سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چەند زانیارییەک دەربارەی پێغەمبەران ''عليهم السلام'' تا ئێستا نەت زانیوە.!!
گۆڕینی فۆنت


چەند زانیارییەک دەربارەی پێغەمبەران ''عليهم السلام'' تا ئێستا نەت زانیوە..!!


ڕیزبەندی پێغەمبەران - نازناوەکانیان - تەمەنیان - شوێنی گۆڕەکانیان:

١. ئادەم (باوکی مرۆڤایەتی)
١٠٠٠ ساڵ ژیاوە، وتراوە لە هیندستان نێژراوە یان لە مەکە یان لە قودس.

٢. ئیدریس (أخنوج يان أخنوخ واتا وانەبێژی بەتوانا)
٧٦٥ ساڵ ژیاوە، شوێنی گۆڕەکەی نەزانراوە.

٣. نوح (شێخی پێغەمبەران)
١٠٥٠ ساڵ ژیاوە، وتراوە لە مزگەوتی کوفە نێژراوە یان لە کێوی سور یان لە مەکە.

٤. هود (ڕێگابڕ)
٤٦٤ ساڵ ژیاوە، لە ڕۆژهەڵاتی حەزرەمەوت لە یەمەن نێژراوە.

٥. ساڵح
هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی تەمەنی، وتراوە لە حەزرەمەوتی یەمەن نێژراوە.

٦. لوط
هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی تەمەنی، وتراوە لە گوندی سەوعەر نێژراوە.

٧. ئیبڕاهیم (باوکی پێغەمبەران)
٢٠٠ ساڵ ژیاوە، لە فەلەستین خۆیی و خێزانی یەکەمی سارە خاتوون نێژراون.

٨. ئیسماعیل
١٣٧ ساڵ ژیاوە، لە تەنیشت دایکی هاجەرە خاتوون لە مەکە نێژراوە.

٩. ئیسحاق
١٨٠ ساڵ ژیاوە، لەگەڵ باوکی لە فەلەستین نێژراوە.

١٠. یەعقوب (ئیسڕائیل)
١٤٧ ساڵ ژیاوە، لە میسڕ وەفاتی کردووە بەڵام لەبەر وەسیەتی خۆی لە تەنیشت باوکی لە فەلەستین نێژراوە.

١١. یوسف (ڕاستگۆ)
١١٠ ساڵ ژیاوە، لە میسر وەفاتی کردووە لەبەر وەسیەتی خۆی لە نابولس ی فەلەستین نێژراوە.

١٢. شوعەیب (نێردراوی خوا)
هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی تەمەنی، لە زەڕیحەی نزیک تەبەڕیە لە فەلەستین نێژراوە.

١٣. ئەییوب (خۆڕاگر)
٩٣ ساڵ ژیاوە، خۆیی و خێزانی لە گوندی شێخ سەعد لە نزیک دیمەشق نێژراون.

١٤. ذو الکفل (بیشر)
هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی تەمەنی، لە سەیناء مردووە و لەگەڵ باوکی لە شام نێژراون.

١٥. یونس
هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی تەمەنی، هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی گۆڕەکەی.

١٦. موسا (قسەکار لەگەڵ خودا)
١٢٠ ساڵ ژیاوە، لە سەیناء نێژراوە.

١٧. هاڕوون
١٢٢ ساڵ ژیاوە، لە سەیناء نێژراوە.

١٨. ئیلیاس
هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی تەمەنی، لە بەعلەبەک ی لوبنان نێژراوە.

١٩. ئیلیەسع
هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی تەمەنی، هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی گۆڕەکەی.

٢٠. داوود
١٠٠ ساڵ ژیاوە، وتراوە لە شام یان لە فەلەستین نێژراوە.

٢١. سولەیمان
٥٢ ساڵ ژیاوە، وتراوە لە شام یان لە فەلەستین نێژراوە.

٢٢. زەکەرییا
١٥٠ ساڵ ژیاوە، بە مشار شەهید کرا.

٢٣. یەحیا
هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی تەمەنی، بە مشار لەتیان کرد، وتراوە سەری لە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق نێژراوە.

٢٤. عیسا (مەسیح)
٣٣ ساڵ ژیاوە لەسەر زەوی، دواتر خوای گەورە بەرزی کردەوە بۆ ئاسمان.

٢٥. محمد ﷺ (پەیامبەری خوا)
٦٣ ساڵ ژیاوە، لە ماڵی خێزانی عائیشە خاتوون لە مزگەوتەکەی خۆی نێژراوە.

وەرگێڕانی :- أسامە_سینەمۆکی

 1726

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram