مرواریه‌کان ملوانکه ده‌ڕازێننه‌وه! کوڕی ئیسلام کاتێک زاناکان ئه‌م گه‌ردوونه‌یان له ڕێگای ته‌لسکۆبه‌کانیانه‌وه یان گه‌وره کاره‌کانیانه‌وه بینی و بینییان چی تێدایه له ئه‌ستێره و مه‌جه‌ڕه و تۆزی گه‌ردوونی ئه‌وا خۆیان بینی‌یه‌وه له‌به‌رده‌م بینایه‌کی ئه‌ندازه‌یی گه‌ردوون بۆیه به‌په‌له زاراوه‌ی (البناء) یان به‌کارهێنا بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئه‌ستێره و مه‌جه‌ڕه و دوکه‌ڵ و تۆزی گه‌ردوونییه و له نێوانیاندا ڕه‌نگی جوان و دڵڕفێنیان بینی بۆیه چواندیان به مرواری! هه‌ر له قسه‌ی زاناکانه‌وه کاتێک باس له بینای گه‌ردوونی ده‌که‌ن ده‌بینین که ئه‌وان باس له چواندنێکی نوێ ده‌که‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مه‌جه‌ڕه‌کان و کۆمه‌ڵگاکانیان دیمه‌نێکی زۆر جوان به هه‌موو ڕه‌نگه‌کانیانه‌وه وه‌ک شین و زه‌رد و سه‌وز هه‌روه‌ک ده‌نکه مورووی ملوانکه یان وه‌ک مرواری ڕیزکراو له‌سه‌ر ده‌زوو واته: ئه‌و زانایانه وا ده‌بینن که بیناکه ڕازاوه‌یه. له یه‌کێک له ووتاره زانستیه‌کانی یه‌کێک له زانا گه‌وره‌کاندا هاتووه که زۆر به‌ڕاشکاوانه باس له‌و جوانی‌یه‌ی ئه‌و بینایه ده‌کات که به‌چاوی خۆی دیویه‌تی و ده‌ڵێت: ( مادده‌ی گه‌ردوونی ڕستێکی چنراو پێکدێنن که مه‌جه‌ڕه‌کان به‌درێژایی مادده‌ی ئاسایی و مادده‌ی تاریک ڕیز ده‌بن هه‌روه‌ک چۆن مرواری له‌سه‌ر ملوانکه ڕیز ده‌کرێن). واته: زاناکان له توێژینه‌وه‌کانیاندا پرسیار له چۆنی‌یه‌تی بیناکردنی گه‌ردوون ده‌که‌ن ئینجا دان به‌بوونی ئه‌و بینا موحکه‌مه‌دا ده‌نێین، و باس له‌جوانی ئه‌و بینایه ده‌که‌ن و دان به‌وه‌شدا ده‌نێن که گه‌ردوون پڕه له مادده‌ی ئاسایی بینراو و نه‌بینراو واته: هیچ بۆشایی‌یه‌ک یان درز و که‌له‌به‌رێک نیه، منیش بینیم که قورئان به ته‌واوی ووردی و هاوگونجاویه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه باس له‌و ڕاستیانه ده‌کات له ته‌نها یه‌ک ئایه‌تدا!!! له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ئه‌و ئایه‌ته بێ بڕوایان واته: ئه‌وانه‌ی گاڵته‌یان به قورئان دێت ده‌دوێنێت، ده‌یاندوێنێت به‌ڵکو بانگیشیان ده‌کات بۆ لێوردبوونه‌وه و بیر کردنه‌وه له چۆنیه‌تی دروستکردنی ئه‌و بینا و جوانی‌یه گه‌ردوونییه و بیرکردنه‌وه له چۆنی‌یه‌تی ئه‌و جوانی‌یه وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌ته‌واوی بۆ مادده‌ی تاریک وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یبینن!! خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ . ق/6. واته: بۆچی سه‌یرێکی ئاسمانی سه‌روو خۆیان ناکه‌ن تا بزانن چۆن بینا کراوه و چۆن ڕازێندراوه‌ته‌وه که هیچ درز و بۆشایی‌یه‌کی تێدانیه. ئه‌مڕۆ ئێمه له میانه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی بینای گه‌ردوونی که بۆ زاناکان ده‌رکه‌وتووه له به‌رهه‌می گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی کۆمپیوته‌رییه‌وه له‌و وێنانه‌وه مه‌جه‌ڕه‌کان وه‌ک هه‌وێنی بیناکردن که ئاسمانیان ڕازاندۆته‌وه ده‌رده‌که‌وێت و مادده‌ی تاریکیش به ڕه‌نگی ڕه‌ش ده‌رده‌که‌وێت. واته: بیر له قسه‌ی زاناکان بکه‌ره‌وه که ئاسمان بینایه و ڕازاوه‌یه و هیچ بۆشایی و درز و که‌له‌به‌ری تێدانیه ئینجا به‌راوردی بکه له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ . ق/6. ئایا ئه‌وه‌ی له ئایه‌ته‌که‌دایه به ته‌واوی ئه‌وه نیه که زاناکان بینیویانه به نوێترینی ئامێره‌کان!؟ برای خوێنه‌رم سه‌رنج بده که چۆن ئه‌و زانایانه له تازه‌ترین دۆزینه‌وه‌کانیاندا باس له چۆنیه‌تی بینای مه‌جه‌ڕه‌کان ده‌که‌ن و چۆن دروست ده‌بن و چۆن ئاسمانیان ڕازاندۆته‌وه وه‌ک مرواری سه‌ر ملوانکه! هه‌تا ئه‌و بۆشایی‌یه‌ی نێوان مه‌جه‌ڕه‌کان که زانایان وایان ده‌زانی که بۆشایی ته‌واوه و هیچی تێدا نیه، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وه بۆشایی نیه و پڕه له مادده‌ی تاریک ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئاسمان هیچ درز و که‌له‌به‌ر و بۆشایی تێدا نیه که ئه‌وه‌ش به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ده‌قه قورئانی‌یه‌که‌دا ده‌گونجێت. له ئامێزی ڕاڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا: ئیمامی ته‌به‌ڕی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌ڕاڤه‌ی مانای (البناء) دا ده‌فه‌رموێت: فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره أَفَلَمْ يَنظُرُوا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئاخۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان به زیندوو بوونه‌وه‌ی پاش مردن نیه و نکۆڵی له توانایی خوا ده‌که‌ن بۆ زیندوو کردنه‌وه‌یان پاش مردن ئاخۆ ئه‌وانه سه‌یری ئاسمان ناکه‌ن چۆن بینا کراوه و ڕازێندراوه‌ته‌وه إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا چۆن خوای گه‌وره ئه‌و ئاسمانه‌ی کردۆته سه‌قفێکی پارێزه‌ر و بێ ئه‌وه‌ی هیچ درز‌و کونێکی تێدا بێت که ئایه‌تی وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ ئاماژه به‌وه ده‌کات. ئیمامی قورتوبی له مانای ئایه‌تی أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ دا ده‌فه‌رموێت: واته سه‌یر کردنی بیرکردنه‌وه‌و به‌هه‌ند وه‌رگرتن، ئه‌وه‌ی به‌دی هێناوه ده‌توانێت جارێکی دی دووباره‌ی بکاته‌وه بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا واته چۆن به‌رزی کردۆته‌وه به‌بێ ستوون وَزَيَّنَّاهَا واته ڕازاندومانه‌ته‌وه به ئه‌ستێره وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ (فروج) کۆی (فرج)ه، واته: درز، کسائی ده‌فه‌رموێت: هیچ جیاوازی و ناڕێکی و درزی تێدا نی‌یه. له ڕاڤه‌ی ته‌به‌ڕیدا ده‌فه‌رموێت: "بۆ قسه له‌سه‌ر مانای فه‌رمووده‌ی خوا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً . البقره.22. ئه‌بو جه‌عفه‌ر ده‌فه‌رموێت: بۆیه ناوی (السما‌ء) به‌کارهێنراوه که به‌مانای ئاسمانه واته: هه‌موو شتێکی به‌رز بووه‌وه له‌سه‌رو زه‌وی‌یه‌وه و له‌سه‌رو دانیشتوانی سه‌ر ڕووی زه‌وی‌یه‌وه، هه‌ر شتێک له‌سه‌رو شتێکی تره‌وه بێت ئه‌وه به ئاسمان ده‌ناسرێت بۆ ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی، بۆیه به سه‌قفی ماڵان ده‌ووترێت (سماوه)، چونکه له سه‌رویه‌وه‌یه‌تی، و له قه‌تاده‌وه که ده‌رباره‌ی وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وتویه‌تی ئاسمانی کردۆته سه‌قف بۆ تۆ". ئایا ئه‌وه‌ی که ڕاڤه‌کارانی پێشووی قورئانی پیرۆز پێی گه‌یشتوون هه‌مان ئه‌وه نیه که زانستی نوێی ئه‌مڕۆ ده‌یدۆزێته‌وه؟ ئایا گه‌ردوون به مادده پڕ نه‌بۆته‌وه؟ ئایا ئه‌ستێره و مه‌جه‌ڕه‌کان ئاسمانیان نه‌ڕازاندۆته‌وه؟ ئایا ئه‌و ئاسمانه بێ درز و که‌له‌به‌ر و بۆشایی نی‌یه و ئه‌وانه هه‌موو جه‌خت له ڕوونی و ڕاشکاوی ده‌قی قورئان ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر که‌س ئه‌و قورئانه بخوێنێت ئه‌وا به‌پێی پسپۆڕی و زانیاری خۆی هه‌ست به‌و ڕاستیانه ده‌کات. -------------------------------------------------------- سه‌رچاوه: نهێنیه‌کانی گه‌ردوون له نێوان قورئان و زانست‌دا.