و هه‌روه‌ها زمانیشی به ڕاسگه‌ری دڵی بێت} واته: هه‌ردوك له دڵ‌و زمان ڕاستگه‌ری یه‌كتری بن‌و پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر نه‌بن. ئه‌مه‌یه حه‌قیقه‌ت‌و ئیمانی ڕاسته‌قینه كه خاوه‌نه‌كه‌ی پێی ڕزگار ئه‌بێت لای خوای گه‌وره، به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه ته‌نها له شیری مسوڵمانان پێی ڕزگار ئه‌بێت له دنیاداو –به‌س، وه حوكم‌و فه‌رمانی مسوڵمانانی به‌سه‌ردا جێ به جێ ئه‌كرێت له دنیادا، به‌لاَم لای خوای گه‌وره ده‌ربازی نابێت له ڕۆژی دواییدا، ئه‌وه‌یه كه ئیمان‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی تێكه‌لاَو كردووه به شیرك‌و هاوه‌ڵبرِیاردان بۆ خوای گه‌وره، وه ئه‌م جۆره باوه‌ڕه هیچ سوودێك ناگه‌یه‌نێت به خاوه‌نه‌كه‌ی له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا، به‌لاَم ئێمه باسمان له‌وه‌یه كه ئایا چ ئیمان‌و باوه‌ڕێك خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌رباز ئه‌كات لای خوای گه‌وره له دیاروو په‌نهاندا. وه پێویسته ئه‌وه بزانرێت ئه‌وه‌ی كه شایه‌تی‌و گه‌واهی نادات به زمانی به یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره‌و ناڵێ لا اله الا الله ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك موسڵمان نیه له ڕیزی موسڵمانان ناژمێررێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه نه‌ویسته‌و هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه ئه‌زانێ كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاماده نه‌بوو به زمان شایه‌تی بدات هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئیسلامه‌وه نیه‌و بێ باوه‌ڕه، هه‌ركه‌سێ به زمان دانی نه‌نا به وشه‌ی لا اله الا الله محمد رسول الله ئه‌وه مسوڵمان نیه، نه له دنیادا وه نه له دوارِۆژدا، وه ئه‌وه كافرو بێ باوه‌ڕه وه‌ك زانراوه، به‌لاَم كه باسی ئه‌كه‌ین‌و ئاگاداری لێ ئه‌كه‌ینه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌یه كه نه‌وه‌ك یه‌كێك گومانی بۆ دروست ببێت‌و ئه‌وانه به باوه‌ڕدار بزانێت. هه‌روه‌ها پێویسته بزانین كه هه‌ر ئه‌بێت بۆ دامه‌زراندندنی ئیمان دڵنیایی و باوه‌ڕبونی ده‌روون-اعتقاد القلب-ی هه‌بێت: چو‌نكه دوڕووه‌كان ئه‌یانگوت- كاتێك كه ئه‌هاتن بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)– ئێمه شایه‌تی‌و گه‌واهی ئه‌ده‌ین كه تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت، وه له به‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خواشدا ئه‌و شایه‌تیه‌یان ئه‌دا، جا له‌وێدا به زمان دانیان پیا ئه‌ناو ئه‌یانگوت كه ئه‌وه‌ته شایه‌تی ئه‌ده‌ین كه تۆ نێرراوی خوایت‌و باوه‌ڕمان پێته، به‌لاَم خوای گه‌وره خۆی شایه‌تی له سه‌ر ئه‌دانه‌وه كه ئه‌وانه درۆزنن‌و ته‌نها به زمان ئه‌ڵێن باوه‌ڕمان هه‌یه‌و ئیمان له دڵیان‌دا جێگیر نه‌بووه، جا ئه‌وانه ئه‌وه شایه‌تی و دان پیانانه‌ی كه به زمان وتیان با له به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ری خواشدا بوبێت هیچ سودێكی پێ نه‌گه‌یاندن چو‌نكه له دڵه‌وه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو، كه‌واته شه‌هاده‌ت هه‌ر ده‌بێ دڵًنیایی‌و گوفتاری دڵی له گه‌ڵدا بێت ئه‌و كات شایه‌تی‌و گه‌واهیدانی زمان وه‌ر ئه‌گیرێت‌و خاوه‌نه‌كه‌ی له سزای خوا ڕزگاری ئه‌بێت، ده‌بێت له كاتێكا كه به زمان ئه‌كه‌وێته گوته له هه‌مان كاتیشا له ناخی دڵیشیه‌وه به دڵنیاییه‌وه بڵێ اشهد ان لا اله الله و اشهد ان محمدا رسول الله، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌رڕه‌كه‌ی وه‌رناگیرێت‌و ئه‌بێته یه‌كێك له زه‌ره‌رمه‌ندانی دونیا‌و دوارِۆژ. كه‌واته ئیمان لای ئێمه (ئه‌هلی سوننه‌ت‌و جه‌ماعه‌ت) له چوار به‌ش به یه‌كه‌وه پێك دێت: قسه‌و گوفتار كه زانیمان مه‌به‌ست له قسه‌و گوفتاره به زمان، وه قسه‌و گوفتاریشه به دڵ، كه