السلام عليكم ورحمة الله وبـركاته بابەتێک هەبوو کە خۆم زۆر بەدوایدا دەگەڕام , وە بڕواکەن هەموو کات پێویستمانە , بەڵام لەم ڕۆژانەدا زۆر زیاتر ئەویش (#کەم_بوونەوەی_ئیمان)ه 💔 سەیرکەن خوشکـــــــــە ئازیزەکانم ئیمان لای ئەهلی سونە زیاد دەکات بە طاعـــــەت , وە کەم دەکــــــــات بە معصيەت -تـــاوان- کەواتـــــە هەرچی لاوازی ئیمـــــان بێت کە تووشمان دەبێت بەهۆی چی یە ؟ بێ گـــــومان تاوان ⚠⚠ ( إنّهم فتيةٌ آمنوا برّبهم وزدناهُم هدىً ..) کەواتە ئیمـــــان زیادیش دەکات بە چاکە و بەشوێن کەوتنی خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم . تۆ سەیری خۆت بکە مەڵــــێ ئاخەر کام تـــــاوانە؟ جامـــــعەکەی کە بۆی دەچی تووشی چەناها تاوان دەبیت , تێکەڵاوی نەزەڕ , قسەو کردەوەی نادروست دەبینی و ناتوانی ڕێگری لێ بکەیت ❌❌❌ ئینجا ماڵەوە ! لەگەڵ دایک و باوکت خراپی , وا ئەزانی ئەو ئۆفە یان ئاخە یان ئازار دانی دڵی دایکت تاوانی بچووکە؟؟؟ نەبەخوا لەگەورەکانە ❎❎ ئینجا بەسەعات کات کوشتن بە فەیس بووک و ئێنستگرام و بڵاوکردنەوەی ڕەسمی کچی تر و نەزەڕ کردن و ڕەسم گرتنی خۆت هەر وازلێبێنە بە سناپ کە خۆت ئەکەی بەهەرچی ئاژەڵی پیسە ! باشە مەگەر تۆ لەوە بەشکۆمەندتر خوای گەورە دروستی نەکردووی , تا خۆت بکەی بە بەراز؟ ئینجا بڵاوکردنەوەی و ببیت بە نموونە بۆ رفیقەکانت! ئەها تاوان 💔💔💔 دوایش دەڵێین توخوا ئەچمە سەر بەرماڵەکە نازانم چیم ووتووە لە نوێژەکەدا! بەخوا سوجدەی سەهوەکەشم بە سهو تەواو کرد ⚠ ئەم ڕەمەزان بۆ ئەو ڕەمەزان دەست ئەدەین لە قورئان ! وەکو ئەوەی بەس بۆ ڕەمەزان دانرابێت ⚠ ئەــــها فریاکەوە تا بانگی عەسری نەیاوە نوێژی نیوەڕۆەکەت بکە !! ئەم ڕستەیەمان چەند جار وتووە , بەس توخوا ئەوە دەوامەکەت بێت وائەڵێیت؟؟؟ مەگەر تۆ بۆ دەوام کردن دروست کراوی یان بۆ عیبادەت ⁉ خـــــوشکەکەم دوای لۆمەی کەس مەکە بڵێی خراپن , ئەوەتا دڵــی خۆشت یەکێکە لەو دڵە مردووانە 💔💔💔