سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا پێغەمبەر چۆن زانی قەدی مێشک دروست دەبێت لە دوای تەواو بوونی 42 ڕۆژ.؟!
گۆڕینی فۆنت


ئایا پێغەمبەر ﷺ چۆن زانی قەدی مێشکی منداڵ لە دوای تەواو بوونی 42 ڕۆژ درووست دەبێت.؟!

پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمێت: (إذا مر بالنطفة ثنتان وأربعون ليلة بعث الله إليها ملكاً فصوًّرها وخلق سمعها وبصرها وجلدها ولحمها وعظمها : یارب ٲذکر ٲم ٲنث) [رواه مسلم].
واتە: پاش ئەوەی ئەو کۆرپەلەیە 42 رۆژ تەواو دەکات خوای گەورە فریشتەیەک دەنێرێت بەرنامەیەکی پێیە ، بیستن و بینین و پێست و گۆشت و ئێسکەکانی بۆ دیاری دەکات کە سەرتای دروست بوونی مێشکە.
ئینجا پاشان دەفەرمێت: خوای گەورە نێرینەیە ؟ یان مێینەیە ؟
واتا ڕەگەزی ئەو کۆرپەلەیە هێشتا دیاری نەکراوە ؟
زانستی پزیشکیش هەروەها ئەڵی کە ئەمانە هەموو لە لایەن خوای بەرزی بێ وێنە درووست دەبێ بۆ ئەو کۆرپەلەیە .
لە پاشان ڕەگەزی نێرینە یان مێینەی ئەو کۆرپەلەیە درووست دەبێ زاناکانی بواری پزیشکی لە ئەوروپا و ئەمریکا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی تەمەنی کۆرپەلەی مرۆڤ کە 42 رۆژ تەواو دەکات چالاکییەکی کارەبایی له سکی ئەو دایکە پەیدا دەبێت و دوای 42 رۆژەکە شتێک لە سەری منداڵەکە درووست دەبێت پێی دەوترێت قەدی مێشک کە لێپرسراوە بەرامبەر بیستن ، بینین ، تامکردن بۆنکردن ، و هەروەها سەرما و گەرما ئەوانە هەموویان لەو بەشەدایە پێی ئەڵێن
(قەدی مێشک) کەی دروست دەبێت ؟ لە دوای تەواو 42 ڕۆژەکە لە 41 ڕۆژدا ئەو هێما کارەبایی یە ناداو لە 42 ڕۆژی تەواو ئینجا ئەو هێما کارەبایی یە دەدات .
هەزاران_دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پێغەمبەر ئازیزە کە ڕاستی سووننەتە پیرۆزەکانی لە سەردەمی زانستی تازەدا وەک ڕۆژی ڕووناک بۆ هەموو دنیا ئاشکرا دەبن.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


سەرچاوە :⬇⬇⬇⬇⬇
http://www.kaheel7.com/…/2012-12-04-…/81-2010-02-26-13-01-14
ــــــــــــــــــــــــ
http://antishobhat.blogspot.com/2013/03/blog-post_4.html?m=1
ـــــــــــــــــــــــ
نوسین و ئامادەکردنی:#muhammad_AbdulRahman

 2782

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram