دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د گه‌شتێك به ناو ده‌رسه‌كانی\"فتح المجید\"دا. دكتور: سفر عبدالرحمن الحوالی وه‌رگێرِانی: صلاح ستار ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بسم اللة الرحمن الرحيم الحمد لله رب العالمين، و اشهد ان لا اله الا الله وحده لا شريك له و اشهد ان محمد عبده ورسوله . پێشه‌كی: له‌م بابه‌ته‌دا شه‌رح و راڤه‌كردنێكی جوانی هه‌ندێ له بابه‌ته‌كانی كتێبی "فتح المجید" كراوه، سه‌ره‌تای قسه‌كان به گرنگی و گه‌وره‌یی یه‌كتاپه‌رستی ده‌ست پێ ئه‌كات، له گه‌ڵ رِونكردنه‌وه‌ی پایه بڵندی ته‌وحیدو خستنه رِوی رِاسته‌قینه‌ی ته‌وحیدو ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا هاتوون. پاش ئه‌وه حه‌قیقه‌ت و رِاسته‌قینه‌ی ئیمان لای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت رِونكراوه‌ته‌وه، بناغه‌و ئه‌ركانه‌كانی باس كراون و رِونكراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها گرنگی ئارامی و دڵنیابوون، له گه‌ڵ رِۆشنكردنه‌وه‌ی لادانی زۆرێك له خه‌ڵكی له نێوان زیاده‌رِه‌وی و كه‌مرِه‌ویدا، له گه‌ڵ باسكردنی قسه‌ی خه‌ڵكی و بیروباوه‌رِیان له سه‌ر عیسا سه‌لامی لێبێ. ئینجا باسێكی له خۆ گرتووه له سه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه خوای گه‌وره له سوره‌تی (یوسف)دا ده‌فه‌رموێت: قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي..... له رِونكردنه‌وه‌ی په‌یرِه‌وی بانگه‌واز بۆ لای خوا، وه گرنگی و كاری پێغه‌مه‌به‌ران و شوێن كه‌وتوانیان بریتی بووه له بانگه‌واز بۆ لای خوا، ئینجا سیفه‌ت و چۆنێتی رِه‌وشتی بانگخوازی رِێگه‌ی خوای رِوون كردۆته‌وه، له گه‌ڵ رِونكردنه‌وه‌ی گرنگی به‌رچاورِۆشنی له بانگه‌وازدا و حه‌قیقه‌ت و كرۆكی به‌رچاورِۆشنی. وه دوای ئه‌وه‌ش هۆی ئه‌وه رِوون كراوه‌ته‌وه كه بۆچی موسه‌نیف له باسی : ته‌فسیری و لێكدانه‌وه‌ی ته‌وحیدو شه‌هاده‌ت به لا اله الا الله، دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر چۆته سه‌ر باسی لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره كه ئه‌فه‌رموێت: أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ..... [الإسرا‌ء:57] وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی ته‌وسول و جۆره‌كانی كراوه. 1. گرنگی یه‌كتاپه‌رستی (أهمية التوحيد) به هه‌وڵ‌و یارمه‌تی خوای گه‌وره له‌م چه‌ند زنجیره زانستیه‌دا باسی چه‌ند ده‌رس‌و بابه‌تێك ئه‌كه‌ین له شه‌رح و رِاڤه‌كردنی یه‌كتاپه‌رستی له كتێبی (فتح المجید)دا، گه‌وره‌یی و پله‌وپایه‌ی یه‌كتاپه‌رستی لای هیچ كه‌سێك له ئێمه شاره‌اوه نیه‌وبه‌ڵكو ئاشكرا‌و زانراوه، به‌لاَم مرۆڤ جاری وایه هه‌ندێ له‌و كارانه‌ی كه زۆر پێویستن گرنگیان پێ بدات‌و به‌رده‌وام له بیری بن، له یادی ئه‌چنه‌وه‌و گوێیان پێ نادات، ئه‌ویش به هۆی تێپه‌رِبوونی كات‌و ئیش‌و كار‌و سه‌رقاڵ بوون به كاره‌كانی دنیاوه . گه‌وره‌ترین دۆز‌و مه‌سه‌له‌یه‌ك، گه‌وره‌ترین پێویستی‌و