♻️💢 کێشەی عەقڵانیەت و چارەسەری 💢♻️ 🌟تێبینی: ئەوە بابەتێکی فەلسەفی گرینگ و پێویستە بیخوێنەوە، پێنج دەقیقەی تێناچێت😊 🔘زۆرێک ئەمڕۆ بانگەشەی عەقلانیەت دەکەن و دەڵێن با عەقڵ سەرچاوەی بڕیارەکان بێت، تەنانەت دین و ئایینیش دەبێت بە عەقڵ بپێورێت، جا ئەگەر عەقڵ پێی ڕازی بوو ئەوە ڕاستە و بە دین وەری دەگرین و دەبێتە شتێکی (مەعقول)، ئەگەر عەقڵیش پێی ڕازی نەبوو بە دین وەری ناگرین و وازی لێ دەهێنین و دەبێتە شتێکی (نامەعقول). 💢کەواتا با تۆزێک باسی عەقڵ بکەین و بزانین ئایا دەگونجێ ئەو بانگەشەیە جێبەجێ بکرێت و عەقڵ بە ڕەهایی بکرێتە سەرچاوەی بڕیاردان؟ 💮باشە با عەقڵ سەرچاوەی بڕیاردان بێت بۆ هەموو شتێک، من بەوه ڕازیم بەمەرجێک وەڵامی ئەو پرسیارانەم بدەنەوە☟🤔: 🔘ئایا عەقڵی هەموو مرۆڤەکان وەکو یەکە؟🤔 🔘ئایا هەموو مرۆڤەکان بە یەک جۆر بیر دەکەنەوە؟🤔 🔘ئایا هەمویان یەک بڕیار دەدەن لەسەر بابەتێک؟🤔 🔘ئایا شتە (مەعقوڵ) و (نامەعقوڵەکان) وەک یەکن لای هەموو مرۆڤەکان؟🤔 💥بە دڵنیایی عەقڵی مرۆڤەکان جیاوازە و ناکرێت بڕیاری هەموو عەقڵەکان وەربگرین چونکە دژی یەکترین و کار بە دوو شتی دژ ناکرێت، باشە کە عەقلی هەموو مرۆڤەکان جیاوازە ئێمە عەقڵی کێ هەڵبژێرین؟ بە قسەو بڕیارەکانی کێ کار بکەین؟ 💥باشە خۆ ئەگەر عەقڵێکمان هەڵبژارد ئەو کات ناکاتە بڕیاری عەقڵ بە ڕەهایی بەڵکو دەبێتە بڕیاری عەقڵێک یان چەند عەقڵێک لە عەقڵەکان و دکتاتۆرانە گوێ بە عەقڵەکانیتر نادرێت؟ 💥باشە ئەگەر داماننا عەقڵی کەسێکيش هەلبژێردرا و کرا بە سەرچاوەی بڕیارەکان کێ مافی هەیە ئەو عەقڵە هەڵبژێرێ و بڵێت عەقڵی فڵان عەقڵێکی سەلیمە؟ 💥ئەگەر کۆمەڵێک کەس بڕیاریاندا عەقڵی کەسێکیان هەڵبژارد و وتیان با فڵان کەس ببێت بە سەرچاوەی عەقڵی و دیاریکردنی شتی (مەعقوڵ) و (نامەعقوڵ)، ئەوە کێن ئەو کەسانەی ئەو کۆمەڵە خەڵکە هەڵدەبژێرن تا ئەوانیش کەسێک یان دەستەیەک هەڵبژیرن و بیکەن بە سەرچاوەی عەقڵ؟ 💥ئەگەر کەسێک یان دەستەیەک هەڵبژێردرا و کرایە سەرچاوەی عەقڵ و بڕیاردان تا پێمان بڵێن ئەو شتە (مەعقولە) و ئەوەش (نامەعقولە)، ئایا عەقلەکانی تر چیان بەسەر دێت؟ حسابیان بۆ نەکرێت؟ یانی دەبێ پەک بخرێن و گوێیان لێ نەگیرێت؟ باشە ئەی ئەوانیش عەقڵ نین و بڕیاری عەقڵی خۆیان نیە؟ 💥چۆن دەتوانن عەقڵەکانیتر تەرک بکەن کەچی بانگەشە دەکەن بە ڕەهایی و دەڵێن با عەقڵ دادوەر بێت، خۆ بڕیاری هەنکێک لە عەقڵەکان ناکاتە بڕیاری عەقڵی بە ڕەهایی؟ 💥ئەگەر بشمانەوێ خۆمان لەو پرسیارانە ڕزگار بکەین و سوریش بین لەسەر داواکەمان کە بڵێین هەر دەبێ عەقڵ سەرچاوەی بریارەکان بێت، ئەو کات دەبێت بڵێین هەر کەسەو با بە عەقڵی خۆی بڕیار بدات و چی پێ باش بوو بە مەعقولی دابنێت چیشی پێ خراپ بوو با بە نامەعقولی دابنێت، ئەو کاتیش بە دەیان و بگرە سەدان و هەزاران بڕیاری دژ بە یەک بۆ یەک بابەت لەلایەن عەقڵەکانەوە دەردەچن، ئەو کات کامیان عەقڵ و بڕیاری ڕاستەقینەیە؟ 💥ئەگەر کەسێکیش بۆمان دیاری بکات و بڵێت عەقڵ و بڕیاری فڵان ڕاستەقینەیە، ئایا کێ مافی بەو کەسەدا کە عەقڵ و بڕیاری ڕاستەقینە دیاری بکات؟ دواتر کەسانیترمان هەیە عەقڵ و بڕیاری کەسانیتر هەڵدەبژێرن، کەواتا هەلبژاردنی کام لەو دوو دەستەیە ڕاستە؟ 💥ئەگەر کەسێکیش یەکێک لەو دوو دەستەیە هەڵبژێرێ کێ ماف دەدا بەو کەسە کە دەستەیەکیان هەلبژێرێ؟ 💥ئەی چی لە عەقڵی ئەو کەسانە دەکەی کە دەستەکەیتر هەڵدەبژێرن؟ 💥ئایا دەکڕێت بڕیاری هەموو عەقڵەکان وەربگرین و کاریان پێ بکەین کە دژی یەکتر و سەدوو هەشتا پلە لێک جیاوازن؟ 💢با نمونەیەک بێنمەوە:- پرسیار🤔: ئایا شتێکی مەعقولە کچێک بچێت کێی حەز بکات بچێته باوەشی و هەر ڕۆژەو لە باوەشی یەکێک بخەوێت و لەگەڵی چووت بێت؟ 💠زۆرێک لە عەقڵەکان پێیان شتێکی ناشیرین و نامەعقوڵ و کارێکی ئاژەڵیە هەر ڕۆژەو لە بەوەشی پیاوێک بێت و دەڵێن (کارێکی نامەعقوڵە). 💠کەچی کۆمەڵە عەقڵێکیش هەن پێیان شتێکی ئاساییە و دەڵێن ئازادە و جەستەی خۆیەتی و هیچی تیا نیە و دەڵێن (کارێکی مەعقوڵە). 💥باشە هەردوو دەستە لەمرۆڤەکان عەقڵیان هەیە و عەقڵەکەشیان بڕیاری جیای بۆ داون، جا کام بڕیار مەعقولە؟ ئەگەر تۆ بڵێیت بڕیاری دەستەی یەکەمیان مەعقولە، ئەوە کەسانێکیش هەن بڕیاری دەستەی دووەمیان پێ مەعقولە؟ جا چارە؟ 💥جا ئەگەر بشڵێیت ئەخر خۆ هەموو عەقڵێک عەقلی سەلیم نیە، خۆ ئەو کەسەی تۆ عەقڵەکەیت پێ سەلیم نیە خۆی عەقڵی خۆی پێ سەلیمە و کەسانێکیش کە وەک تۆ عەقڵیان هەیە پاڵپشتی دەکەن، بەڵکو ئەوانیش عەقڵی تۆیان پێ سەلیم نیە. ♻️بەڵکو عەقڵ بە پێی واقع و سەردەمیش دەگۆڕێت، بۆ نمونە ۱۰۰۰ هەزار ساڵ پێش ئێستا هیچ عەقڵێک باوەری نەدەکرد کە بتوانی لەوسەری دونیا دەنگت بگاتە ئەوسەری دونیا، کەچی ئێستا کەس ئینکاری ناکا و کەس پێی نامەعقوڵ نیە چونکە بە هۆی (مۆبایل) بۆتە واقع و شتێکی مەعقوڵ، ئەگەرنا پێشتر کەس ئەو کارەی پێ مەعقوڵ نەبوو. تۆش هەزاران نمونە بۆخۆت بێنەوە. 🌟جا کاکە گیان نامەعقوڵترین وتەی دونیا ئەو وتەیەیە کە دەڵێت: ((با عەقل سەرچاوەی یەکلاکردنەوەی بابەتەکان بێت)) بەتایبەت بۆ بابەتە ئاینیەکان. بەڵکو چارەی تەواو و ڕێگای ڕاست ئاوایە 👇 ✅۱ـ بۆ کاروبار و سیاسەت و بەڕێوەبردن و بڕیاردان بۆ شتە دونیاییەکان کە پەیوەندیان بە دینەوە نیە دەبێت بەرژەوەندی (گشتی) یان (زۆرینە) یان (عادەت) ڕەچاو بکرێت و بکرێتە شوێنگرەوەی وشەی (مەعقوڵ) و (نامەعقوڵ). چونکە وەک ڕونمان کردەوە (مەعقول) و (نامەعقول) بە پێی عەقڵی کێ؟ کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە. ✅۲ـ بۆ کاروباری ئاین و شتە دینیەکانیش دەبێت بەرژەوەندی (دواڕۆژ) و (قیامەت) حیسابی بۆ بکرێت و سەرچاوەکانی ئاین بکرێن بە شوێنگرەوەی وشەی (مەعقوڵ) و (نامەعقوڵ) و نابێت قوڕئان و فەرمودە کە سەرچاوەی ئایینن و باس لە ماسڵەحەتی قیامەتی دەکەن کە شتێکی غەیبیە، نابێت بە عەقڵێک بپێورێت کە تەنها ماددە و واقع دەبینێت. کەواتا بۆ شتە ئاینیەکان نابێت ئەو عەقڵە پوچەی رونم کردەوە بکرێت بە (ئاین) لێمان، بەڵکو ئاین سەرچاوەی خۆی هەیە هەر شتێک لە ئایندا باسکرا و بە ڕاستی و دروستی گەیشتبوە دەستمان دەبێت باوەری پێ بکەین و دەبێ بزانین بەرژەوەندی دواڕۆژمان لەوەدایە و ناکڕێت بڵێم ئەوە مەعقوڵ نیە و کەواتا دین نیە. چونکە ئەگەر دین بە عەقڵ بڕیاری لەسەر بدرێت بۆچی خوا ناردویەتی؟ بۆچی هەر وازی لێنەدەهێناین و بڕیارەکانی بۆ عەقلی ئێمە جێنەدەهێشت. جا لێرەوە بێ عەقڵی بەناو (قوڕئانیەکان)مان بۆ دەردەکەوێت کە بڕیار لەسەر قوڕئان و فەرمودە دەدەن بە عەقڵە کوێرەکەیان. لە کۆتایی دەڵێم عەقڵ ڕێگرە بەوەی عەقڵ بکرێت بە یەکلاکەرەوە بۆ بابەتەکان، ئەو قسەیەشم هەموو کەسێک دانی پێدادەنێت ئەگەر ئەم پۆستە بە تێفکرین بخوێنێتەوە. 💢هەر کەسێکیش ڕەخنەی لەو پۆستە هەیە با سەرەتا وەڵامی پرسیارەکانی پۆستەکە بداتەوە و خۆی لە پرسیارەکان نەدزێتەوە. ✅نووسيني : زانا عيسى✅