ماناكه‌ی بریتیه له دان پیانان‌و باوه‌ڕبوون‌و ملكه‌چ بوونی ته‌واو له دڵدا به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره تاك‌و ته‌نهایه‌و هه‌ر ئه‌و په‌رستراوی به هه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه كه شایه‌نی په‌رستن‌و به‌ندایه‌تی بێت‌و هیچ هاوه‌ڵێكی نیه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕبوونی ته‌واو به دڵیش به‌وه‌ی كه محمد (صلى الله عليه وسلم)به‌نده‌ی خوایه‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، ئه‌مه بیروباوه‌ڕو ئیمانی ته‌واوه. قسه‌و گوفتاری دڵ بریتیه له: باوه‌رِبوون‌و دانا پیانان، به‌لاَم كاری دڵ ئه‌وانه‌ن كه كاریگه‌ریان له سه‌رت دانابێ وه‌ك: دلًَنیایی(الیقین) و دڵسۆزی (الإخلاص) مه‌به‌ست و به‌رو خوا چوون (الرغبـه) پشت به ستن ( التوكل ) ترسان (الرهبه) ئومێد‌و ترس (الخوف و الرجاء) گه‌ڕانه‌وه (الانابه) ئارامی‌و خۆگری (الصبر) وه كاره‌كانی دیكه‌ی تریش وه‌ك: ملكه‌چی‌و ته‌سلیم بوون‌و گوێڕایه‌ڵی‌وڕِازیبوون به حوكم‌و فه‌رمان‌و قه‌ده‌ری خوای گه‌وره، كه‌واته ئه‌مانه كار‌و كرده‌وه‌كانی دڵن، گه‌وره‌ترین كار به نسبه‌ت مرۆڤه‌وه بریتین له كاره‌كانی دڵ، چو‌نكه هه‌موو كاره‌كانی تر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن‌و به شێكن له كاره‌كانی دڵ. كه‌واته هه‌رده‌بێ ئیمان‌و باوه‌رِی دڵ دامه‌زرێ به ته‌واوی كه ئه‌ویش بریتیه له قسه‌و گوفتاری دڵ له گه‌ڵ كار‌و كرده‌وه‌ی دڵ. شه‌هاده‌تی‌و گه‌واهی به وتنی لا اله الا الله، ئه‌م وشه ئێجگار گه‌وره‌و پڕ مانایه، كاتێ كه به‌مه‌رجی ئه‌گرین كه به زمان بوترێت، هه‌روه‌ها به دڵیش بوترێت به مانا‌ی دان پیانان‌و باوه‌ڕپێ بوون‌و به ڕاستگرتن، سه‌ره‌ڕای كاركردنی دڵ‌و ئه‌ندامه‌كانیش به‌و باوه‌ڕه كه ئیمان‌و باوه‌ڕی پێ ته‌واو ئه‌بێت، كاتێ كه ئه‌مانه ئه‌ڵێین‌و ڕونیان ئه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مانه‌وێ بزانین كه چۆن‌و به چ شێوه‌یه‌ك ئیمان‌و باوه‌رِه‌كه‌مان ته‌واو ئه‌بێت‌و جێگیر ئه‌بێت، وه بۆ خه‌ڵكیشی به گشتی رِوون بكه‌ینه‌وه كه مانا‌ی ئیمان‌و باوه‌ڕی رِاست‌و دروست له په‌یڕه‌وو پرِۆگرامی ئه‌هلی سوننه‌ت‌و جه‌ماعه‌دا چیه‌وه چۆنه. .تێبینی: ئه‌م بابه‌ته ماویه‌تی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 1 رواه البخاري (3435)، ومسلم (28) عن عبادة بن الصامت . 2 هو عبادة بن الصامت بن قيس الأنصارى الخزرجي، شهد العقبة وكان أحد النقباء، وشهد بدر وسائر المشاهد، وحضر فتح مصر، توفي سنة (34)هـ. 3 مدينة عظيمة بفلسطين أول من بناها الوليد بن عبد الملك. 4 هو الصحابي الجليل معاوية بن أبي سفيان بن صخر بن حرب بن أمية القرشي، الأموي، ولد قبل البعثة بخمس سنين، ومات سنة (60)هـ. 5هو أبو عبد الله محمد بن أحمد بن أبي بكر بن فرح الأنصاري الخزرجي الأندلسي القرطبي، المفسر، توفي رحمه الله سنة (671)هـ. 6 المفهم لما أشكل من تلخيص مسلم للقرطبي الجد وليس القرطبي صاحب التفسير 7هي إحدى الفرق الكلامية ذات المفاهيم الخاطئة في مفهوم الإيمان التي لم يعد لها كيان واحد ، حيث انتشرت مقالتهم في كثير من الفرق وأول من قال بالإرجاء : ذر بن عبد الله المذحجي . 8رواه أبو نعيم في الحلية (4 /18) من حديث ابن عباس. 9 هو أسامة بن زيد بن حارثة، من كنانة عوف، أبو محمد، صحابي جليل، استعمله النبي صلى الله عليه وسلم على جيش فيه أبو بكر وعمر، توفي سنة (54)هـ. 10 رواه البخاري (4021، 6478) ومسلم (96) عن أسامة بن زيد، وزيادة: "أفلا شققت عن قلبه" عند مسلم (96)، وأبي داود (2634). 11رواه البخاري (25)، ومسلم (22) عن ابن عمر 12 رواه البخاري (391) و(393). 13 البخاري (8)، مسلم (16) عن ابن عمر. فه‌رمووده‌كه به ته‌واوی به‌م شێوه‌یه: (ني الإسلام على خمس شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة والحج وصوم رمضان). 14 اللفظ لأحمد (2 /302، 307، 518) عن أبي هريرة.