واجێك كه به سه‌ر به‌نده‌كانه‌وه بێت، گه‌وره‌ترین فه‌رمانێك خوای گه‌وره برِیاری له سه‌ر دابێت بریتیه له ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره‌و ناسینی خوای گه‌وره به‌و شێوه‌یه‌ی كه فه‌رمانی پێ داوه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) كه- پێشه‌وای خواناسان و پارێزكارانه، پێشه‌وای هیدایه‌ت‌و رِێ رِۆشنكه‌ره‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیه، خوای گه‌وره ناردی بۆ ئه‌وه ببێته رِه‌حمه‌ت‌و به‌زه‌یی بۆ هه‌موو جیهان به گشتی، بانگه‌وازی بۆ لای خوا كرد‌و، هه‌وڵ‌و جیهادو تێكۆشانی له پێناوی خوادا بوو- ته‌نها بۆ ئه‌وه رِه‌وانه‌كرابوو كه ووشه‌ی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی به‌رجه‌سته بكات وماناكانی به جێ بێنێت‌و ته‌واوی بكات‌و بیگه‌یه‌نێته سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به گشتی، بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ته‌نها بریتی بوو له بانگ كردنی خه‌ڵكی بۆ یه‌كتاپه‌رستی و وازهێنان له شیرك و هاوبه‌ش برِیاردان بۆ خوا گه‌وره. وه گه‌وره‌ترن كارێك كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)قه‌ده‌غه‌ی كردبێت‌و قۆرخی كردبێت و گه‌له‌كه‌ی و ئوممه‌ته‌كه‌ی لێ ئاگادار كردبێته‌وه‌و وریایی پێ دابن له سه‌ری، شیرك‌و هاوبه‌ش په‌یداكردن بووه بۆ خوای گه‌وره كه پێچه‌وانه و دوژمنی یه‌كتاپه‌رستیه، خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ دا‌و پێی فه‌رمو: فَاعْلَمْ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ : بزانه كه هیچ خوایه‌ك‌و فریادرِه‌سێكی تر نیه جگه له خوای تاك‌و ته‌نها نه‌بێت، وه داوای لێخۆشبون بكه له تاوانه‌كانت محمد:،19هه‌روها ده‌فه‌رموێت : ثُمَّ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ أَنِ اتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفاً : ئنجا له‌وه‌دوا وه‌حی‌و نیگامان بۆ تۆ كرد ئه‌وی محمد (صلى الله عليه وسلم)كه شوێن ئاین‌و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بكه‌ویت، كه به دوور بووه له هه‌موو بیروباوه‌رِێكی چه‌وت [النحل:123] شوێن كه‌وتنی میلله‌تی ئیبراهیمیش بریتیه له به‌جێ هێنانی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ : به رِاستی بێ گومان وه‌حی و نیگامان كردووه بۆ لای تۆ وه بۆ لای ئه‌وانه‌ش كه له پێش تۆدا بوون، كه ئه‌گه‌ر شه‌ریك‌و هاوه‌ڵ بۆ خوای گه‌وره برِیار بده‌ن ئه‌وه هه‌موو كرده‌وه‌كانتان پووچه‌ڵ ئه‌بێته‌وه‌و هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه‌و ده‌چیته ریزی زه‌ره‌ر مه‌ندو خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه [الزمر:65] . خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی له‌م ئایه‌ته‌دا له رِوو به بانگه‌شه‌كه‌ری ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیدا محمد(صلى الله عليه وسلم)ئه‌دوێت كه پێشه‌وای یه‌كتاپه‌رستان‌و خواناسانه، وه پێغه‌مبه‌رو نێراوی خوای گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌لاَم رِووی تێ ئه‌كات‌و پێی ئه‌فه‌رموێت: وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ هه‌موو ێێغه‌مبه‌ران به‌م كاره پیرۆزه وه‌حیان بۆ كراوه‌و فه‌رمانیان پێ دراوه : وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ [الزمر:65] جائه‌گه‌ر خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه وه‌حی بۆ ناردووه‌و پاراستویه‌تی به‌م شێوه‌یه بیترسێنێ‌و ئاگاداری بكاته‌وه له شیرك‌و هاوه‌ڵبرِیاردان بۆی، ئه‌وه له سه‌ر ئێمه‌ی لاواز پێویستره‌و واجبتره به سه‌رمانه‌وه خۆمانی لێ بپارێزین لێی دور بكه‌وینه‌وه، كه گریمانی زۆرترمان هه‌یه بكه‌وینه شیرك‌و هاوبه‌ش په‌یداكردنه‌وه ووریا ببینه‌وه‌و ئاگادار بین له شیرك، چونكه هیچ ئیحتمالێك نیه به نیسبه‌ت پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم)كه توشی شیرك‌و هاوه‌ڵبرِیاردان ببێت، وه ئه‌وه ته‌نها خوای گه‌وره بۆ بیرخستنه‌وه پێی ئه‌فه‌رموێت، به‌لاَم ئێمه ئیحتمالی ئه‌وه هه‌یه له سه‌رمان كه ئه‌گه‌ر نه‌زان‌و بێ ئاگابین ئه‌وا توشی شرك‌و هاوبه‌ش په‌یداكردن ببین، وه‌ك زۆرێك له ئوممه‌تی ئیسلام له‌مرِۆژگاره‌ماندا به رِاستی توشی بوون و كه‌وتونه‌ته هاوه‌ڵبرِیاردان بۆ خوا گه‌وره‌وه –خوا بمانپارێزێت-, كه‌واته زۆر پێویسته له سه‌رمان كه وریا بین‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی شاره‌زایی‌و تێگه‌شتن بده‌ین له ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی، وه هه‌روه‌ها دژه‌كه‌شی كه شیرك و هاوه‌ڵبریاردانه بیزانین‌و ئاگادار بین كه چۆن‌و به‌چی ئه‌چیته ده‌رگای شیركه‌وه به چیش ده‌رباز ئه‌بیت، وه پێویسته خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی به تاك‌و ته‌نهاو بێ هاوه‌ڵ بپه‌رستین‌و خۆمان بپارێزین له‌و شتانه‌ی كه به‌ره‌و هاوه‌ڵبرِیاردانمان ئه‌به‌ن، كه‌واته زانین و ئاگادار بوون له هه‌ر یه‌كه له ته‌وحیدو شرك‌و پێویستن له سه‌ر باوه‌رِدار تاك‌و به تاك‌و ته‌نهایی خوای گه‌وره بپه‌رستێت و خۆی له شیرك و هاوه‌ڵگیری بۆ خوای گه‌وره به دوور بگرێت. وه ئێمه إن شا‌ء الله چه‌ند ده‌رسێك هه‌ڵئه‌بژێرین له كتێبی"فتح المجید" جا كاتێك ئه‌ڵًێم: لێكۆڵه‌ر ووتی " قال الشارح" ئه‌وه مه‌به‌ست له لێكۆڵه‌ری كتێبی "فتح المجید"ه كه شێخ "عبد الرحمن بن حسن آل الشیخ"رِه‌حمه‌تی خوای لێبێ، وه كاتێك كه دێمه سه‌ر قسه كردن له سه‌ر شه‌رح‌و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی شێخ، ئه‌وا قسه‌كانم ده‌ست پێ ده‌كه‌م به ووته‌ی : ئه‌ڵێم(أقول) . 2. گه‌وره‌یی‌و رِێزی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی. شێخ محمد کوڕی عبدالوهاب1*: رِه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌ڵێت: باب فضل التوحيد وما يكفر من الذنوب، وقول الله تعالى: الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ [الأنعام:82].واته: ده‌روازه‌و بابه‌تی گه‌وره‌یی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی‌و ئه‌و تاوانانه‌ی كه لایان ده‌بات‌و رِه‌شیان ده‌كاته‌وه وه فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ش كه ئه‌فه‌رموێت: ئه‌وانه‌ی ئیمان‌و باوه‌رِیان هێناوه‌و سته‌م‌و هاوه‌ڵگه‌ریان تێكه‌ڵ به ئیمانه‌كه‌یان نه‌كردووه، ئاسووده‌یی‌و هێمینی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه، هه‌ر ئه‌وانه‌ش رِێنومایی كراوون}. وه له عباده بن الصامت 2** خوا لێی رِازیبێ ئه‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: من شهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأن محمداً عبده ورسوله وأن عيسى عبدالله ورسوله، وكلمته ألقاها إلى مريم وروح منه، والجنة حق، والنار حق، أدخله الله الجنة على ما كان من العمل أخرجاه: هه‌چ كه‌سێك شایه‌تی‌و گه‌واهی بدات كه هیچ خوایه‌ك نیه شایه‌نی په‌رستن‌و فریادرِه‌سی بێت جگه له الله نه‌بێت، وه محمدیش به‌نده‌و نێرراوی خوایه، وه عیساش به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، وه ووشه‌ی خوایه هاویشتوێتیه ناو مه‌ریه‌مه‌وه وه رِۆحی خوایه، وه به‌هه‌شت حه‌ق‌و رِاسته، وه ئاگر حه‌ق‌و رِاسته، خوای گه‌وره ئه‌یخاته به‌هه‌شته‌وه له سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه كه هه‌یه‌تی } رواه البخاری (3435)، ومسلم (28) عن عباده بن الصامت. رِاڤه‌كه‌ر-الشارح- ئه‌فه‌رموێت: قسه‌ی دانه‌ر: كه ده‌ڵێت: باب فضل التوحيد وما يكفر من الذنوب ، ووشه‌ی (باب) هه‌واڵه بۆ گوزاره‌یه‌كی نادیاره كه مه‌به‌ست پێی: ئه‌وه‌یه، واته ئه‌م ده‌روازه‌یه باس له ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی ئه‌كات و ئه‌و تاوانانه‌ش كه ئه‌یسرِێته‌وه‌و نایانهێڵێت. ئه‌ڵێم: وه دروسته‌و ئه‌شبێت كه سه‌ره‌تا –مبتدء- بێت و هه‌واڵه‌كه‌ی نادیار بێت، ته‌قدیره‌كه‌شی: ئه‌وه، بێت، وه (ما) ئه‌شێ كه لكێنه‌ر بێت و ئه‌وه‌ی بۆی ئه‌گه‌رِێته‌وه نادیار بێت، واته رِسته‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی لێ بێ: وه رِونكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كه لایان ئه‌بات و نایانهێڵێت، وه ئه‌شێش كه (ما)كه چاوگی بێت، واته: سرِینه‌وه‌و نه‌هێشتنی بۆ تاوانه‌كان، وه ئه‌مه‌ی دوومیش به‌رچاوتر و دیاتره. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ـــ*1 هو الإمام المجدد شيخ الإسلام محمد بن عبد الوهاب بن سليمان التميمي النجدي، زعيم النهضة الدينية الإصلاحية الحديثة في جزيرة العرب، توفي رحمه الله سنة (1206)هـ . 2** هو عبادة بن الصامت بن قيس الأنصارى الخزرجي، شهد العقبة وكان أحد النقباء، وشهد بدر وسائر المشاهد، وحضر فتح مصر، توفي سنة (34)هـ. 3. ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی ئایه‌تی هیدایه‌ت‌و هێمنی. قسه‌ی دانه‌ركه ئه‌ڵێت: فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره كه فه‌رمویه‌تی الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ : ئه‌وانه‌ی ئیمان‌و باو